|
ڕاگه‌یاندن:
هیچ پاساوێک بۆ فره‌ژنیی نیه!
له‌م دواییانه‌دا پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان بڕیاری مانه‌وه‌ی فره‌ژنیی به زۆرینه‌ی ده‌نگ
دا. هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پارله‌مانه‌که له (پیاوان!)
و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیش له ئافره‌تان ، بێ شه‌رم و بێ
پێچوپه‌نا و به بیانووی مهرجدانانهوه ، داکۆکی‌یان له
فره‌ژنیی کرد و ئه‌که‌ن.
فره‌ژنیی (پۆلیگامی-لاتین) ، دیارده‌یه‌کی هه‌ندێک له
کۆمه‌ڵگای ئاژه‌ڵانه و مرۆڤی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و
هۆشمه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی ، نه‌فره‌ت له‌و
دیارده‌یه ئه‌کات و قێز له‌و زاراوه‌یه ئه‌کاته‌وه.
فره‌ژنیی ته‌نیا سوکایه‌تیکردن نیه به ئافره‌ت ، به‌ڵکوو
گه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ ، چونکه
ئافره‌ت به‌رله‌وه‌ی ئافره‌ت بێت ، مرۆڤه و وه‌ک پیاو ،
بوون و که‌سایه‌تی و مافی خۆی هه‌یه.
بڕیاردانی مانه‌وه‌ی فره‌ژنیی له پارله‌مانه‌که‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا ، ڕووی ئه‌ودیوی ڕاستییه‌کانن
و ڕاده‌ی (دیموکراتیی و سۆشیالدیموکراتیی) و
پێشکه‌وتنخوازیی و شارستانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
ده‌رئه‌خه‌ن.
پارله‌مان به‌و بڕیاره‌ی سه‌لماندی که نوێنه‌ری شێخ و
مه‌لا و ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردستانه! نه‌ک
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نیوه چه‌وساوه‌که‌ی که ئافره‌ته.
ئێمه ئه‌و بڕیاره ڕیسوا ئه‌که‌ین و داوا له کۆڕ و
کۆمه‌ڵ و لایه‌نه پێشکه‌وتنخوازه‌کان و ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن ئه‌که‌ین که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری
ئه‌و بڕیاره ببنه‌وه و ڕیسوای بکه‌ن و نه‌فره‌تی
لێبکه‌ن.
داوا له سه‌رۆکایه‌تی کوردستانیش ئه‌که‌ین که نه‌هێڵێت
ئه‌و بڕیاره سه‌ربگرێت.
فره‌ژنیی ئاره‌زوویه‌کی ئاژه‌ڵییانه‌یه و به هیچ مه‌رج و
پاساوێک له‌م سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤدا ناگونجێت!
نه‌وزاد وه‌لی
وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان
له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2008-10-31
|