
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
ماوه‌یه‌که و به‌تایبه‌تیی له سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌کردن بۆ
هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا ، هه‌ندێک لایه‌ن له ڕۆژنامه و
سایتهکانیاندا وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانی ئێمه له‌م چوار
ساڵه‌ی ڕابوردوودا ، بڵاوئه‌که‌نه‌وه ، له کاتێکدا که ئه‌و
کاتانه ئاماده‌نه‌بوون نه‌ک هه‌ر به‌شداریی له
خۆپێشاندانهکانماندا بکه‌ن ، ته‌نانه‌ت ئاماژهیهکیشیان بۆ
خۆپێشاندانه‌کان نه‌ئه‌کرد.
له کاتێکدا که کادێرانی پارتی چه‌پ ، یه‌کیه‌تی چه‌پ ، هاواری
خه‌ڵک و خوێندکاران و چالاکانیان له لایه‌ن ئاساییشه‌وه له
خۆپێشاندانه‌کاندا ئه‌گیران ، زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه و سایتانه
بانگهوازهکانیشمانیان بۆ ئازادکردنیان بڵاونه‌ئه‌کرده‌وه و به
هه‌موو شێوه‌یک تاریکاییه‌کی ڕاگه‌یاندنیان خستبووه سه‌ر
بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندن و چالاکییه‌کانمان.
وا ئه‌مڕۆش له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا وێنه‌کانی
خۆپێشاندانه‌کانمان بڵاوئه‌که‌نه‌وه و به حسابی خۆیان
ئه‌یانه‌وێت وا پێشانی جه‌ماوه‌ری بده‌ن که ئه‌وانیش به‌شداربوون
له‌و خۆپێشاندانانهماندا! به‌ڵام جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی
کوردستان ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانێت که کاتێک ئێمه‌ی چه‌په‌کان
، زیندانییانی سیاسی ، کارگه‌ران ، ئافره‌تان ، خوێندکاران ،
به‌شخوراوان ، ڕۆشنبیران ، بێ ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی ، کرێچی
و جه‌ماوه‌رێکی بێزاری گه‌ل ، خۆپێشاندانمان ئه‌کرد ، هه‌ندێک
له‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانی ئێمه له سایت
و ڕۆژنامه‌کانیاندا بۆ پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بڵاوئه‌که‌نه‌وه ،
هێشتا له باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتدا بوون و خۆیان لێ نه‌کردبووین به
به‌رهه‌ڵستکار! و دواتریش و تا ده‌ستپێکردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ،
ئاماده نه‌بوون وێنه‌یه‌کی خۆپێشاندانه‌کانمان بڵاوبکه‌نه‌وه!
داوا له جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ئه‌که‌ین ئه‌و
ڕۆژانه‌یان له یاد نه‌چێت که بۆ یه‌که‌م جار ڕژاینه سه‌ر
شه‌قامه‌کان و بێ مۆڵه‌ت و بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران خۆپێشاندانمان کرد.
جه‌ماوه‌ر باش ئه‌زانێت که ئه‌وه ئێمه‌ی خۆپێشانده‌ران بووین بۆ
یه‌که‌م جار له مێژووی سیاسی کوردستاندا ، دروشمی (ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت نه‌گۆڕێ ، ئه‌دۆڕێ)مان هه‌ڵگرت. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ
وێنه‌کانی ئێمه ئه‌که‌ن به سنگی ڕۆژنامه و سایتهکانیانهوه و
پۆزی به‌رهه‌ڵستکاریی لێئه‌ده‌ن ، ئه‌و کاته نه‌یانئه‌وێرا ئه‌و
دروشمه‌مان بۆ بڵاوبکه‌نه‌وه!
ئێمه دژی دزیی و گزیی ده‌سه‌ڵاتداران خۆپێشاندانمان ئه‌کرد ، وا
ئه‌مڕۆش ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رهه‌ڵستکار ئه‌زانن ، هێشتا
نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و هه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ، دزیی و
گزییمان لێئه‌که‌ن و مافه‌کانمان ئه‌خۆن!
هه‌وڵ و خه‌بات له‌پێناوی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و نه‌مانی گه‌نده‌ڵیی
و دزیی و جه‌رده‌یی و تاڵان‌کردنی سامانی گه‌ل و سه‌روه‌ریی یاسا و
جیاکردنه‌وه‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه له حیزب و ده‌وڵه‌ت ، ئه‌رکی
هه‌موو هاونیشتمانییه‌کی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌که و تاپۆ نیه
له‌سه‌ر که‌س ، به‌ڵام ڕه‌وا نیه و جه‌ماوه‌ریش به‌وه ڕازیی
نابێت که لایه‌نێک یان زیادتر دروشم و خه‌بات و تێکۆشانه‌کان ،
ته‌نانه‌ت وێنه‌ی خۆپێشاندانهکانیشمان بدزن و له‌و خه‌ڵکه‌ی
بکه‌ن به هی خۆیان!
له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی که
باشه ئه‌و سایت و ڕۆژنامانه ئه‌و وێنانه
بڵاوئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ره‌که خۆپێشانده‌ران
ئه‌ناسنه‌وه و ئه‌زانن هه‌ڵسوڕێنه‌ران و چالاکانی کام لایه‌نن.
کاتێک که سایتی پارتی چه‌پی کوردستان باکگراونده‌که‌ی به
وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کان و دروشمه مه‌زنه‌که‌ی ڕازانده‌وه ،
هه‌زاران هاووڵاتیی به ئیمهیل پشتگیریی و پێخۆشحاڵییان
ده‌ربڕی ، بۆیه ئه‌زانن ئه‌و خۆپێشانده‌رانه کێن.
به‌ڵێ بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن
نا بۆ دزینی ڕه‌نج و خه‌باتی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کانی تر و گزیی و فزیی
پارتی چه‌پی کوردستان
04-05-2009
p-c-k.org
