
ڕاگه‌یاندن:
هیچ پاساوێک بۆ فره‌ژنیی نیه!
له‌م دواییانه‌دا پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بڕیاری مانه‌وه‌ی فره‌ژنیی به زۆرینه‌ی ده‌نگ دا. هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پارله‌مانه‌که له (پیاوان!) و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیش له ئافره‌تان ، بێ
شه‌رم و بێ پێچوپه‌نا و به بیانووی مه‌رجدانانه‌وه ، داکۆکی‌یان له فره‌ژنیی کرد و ئه‌که‌ن.
فره‌ژنیی (پۆلیگامی-لاتین) ، دیارده‌یه‌کی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگای ئاژه‌ڵانه و مرۆڤی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و هۆشمه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی ، نه‌فره‌ت له‌و دیارده‌یه ئه‌کات و قێز له‌و زاراوه‌یه ئه‌کاته‌وه.
فره‌ژنیی ته‌نیا سوکایه‌تیکردن نیه به ئافره‌ت ، به‌ڵکوو گه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ ، چونکه ئافره‌ت به‌رله‌وه‌ی ئافره‌ت بێت ، مرۆڤه و وه‌ک پیاو ، بوون و که‌سایه‌تی و مافی خۆی هه‌یه.
بڕیاردانی مانه‌وه‌ی فره‌ژنیی له پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا ، ڕووی ئه‌ودیوی ڕاستییه‌کانن و ڕاده‌ی (دیموکراتیی و سۆشیالدیموکراتیی) و پێشکه‌وتنخوازیی و شارستانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌رئه‌خه‌ن.
پارله‌مان به‌و بڕیاره‌ی سه‌لماندی که نوێنه‌ری شێخ و مه‌لا و ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردستانه! نه‌ک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نیوه چه‌وساوه‌که‌ی که ئافره‌ته.
ئێمه ئه‌و بڕیاره ڕیسوا ئه‌که‌ین و داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵ و لایه‌نه پێشکه‌وتنخوازه‌کان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌که‌ین که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری ئه‌و بڕیاره ببنه‌وه و ڕیسوای بکه‌ن و نه‌فره‌تی لێبکه‌ن.
داوا له سه‌رۆکایه‌تی کوردستانیش ئه‌که‌ین که نه‌هێڵێت ئه‌و بڕیاره سه‌ربگرێت.
فره‌ژنیی ئاره‌زوویه‌کی ئاژه‌ڵییانه‌یه و به هیچ مه‌رج و پاساوێک له‌م سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤدا ناگونجێت!
نه‌وزاد وه‌لی
وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2008-10-31
