
یادی 35 ساڵه‌ی کۆکوژییه‌که‌ی قه‌ڵادزێی خۆڕاگر
ئه‌مڕۆ 35 ساڵ به‌سه‌ر تاوانه مه‌زنه‌که‌ی قه‌ڵادزێی مه‌ڵبه‌ندی
ڕاپه‌ڕینه‌کان له
24-4-1974 تێپه‌ڕی ، تاوانێک که سه‌ره‌تای پیاده‌کردنی سیاسه‌تی
جینۆسایدی کورد بوو ، له لایه‌ن فاشیسته به‌عسییه‌کانه‌وه.
به‌عسییه فاشیسته‌کان له‌وه‌وبه‌ر درێغییان نه‌کردبوو له
له‌ناوبردنی کورددا ، به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌م جاریان بوو که
بۆمبی ناپاڵمی هێشوویی له کوردستاندا به‌کاربهێنن و به
شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌وان.
له کاتێکدا که خوێندکارانی کوردستان و مامۆستاکانیان له (زانکۆ
کاتییه خنجیلانه‌که‌ی) قه‌ڵادزێدا سه‌رقاڵی خوێندن و فێربوونی
زانیاریی بوون ، فڕۆکه سیخۆ و میگه‌کانی ڕژێمی عه‌فله‌قییه‌کان ،
هێرشی له‌ناکاویان کرده سه‌ر شاری قه‌ڵادزێ و زانکۆ و له چه‌ند
خوله‌کێکدا چه‌ندان بۆمبی ناپاڵمیان دا به زانکۆ و ده‌وروبه‌ریدا
و سه‌دان ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مانیان شه‌هید کرد و سه‌دانیش بریندار
له مناڵ ، ئافره‌ت ، لاو و پیر.
کاره‌ساتی له‌و چه‌شنه و به‌کارهێنانی ناپاڵم ، له‌و سه‌رده‌مه و
له دنیادا ته‌نیا له ڤێتنامدا ڕوویدابوو.
وێنه‌ی ئه‌و کچه مناڵه ڤێتنامییه‌ی که به ڕوتیی و
به ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتاویه‌وه هه‌ڕای ئه‌کرد ،
بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌ک ، بابه‌تی سه‌ره‌کیی
تێلێڤیزیۆنه‌کانی دنیا بوو ، ویژدان و ناخی میلیۆنان مرۆڤی دنیای
هه‌ژاند.
ناپاڵمه‌کانی قه‌ڵادزێش ، ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ی ڤێتنام کاریگه‌رتر
نه‌بووبن ، بێگومان که‌متریش نه‌بوون و قوربانییه‌کانیش هه‌ر وه‌ک
قوربانییه‌کانی ناپاڵمه‌کانی ڤێتنام بوون.
برینداران و سوتاوانی قه‌ڵادزێش به ناپاڵمه‌کانی به‌عس ، به
جه‌سته‌ی سوتاویانه‌وه به‌ملا و ئه‌ولادا ده‌ستیان ئه‌کوتی بۆ
دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌کی ئارام! به‌ڵام ته‌نیا کامێرایه‌ک ،
ڕۆژنامه‌نوسێکی بێگانه‌ی لێ نه‌بوو که ئه‌و جه‌سته به
خه‌ڵوزبووانه ببینێت و ویژدانی مرۆڤدۆستانی دنیای پێ بهه‌ژێنێت.
ته‌نیا لایه‌ن و حکومه‌تێکی دنیا ، سۆڤیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه و
حیزبه ئه‌ڵقه له‌گوێکانی له ناوچه‌که و له دنیاشدا ،
ورته‌یان لێوه نه‌هات و به هانای لێقه‌وماوانی شاری قه‌ڵادزێوه
نه‌چوون ، به بیانووی ئه‌وه‌وه که ئێران و ئیمپیریالیزم
هاوکاریی شۆڕشی کوردستان ئه‌که‌ن!
به‌ڵێ .. ده‌نگی قوربانییانی قه‌ڵادزێ هه‌ر له چواچێوه‌ی
کوردستاندا مایه‌وه و که‌س خۆی تێنه‌گه‌یاند.
ئه‌مڕۆ که یادی ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه ئه‌که‌ینه‌وه ، 18 ساڵ
به‌سه‌ر ئازادیی باشوری وڵاتماندا تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا
ده‌سه‌ڵاتدارنی خۆماڵیی هیچیان بۆ ساڕێژکردنی ئه‌و برینه
گه‌وره‌یه‌ی دانیشتووانی خۆڕاگری قه‌ڵادزێ نه‌کردووه.
له کاتێکدا که دانیشتووانی قه‌ڵادزێی خۆڕاگر هه‌میشه له
خشته‌ی پلانه سه‌رکوتکه‌رییه‌کانی ڕژێمدا بوون ، له هه‌مان
کاتیش‌دا دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کوردستان ، هه‌موو شه‌ڕه
کوردکوژییه‌کانیان هه‌ر له‌وێوه ده‌ستپێکردووه و خه‌ڵکی
قه‌ڵادزێ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیش و ده‌سه‌ڵاتی
خۆماڵییشدا ، هه‌ر به‌شیان نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانیی و قوربانییدان
بووه!
ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه که خه‌ڵکی دلێر و خۆڕاگری قه‌ڵادزێ و
شارۆچکه‌کانی ، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، به ده‌نگی خۆیان و له
ڕێی سنوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ، هه‌ر وه‌ک چۆن سه‌رچاوه‌ی
ڕاپه‌ڕینه‌کان بوون ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ببن به سه‌رکاروانی
گۆڕانکارییه‌کان و کۆمه‌ڵگای شارستانیی و دیموکراتی.
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ شه‌هیدانی کاره‌ساته‌کانی قه‌ڵادزێ
مردن و سه‌رشۆڕیی بۆ دوژمنانی کوردستان
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-04-24
به PDF
