|
مێژووی زاراوه‌ی چه‌پ
پۆڵا
چه‌پ زاراوه‌یه‌که ، زۆر له بواری بیر
و سیاسه‌تدا به‌کارهێنراوه و به‌کارئه‌هێنرێت. کاتێك باسی
چه‌پ ئه‌کرێت ، ناکرێت باسی به‌رامبه‌ره‌که‌شی نه‌کرێت که
ئه‌ویش زاراوه‌ی ڕاسته. چه‌پ و ڕاست یه‌که‌یه‌کی دژ به
یه‌كتر پێكدێنن که هه‌میشه له ململانێدان و له ئه‌نجامی
ئه‌م دژایه‌تییه‌شدا گۆڕانکارییه هه‌مه‌جۆره ئابوری ،
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان ڕووئه‌ده‌ن.
په‌یدابوونی زاراوه‌ی ڕاست و چه‌پ له ڕووی مێژووییه‌وه ،
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا.
کاتێك که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌ره‌نسا
کۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌کات ، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که
به‌رهه‌ڵستکاربوون و داوای گۆڕانکارییان ئه‌کرد ، له لای
چه‌په‌وه دائه‌نیشن و ده‌ره‌به‌گ و پیاوانی ئایین و
ئه‌وانه‌ی داکۆکی‌یان له ڕژێمیش ئه‌کرد له لای ڕاسته‌وه
دائه‌نیشن!
بۆ یه‌که‌م جار ، له‌وه‌وه زاراوه‌ی چه‌پ و ڕاست
په‌یدائه‌بێت و ئه‌بێته بنچینه‌یه‌ك بۆ پێناسه‌کردنی بیر
و تیۆری و سیاسه‌ته‌کان ، به چه‌پڕه‌ویی یان به
ڕاستڕه‌ویی.
که‌س نازانێت ئه‌و شێوه دانیشتنه‌ی نوێنه‌ران له
ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا ، به لای ڕاست و به لای چه‌پدا ، به
مه‌به‌ست بووه یان به ڕێکه‌وت! ئایا به‌رهه‌ڵستکاران
بڕیاریان دابوو که له لای چه‌پ دابنیشن ، یان
ده‌ره‌به‌گه‌کان و پیاوانی ئایین بێ‌زیان نه‌هاتووه له لای
که‌سانێكه‌وه دابنیشن که له ڕووی چینایه‌تی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له خوار خۆیانه‌وه بن! ئه‌و
چه‌پانه‌ی ئه‌نجومه‌ن که داوای گۆڕانیان ئه‌کرد ،
پێکهاتبوون له بازرگانه‌کان و ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که
پشتیوانی‌یان لێئه‌کردن. بازرگانه‌کان هه‌ستیان ئه‌کرد
ڕژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی کۆسپێکه له به‌رده‌م
بازرگانییه‌که‌یاندا. کاتێك بازرگانێك له میرنشینێكه‌وه
کاڵایه‌کی ئه‌گواسته‌وه بۆ میرنشینێکی تر ، ئه‌بووایه
باجی بدایه. به‌و شێوه‌یه به چه‌ند ناوچه‌دا بڕۆیشتایه ،
ئه‌بووایه باجی خۆی بدات ، ئه‌مه ئه‌بووه هۆی
که‌مبوونه‌وه‌ی قازانجیان ، له‌به‌رئه‌وه له‌و
(سه‌رده‌مه‌دا) ئه‌و دروشمه به‌ناوبانگه‌یان
به‌رزکرده‌وه که بریتی بوو له (لێبگه‌ڕێ کاربکات ..
لێبگه‌ڕێ تێبپه‌ڕێت). بازرگانه‌کان داوایان ئه‌کرد که
ڕزگاریانببێت له باجی ناوچه‌کان و فه‌ره‌نسا ببێت به
وڵاتێکی یه‌ك پارچه ، نه‌ك دابه‌شکراو له‌نێوان
میرنشینه‌کاندا.
به کورتیی ئه‌و چه‌پانه داوای گۆڕینی ڕژێمیان ئه‌کرد و
هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا ڕژێمێك دروستبکه‌ن که بگونجێت
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نده‌کانیاندا و ڕێگا خۆشبکات بۆ قازانجی
زۆرتریان.
شۆڕشی فه‌ره‌نسا هه‌ڵگیرسا و ڕژێمی پاشایه‌تی ڕوخا و
ڕژێمێکی کۆماریی دامه‌زرا و ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازیی گه‌شه‌ی
کرد.
ئه‌و که‌سانه‌ی که شۆڕ‌شیان کرد ، ئه‌و نوێنه‌ره
چه‌پڕه‌وانه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی فه‌ره‌نسا نه‌بوون! به‌ڵکوو
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی چه‌وساوه و ڕه‌نجده‌رانی فه‌ره‌نسا
بوون و قه‌ڵای پاستێلیان گرت و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌کی
سوپادا.
ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسا نه‌بووایه ، شۆڕش
له ڕێگای چه‌په‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه ئه‌کرا. چه‌پی
ڕاستینه ئه‌و جه‌ماوه‌ره تێکۆشه‌ره‌یه که له‌ژێر
چه‌وسانه‌وه‌دایه و هه‌وڵئه‌دات بۆ گۆڕینی ئه‌و ڕژێمه‌ی
که مافه‌کانی لێ زه‌وتئه‌کات.
هه‌روه‌ها خه‌باتئه‌کات بۆ په‌یدابوونی ڕژێمێکی نوێ که
ئازادی بکات له چه‌وسانه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی
به سه‌رکردایه‌تییه‌ک هه‌یه که بتوانێت کۆیانبکاته‌وه و
ڕێکیانبخات و ئاڕاسته‌یانبکات له‌و تێکۆشانه‌دا.
له‌م سه‌ره‌تایه‌وه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که پێناسه‌ی
چه‌پ به شێوه‌یه‌کی گشتیی له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان و له
قۆناغه جیاجیاکاندا به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه ، به‌کارئه‌هێنرێت.
ئه‌مه کورته‌یه‌کی چڕی په‌یدا بوونی زاراوه‌ی چه‌پ بوو.
بێگومان چه‌پ له ڕووی تیۆری و بیر و سیاسه‌ته‌وه ،
گۆڕانکاریی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. بزوتنه‌وه‌ی چه‌پیش له
سه‌ره‌تای په‌یدابوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ ، قۆناغی جۆراوجۆری
بڕیوه ، لایه‌نی توندڕه‌و و میانڕه‌ویشی هه‌میشه هه‌ر
هه‌بووه و که‌سانی هه‌لپه‌رستی تیادا ده‌رکه‌و‌تووه و
زۆر جار وا ڕێککه‌وتووه که هه‌ندێک له چه‌پڕه‌وه‌کانی
دوێنێ ببن به ڕاستڕه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و بێگومان هه‌ندێک
جاریش به پێچه‌وانه‌وه ڕوویداوه.
تا چه‌وسانه‌وه و هه‌ژاریی هه‌بێت ، بیری چه‌پ و
بزوتنه‌وه‌که‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه بۆ بنیادنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان. مێژوو ئه‌و ڕاستییه‌ی
سه‌لماندووه که نابێت چه‌په‌کان دۆگمابن و ئه‌بێت ڕێگای
دیموکراتیی بگرنه به‌ر بۆ به‌دیهێنانی به‌رنامه‌یان.
|