7 ی ئاداری عێراقییه‌کان .. له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا!

له 8 ی شوباتی ساڵی 1963 دا ، به‌عسییه
خوێنمژه‌کان کودێتایان به‌سه‌ر حکومه‌تی قاسم دا کرد و هه‌زاران ئه‌ندامی حیزبی شیوعی عێراق ، که‌سانی پێشکه‌وتنخواز ، دیموکرات و
که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرییان شه‌هید کرد.
شیوعییه‌کانی عێراق ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که داکۆکییکه‌ری
ڕاستینه بوون له شۆڕشی چوارده‌ی ته‌موز و ده‌ستکه‌وته‌کانی و قوربانییان
به زۆر له به‌رژه‌وه‌نده حیزبییه‌کانی خۆیان دا ، هه‌ر له‌و پێناوه‌دا.
سه‌لام عادل (حسین محمد الرضي) که گه‌نجێکی زیره‌ک و
ڕۆشنبیر و ئازا بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق بوو ،
که‌وته ده‌ست به‌عسییه کودێتاچییه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی بێ هاوتایان دا
، به‌ڵام هه‌ر خۆی ڕاگرت و له تفکردن زیادتر به ڕووی جه‌لاده
به‌عسییه‌کاندا ، هیچی تری پێ نه‌بوو بۆیان.
ڕه‌شید مصلح ، "دادوه‌ر" ی! سه‌ربازیی کودێتاچییه
به‌عسییه‌کان ، له 7 ی ئاداردا ، به خۆشحاڵیی و شاگه‌شکه‌وه ڕایگه‌یاند
که سه‌لام عادلی سکرتێری حیزبی شیوعی عێراقیان "دادگایی" کردووه و
له‌سێداره‌یان داوه!
ئه‌وه یه‌که‌م کرده‌وه‌ی نامرۆڤایه‌تی به‌عسییه‌کان
بوو له مێژووی عێراقدا که به‌ر له‌وه‌ی که‌سێک له‌سێداره‌بدرێت ، هه‌واڵی
له‌سێداره‌دانه‌که‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا ، بڵاوبکرێته‌وه!
له ڕاستییدا و به‌پێی دانپیادانانه‌کانی به‌عسییه‌کان
خۆیان و ئه‌و سه‌رکردانه‌ی حیزبی شیوعی و کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی بێلایه‌ن
که له‌گه‌ڵ سه‌لام عادل دا گیرابوون ، له دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 9 ی ئادار ،
واته ته‌واو دوو ڕۆژ دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی حکومه‌تی عێراق ، سه‌لام
عادلیان به (حادلة) واته به (ڕۆڵه‌ر) ، ئه‌و ئامێره قورسه‌ی که زه‌وی
جاده‌کانی پێ ئه‌په‌سترێته‌وه ، به‌وه و به زیندوویی به‌سه‌ریدا ، چه‌ند
جارێک ڕۆیشتن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختیان کرد!
تا ئه‌و کاته و له‌وانه‌یه دواتریش ، کاره‌ساتی له‌و
جۆره ، له‌گه‌ڵ هه‌موو دڕنده‌ییه‌کانی به‌عسدا ، دووباره نه‌بووه‌ته‌وه!
ڕۆژگار سه‌یره! وه‌ک عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت ، ڕۆژێک له‌گه‌ڵ
تۆیه و ڕۆژێکیش دژی تۆیه!
47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا ،
به‌عسییه‌کان عێراقیان کرد به دۆزه‌خ و قه‌سابخانه‌ی شیوعییه‌کان و ئه‌وه
7ی ئاداری عێراقی دوێنێی به‌عسیه فاشیسته‌کان و خوێنڕشتنی شیوعییه‌کان
بوو ، ئه‌مه‌ش 7 ی ئاداری ئه‌مڕۆ که هه‌ر ئه‌و حیزبه‌ی سه‌لام عادل به
لیستی ژماره 363 به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق ئه‌کات و به‌عسییه‌کان
بستێک خاک نه‌ماوه که بۆیان نه‌بووبێت به دۆزه‌خ! و عێراقییه‌کانیش به
ئازادیی ده‌نگ ئه‌ده‌ن و له‌وانیش به لیسته‌که‌ی سه‌لام عادل.
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
