
با دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ک ئه‌نفاله‌کانی لێنه‌یه‌ت!
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی خوێنمژانی به‌عسه‌وه ، هه‌موو هاونیشتمانانی کوردستان و ئاشتییخوازان و هرگرییکهرانی چه‌کی کیمیایی و کۆکوژیی له جیهاندا ، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی
ئه‌و ڕۆژه‌یان ئه‌کرد که تاوانباران له دادگاییه‌کی (دادپه‌روه‌رانه)دا ببینن و به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤکوژان له هه‌ر شوێنێکی دنیادابن
، ئه‌و ڕاستییه بزانن که هه‌ر به سزای خۆیان ئه‌گه‌ن و چاره‌نوسیان له چاره‌نوسی قوربانییه‌کانیان باشتر نابێت ، چونکه جینۆساید کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تییه و له هه‌ر جێیه‌کی دنیادا بێت ، ئه‌بێت بهرپاکارانی به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن.
ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه و هیچ گومانێکی نه‌هێشتووه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌یه که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که‌م و زۆر ده‌ستیان هه‌بووه له ده‌ربازکردنی هه‌ندێک
له تاوانباره سه‌ره‌کییه‌کانی جینۆسایدی کورددا که ئه‌توانرا به شاهیدییدانیان
ڕۆڵی کاریگه‌ر ببینن له ڕه‌وتی دادگاییکردنه‌کاندا و خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌کان ،
نهێنیه‌کان و پلانهداڕێژراوهکانی جینۆسایدی گه‌لی کورد له لایه‌ن شۆڤێنیستان و
دوژمنانی کورد و کوردستانه‌وه.نمونه‌ی ئه‌و تاوانبار و
کوردکوژانهش ، سه‌دان سه‌رۆکجاش و ڕاوێژکاره‌کانی به‌عس بوون له کوردستاندا و
دواتریش چوونه ناو دوو حیزبدهسهڵاتهکهوه و هه‌ر یه‌که له‌و تاوانبارانه
به‌رامبه‌ر به سه‌د خێزانی شه‌هیدان و زۆربه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ، موچه‌ی
ماڵنشینیی و یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره له سامانی گه‌لی ئه‌نفالکراو و کیمیابارانکراوی
کوردستان وه‌رئه‌گرن له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه‌وه! هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان و پاکانه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بۆ
خه‌زره‌جیی و سامه‌ڕایی ، نمونه‌ی زه‌قی ئه‌و پاکانانهی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه بۆ کوردکوژان.ئه‌وه‌ی که له هه‌مووی
زیادتر مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و به هیچ جۆرێک گه‌له‌که‌مان ئێستا و له
ئایینده‌شدا لێی نابورێت! ئه‌وه‌یه که فڕۆکه‌وانی کیمیابارانکه‌ری عێراقیی ، طارق
العزاوي ، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانییه‌وه (ده‌ربازکرا)وه!
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه
که دوو مانگ به‌رله دادگاییکردنه‌که‌ی تاوانبارانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌و
تاوانباره ده‌ربازکراوه! خۆ ئه‌گه‌ر دادگاییکردنه‌که نه‌بووایه ، ئه‌وا
له‌وانه‌یه هه‌رگیز ئه‌و ده‌ربازکردنه ئاشکرا نه‌بووایه!
خه‌مڵاندنمان بۆ ئه‌م
ده‌ربازکردنه ئه‌وه‌یه که:
یه‌که‌م: تاوانبار
توانیویه‌تی به ئاسانیی له ده‌ست (ئاساییشپارێزهران)ی سلێمانیی و کوردستان
هه‌ڵبێت!
دووه‌م: سه‌رۆکجاشه‌کان ،
ڕاوێژکاران و پیاوانی کۆن و نوێی به‌عس ، به ئاسانیی ده‌ستیان ئه‌گاته
داموده‌زگاکانی کوردستان و تاوانباران ڕزگارئه‌که‌ن!
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ئه‌و تاوانبارهشیان وه‌ک خه‌زره‌جیی و سامه‌ڕایی ده‌ربازکردووه!
ئه‌ی
هاونیشتمانییانی ئه‌نفالکراو و کیمیاییبارانکراوی کوردستان
هه‌ر کام له‌و خه‌مڵاندنانه
ڕاستبێت ، ئه‌وا نیشانه‌ی ماڵوێرانییه و مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات له
کوردستاندا بگۆڕڕێت و سنورێک بۆ سوکایه‌تیکردن به که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌مان
دابنرێت!
داوا له جه‌ماوه‌ر ئه‌که‌ین
که چیتر ڕێگا نه‌ده‌ن به‌و گهمهکردنهی ده‌سه‌ڵاتداران به کێشه نه‌ته‌وایه‌تی
و نیشتمانییه‌کانمان.
ئێمه ئه‌و دادگاییانه به
دادپه‌روه‌رانه نازانین و گه‌مه‌ی سیاسیان له پشته‌وه‌یه و ئه‌نجامه‌کانیشی له
ئه‌نجامه‌کانی دادگاییه‌که‌ی ئه‌نفال باشتر نابێت که وا ساڵ و نیوێک به سه‌ر
بڕیاری دادگادا تێپه‌ڕیوه و تاوانبارانی ئه‌نفال به سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون!
له‌م ڕووه‌وه پشتگیریی له
بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه شارستانییه‌که‌ی (چاک) و هه‌موو ڕێکخراوه شارستانییه‌کان
و مرۆڤپه‌روه‌ران و پێشکه‌وتنخوازان ئه‌که‌ین که به‌دواداچوون ئه‌که‌ن و له
هه‌وڵی به‌سزاگه‌یاندنی کوردکوژان و تاونبارانی جینۆسایددان.
پارتی چه‌پی کوردستان
2008-12-24
