پێكهێنانی به‌ره‌يه‌كی چه‌پی فره‌وان
له بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستاندا ، پێویستییه‌کی مێژووییه
ئه‌حمه‌د هه‌ورامیی
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریی گه‌لان له جيهاندا و هه‌ر وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریی گه‌لی
كوردستانیش به‌شێکه لێی ، له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا ئامرازێكی ململانێ و گوشار
بوو بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ، له لايه‌ن هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاواوه.
ئه‌مڕۆ گه‌لی کوردستان بووه به مایه‌ی بایه‌خی ده‌وڵه‌تان ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که
نیشتمانه‌که‌ی له ناوچه‌يه‌كی ستراتيجيیدایه و سامانێکی گه‌وره‌ی نه‌وتی هه‌یه ،
كێشه‌كه‌ی بايه‌خێكی گرنگی پێئه‌درێت ، به‌تايبه‌تیی له لايه‌ن ئه‌و
ناوه‌ندانه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی تايبه‌تيیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه.
درێژه‌پێدانی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا ، به‌بێ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕێكی ته‌واو ، ماناى
خۆله‌خشته‌بردنه له كۆمه‌ڵێك ڕاستيی زه‌ق و كات به‌فيڕۆدان و لاوازیی
په‌يوه‌ندیيمان به پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كوردستانه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی لێكدانه‌وه‌يه‌كی ڕون و ئاشكرای ئه‌وێت كه ئه‌بێت
بزوتنه‌وه‌يه‌كی كۆمه‌ڵايه‌تی بناغه‌که‌ی بێت و ئه‌بێت ديارده‌يه‌كی له‌به‌رچاو و
هه‌ستپێكراوی هه‌مووان بێت. ئه‌و گيروگرفتانه‌ی که ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگاکه‌مان توشی
بووه ، به به‌ڵێن و دروشم چاره‌سه‌رناكرێن.
ده‌مێكه هيچ هه‌نگاوێكی ڕاستينه نه‌نراوه بۆ به‌ديهێنانی ئامانجه
ڕاگه‌يانراوه‌كان. ئه‌بێت دڵنيابين له ڕاستگۆيی پێداگرتنمان له‌سه‌ر ئامانجه‌كان و
كردنه‌وه‌ی ڕێگا بۆ دايالۆگی به‌رهه‌مبه‌خش ده‌رباره‌ی بابه‌ت و پرۆژه
هاوبه‌شه‌كان و گۆڕانكاریی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ، ئه‌وه‌ش
ڕێخۆشكه‌ره بۆ هه‌ڵسوڕانێكی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی ڕاستینه له سه‌رانسه‌ری
كوردستاندا.
سياسه‌تی ڕاست و دروست و هه‌ڵسوڕانی چالاكانه‌ی فكريی و پراكتيكیی له‌و پێناوه‌دا ،
له‌سه‌ر زه‌مينه‌ی ئيمكاناتی واقيعيی و كۆمه‌ڵايه‌تی و سياسی ، ڕاده‌ی ده‌ور و
نه‌خشمان له‌م پرۆسه‌يه‌دا ديارییئه‌كات.
له سێبه‌ری نه‌بوونی بزوتنه‌وه‌يه‌كی جه‌ماوه‌ریی ديموكراتی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمه‌ڵ ، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وايی شێوه بيرۆكراتییه‌ک ئه‌هێنێته ئاراوه و
به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ريی و وازهێنان له شێوازی ديموكراتی و شێوازی
كۆمه‌ڵگای شارستانیی ئه‌ڕوات.
له‌دوای ڕاپه‌ڕينی ئاداری 1991ـه‌وه و تا ئێستا ، چه‌ندان ڕه‌وت و لايه‌ن و باڵى
سۆشياليستيی و كرێكاریی و چه‌پ هاتوونه‌ته مه‌يدانی خه‌باتی سياسيه‌وه ، له‌ناو
سه‌نگه‌ری كێشه و ئامانجه چينايه‌تی و نه‌ته‌وايه‌تيیه‌کاند تێكه‌ڵ بوون.
سه‌ره‌تا هه‌ر يه‌كه خۆی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتيڤی سياسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و
كۆمه‌ڵايه‌تی ناساند له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وايه‌تی سياسی
كورددا. بوونی خۆيان ڕاگه‌ياندن و له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوون فره‌وانترين جه‌ماوه‌ر
له ده‌وری خۆيان كۆبكه‌نه‌وه و هێزی كرێكاريی و زه‌حمه‌تكێش بۆ داکۆکیی له
ده‌ستكه‌وت و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌رين دروستبكه‌ن.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لايانه بۆ به‌رگرتن له
په‌رشوبڵاويی و يه‌كڕيزیی بزوتنه‌وه‌يه‌كی چه‌پی راديكال به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
بۆرجوا ، نه‌ك بێ به‌رهه‌م و بێ ده‌ستكه‌وت بوو ، به‌ڵكوو مه‌يل و باڵى سه‌روو
چينايه‌تی و پاسيڤیستيی و هه‌لپه‌رستيی و ده‌سته‌چێتی (سێكتاريزم) ، بوونه هۆی
لاوازكردنی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاريی و كۆمونیستيی له مه‌يدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان
له‌گه‌ڵ هێزی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وايه‌تی ده‌سه‌ڵاتداردا.
ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌يه‌كی كه‌ميش سيمای يه‌كگرتوو و يه‌كپارچه‌یى خۆيان پێشاندا ،
به‌ڵام په‌رته‌وازه‌يی و پارچه‌پارچه بوونيان و جياوازیی بيروڕايان به شێوازی
ئينشقاقیی سه‌ریهه‌ڵدا و تياياندا ڕوویدا كه هۆی ناكۆكیی نێوانيان ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هه‌ندێک كێشه و لێكدانه‌وه‌ی جياواز له باره‌ی:
1- له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی (ئايديۆلۆجیی و سياسی و ڕێكخراوه‌يی) ، ناكۆكیی له
نێوانياندا ئه‌بینرێت.
2- لێكدانه‌وه‌ی جيايان ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی (كۆن و نوێ)ی جيهان و بزوتنه‌وه‌ی
كۆمونیستيی و سۆشياليستیی هه‌بووه و هه‌يه.
3- باری سه‌رنجيان ده‌رباره‌ی باری سياسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له يه‌كتر
دور بوون ، به‌تايبه‌تیی دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام.
4- ڕای جياوازيان له‌سه‌ر ڕواڵه‌تی بزوتنه‌وه‌ی (سۆشياليزم) به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
(ناشيۆناليزم) هه‌بووه.
5- ڕايان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی دواڕۆژ و چۆنيه‌تی بينينی ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و
ئه‌رك و پێويستیيه‌كان و كاريگه‌ريیه‌كانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵايه‌تی و
هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی ژيان و سيستمی داهاتوو ، شيكردنه‌وه‌يه‌كی يه‌كگرتوويان نیه.
ئه‌و هۆكار و فاكته‌ره سه‌ره‌كيیانه كه ئێستا چه‌په‌كانی زيادتر خستووه‌ته ژێر
باری به‌رپرسياریی مێژووييه‌وه ، ئه‌وه‌يه كه له‌م قۆناغه‌دا له هه‌موو كاتێك
زيادتر هه‌ستكردنيانه به لاوازيی و په‌راوێزيی و گۆشه‌گيریی بزوتنه‌وه‌كه‌يان ،
به‌تايبه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ، به‌ئاشكرا ئه‌یبينین و هه‌ست به‌وه
ئه‌كه‌ين كه ژماره‌يه‌كی فره‌وان له كه‌سايه‌تی سياسی و سۆشيالیست و ماركسيی و
چه‌پ له ئه‌ڵقه و گرو و ڕێكخراوی جۆراوجۆری سياسیدا ده‌رکه‌وتوون ، به بيانووی
ناواقیعيی و نازانستیيه‌وه ، خۆيان دوره‌په‌رێز خستووه ، كاريگه‌ریی به‌رچاو و
هه‌ستپێكراويان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كرێكاريی و چه‌پدا نیه. كه‌واته ئه‌مڕۆ ئه‌ركی
سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ماركسيی و سۆشيالیستيی و چه‌په‌كان په‌یوه‌ستبوونه به
بزوتنه‌وه‌يه‌كی چه‌پی راديكال له كوردستاندا ، ئه‌مه‌ش مه‌رج و پێويستیی ئه‌ركی
سه‌ره‌كیيمانه له‌م قۆناغه‌دا و دواخستنی بۆ ئايينده ، سپارده هه‌ڵناگرێت.
په‌يامێك ، به‌رنامه‌يه‌ك كه ئێستا له ئه‌ستۆی چه‌په‌كاندايه ، پياده‌كردنی
پراكتيكه له شوێنی كار و ژياندا و بۆی ده‌ست به‌كارببين و كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ين ،
ته‌نیا په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی خۆپه‌روه‌رده‌كردن و خۆنوێكردنه‌وه‌يه به
تيۆریی و پرۆسه‌ی هۆشیارییانه له پانتايی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پدا که تاكه هه‌نگاوی
چاره‌نوسییه و ئه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی پرینسيپی فه‌لسه‌فه و فكریی و سياسيدا
بێت ، يه‌كده‌نگيی و هاوهه‌ڵوێستيی و يه‌كگرتوويی و هاوكاريیمان له‌سه‌ر بنه‌مای
داڕشتنی به‌رنامه‌يه‌كی ستراتيجیی ئاينده‌مانه بۆ هێنانه‌دی كۆمه‌ڵگايه‌كی ئاسوده
و بێ چه‌وسانه‌وه ، له‌پێناوی هێنانه‌دی به‌ره‌یه‌كی فره‌وانی چه‌پی يه‌كگرتوودا.
بۆ كۆتايیهێنان به په‌رته‌وازه‌يی و دوره‌په‌رێزیی چه‌په‌كان ، پێويسته ڕه‌چاوی
ئه‌م خاڵانه بكرێت:
1- دانانی به‌رنامه‌يه‌ك بۆ وتووێژکردنی خاڵه هه‌ڵپه‌سێنراوه‌كان له‌ناو ڕيزه‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پدا.
2- ديارییكردنی خاڵى مه‌بده‌ئیی يه‌كگرتن و دانانی مينبه‌رێكی فكریی بۆ ده‌رخستنی
بيروڕا جياوازه‌كان و هه‌وڵدان بۆ يه‌كخستنيان له به‌رنامه‌يه‌كی يه‌كگرتوودا.
3- ئاگاداربوون له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵ و گروپ و كه‌سانه‌ی كه
پیاداچوونه‌وه‌ی فكريیان هه‌يه له‌سه‌ر بيروباوه‌ڕه‌کان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری ڕاستیی
بزوتنه‌وه‌كه‌ن.
4- هه‌ڵوێستی يه‌كگرتوويان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و ڕووداوه‌كانی ناوخۆ و
له‌سه‌ر تێفكرينی هاوبه‌ش.
5- ده‌خاله‌تكردنی بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان به يه‌كگرتوویی له‌سه‌ر
ئاستی جيهان و ناوچه‌كه و عێراق.
ئه‌بێت چه‌په‌كان تێكۆشانی فكريی و سياسيیان له‌ژێر ڕۆشنايی فه‌لسه‌فه‌ی ڕياليزمیی
له سه‌رچاوه‌ی توێژينه‌وه و لێكۆڵينه‌وه‌ی سروشتدا دابنێن و ئه‌بێت بناغه‌ی
هۆشياریی فكريی و سياسیيان له‌پێناوی گۆڕانكاریی ڕيشه‌یی له كۆمه‌ڵدا دابڕێژن و
ئه‌و هۆشياريیه له هه‌موو بواره‌كانی ژيانی سياسی و ئابوری و كۆمه‌ڵايه‌تی
ڕۆشنبيريیدا ڕه‌گ دابكوتێت و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن بێت له خۆ و له كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت
و هه‌موو ده‌زگا و ياسا و دابونه‌ريتی سيستمی باڵاده‌ست و به‌ديله جياكانی ئه‌م
جيهانه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا و تێكۆشان له‌پێناوی به‌رزترين
ڕاده‌ی ژيان بۆ دواڕۆژی مرۆڤايه‌تی و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی چينه‌کانی خوارووی
كۆمه‌ڵگا.
كاتی گۆڕان و چاكسازیی هاتووه و ئه‌بێت ئه‌و هێڵه سوره ببه‌زێنين كه بووه‌ته
هۆی هه‌يمه‌نه و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵيی و داته‌پينی
ژێرخانی ئابوری كوردستان. كاتی ئه‌وه هاتووه ميلله‌ت به ئاگابێته‌وه و خۆی
ئااده و نوێ بكاته‌وه بۆ ئه‌م جاره‌ی ه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و ڕازیی نه‌بێت كه
سينايۆی پارله‌مانه‌كه‌ی پێشوو به‌سه‌ريدا بسه‌پێنرێت. ئه‌ندامه‌كانی پارله‌مانی
پێشوو پێش هه‌ڵبژاردنيان به ڕێكه‌وتن (توافق) دانران ، ئه‌وه‌نده‌ی نوێنه‌ری
حيزبه‌كانن ، نيو ئه‌وه‌نده به ئاگانه‌بوون له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌ر
گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌هات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان نوێنه‌ری نه‌بوون.
ئه‌مڕۆ ئه‌ركی به په‌له‌ی (يه‌كیه‌تی چه‌پ) ئه‌وه‌يه وه‌ك به‌ره‌يه‌كی به‌هێزی
جه‌ماوه‌ری فره‌وان خۆی ڕێكبخات له‌سه‌ر داخوازيیه‌كانی جه‌ماوه‌ر بۆ يه‌كگرتن
له‌گه‌ڵ گروپ و لايه‌ن و حيزب و كه‌سانی پێشكه‌وتنخواز و ڕۆشنبير له ليستێكی
يه‌كگرتووی به‌ره‌ى چه‌پدا ، بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا و پارله‌مانی كوردستان ، له‌پێناوی گۆڕينی سيستمی ده‌سه‌ڵات و چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاتێك كه ئازاديی و مافه‌كانی مرۆڤی تيادا دابینببێت و كۆتايی به
گه‌نده‌ڵیی و سه‌ركوتكه‌ریی و بێكاريی و ئاواره‌يی و زه‌وتكردنی سامانی وڵات
بهێنێت.
ئه‌بێت چه‌په‌كان زيادتر بايه‌خ به تێكۆشانی فكريی و سياسی بده‌ن ، له‌به‌ر
ڕۆشنايی فه‌لسه‌فه‌ی واقیعییدا ، چونكه چه‌پ به وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌يه‌كی
كۆمه‌ڵايه‌تی و سياسی بۆ نوێنه‌رايه‌تیكردنی به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی ديارییكراوی
كۆمه‌ڵ له دايه‌نگای پارله‌ماندا ، ئه‌بێت ناسنامه‌ی خۆی هه‌بێت ، دامه‌زراندنی
به‌ره‌يه‌كی چه‌پی فره‌وان بۆ ڕزگارکردنی جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ينه‌تی گه‌له
سته‌مديده‌كه‌مانه و كارێكی به‌په‌له و پێويسته. ململانێ له‌سه‌ر ئاستی
كوردستاندا ، چه‌په‌كان له ڕوانگه‌ی بيری راديكالیى خۆيانه‌وه ئه‌توانن هێزێكی
سه‌ره‌كیی هاندانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بن بۆ به‌ديهێنانی داخوازييه‌كانيان.
2009-03-12
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
