
جه‌ژنی جیهانیی ئافره‌تان .. له ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبێت
مانگرتن هه‌ر به‌رده‌وامه
مانگرتووان و جه‌ماوه‌ر یادی ئازادکردنی زیندانییانی ئه‌منه سوره‌که و
جه‌ژنی جیهانیی ئافره‌تان ئه‌که‌نه‌وه
2010-03-08







مانگرتنی زیندانییانی سیاسی کوردستان بۆ مافه‌کانیان ، هه‌ر به‌رده‌وامه
2010-03-07

جوته گواره‌ی عاشقان! یان به‌رده‌کانی شار؟
نه‌وزاد وه‌لى
"به بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه"
له‌م ڕۆژانه‌دا ، له مۆزه‌خانه‌ی شاری یستادی سوید ، چاوم به جوتێک
گواره* که‌وت که زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو.
سه‌رنجه‌که‌ش له دوو ڕووه‌وه‌یه ، یه‌که‌م ، به‌پێی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ،
زۆر به سه‌لیقه‌وه دروستکراوه! دووه‌م ، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که
گواره بێت!
له ڕاستییدا ئه‌وه گواره نیه! به‌ڵام وا دروستکراوه که هه‌ر له
گواره بچێت و شتێک بێت که په‌یوه‌ندیی به ئافره‌ته‌وه هه‌بێت!
هه‌ر تاکێکی به تۆڕه ئاسنییه‌که‌ی ده‌وریه‌وه ، نزیکه‌ی ده کیلۆ
قورسه!
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا و تا ساڵانی پێش سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازیی ،
له‌و شاره‌ی سویددا به‌کارهێنراوه. ئه‌و گواره به‌ردییه ، پیاوانی عاشق
بۆ ئافره‌ته عاشقه‌کانیان نه‌کڕیوه! به‌ڵکوو ئه‌وه سزای پیاوان به‌گشتیی
و پیاوانی که‌نیسه به‌تایبه‌تیی ، بوو.
سزایه‌ک که ته‌نیا بۆ ئافره‌ت بوو!
سزایه‌ک که ته‌نیا بۆ ئافره‌تی هه‌ژار بوو!..
درێژه‌ی بابه‌ت
ئه‌گه‌ر ده‌نگی كوردتان له كه‌ركوك فه‌وتاند! چيتان پێ بڵێين؟
هێشتا هيچ نه‌بوو بوو ، بابه‌تێكم نوسی " له كه‌ركوك نه‌كه‌ن" ، دياره پارت و
لايه‌نی كوردیی هه‌رگیز فێری ئه‌وه نين گوێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆيان بگرن! بۆيه ئه‌و
داوايه‌ی من و میليۆنان كوردی له من دڵسۆزتر ، پشتگوێخرا و كه‌س گوێی لێ نه‌گرت.
ئێستا له شاری كه‌ركوك ، كورد به لایه‌نی كه‌مه‌وه به 6 ليست ئه‌چێته
هه‌ڵبژاردنه‌وه! دياره ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ر چييه‌ك بێت ، كاريگه‌ریی نابێت
له‌سه‌ر شێوازی كارگێڕیی شاره‌كه! چونكه ئه‌وه‌يان هه‌ڵبژاردنه ناوخۆييه‌كان
ديارییئه‌كه‌ن ، نه‌ك هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ریی ، به‌ڵام فره‌ليستیی كاريگه‌ریی
له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كورده‌كان له پارله‌مانی عێراق و كه‌مبوونه‌وه‌ی
نوێنه‌رايه‌تيیان ، ئه‌بێت...
درێژه‌ی بابه‌ت
مانگرتنی زیندانییانی سیاسی کوردستان ، ڕه‌وایه
ڕێکخراوی داکۆکیی له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد
پێگه‌ی زیندانییانی سیاسی کورد له مێژووی به‌سه‌رهاتیاندا له‌پێناوی
ئاواته‌کانیاندا ، دیارییئه‌کرێت.
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێگه‌یه ،
نابن به میراتی به نرخ بۆ نه‌وه‌کانی دواڕۆژی ئه‌و وڵاته ،
به‌ڵکوو نائومێدیی سه‌باره‌ت به حکومه‌ت ، له لای خه‌ڵک به‌گشتیی و
له لای گه‌نجان به‌تایبه‌تیی ، دروستئه‌کات.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی داکۆکیی له به‌ندکراوانی سیاسی و شارستانیی کورد
، پێمان وایه که مانگرتنی زیندانییانی سیاسی کورد بۆ
ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان ڕه‌وایه و ئه‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ، گوێ له ده‌نگی مانگرتووان بگرێت.
کێن ئه‌و لايه‌نانه‌ى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواکارییه‌کانی زيندانییه سياسیيه‌کانن؟
له دواى پيرۆزیى شه‌هيدان ، زيندانیيانى سياسيین که به پله‌ى
يه‌که‌م دێن ، له قاره‌مانێتيدا ، له ئه‌رکى سياسى و نيشتمانيیاندا.
نيلسۆن ماندێلا له به‌ندیيخانه‌وه بوو به سه‌رۆککۆمارى ئه‌فريقاى
خواروو ، بێگومان به هه‌ڵبژاردن. گه‌لێک له سه‌رکرده‌ى حيزبه‌کان و
که‌سايه‌تى ڕۆشنبير و ئه‌ديب و کارگه‌رانى سه‌نديکايى به‌و قۆناغه‌دا
تێپه‌ڕيون و به‌نديیخانه‌يان کر‌دووه به مه‌ڵبه‌ندى زانياريى و
خۆپێگه‌ياندن له‌پێناوى گه‌ل و نيشتمان و حيزبه‌که‌ياندا. ئه‌وانه
له کونجى زیندانه‌کانيشدا خه‌مخۆرى گه‌له‌که‌يان بوون و خۆيان
پێگه‌ياندووه که هه‌موو کاتێکیان مه‌رگ و سێداره له په‌ڕه‌ى
گوێيان نزيکتر بووه.
به‌نديیخانه‌ى نوگره سه‌لمان ، کوت ، باقوبه ، قه‌سرى نهايه و
ئه‌بو غرێب ، شاهيدى ئه‌و ڕاستيیه‌ن. زيندانیيانى به‌نديخانه‌ى ئه‌ڤين
له تاران ، گه‌لێک له نوسه‌ر ، ئه‌ديب و زانايان و شۆڕشگێڕانى
دروستکرد ، کادێره‌کانى توده‌ى ئێران په‌روه‌رده‌ى ئه‌و
به‌نديیخانه‌يه بوون و کردبوويان به قوتابخانه بۆ پێگه‌ياندنيان ،
غه‌نی بلورییانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، ته‌واوی ژیانی
لاویی له زیندانه‌کانی په‌هله‌وییدا برده‌سه‌ر...
درێژه‌ی بابه‌ت
چاودێری کوردۆساید پشتگیریی خۆی بۆ داواکارییه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی کوردۆساید له به‌یانێکیدا ڕایگه‌یاند که ڕایئه‌گه‌یه‌نن
پاڵپشتیی ته‌واوی خۆتیان بۆ ئه‌و داوایانه‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان
ڕائه‌گه‌یه‌نن و داواش له سه‌رجه‌م لیسته‌کانی پارله‌مانی کوردستان ئه‌که‌ن
که پشتگیریی له‌و بڕیاره‌ی پارله‌مانی عێراق بکه‌ن ، چونکه ئه‌وه مافێکی
یاسایی خۆیانه... درێژه‌ی به‌یانه‌که
داوا له جه‌ماوه‌ر و هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ئه‌که‌ین که هاوپشتمان بن
ئه‌وا چوار ڕۆژه زیندانییانی سیاسی کوردستان له سلێمانیی و له‌به‌ر
نوسینگه‌ی پارله‌مانی کوردستاندا مانیانگرتووه.
ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر ناچێت به‌پیر داوا ڕه‌واکانیانه‌وه ، ته‌نانه‌ت
هه‌ڕه‌شه‌شیان لێئه‌که‌ن که گوایه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا
ئه‌و مانگرتنه‌یان ده‌ستپێکردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی که کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر سۆزی ده‌نگده‌ران هه‌بێت و ده‌نگ به لیستی ده‌سه‌ڵاتداران
نه‌ده‌ن!
ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات ، ئاشکرایه له لای جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک و دوره له ڕاستییه‌وه ، چونکه به درێژایی دوو ساڵه
زیندانییانی سیاسی کوردستان سه‌دان چالاکیی هه‌مه‌جۆره‌یان کر‌دووه و
ده‌یان جار چاویان به به‌رپرسانی به‌رزی ده‌سه‌ڵات و دوو حیزبه‌که‌ی
که‌وتووه و له په‌یمانی بێ بنه‌ما زیادتر ، هیچ کارێک نه‌کراوه بۆ
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان وه‌ک هه‌ر
زیندانییه‌کی سیاسی تر له عێراقدا...
درێژه‌ی به‌یان
زیندانییانی سیاسی .. تێکۆشه‌رانی ئه‌م گه‌له‌ن
ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران مافه زه‌وتکراوه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه
ئه‌ی خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌کی کوردستان
ماوه‌ی دوو ساڵه پارله‌مانی عێراق به په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌ک ، ڕێز
و پێزانینی بۆ خه‌باتی هاونیشتمانییانی عێراق ده‌ربڕی ، ئه‌و
هاونیشتمانییانه‌ی که به‌ره‌نگاری شێوازه دڕنده‌ییه‌کانی ڕژێمی به‌عس
بوونه‌وه و ساڵانێکی ته‌مه‌نی لاوییان له زیندانه‌کانی به‌عسدا به
ئه‌شکه‌نجه‌ی گیانیی و جه‌سیته‌ییه‌وه به‌سه‌ربردووه.
به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی پارله‌مانی عێراق ، ته‌واوی زیندانییانی سیاسی
سه‌رده‌می به‌عس ، مانگانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و چه‌ندان جۆر یارمه‌تی
و ئاسانکارییان بۆ دابینکراوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له کوردستاندا
مایه‌ی سه‌رسوڕمان و شه‌رمه‌زارییه ، ئه‌وه‌یه که زیندانییانی
سیاسی کوردستان که به‌شێکی به‌رچاوی خه‌بات و تێکۆشانه‌کانی لایه‌نه‌کانی
کوردستان بوون ، تا ئێستا له‌و مافه ڕه‌وایه‌یان بێ به‌شن و ده‌سه‌ڵاتداران
ئه‌و مافه ئه‌خۆن و هیچ وه‌ڵامێکیان بۆ زه‌وتکردنی ئه‌و مافانه‌ی ئه‌و
تێکۆشه‌رانه‌ی گه‌لی کوردستان نیه و به ته‌واویی خۆیان لێ بێده‌نگ کر‌دووه.
له‌به‌رئه‌وه ، داوا له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی پارتی
چه‌پی کوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و جه‌ماوه‌ری
به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ئه‌که‌ین که پشتگیریی زیندانییانی سیاسی بکه‌ن
له مانگرتنه‌که‌یاندا ، له‌پێناوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه
یاساییانه‌یان که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان دوو ساڵه زه‌وتیانکردووه.
داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ین که له‌وه زیادتر ئه‌و مافه زه‌وت
نه‌که‌ن و ته‌واوی مانگانه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان
بده‌ن و سزای ئه‌و که‌س و داموده‌زگایانه بده‌ن که ئه‌و مافانه‌یان
زه‌وتکردووه.
هه‌روه‌ها داوا له پارله‌مان و حکومه‌تی عێراق ئه‌که‌ین که
لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووه‌وه بکه‌ن و به‌رپرسیارانی ئه‌و ماف
زه‌وتکردنه و پێشێلکارانی ئه‌و یاسایه‌ی پارله‌مانی عێراق ، بخه‌نه
ژێر لێکۆڵینه‌وه‌وه و سزابدرێن.
پارتی چه‌پی کوردستان
2010-03-05
ته‌قه‌کردن و توندوتیژی به هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێت ، نیشانه‌ی یه‌کتر په‌سه‌ندنه‌کردنه
یه‌کێک له کۆڵه‌که ڕاگره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی که پێشکه‌وتن و
گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر دروستئه‌کرێت ، په‌سه‌ندکردن و بینینی
ڕه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه. یه‌کتر بینینه
به دڵێکی فره‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکی شارستانیی بۆ ئه‌و
وڵاته ده‌سته‌به‌ر بکرێت. له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی
مرۆڤه‌کان هه‌ست به ئازادیی ئه‌که‌ن و له هه‌مان کاتدا سنوری
ئازادیی که‌س و لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناشکێنن ، ده‌نگدان وه‌ک ماف سه‌یر
ئه‌که‌ن ، نه‌ک ئه‌رک...
درێژه‌ی بابه‌ت
هه‌ره‌سی شۆڕشی پرته‌قاڵیی له ئۆكراينا!
دوێنێ 04-03-2010 ، به‌ره‌ی شۆڕشی پرته‌قاڵیی له وڵاتی ئۆكراينا ،
دوا سه‌نگه‌ری خۆيان پێ چۆڵکرا!
به زۆرينه‌ی 243 ده‌نگ له كۆی 450 ئه‌ندامی پارله‌مان , خانمی شۆڕشی پرته‌قاڵیی
، يوليا تیمۆشێنكۆ له سه‌رۆكوه‌زيرانیی خرا.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكايه‌تی ئه‌مساڵدا ، سه‌رۆككۆمار ڤيكتۆر يوشچێنكۆ
له خولی يه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، ته‌نیا "1,341,539" ده‌نگی هێنا ، به‌وه‌ش
له هه‌ڵبژاردن دورخرايه‌وه.
له خولی دووه‌ميشدا يوليا تیمۆشێنكۆ به جياوازييه‌كی كه‌م 48,2% دۆڕاندی ، پاش دوو ساڵ له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زيران ، دوێنێ
له‌و پۆسته‌ش دورخرايه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌يمانييه‌كی نۆێ له پارله‌ماندا
له ... درێژه‌ی بابه‌ت
پشتگیریی له زیندانییانی سیاسی کوردستان له مانگرتنه‌که‌یاندا بکه‌ن
به‌یانیی ڕۆژی 03-03-2010 زیندانییانی سیاسی کوردستان ،
له به‌ر نوسینگه‌ی پارله‌مانی کوردستاندا له سلێمانیی ، ده‌ستیان به
مانگرتن کرد و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن.
ڕۆژانه سه‌دان که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و
ڕۆشنبیران و له چین و توێژه هه‌مه‌جۆره‌کانی خه‌ڵک ، به‌شداریی
مانگرتنه‌که ئه‌که‌ن و پشتگیریی خۆیان بۆ مافه ڕه‌واکانی زیندانییانی
سیاسی ده‌رئه‌بڕن. ئه‌و مافانه‌ی که پارله‌مانی عێراق دوو ساڵ زیادتره بۆ
سه‌رجه‌می زینادانییانی سیاسی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی دابینکردووه ،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، به بیانووی هه‌مه‌جۆره‌وه ، ئه‌و
مافانه‌یان زه‌وتکردووه و بۆ خۆیان ئه‌یخۆن!
شایانی باسه که سه‌رۆکی لیستی گۆڕان له پارله‌مانی
کوردستاندا ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له پارله‌مانتارانی ئه‌و لیسته ، سه‌ردانی
زیندانییه سیاسییه مانگرتووه‌کان کرد و هاوپشتیی خۆیان بۆ داوا
ڕه‌واکانیان ده‌ربڕی...
درێژه‌ی بابه‌ت
7 ی ئاداری عێراقییه‌کان .. له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا!

...
ڕه‌شید مصلح ، "دادوه‌ر" ی! سه‌ربازیی کودێتاچییه
به‌عسییه‌کان ، له 7 ی ئاداردا ، به خۆشحاڵیی و شاگه‌شکه‌وه ڕایگه‌یاند
که سه‌لام عادلی سکرتێری حیزبی شیوعی عێراقیان "دادگایی" کر‌دووه و
له‌سێداره‌یان داوه!
ئه‌وه یه‌که‌م کرده‌وه‌ی نامرۆڤایه‌تی به‌عسییه‌کان
بوو له مێژووی عێراقدا که به‌ر له‌وه‌ی که‌سێک له‌سێداره‌بدرێت ، هه‌واڵی
له‌سێداره‌دانه‌که‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا ، بڵاوبکرێته‌وه!
له ڕاستییدا و به‌پێی دانپیادانانه‌کانی به‌عسییه‌کان
خۆیان و ئه‌و سه‌رکردانه‌ی حیزبی شیوعی و کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی بێلایه‌ن
که له‌گه‌ڵ سه‌لام عادل دا گیرابوون ، له دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 9 ی ئادار ،
واته ته‌واو دوو ڕۆژ دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی حکومه‌تی عێراق ، سه‌لام
عادلیان به (حادلة) واته به (ڕۆڵه‌ر) ، ئه‌و ئامێره قورسه‌ی که زه‌وی
جاده‌کانی پێ ئه‌په‌سترێته‌وه ، به‌وه و به زیندوویی به‌سه‌ریدا ، چه‌ند
جارێک ڕۆیشتن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختیان کرد!
تا ئه‌و کاته و له‌وانه‌یه دواتریش ، کاره‌ساتی له‌و
جۆره ، له‌گه‌ڵ هه‌موو دڕنده‌ییه‌کانی به‌عسدا ، دووباره نه‌بووه‌ته‌وه!
ڕۆژگار سه‌یره! وه‌ک عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت ، ڕۆژێک له‌گه‌ڵ
تۆیه و ڕۆژێکیش دژی تۆیه!..
درێژه‌ی بابه‌ت
به‌رپرسانى يه‌كیه‌تى و پارتى ته‌قله‌يان به (گاندى و چێ گویڤارا) لێداوه!

وه‌ك چۆن مێژوو شاهیده به درێژایى شۆڕشه يه‌ك له دواى يه‌كه‌كانى
كورد ، به‌رده‌وام (يه‌كیه‌تى و پارتى) هه‌موو ڕێوشوێنێكی ناياساييان
گرتووه‌ته‌به‌ر له‌پێناوی كپكردنى بۆچوونی جياوازى پارته سياسیيه‌كانى
تر‌ى كوردیى ، ته‌نانه‌ت زۆر جار له به‌رامبه‌ر خۆشياندا كه دواجار
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حيزبايه‌تيدا بووه ،
ته‌نانه‌ت زۆر جار كار گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌يه‌ى که په‌نا بۆ
دو‌ژمنێك ببه‌ن كه تينو به له‌كه‌داركردنى هه‌موو سه‌روه‌ریيه‌كانى
بزوتنه‌وه سياسی و چه‌كداريیه‌كانى كورد بووه ، له هه‌ر كونجێكى ئه‌م
جيهانه‌دا سه‌ريهه‌ڵدابێت! له هه‌مووشى ترسناكتر ئه‌وه‌يه كه تا ئه‌مڕۆش
به‌شێك له‌و ...
درێژه‌ی بابه‌ت
ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بزوتنەوەی گۆڕان.. دەستبردن بۆ بانگەشەی دواکەوتووانە ڕابگرن!
سامان سه‌عید

ماوەی چەند ڕۆژێکە سایتی سبەی و بزوتنەوەی گۆڕان ، بۆ ڕاکێشانی دەنگی زیادتر
، دەستیان داوەتە یارییەکی سوک و پڕ مەترسیداری ڕاگه‌یاندن کە سەرئەنجام
بە زیانێکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان تەواو ئەبێت.
دەستبردنی گۆڕان بۆ گەورەکردنی ئەوەی کۆماری کۆنەپەرستی ئێران
نیگەرانە لە بڵاوکردنەوەی ئایاتی شەیتانئی سەلمان ڕوشدی بە کوردیی لە لایەن گۆڤاری
(خەڵک) ـه‌وه ، هەوڵدان بۆ هەڵخڕاندنی سۆز و هه‌ستی دواکەوتووان له
خەڵکی کوردستان ، دژی ئەو کارەی گۆڤاری خەڵك و یەکیه‌تی ، بەوەی ڕێکخراوە
دیموکراتییەکانی یەکیه‌تی ئەو گۆڤارە دەرئەکات ، تا بڵێی دواکەوتووانەیە
و زۆر ترسناکیشە!..
درێژه‌ی بابه‌ت
جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان
وا جارێکی تریش
هه‌ڵبژاردن بۆ پارله‌مانی عێراق ئه‌کرێته‌وه. زۆربه‌ی کێشه مه‌زنه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی کوردستان ، هه‌ر به هه‌ڵواسراویی
ماونه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان له جارانیش خراپتر بوون ، له
لایه‌که‌وه به هۆی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤێنیستییانه‌ی لایه‌نه
هه‌مه‌جۆره‌کانی ناو پارله‌مان و ده‌ره‌وه‌یه‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه
به هۆی ئه‌وه‌وه که نوێنه‌رانی کوردستان ڕۆڵی پێویستیان نه‌بینیوه و
کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی ڕووداوه‌کان نه‌بووه.
له‌پێناوی
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و کاریگه‌ریی باشتری نوێنه‌رانی کوردستان له
پارله‌مانی عێراقدا ، داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین که:
- به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بکه‌ن.
- به ئازادیی
ده‌نگ بده‌ن و دور له کاریگه‌ریی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن و ترس و
هه‌ڕه‌شه‌وه.
- ده‌نگ به
لایه‌نه کوردیی و کوردستانییه‌کان بده‌ن.
- ده‌نگ به‌و
که‌سانه بده‌ن که ده‌ربڕی ئاوات و ئامانجه‌کانتانن.
- ده‌نگ به‌و
که‌سانه بده‌ن که خاوه‌ن هه‌ڵوێست و مێژوویه‌کی پاکی نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانیین و له گه‌نده‌ڵیی و جۆره‌کانی تری کێشه سیاسی ، ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه نه‌گلاون.
- هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ین که
به گیانێکی سه‌رده‌مییانه و هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌وه به‌شداریی
له پرۆسه‌که‌دا بکه‌ن.
- داوا
له لایه‌نه‌کان ئه‌که‌ین که به‌رژه‌وه‌نده گشتییه نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانییه‌کان پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندێکی تر بخه‌ن و ئه‌و که‌سانه
کاندید بکه‌ن که شایانی ئه‌و ئه‌رکه مه‌زنه بن که نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵکی کوردستان له پارله‌مانی عێراقدا بکه‌ن و که‌سانی کۆنه
به‌عسیی و جاش و کوردکوژ و ئه‌نفالچی نه‌که‌ن به نوێنه‌ری گه‌لی
سته‌مدیده‌ی کوردستان.
- داوا
له ته‌واوی لایه‌نه به‌شداربووه‌کان ئه‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی
سه‌رده‌مییانه و دور له به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژییه‌وه
، هه‌ڵمه‌ته‌کانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیان به‌رپابکه‌ن.
- له هه‌مان کاتیش‌دا داوا له ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگا حکومییه‌کان
ئه‌که‌ین که لایه‌نێک نه‌بن له پرۆسه‌که‌دا و پاراستنی ڕه‌وشی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئارامیی له هه‌موو دنیادا ، ئه‌رکی حکومه‌ت و
ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌کانیه‌تی.
- داوا له
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ین که وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کوردستان نه‌که‌ن و
به‌رپرسه حیزبیی و حکومییه‌کان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌کانی
ده‌نگداندا به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌ران نه‌وه‌ستن!
- داوا له
هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌که‌ین که ڕێ به خۆیان و ئه‌ندامانیان نه‌ده‌ن له
ڕاگه‌یاندنی هه‌مه‌جۆره‌دا ، تا پرۆسه‌که ته‌واو ئه‌بێت و کۆمیسیۆن
ئه‌نجامه‌کان ڕائه‌گه‌یه‌نێت.
هیوامان
سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که و گه‌یاندنی نوێنه‌رانی دڵسۆز و به توانایه بۆ
پارله‌مانی عێراق و نوێنه‌رایه‌تیکردنی ڕاستینه‌ی گه‌لی کوردستان.
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له.
پارتی چه‌پی کوردستان
2010-02-28
کورته باسێکی چه‌وسانه‌وه و خه‌باتی چینایه‌تی .. به ساکارترین شێوه

... له شاری مانچسته‌ر
که مه‌ڵبه‌ندی پیشه‌سازیی ڕستن و چنین بوو ، کارگه‌کان ، هه‌ر وه‌ک
دکتۆرێک وتویه‌تی:
ڕه‌گه‌زێکی نوێی مرۆڤیان دروستکردووه که کورت ، لاواز و که‌نه‌فته ، چ پیاو ،
چ ئافره‌ت ، هه‌رگیز پیر نابن!".
فرێدریک ئێنجلس
، له‌و ڕووه‌وه بیروڕای هه‌ر وه‌ک کارڵ مارکس بوو ، چونکه شاره‌زایی
سیستمی کارگه‌کان بوو ، خۆی له کارگه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یدا کاری کردبوو
، ئه‌ڵێت:
"مرۆڤ ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆر له خه‌ڵک له شاری مانچسته‌ردا ئه‌بینێت که به‌و ناوانه‌دا
ئه‌سوڕێنه‌وه ، هه‌ندێک قۆڵێک ، یان به‌شێک له قۆڵێکیان نه‌ماوه ،
هه‌ندێک پێیه‌کیان نه‌ماوه ، هه‌ندێکی تر نیوه‌ی قاچێکیان نه‌ماوه ،
هه‌ر له‌وه ئه‌چێت که له ناو سوپایه‌کدا بیت که تازه له به‌ره‌ی
شه‌ڕه‌وه گه‌ڕابێته‌وه!"... درێژه‌ی بابه‌ت
پرسی جينۆسايدی كورد له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لايه‌نه‌كاندا!

له به‌رنامه‌كانياندا گرنگیی پێ ناده‌ن ، پاڵێوراوانيش
بۆ ڕاكێشانی ده‌نگی خه‌ڵكی نه‌کبه‌تی قوربانیی درۆ ڕيزئه‌كه‌ن. كاتێك كاركردن بۆ پرسی جينۆسايد ئه‌بێت به ڕێكلام
بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه ، هيچ نرخێکی نامێنێت
و ئه‌بێت به به‌شێك له بازرگانیی!
له ماوه‌ی ڕابوردوودا ، له‌سه‌ر داوای چاودێری
كوردۆسايد (ناوه‌ندی چاك) له هه‌ردوو مه‌مله‌كه‌تی نه‌رويج و سوید و
له كۆماری سويسراش ، له‌سه‌ر داوای دۆستانمان سێ پارتی سياسی ئه‌وروپایی
، پرسی جينۆسايدی كورديان خسته به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌يانه‌وه! له
شانشينی هۆڵه‌نداش نامه‌ی تايبه‌تیی بۆ سه‌رجه‌م پارله‌مانتاران و
فراكسيۆنه‌كانی پارله‌مان نێرراوه ، ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه هه‌نگاوێكی
گرنگه بۆ به جينۆسايد ناساندنی ئه‌و پرسه له ئاستی جيهانيیدا...
درێژه‌ی بابه‌ت
خۆهه‌ڵواسینیه‌وه‌ی به لیستی کوردستانییه‌وه ، کاره‌ساتێکی تر‌ه بۆ چه‌په‌کان
ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی کوردستان هه‌ڵوێسته‌کانی له جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی باشوری
کوردستانه‌وه نزیک بووایه!
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیی بۆ بارودۆخی کێشه و دیارده
هه‌مه‌لایه‌نه‌کان هه‌بووایه! سه‌ره‌ڕۆیانه و بێ به‌رنامه ، خۆی
فڕێنه‌ئه‌دایه باوه‌شی هه‌ردوو حیزبی گه‌نده‌ڵه‌وه (پ‌د‌ک و ینک) و زۆربه‌ی
کادێر و ئه‌ندامه‌کانی نه‌ئه‌کرد به کارمه‌نده هاوڕێ که هه‌ندێکیان گوێ
نه‌ده‌نه پرینسیپه‌کانی ڕێکخراوه‌یی و که‌ی بیانه‌وێت سه‌نگه‌ر بگۆڕن.
حیزبی شیوعی ئه‌گه‌ر خۆی به ته‌نیا دابه‌زێت و یه‌ک ده‌نگیش نه‌هێنێت ،
دۆخی که‌سێتی زۆر باشتر ئه‌بێت و سه‌ر له هاوڕێیان و لایه‌نگرانی
تێک‌ناچێت ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و حیزبه ، به‌و بیره هۆشمه‌نده‌وه ، خۆی
ئه‌کات به به‌شێکی کارگه‌ی گه‌نده‌ڵیی دوو زلهێزه‌که ، به‌رهه‌مه‌که‌ی
له ساردکردنه‌وه و وازهێنان و لاوازیی خۆی تێناپه‌ڕێت...
درێژه‌ی بابه‌ت
هيچ پاساوێكیان بۆ حكومه‌ت و پارله‌مان نه‌هێشتووه‌ته‌وه!
ده‌سته‌ی داکۆکیی له مافی زیندانییانی سیاسی کوردستان له به‌یانێکدا
ئه‌ڵێن: ئێمه‌ى نوێنه‌رانتان ، هيچ ڕێیه‌ك نه‌ما نه‌يگرينه‌به‌ر بۆ
داكۆكییكردن له مافه ڕه‌واكانتان ، به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكايه‌تى پارله‌مان
و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، به‌وپه‌ڕى هێمنانه و ديموكراتیيانه‌وه.
هيچ پاساوێكمان بۆ حكومه‌ت و پارله‌مان نه‌هێشتووه‌ته‌وه ، به به‌ڵگه‌وه
ڕاستیيه‌كانمان سه‌لماند كه مافى ڕه‌وا و ئيمتيازاتمان له ساڵى 2006 ، تا ساڵى 2010 ، ته‌نیا ئه‌و چوار ساڵه ، بڕى بودجه‌كه‌مان
(134,000,000,000) سه‌دو سى و چوار میليارد ديناره و له بودجه‌ى 17%
كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ريگرتووه و تا ئه‌مڕۆ ، ئه‌و مافه‌ى
لێمان زه‌وتكردووه... درێژه‌ی به‌یانه‌که
پێشمه‌رگه و پیرۆزیی ناوه‌که‌ی!
ئه‌م ناوه پیرۆزه‌ی پێشمه‌رگه که مایه‌ی شانازیی تێکۆشه‌رانی گه‌ل و گشت
ئه‌وانه‌یه که بێ ترس گیانی خۆیان ئه‌خسته سه‌ر له‌پی ده‌ستیان له ڕێی
به‌رگرییکردن له ئازادیی نیشتمان و گه‌له‌که‌یان و له‌گه‌ڵ مه‌رگدا
ئه‌جه‌نگان و پۆل دوای پۆل ، ڕێی شه‌هیدبوونیان ئه‌گرته‌به‌ر ، هه‌ر ئه‌و
ناوه پیرۆزه‌شه که چه‌کداره‌کانی حاجی برایم و کۆنه‌په‌رستان له
ده‌ره‌به‌گ و شێخ و ئاغا و کۆلکه کوێخاکانی پشده‌ر و بتوێن و گشت دوژمنانی شۆڕشی چوارده‌ی
گه‌لاوێژ له پیاوانی ڕژێمی پاشایه‌تی و به‌کرێگیراوانی سازمانی ساواکی
ئێرانیی له خۆیان ئه‌نا.
پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگایه‌تی ، ڕه‌وشتی پاک ، کار ، کردار ، هه‌ڵوێست ،
بۆچوون و ئامانجێکی پیرۆزه ، نه‌ک به‌رگێک ئه‌م و ئه‌و له‌به‌ریبکه‌ن و
له ڕێیه‌وه ببن به پێشمه‌رگه!
زۆریشن
ئه‌وانه‌ی که به له‌به‌رکردنی ئه‌و به‌رگه و له‌ژێر ئه‌و ناوه
پیرۆزه‌دا و به چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ، له قۆناغه جیاجیاکانی
شۆڕشدا ، پێش سوپای دوژمن ئه‌که‌وتن بۆ داگیرکردنی ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی
کوردستان!
هه‌ر
له‌ژێر ئه‌و ناوه و به هه‌مان به‌رگه‌وه ، پێش سوپای دوژمنه
سه‌رسه‌خته‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌وتن و ئه‌ودیوی سنوریان ئه‌کردن!
هه‌ر
له‌ژێر هه‌مان ئه‌و ناوه پیرۆزه‌وه پێشمه‌رگه لوت و گوێ و لچی یه‌کتریان
ئه‌بڕی و یه‌کتریان ئه‌تک ئه‌کرد و چاوی یه‌کتریان هه‌ڵئه‌کۆڵی و یه‌کتریان
زینده‌به‌چاڵ و بێسه‌روشوێن ئه‌کرد!..
درێژه‌ی بابه‌ت
هه‌موومان كوڕانى تێكۆشه‌رى ئه‌م گه‌له‌ين
ده‌سته‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان له یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی
پارله‌مان و حکومه‌تی کوردستان
، بێزاریی و ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن و ئه‌ڵێن:
هه‌موومان كوڕانى تێكۆشه‌رى ئه‌م گه‌له‌ين. پايه‌كانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر خوێن و ئه‌شكه‌نجه
و له‌سێداره‌دانى هه‌زارن هاوڕێيانى تيكۆشه‌رمان دروست بووه ، به بێ
جياوازیى نێوان زيندانيیانى هه‌موو لايه‌نه سياسيیه‌كان ، ئه‌وا
زيادتر له سێ ساڵه ئێمه‌ى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێرراوى (ده‌سته‌ى
داكۆكیى له مافى زيندانیيه سياسیيه‌كانى كوردستان) ، هيچ ڕێ و بنه‌مايه‌كى
ديموكراسیيانه نه‌ما نه‌يگرينه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردن و هه‌مواركردنى
ياساى ژماره 4 ى ساڵى 2006 ى پارله‌مانى عێراقى فيدراڵ كه به
چه‌ندان ئيمتيازاتى تيادا په‌سه‌ند كراوه سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى
سه‌رجه‌م زيندانيیه سياسیيه‌كانى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان....یاداشته‌که
كاتى ئه‌وه هاتووه که كه‌ركوكیيه‌كان ده‌نگێكى ژيرانه بده‌ن

دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌ڵێنى ناڕاست و چه‌واشه‌كارى دوو
حيزبى ده‌سه‌ڵاتداردا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان
بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان!
دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى زۆرينه‌ى پۆسته
سه‌ره‌کیيه‌كانى به‌غدا له لايه‌ن به‌رپرسانى پارتى و يه‌كیه‌تيیه‌وه
له‌سه‌ر حسابى كه‌ركوك و كه‌ركوكیيه‌كان!
دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئازادبوونى شارێكدا كه به‌رپرسی پارتى
و يه‌كیه‌تى نه‌ما خاوه‌ن كۆشك و ته‌لار و (مه‌زره‌عه‌ى) قه‌شه‌نگ نه‌بێت و
دانيشتووانى ئه‌و شاره‌ش دواى سه‌دان به‌ڵێن و په‌يمان ، ڕۆژ له دواى ڕۆژ
له كۆڵه‌مه‌رگیيدا ژيان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن!..
درێژه‌ی بابه‌ت
تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت ، دز خاوه‌ن ماڵی گرت!
خالیدی خوله سور هه‌ڕه‌شه له که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان ئه‌کات!
خالیدی خوله سور له چه‌ندان سایتی کوردییدا بابه‌تێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه که له به‌شێکیدا
ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌کات که گوایه ناوه‌ندی چاک داوای لێبوردنی لێ
کر‌دووه! چونکه نه‌یانتوانیوه له دادگادا تاوانبارییه‌که‌ی بسه‌لمێنن.
هه‌ڕه‌شه‌ش ئه‌کات که ئه‌وه‌ی پێی بڵێت ئه‌نفالچی ، ئه‌وا له (مه‌ریخ)
یش بێت ، به سکاڵاکردن قه‌ره‌بووی خه‌یاڵیی لێ وه‌رئه‌گرێت!
به ڕاستیی سه‌یره! ئاخر زه‌مانه! ئه‌نفالچی و جاشه‌کانی به‌عس ، تا
دوێنی کوردیان ئه‌کوشت ، ئه‌مڕۆش له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا
، هه‌ڕه‌شه له که‌سوکاره زیندووه‌کانی هه‌مان ئه‌و کوردانه ئه‌که‌ن
که ده‌ستیان سوره به خوێنیان! ئافه‌رم ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد!
له‌و ڕووه‌وه به‌یانێکی کوردۆساید بخوێنه‌ره‌وه
تاوانبارانی ئه‌نفال بۆ دادگا!
له به‌یانێکی ڕێکخراوی کوردۆساید دا ، به بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کانه‌وه
، داوای دادگایی‌کردنی ئه‌نفالچییه‌کان ئه‌که‌ن.
ئه‌وه داوایه‌کی ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری کوردستان و هه‌موو مرۆڤدۆستانی
دنیایه ، به‌ڵام به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی کوردستان
له‌بری ئه‌وه‌ی که ئه‌و تاوانبارانه به سزای ڕه‌وای خۆیانیان بگه‌یه‌نن
، ئه‌وا نۆزده ساڵه داڵده‌یان ئه‌ده‌ن و موچه و پاداشت و زه‌وی و
یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره‌یان ئه‌ده‌نێ و به ئازادیی به به‌ر چاوی
که‌سوکاری قوربانییاندا ئه‌سوڕێنه‌وه!
... درێژه‌ی به‌یانه‌که
پارله‌مانی کوردستان ته‌قه‌ی تێکه‌وت!

ئه‌مڕۆ 23-02-2010 له کۆبوونه‌وه‌ی پارله‌مانی کوردستاندا ، هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان کۆبوونه‌وه‌که‌یان
به‌جێهێشت و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایی خۆیان
به‌رامبه‌ر به پارله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵ ده‌ربری که نایانه‌وێت به ئاشکرا و ڕونیی بودجه‌ی کوردستان بۆ
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و چه‌ماوه‌ر ڕابگه‌یه‌نن!
دوێنێ هه‌ر هه‌مان ئه‌و پارله‌مانتاره به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵ ، به ته‌قه‌ته‌قکردن و لێدانی مێزه‌کانی پارله‌مان ، هه‌ر دژی ئه‌و
سیاسه‌ته (بودجه‌خۆرییه‌ی) ده‌سه‌ڵات ، له هۆڵی پارله‌مان چووبوونه ده‌ره‌وه.
شایانی باسه که فراکسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی کوردستاندا ، ئه‌مڕۆ پێشنیاری
ئه‌وه‌ی کر‌دووه که موچه به‌رزه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆکایه‌تی
وه‌زیران ، وه‌زیره‌کان ، جێگره‌کانیان و فه‌رمانبه‌ره به‌رزه‌کان و ئه‌وانه‌ی
که به یاسای تایبه‌تیی دامه‌زراون و موچه‌ی هه‌مه‌جۆره وه‌رئه‌گرن ، به
ڕێژه‌ی 20 له سه‌دا که‌م بکرێته‌وه و به‌و ڕاده‌یه‌ش موچه‌ی نزمی فه‌رمانبه‌ره‌کانی
پێ به‌رزبکرێته‌وه.
هه‌واڵ
په‌یوه‌ندییه‌کان
ئه‌مڕۆ 23-02-2010 كاتژمێر 1000 ، شاندێکی باڵای په‌يوه‌ندييه‌کانی
یه‌کیه‌تی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى مه‌حمود حاجى ساڵح به‌رپرسى
په‌يوه‌ندييه‌كانی یه‌کیه‌تی و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان
، له شارى سلێمانی سه‌ردانى نوسينگه‌ى پارتى چه‌پى كوردستانيان كرد.
ده‌سته‌ی کارگێڕی پارتی چه‌پی کوردستان ، به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر محه‌مه‌د خدر
(پشده‌ریی) پێشوازییان له شانده‌که کرد.
له دیداره‌که‌دا باسی په‌يوه‌ندييه‌كان و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى پارله‌مانى عێراق و
بارودۆخى سياسى كرا.
هه‌واڵ
زیندانییانی سیاسی
ئه‌مڕۆ 23-02-2010 كاتژمێر 2,30 ى دوای نێوه‌ڕۆ ، ده‌سته‌ى داكۆكیى له زيندانييه
سياسييه‌كانى كوردستان له هۆڵى هونه‌ر له شارى سلێمانى ، كۆڕێكى جه‌ماوه‌ريی
گێڕا.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی پارله‌مانى عێراق و به‌رپرسى ده‌سته‌ى زيان لێكه‌وتووان
له پارله‌مانى عێراق ، ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوو.
دواى ئه‌وه‌ى که وتارێك و ڕونكردنه‌وه له سه‌ر چالاكييه‌كانى ڕابوردووى ده‌سته‌كه
به دۆكیومێنته‌وه له لايه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د خدر (پشده‌ریى) پێشكه‌ش
كرا ، زۆر به وردیى و چڕیى له لايه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌ده‌وه
ته‌واوى به‌ڵگه‌كان خرانه ڕوو كه حكومه‌تى هه‌رێم ماف و ئيمتيازاتى
زيندانييانى سياسى كوردستانى زه‌وت كردووه.
له دواييدا له لايه‌ن كاك خاليد ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاوه ، به هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك
به‌ڵگه خرانه به‌ر چاو سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكاریى و پشتگوێخستنانه‌ى
که حكومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر به زيندانييانى سياسى گرتوويه‌تيه
به‌ر.
دوای ئه‌وه وه‌ڵامى پرسيارى ئاماده‌بووان درايه‌وه و له كۆتاييدا
به پرس و ڕاوێژى هه‌مه‌لايه‌نه ، بڕيارى مانگرتن له ئايينده‌يه‌كى
نزيكدا درا ، له نوسينگه‌ى پارله‌مانى كوردستان له شاری سلێمانى.
له پارتی كۆمونيستی ژاپۆنه‌وه فێری ڕونیی له بودجه‌ی حيزب‌دا ببن!
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
...
پارتی كۆمونیستی ژاپۆن كه گه‌وره‌ترین پارتی
كۆمونیستیشه له وڵاته پیشه‌سازییه پێشكه‌وتووه‌كاندا ، ئه‌مڕۆ زیادتر
له 5 میلیۆن ده‌نگده‌ری هه‌یه ، تاكه پارتی سیاسیشه له وڵاتی ژاپۆن که
وه‌رگرتنی بودجه له ده‌وڵه‌ت ، ڕه‌دئه‌كاته‌وه! چونكه پێی وایه ئه‌و
بودجه‌یه مافی هاووڵاتییانه و ناڕه‌وایه بۆ كاری سیاسی به‌كاربهێنرێت.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه ، نه‌ك له ژاپۆن ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو
جیهانیشدا. له پاڵ ئه‌وه‌شدا ساڵانه داراییه‌كه‌ی خۆی و سه‌رچاوه‌ی داهات
كه به‌شی زۆری له فرۆشتنی بڵاوكراوه‌كانیه‌وه‌یه ، له ڕاگه‌یاندنه‌كانیدا
بڵاوئه‌كاته‌وه!... درێژه‌ی بابه‌ت
كێن ئه‌وانه‌ى که ئێمه هه‌ڵيانئه‌بژێرين؟
پێشڕه‌و حه‌ميد
كێن ئه‌وانه‌ى به ده‌نگى ئێمه ئه‌ڕۆنه‌وه پارله‌مانى عێراق و
كۆتایى به‌و جه‌نگانه ئه‌هێنن كه پێشتر پارله‌مانتاره‌كانمان
دروستيان كرد و نه‌يانتوانى تیایدا سه‌ركه‌وتووانه بێنه ده‌ره‌وه و
هێشتا مادده‌ى 140 و پرسى پێشمه‌رگه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت ، به
هه‌ڵپه‌ستراوى ماونه‌ته‌وه؟
كێن ئه‌وانه‌ى كه ئه‌بێت ئێمه متمانه‌يان پێ بكه‌ين؟
له كاتێكدا كانديدى هه‌موو
قه‌واره‌كان متمانه‌يان به خۆيان هه‌يه!
ئايا ئه‌وان كه ئه‌ڕۆنه پارله‌مان ، وه‌ك ئه‌وانى پێش خۆيان
ستراتيجى حيزب و قه‌واره‌كانيان ئه‌كه‌ن به خه‌مى يه‌كه‌ميان! يان
وه‌ك خۆيان ئه‌ڵێن ، ڕزگارمان ئه‌كه‌ن له برابچوكیى عه‌ره‌به
شوڤێنیسته‌كان و خه‌وى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌عس له‌گۆڕئه‌نێن؟
ئێمه كام كانديد و كام قه‌واره‌ى سياسى هه‌ڵببژێرين؟... درێژه‌ی بابه‌ت
با 16ی ئادار ببێت به ڕۆژی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد
ڕێکخراوی کوردۆساید له به‌یانێکدا داوائه‌کات که له یادی 22 ساڵه‌ی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا ، ڕۆژی 16 ی ئادار بکرێت به ڕۆژی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
هه‌روه‌ها داوائه‌کات که هه‌موو پێكه‌وه داوا بكه‌ین حكومه‌تی عێراق به ڕه‌سمیی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات و به هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌ک ،
16 ی ئادار بکه‌ین به ڕۆژی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی له جیهاندا... به‌یانه‌که








