
به‌ڕێزان:
به‌شدارانی کۆنفرانسی ئه‌وروپای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
به ناوی پارتی چه‌پی کوردستان – ڕێکخراوی ئه‌وروپاوه ، پیرۆزباییتان لێ ئه‌که‌م و هیوادارین که کۆنفرانسه‌که‌تان سه‌رکه‌وتوو بێت و بڕیار و ڕاسپارده
سیاسی ، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌تان ، به‌شداریکردنێکی کاریگه‌ر بێت له به‌ره‌وپێشبردنی
خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ماندا.
به‌ڕێزان
ئه‌مڕۆ خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له سه‌راپای کوردستاندا به قۆناغێکی نوێ‌دا تێئه‌په‌ڕێت ، قۆناغێک که زۆربه‌ی گه‌لان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و دنیا به کێشه
ڕه‌واکانمان ئاشنا بوون و زانیاری‌یان په‌یداکردووه ده‌رباره‌ی کوشتاره خوێناوییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه و زۆربه‌ی ڕێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، که‌م و زۆر پشتگیرییمان ئه‌که‌ن ، بێگومان ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی قوربانییدان و خه‌باته بێوچانه‌که‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان و هێز و لایه‌نه
خۆنه‌ویسته‌کانییه‌وه‌یه‌تی.
ئێمه‌ش که ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستاندا خه‌باتئه‌که‌ین ، دووچاری سه‌دان کێشه‌ی هه‌مه‌جۆره بووینه‌ته‌وه ، له لایه‌ک ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و پلانه
جه‌هه‌نه‌مییه‌کانیان و له لایه‌کی تریشه‌وه ، که‌موکوڕییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی و گه‌نده‌ڵیی و بێ سه‌روبه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان و نه‌بوونی
پلانی هه‌نوکه‌یی و ستراتیجیی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیی و ئابورییه‌کان و دابینکردنی
بژێوی هاونیشتمانییان و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی و پێویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کانیان.
به‌ڕێزان
ئه‌م قۆناغه و ئه‌و ئه‌رکه مه‌زنانه و ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، له‌م سه‌روبه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مان و پارێزگاکانی کوردستاندا ، داوای ئه‌وه‌مان
لێئه‌که‌ن که هه‌موو لایه‌کمان بازووی خه‌باتی لێ هه‌ڵبکه‌ین و پێکه‌وه و به هاوکارییه هه‌مه‌جۆره‌کان و له بواره جیاجیاکاندا ، ده‌نگ و تواناکانمان
یه‌کبخه‌ین و کارییگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان ، بێگومان ئێمه ئه‌وه به به‌شێکی گرنگ له خه‌باتی ئه‌م قۆناغه دائه‌نێین.
دووباره ئاواتمان سه‌رکه‌وتنی کۆنفرانسه‌که‌تانه.
پۆڵا زیندانیی
ڕێکخراوی ئه‌وروپای
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-02-28
