داوا له جه‌ماوه‌ر و هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ئه‌که‌ین که هاوپشتمان بن
ئه‌وا چوار ڕۆژه زیندانییانی سیاسی کوردستان له سلێمانیی و له‌به‌ر
نوسینگه‌ی پارله‌مانی کوردستاندا مانیانگرتووه.
ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر ناچێت به‌پیر داوا ڕه‌واکانیانه‌وه ، ته‌نانه‌ت
هه‌ڕه‌شه‌شیان لێئه‌که‌ن که گوایه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا
ئه‌و مانگرتنه‌یان ده‌ستپێکردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی که کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر سۆزی ده‌نگده‌ران هه‌بێت و ده‌نگ به لیستی ده‌سه‌ڵاتداران
نه‌ده‌ن!
ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات ، ئاشکرایه له لای جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک و دوره له ڕاستییه‌وه ، چونکه به درێژایی دوو ساڵه
زیندانییانی سیاسی کوردستان سه‌دان چالاکیی هه‌مه‌جۆره‌یان کردووه و
ده‌یان جار چاویان به به‌رپرسانی به‌رزی ده‌سه‌ڵات و دوو حیزبه‌که‌ی
که‌وتووه و له په‌یمانی بێ بنه‌ما زیادتر ، هیچ کارێک نه‌کراوه بۆ
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان وه‌ک هه‌ر
زیندانییه‌کی سیاسی تر له عێراقدا.
له‌به‌رئه‌وه ، ئه‌م مانگرتنه به‌شێکه له زنجیره‌ی ئه‌و داواکاریی
و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه و دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ، ده‌سته‌ی
داکۆکیی له ناوه‌وه‌ی وڵات ، به به‌یان و یاداشت ، سه‌رجه‌م
داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی ئاگادارکرده‌وه که ئه‌گه‌ر مافه
دزراوه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان ، نه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ، ئه‌وا
له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا مانئه‌گرن.
ئێمه‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، پشتگیریی
خۆمان بۆ برایانمان له مانگرتووانی کوردستان ده‌رئه‌بڕین و به
توندیی داوا له ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ین که ئیتر سنورێک بۆ ئه‌و
گه‌نده‌ڵییه دابنێنن و مافه‌کانمان له‌وه زیادتر لێ زه‌وت نه‌که‌ن.
داوا له خوشک و برایانی کوردستانیی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له
کوردستان ئه‌که‌ین ، پشتگیریی مانگرتووه‌کان بکه‌ن و به ناردنی
ئیمه‌یل و سکاڵا بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌ردانی مانگرتووان ،
به‌سه‌ریان بکه‌نه‌وه و ده‌نگتان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی مافخوراوان و
ده‌سه‌ڵات ناچاربکه‌ن که ئه‌و مافانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زیندانییانی
سیاسی و ئه‌وه‌ش نه خێره و نه پیاوه‌تی و ئه‌وا دوو ساڵه
پارله‌مانی عێراق ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رکردووه و جگه له زیندانییانی
سیاسی سێ پارێزگاکه‌ی کوردستان ، ته‌واوی زیندانییانی سیاسی عێراق
به‌ر ئه‌و یاسایه که‌توون و دوو ساڵه مانگانه‌که‌یان وه‌رئه‌گرن ،
به‌ڵام تا ئێستا که‌س نازانێت ئه‌و مانگانه و یارمه‌تییه
هه‌مه‌جۆرانه‌ی زیندانییانی سیاسی کوردستان ، چۆن ئه‌خورێت و کام
ده‌زگای کوردستان زه‌وتی کردووه.
ئه‌وه له کاتێکدا که هه‌زاران جاش و سیخوڕ و کوردکوژ ، له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داڵده‌دراون و موچه و یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره‌یان
هه‌یه!
سه‌رکه‌وتن بۆ تێکۆشه‌ران و هه‌ر بۆ گه‌له.
ده‌سته‌ی داکۆکیی له مافه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
06-03-2010
به
PDF
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
