
ڕاگه‌یاندن
هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی کوردستان به‌ره‌و کوێ!
ه‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پروپاگه‌نده‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی زۆریان ئه‌کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان
و له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه بانگی جۆراوجۆریان ئه‌دا به گوێی هاووڵاتییاندا و هانیانئه‌دان که هه‌ر
ده‌رگای بنکه‌کانی خۆناونوسکردنی هه‌ڵبژاردن کرایه‌وه ، ئه‌بێت سه‌رجه‌می هاووڵاتییان له‌وانه‌ی که مافی
ده‌نگدانیان هه‌یه ، بچن خۆیان ناونوس بکه‌ن!
ئه‌مه و تا ئه‌و کاته‌ی که بنکه‌کان کرانه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له تێلێڤیزیۆنه‌کانیانه‌وه ،
نه‌ک هه‌ر به کوردیی ، ته‌نانه‌ت به عه‌ره‌بیی و زمانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تریش ، به شان و باڵی
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا هه‌ڵیانئه‌دا.
پاش ئه‌وه‌ی که بنکه‌کانی ناونوسکردن له کوردستاندا کرانه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتداران به ته‌واویی توشی شۆک بوون
، کاتێک که بینییان ماوه‌ی یاسایی ناونوسینه‌که به‌ره‌و ته‌واوبوون ئه‌چێت ، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی هێجگار
که‌م له هاووڵاتییانی کوردستان ، خۆیان ناونوس کردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران که‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌کردن له فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان ،
به‌وه‌ی که موچه و یارمه‌تییه هه‌مه‌جۆره‌کانیان ئه‌بڕن ، ئه‌گه‌ر خۆیان ناونوس نه‌که‌ن.
ئه‌وه‌ش داڵده‌ی نه‌دان و ڕێژه‌ی ناونوسکراوه‌کان نه‌گه‌یشته له‌سه‌دا هه‌شتی سه‌رجه‌می ئه‌و
هاونیشتمانییانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه!
وا له کۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له سه‌رجه‌می عێراقدا ئه‌کرێت ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له به‌غدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر زۆر کێشه ناکۆکن ، به‌ڵام
له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له کوردستاندا نه‌کرێت.
ڕاسته له‌م قۆناغه‌دا کێشه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر که‌رکوک هه‌یه و ئه‌کرێت هه‌ڵبژاردنی تیادا دوابخرێت ، به‌ڵام
ئه‌ی بۆچی له پارێزگاکانی تری کوردستاندا نه‌کرێت؟ که به ڕاده‌یه‌کی باش ئارامن و ئاساییشیان تیادایه!
له هاوینی ئه‌مساڵدا ، پارتی چه‌پی کوردستان به به‌یاننامه‌یه‌ک ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ی به بانگه‌وازێک
بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتداران ڕاگه‌یاند و به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی ناوبرد.
وا ئه‌مڕۆ هه‌موو هاونیشتمانییانی کوردستان ، به ئاشکرا و به چاوی خۆیان ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌بینن و
ده‌سه‌ڵاتداران مافه ڕه‌واکانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له سه‌رده‌می ئازادیی گه‌لاندا ، پێشێلئه‌که‌ن
و مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانیان لێ زه‌وتئه‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ڕاستییه کوشنده‌یه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که جه‌ماوه‌ر له سیاسه‌ته نیشتمانیی ،
نه‌ته‌وه‌یی و ئابوری و گه‌نده‌ڵییه‌کانیان بێزاربووه و جارێکی تر ده‌نگیان پێناداته‌وه ، بۆیه به‌به‌ر چاوی
هه‌موو دنیاوه ، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له کوردستاندا دوائه‌خه‌ن ، تا ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت ، به شێوه‌یه‌ک
که خۆیان دڵنیابن له سه‌رکه‌وتنیان ، ئه‌وسا ڕایبگه‌یه‌نن و بۆ ئه‌وه‌ی که میلیارده دۆلاره‌کانی بودجه‌که‌یان له‌ده‌ستنه‌چێت!
ئێمه داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌که‌ین که به زووترین کات ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی کوردستان
دیارییبکرێت ، چونکه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ڕه‌وایه‌تی ماوه‌ی یاساییان نه‌ماوه.
داوا له جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ئه‌که‌ین که بێده‌نگ نه‌بن له‌م پێشێلکردنه‌ی مافی ڕه‌وایاندا و
خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن.
داوا له داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌که‌ین که له‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بێده‌نگ نه‌بن و له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا به نوێنه‌ر و چاودێری زۆره‌وه به‌شداریی بکه‌ن.
داوا له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه کوردستانییه‌کان ، ڕێکخراوه پیشه‌یی و سه‌ندیکاییه‌کان و کۆڕوکۆمه‌ڵه
هه‌مه‌جۆره‌کان ئه‌که‌ین که ئه‌م باسه بوروژێنن و به‌دواداچوون بکه‌ن.
زوو یان دره‌نگ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌نگی خۆی ئه‌دات ، بۆیه وه‌ک داوایه‌کی هاونیشتمانییانه و
به هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه و دڵسۆزیی بۆ ئه‌زمونه‌که‌مان ، به ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌ڵێین ، به دیموکراتییانه ،
شارستانییانه و سه‌رده‌مییانه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گه‌لدا ڕه‌فتار بکه‌ن و با سندوقه‌کانی ده‌نگدان ،
سه‌نگی محه‌ک بن.
نه‌وزاد وه‌لی
وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2008-11-14
