پشتگیریی له زیندانییانی سیاسی کوردستان له مانگرتنه‌که‌یاندا بکه‌ن
به‌یانیی ڕۆژی 03-03-2010 زیندانییانی سیاسی کوردستان ،
له به‌ر نوسینگه‌ی پارله‌مانی کوردستاندا له سلێمانیی ، ده‌ستیان به
مانگرتن کرد و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن.
ڕۆژانه سه‌دان که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و
ڕۆشنبیران و له چین و توێژه هه‌مه‌جۆره‌کانی خه‌ڵک ، به‌شداریی
مانگرتنه‌که ئه‌که‌ن و پشتگیریی خۆیان بۆ مافه ڕه‌واکانی زیندانییانی
سیاسی ده‌رئه‌بڕن. ئه‌و مافانه‌ی که پارله‌مانی عێراق دوو ساڵ زیادتره بۆ
سه‌رجه‌می زینادانییانی سیاسی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی دابینکردووه ،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، به بیانووی هه‌مه‌جۆره‌وه ، ئه‌و
مافانه‌یان زه‌وتکردووه و بۆ خۆیان ئه‌یخۆن!
شایانی باسه که سه‌رۆکی لیستی گۆڕان له پارله‌مانی
کوردستاندا ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له پارله‌مانتارانی ئه‌و لیسته ، سه‌ردانی
زیندانییه سیاسییه مانگرتووه‌کان کرد و هاوپشتیی خۆیان بۆ داوا
ڕه‌واکانیان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ، دکتۆر مه‌حمود عوسمان
و قادر عه‌زیز و ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی تر ، تا ئێستا مانگرتووه‌کانیان
به‌سه‌رکردووه‌ته‌وه و پشتگیریی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه له کاتێکدا که دوو ساڵه ده‌سته‌ی داکۆکیی له
مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان ، ده‌یان یاداشت و داواکاریی له‌و
ڕووه‌وه داوه به سه‌رجه‌می داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ،
به‌ڵام تا ئێستا ، هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه و بێده‌نگیی ده‌سه‌ڵاتداران
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌یه که بڵێن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان خه‌باتی دژی
به‌عس نه‌کردووه و به‌عس که‌سی له کوردستاندا له‌سه‌ر کوردایه‌تی و
سیاسه‌ت نه‌گرتووه و نه‌کوشتووه!
هه‌ر له‌و ڕووه‌وه ، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی داکۆکیی له
مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان ، بۆ جارێکی تر یاداشتنامه‌یه‌کی
تریان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران کرده‌وه و... یاداشته‌که
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
