بانگه‌واز
جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌ک و سته‌مدیده‌ی گه‌له‌که‌مان
به مێژووی 14-11-2008 و له ڕاگه‌یاندنێکی وته‌بێژی
پارتی چه‌پی کوردستاندا ، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌وه ئاگادارکرده‌وه که دوو
حیزبده‌سه‌ڵاته‌که ، دووچاری مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بوونه‌ته‌وه که ئه‌ویش
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه و هه‌ڕه‌شه له زه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌یان
ئه‌کات ، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵئه‌ده‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخه‌ن.
ئه‌ی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان .. وا
به چاوی خۆتان ئه‌و ڕاستییه‌تان بینی و پارله‌مانه‌که‌ی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که
به‌بێ هیچ هۆیه‌ک و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه و ڕێزگرتن له ویستی جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان ، هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی بۆ ماوه‌ی ساڵێک دواخست! گومان
له‌وه‌شدا نیه که دواتر هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه دوائه‌خه‌ن!
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له چه‌ند ڕاستییه‌ک
ئاگادارئه‌که‌ینه‌وه ، هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌موو
ڕۆژێکی تر هۆشیارترن و هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی وڵاته‌که‌یان ئه‌که‌ن.
یه‌که‌م: هه‌ر وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی پێشووماندا
ڕامانگه‌یاند ، دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵئه‌ده‌ن له
ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه ، بۆیه دور نیه که په‌نا بۆ هه‌موو کارێکی نایاسایی و
نابه‌جێ ببه‌ن.
دووه‌م: ئه‌و هاژوهوژه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی
حیزب له ده‌وڵه‌ت ، خۆڵکردنه چاوی جه‌ماوه‌ره و جۆرێکه له‌و هه‌وڵدانانه‌یان بۆ
به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک.
سێیه‌م: هه‌ردوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که خه‌ریکی پلانگێڕیین
بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا و له‌م ڕووه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییان کردووه به
چه‌ندان که‌سایه‌تی سیاسی ناسراو و به‌رهه‌ڵستکار و بێلایه‌نیشه‌وه ، له ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و په‌یمانیان پێداون که یارمه‌تییان بده‌ن له دروستکردنی حیزبی
سیاسی نوێ‌دا و پشتگیرییشیان بکه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا! له کاتێکدا ئێمه‌ی
(پارتی چه‌پی کوردستان) ، نزیکه‌ی چوار ساڵه داوای مۆڵه‌تی یاسایی ئه‌که‌ین ،
به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه!
چواره‌م: هه‌ردوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که و ئه‌و لایه‌نانه‌ش
که هه‌ژده ساڵه خۆیان پێیاندا هه‌ڵواسیون و موچه‌خۆریانن ، له دوای
ڕاگه‌یاندنی دورستبوونی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه و ڕژانه ناو شه‌قامه‌کانه‌وه و
به‌شدارییکردنمان له ده‌یان خۆپێشانداندا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به
سیاسه‌ته هه‌مه‌جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و بۆ یه‌که‌م جار ، به‌رزکردنه‌وه‌ی
دروشمی (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت) ، ئه‌وا وه‌ک ئه‌بینن له‌پڕ و له
چه‌ند مانگێکدا چه‌ندان گروپی جیاوازیان دروستکردووه و پاش هه‌ژده ساڵ له
بێزاریی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر ، ئه‌مڕۆ بێداربوونه‌ته‌وه و هه‌موویان خۆیان له
جه‌ماوه‌ر کردووه به به‌رهه‌ڵستکار! به‌ڵام ئێمه دڵنیاین که جه‌ماوه‌ر هۆشیاره
و باش ئه‌و لایه‌ن و کۆڕوکۆمه‌ڵانه ئه‌ناسێت و ئه‌زانێت که ئه‌وانه ناتوانن
خۆیان بده‌ن به‌سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵکه‌که‌دا و ببن به ڕێگر له خه‌باتی
په‌ره‌سه‌ندووی به‌ره‌ی خه‌ڵک و پارتی چه‌پی کوردستان و به‌ره‌ی چه‌پ و هێزه
شارستانیی و پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا.
پێنجه‌م: زۆربه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که ئه‌مڕۆ و
له‌پڕ ، پروپاگه‌نده‌ی به‌رهه‌ڵستکاریی ئه‌که‌ن ، هه‌ر شه‌ریکه به‌شی ساڵه‌های
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانن و ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر ئاوات و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکه‌که
نیه ، به‌ڵکوو ته‌نیا داوای به‌شی زیادتر له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ن! کێ هه‌یه
ئه‌و ڕاستییه نه‌زانێت که که‌سێک یان لایه‌نێک ، ناتوانێت پروپاگه‌نده‌ی
به‌رهه‌ڵستکاریی بکات و له هه‌مان کاتدا به پاره‌ی ده‌سه‌ڵات ، خۆی و گروپه‌کانی
و داموده‌زگاکانی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن دروستبکات که میلیۆنان دۆلاری تێبچێت!
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی گه‌له‌که‌مان
دڵنیاین که ئه‌و پلان و ته‌ڵه‌که‌بازییانه به‌سه‌ر
ئێوه‌دا تێناپه‌ڕن و ئێوه زۆر هۆشیارتر و زرنگترن له ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و گێژاو
و زۆنگاوه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه هه‌ژده ساڵ هاوکاره‌کانیان ئه‌مڕۆ
دروستیان کردووه ، ته‌نیا خۆیان تێی ئه‌که‌ون و ئێوه‌ش ئه‌و ئازاره‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه کلاسیکییه‌کان که گه‌یشتووه‌ته سه‌ر مۆختان! له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ڕونیی و ئازا و بوێرانه ده‌ریئه‌بڕن.
سه‌رکه‌وتن له ئاسۆدایه و هه‌ر بۆ گه‌له.
ده‌سته‌ی کارگێڕی پارتی چه‌پی کوردستان
2009-01-24
