|
ده‌رهاویشته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دۆگم و نه‌گۆڕ
له سوتاندنی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه و په‌راوێزکردنی ئێزدییه‌کاندا
ئاسۆ بیاره‌یی
هه‌موو خێزانێک
، هۆزێک
، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک نؤرم و
پێوه‌ر و به‌های پیرۆزی خۆیه‌تی. ئه‌و پێوه‌ر و نۆرمانه نیشانه‌ی
که‌سایه‌تی و بوونیه‌تی، سنوورێکن بۆ هه‌بوونی ، به پێشێلکردنیان ،
سوکایه‌تی به‌و کۆمه‌ڵه یان کۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌کرێت که هه‌ڵگری ئه‌و نۆرم
و داب و نه‌ریته‌ن که ده‌ربڕی بوونیانه. بۆ نمونه سڕینه‌وه‌ی سرودی
ئه‌ی ڕه‌قیب که سرودی میلیۆنان کورده ، سوکایه‌تیکردنه به گه‌لی کورد و
فه‌رامۆشکردنی. پارێزگاریی ئه‌و پێوه‌ر و نۆرمانه له هاوکێشه‌ی
ئه‌مڕۆی باشوری کوردستان ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه که
به‌رفراونترین هێزی هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌ی که فه‌رمانڕه‌وایی
تیادائه‌کات.
کاتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌و نۆرم و پێوه‌ره پیرۆزانه‌ی کۆمه‌ڵگه
پێشێل ئه‌کات ، بێگومان لای که‌سانی ساده‌ش ئه‌و به‌هایه‌یان نامێنێت.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه سوتاندنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبسه‌نگێنین ، ئه‌و
ڕاستییه به ئاسانیی له‌نێوان پرۆسه‌که‌دا ده‌سته‌به‌رئه‌که‌ین. کاتێک
جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌بینن خوێنی شه‌هیدانی که‌سوکاریان له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی و بارزانییه‌وه و هێزه
بچکۆله‌کانی تری کوردستانه‌وه ، وه‌ک ئامرازێکی سواڵکردن و گه‌نده‌ڵی
لێدێت ، بێگومان گه‌نجێک یان هه‌ر هاونیشتمانییه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌ییش ئه‌و
هه‌سته‌ی نامێنێت و ئه‌و مۆنۆمێنته‌ی به شوێنێکی ڕه‌ش دێته به‌رچاو ،
به‌تایبه‌تیی کاتێک شاره‌که‌یان ئه‌بینن که‌لاوه‌یه‌که و دوره له
هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ک. له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سامانی
کوردستانی بۆ خۆی زه‌وتکردووه و به هه‌زارهان ڤیللا و کارگه‌ی تایبه‌تی
دروستکردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی مۆنۆمێنته‌که‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه گرێبده‌ین
به کێشه‌ی ئێزدییه‌کان ، هه‌ورامیه‌کان ، کاکه‌ییه‌کان ، هاوارییه‌کان
و... تد له توێژ و پێکهاته‌ی بێده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و
په‌راوێزکردنیان له لایه‌ن هه‌مان ده‌سه‌لاتی خێڵه‌کیی کوردستانه‌وه ،
هه‌مان شانۆگه‌ریی و سیناریۆ چه‌ند باره ئه‌بنه‌وه له ئێستا و
داهاتووشدا. تاوانباری یه‌که‌م و دواییش هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵاته. بۆ؟
چونکه ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌ست( بنه‌ماڵه‌ی موسوڵمانی بارزانیی ،
که مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه لایان گرنگتره له دۆسیه‌ی کورد وه‌ک نیشتمان و
نه‌ته‌وه) به چاوێکی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کسانییه‌وه سه‌یری
ئێزدییه‌کانیان بکردایه و نۆرم و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پێش هه‌ستی
بنه‌ماڵه و ئاین بووایه ، هه‌رگیز تاکێک یان کۆمه‌ڵێکی ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه وه‌ک دوژمن سه‌یری ئێزدییه‌کانی نه‌ئه‌کرد و شوێنه
پیرۆزه‌کانیان نه‌ئه‌سووتاندن و ده‌ست درێژییان نه‌ئه‌کرده سه‌ر
ناموسیان! هه‌رچه‌نده ئه‌وان (ئێزدییه‌کان و ئه‌وانه‌ی که ئایینیان
نه‌گۆڕیووه ڕه‌سه‌نترین ڕ‌ه‌چه‌ڵه‌کی کوردن و ئه‌بێت شانازییان پێوه
بکرێت ، نه‌ک ڕه‌جم بکرێن). لێره‌دا ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌ست که
خاوه‌ن هێزه! و ئه‌وانی وه‌ک کورد سه‌یربکردایه! ڕوودانی ئه‌و جۆره
ڕووداوانه که‌متر ئه‌بوو.
با دور نه‌ڕۆین ، نمونه‌یه‌کی زیندوتر و نزیکتر بخه‌ینه‌وه بیری ئه‌و
دوو بنه‌ماڵه سه‌رده‌سته‌ی کوردستان ، تا ڕاستیی ئه‌وه ده‌ربکه‌وێت که
ئه‌وان چه‌ند ڕێزی سنوری نه‌ته‌وایه‌تی کورد و نۆرمه‌کان ئه‌گرن.
کێ بوو په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی له شاری هه‌ولێری سوتاند و خاکی باشوری
کوردستانی کرد به دوو به‌شه‌وه ساڵی 1996 ، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و دوو
بنه‌ماڵه خۆپه‌رست و دۆگمه‌یه نه‌بوون! با باسی ساڵانی 66 ، 74 ،
گرتنی حاجی هۆمه‌ران ساڵی 1982 ، 1983 پشتئاشان و کوشتنی سه‌دان
پێشمه‌رگه ، هێنانی پاسدار بۆ که‌رکوک و شه‌هیدکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه
ساڵی 1988 نه‌که‌ین! به‌ڵێ.. پۆلیتیکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که وای
کردووه له لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌کانیان که وه‌ک دوژمن سه‌یری لایه‌نێک
یان چینێک بکه‌ن که وه‌ک خۆیان بیرنه‌که‌نه‌وه! ئه‌وان ته‌نیا
دێوه‌جامه‌ی په‌ڕۆی سه‌وز ، زه‌رد و سور ئه‌بینن ، ئیتر چۆن شانازیی
ناکه‌ن به ئه‌تککردنی کیژێکی هاواریی یان کاکه‌یی و ئێزدییه‌وه! یان
به هه‌ورامییه‌کان نه‌ڵێن جیاخوازن! که وه‌ک خۆیان هه‌مان ئایین و
سه‌رۆک بنه‌ماڵه‌یان نیه!
ترسناکترین دیارده که ڕه‌گی له سیستمی ئه‌و بنه‌ماڵانه و هه‌ندێک
لایه‌نی دۆگم و نه‌گۆڕی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورددا داکوتیوه ، سوک
سه‌یرکردنی ئافره‌تان و کچانی کورد و مافدانی ته‌واوه به پیاو و
به‌هێزکردنی ڕیشه‌ی کۆنی پیاوسالارییه ، به پاڵپشتیی گروپه ئیسلامییه
توندڕه‌وه‌کانی کوردستان که ڕاسته‌وخۆ خه‌ریکی گرێدانی پیاوانی کوردن
به‌و نه‌ریته نامرۆڤایه‌تییانه‌وه، به نه‌ریتی ڕه‌جمکردن! لێره‌دا
ئه‌وه‌ی که سه‌یره و بێده‌نگیی به‌رامبه‌ر ئه‌کرێت ، له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی یان تاڵه‌بانیی و هێزه ئایینییه‌کانی تره‌وه ،
شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی ئه‌و ئافره‌ت و کیژه کوردانه‌یه که تا ئێستا له
پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا بێ سه‌ر و شوێنن. ئه‌و بێده‌نگییه دیسان ئه‌نجامێکی
گرێدراوه به پیاوسالاریی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورددا. که‌واته
سۆراخنه‌کردنی ئه‌و ئافره‌ت و کیژانه بۆ ئه‌و هێزه پاشکه‌وتووانه ،
باشتره له ئابڕوچوونیان له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک کچ و ژنی کورد(وه‌ک
هه‌ندێک کادیریان! ئه‌ڵێن: بوونه‌ته له‌شفرۆش) به داوێنپیسیی
بدۆزنه‌وه! مانه‌وه‌ی ئه‌و کچ و ژنه کورده بۆ ئه‌و هێزانه له‌و
وڵاتانه‌ی که دێپۆرتکراون بۆی ، له‌و دۆخه‌دا ، له‌و
ئه‌رکه(پارێزگاریی ناموسی گه‌ڵ!) ئه‌یانپارێزێت و سوکی ئه‌کات!
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک و هێمای ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه لافی مۆدێرنزم و
شار‌ستانیی لێئه‌ده‌ن ، بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان چه‌ند
ئافره‌تێکی کارتۆنییان دامه‌زارندووه! به‌ڵام کوشتنی کچان و ژنانی کورد
، له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌کدا بێت ، پێچه‌وانه‌ی لاف و کرداری
فریوده‌رانه‌ی ئه‌وانه!
23-2-2007
سوید
assobyari@yahoo.com
|