ئه‌ی کارگه‌ران و به‌شخوراوانی
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان .. یه‌کده‌نگ بن
له به‌یاننامه‌ی پارماندا به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه ،
ڕامانگه‌یاند که یه‌کی ئایاری ساڵی 2008 ، مانیفێستی یه‌کگرتن و
گۆڕان ئه‌بێت. به خۆشحاڵییه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و ئامانجانه
هاتوونه‌ته‌دی و هه‌نگاوی باش نراوه له بواری یه‌کگرتن و
یه‌کده‌نگیی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له چه‌په‌کان و
پێشکه‌وتنخوازان و ڕۆشنبیراندا.
گۆڕان له بواره هه‌مه‌جۆره سیاسی ، ئابوری و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی وڵات‌دا که ساڵانێکه پارتی چه‌پی
کوردستان به ئاشکرا خه‌باتئه‌کات له‌پێناویدا و له‌گه‌ڵ
جه‌ماوه‌رێکی زۆری خه‌ڵکدا ده‌یان خۆپێشاندان و چالاکیی
هه‌مه‌جۆره‌ی بۆ کردووه و بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی سیاسی نوێی
کوردستاندا دروشمی (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت)ی
هه‌ڵگرت که ئه‌مڕۆ بووه به دروشمی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان و خواست و ئاواتی سه‌ره‌کیی هه‌ر تاکێکی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
ئه‌مڕۆ که یادی جه‌ژنی جیهانیی کارگه‌ران ئه‌که‌ینه‌وه ، یادی
خه‌بات و تێکۆشانی کارگه‌رانی دنیا ئه‌که‌ینه‌وه که له ده‌یان
ساڵی ڕبوردوودا به یه‌کگرتن و به خه‌باتیان ، توانییان یاساکانی
وڵاته‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندی کارگه‌ران و چه‌وساوان بگۆڕن. له
هه‌مان کاتدا و له‌م سه‌رده‌می گڵۆڵه و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیشدا
، گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ئێمه توشی چه‌ندان کێشه‌ی مه‌زن بوون و
ڕۆژ له دوای ڕۆژیش کێشه‌کان چڕتر ئه‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ و بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی نوێی گه‌له‌که‌ماندا له
باشوری وڵات‌دا ، به خه‌بات و تێکۆشانی ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌که‌کانی
گه‌له‌که‌مان ، ئه‌و بارودۆخه دروستبووه که هاونیشتمانییان به
ئازادیی بچنه به‌ر سنوقه‌کانی ده‌نگدان و زیادتر له لیستێکیان
هه‌بێت و ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن که خۆیان ئه‌یانه‌وێت.
ئێمه لامان وایه که جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌ر
ڕۆژێکی تر هۆشیارتره و ئه‌زانێت ده‌نگ به کام لیست و به کێ
ئه‌دات.
جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی دوو هه‌ڵبژارده
ئه‌بێته‌وه و ئه‌بێت ته‌نیا یه‌کێکیان هه‌ڵببژێرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌م ، مانه‌وه‌ی بارودۆخه‌که به‌و شێوه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆ:
- دوو حکومه‌تیی ، دوو ناوچه‌یی و دوو بودجه‌یی.
- لێکئاڵانی دوو حیزب و ده‌سه‌ڵات.
- گه‌نده‌ڵیی.
- بێ به‌رنامه‌یی و نه‌بوونی سیستمێکی دیاری ئابوری ، نه‌بوونی
یاسای کار و بێکاریی و زه‌مانه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی.
- نه‌بوونی ده‌ستور و یاسا به‌گشتیی و ده‌ستگرتنی خێڵ و بنه‌ماڵه
به‌سه‌ر پارله‌مان و هه‌موو ده‌ستور و یاسا و داموده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌تدا.
- دروستبوون و ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌ره‌سه‌ندنی چینێکی سه‌رمایه‌داری
مشه‌خۆری بێبه‌رهه‌م که به سامان و بودجه‌ی گه‌له‌که‌مان
تێرنابن و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ
له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیاندا و ته‌واوی سیستمی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردستانیان له گه‌نده‌ڵیی و مشه‌خۆریی
هه‌ڵکێشاوه و تێکه‌ڵی خێڵ و بنه‌ماڵه‌کانیان کردووه!
- ته‌واوی که‌رته گشتییه خزمه‌تگوزارییه‌کان بێبه‌شن له بودجه
و پلانی هه‌نوکه‌یی و ئاینده‌یی و که‌میی و له زۆر جێ‌دا نه‌بوونی
خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان.
- ڕۆژانه خوێنی ده‌یان ئافره‌ت ئه‌ڕژێنرێت ، سوکایه‌تی و
هه‌تککردنیش بوونه‌ته نه‌ریتی ڕۆژانه و ده‌رکردنی چه‌ندان یاسای
دژ به ئافره‌ت ، وه‌ک فره‌ژنیی و یاساکانی باری که‌سیی که به
عه‌قڵیه‌تی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه نوسراون.
- هه‌زاران خێزان ئه‌ناڵێنن به ده‌ست کرێچییه‌تییه‌وه و
نه‌بوونی یاسایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
- نه‌بوونی کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری پیشه‌سازیی و کشتوکاڵیی و
بازاڕی خۆماڵیی و هێنانی ته‌نانه‌ت سه‌وزه و میوه‌ش له وڵاتانی
داگیرکه‌ری کوردستانه‌وه.
- خێزانانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ، گیرۆده‌ی
بێده‌رامه‌تیی و کرێچییه‌تی و نه‌بوونی موچه‌ی ماڵنشینیی و یارمه‌تی
ئه‌بن.
- زیندانییانی سیاسی پشتگوێ ئه‌خرێن و هه‌زاران جاش و کۆنه
به‌عسیی به ئاسوده‌یی له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتداراندا و له‌سه‌ر
بودجه‌ی کوردستان ئه‌ژین.
- بچوکترین گه‌لانی دنیا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندووه ،
به‌ڵام تا ئێستاش سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی ئێمه له لای به‌رپرسانی
کورد خه‌و و خه‌یاڵه.
- کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانمان و که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوه‌کان نه‌ک هه‌ر وه‌ک خۆیان ئه‌مێننه‌وه ، ته‌نانه‌ت
ناهه‌موارتریش ئه‌بن.
- که‌میی و نه‌بوونی ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی ته‌نگ به
جه‌ماوه‌ری گه‌ل هه‌ڵئه‌چنن و ماڵ و باره‌گای به‌رپرسه زیندوو و
مردووه‌کان تاکه چرکه‌یه‌ک بێ کاره‌با و ئاو و سوته‌مه‌نی و
خزمه‌تگوزاریی نابن.
- لاوان بێ ئومێد ئه‌بن له ژیان له وڵاتی خۆیاندا و به‌ره‌و
وڵاتانی په‌نابه‌ریی کۆچئه‌که‌ن ، خوێندنگاکان و زانکۆ و
په‌یمانگاکان ئه‌بن به بنکه‌ی حیزبیی و خوێندکاران له دوای
ته‌واوکردنی خوێندن ، ده‌ستخه‌ڕۆ ئه‌بن و هیچ ئاواتێکی
دامه‌زراندنیان نیه و بێکارییان په‌ره‌ئه‌سه‌نێت و دیارده‌ی
قه‌یره‌یی به‌رده‌وام ئه‌بێت.
- دوژمنانی گه‌له‌که‌مان هه‌میشه له داڕشتنی پلانی
دوژمنکارییانه‌دان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان هه‌ر به‌رده‌وامه و
فاشیسته‌کانی تورکیا و ئێران به‌م ڕۆژگاره گونده‌کانی کوردستان
وێران ئه‌که‌ن و دانیشتووانه‌که‌ی ده‌ربه‌ده‌رئه‌که‌ن و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش بێهه‌ڵوێستییان هه‌ڵبژاردووه.
- کێشه‌کان و که‌موکوڕییه‌کان له ژماردن نایه‌ن و ڕۆژبه‌ڕۆژ
قوڵتر و سه‌ختتر ئه‌بنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م ، سنوقی ده‌نگدان و گۆڕینی هه‌ڵبژارده‌ی
یه‌که‌م و هێنانه‌دی پێچه‌وانه‌که‌ی که ئه‌ویش به گشتیی
بریتییه له:
- سیستمی پا‌رله‌مانیی و دیارییکردنی ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
پۆسته سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ، وه‌ک پارله‌مان ، ده‌وڵه‌ت
و حکومه‌ت.
- جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له حیزب و خێڵ و بنه‌ماڵه.
- ئاشکراکردنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌ل.
- داڕشتنی ده‌ستوری کوردستان له‌ژێر ڕۆشنایی ئاوات و خواست و
ویستی خه‌ڵکی کوردستاندا و به شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتنخوازییانه و
دور له کاریگه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌رانی کوردستان و
خورافیاته‌وه و دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیی و سه‌روه‌ریی
یاسا و ئازادیی تاکه‌کان و پاراستنی مافی ئافره‌تان و مرۆڤ و که‌س
له سه‌روو یاساوه نه‌بێت.
- گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل و بڕیاری زۆرینه و ڕاپرسیی گشتیی له
یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان و ناوچه
داگیرکراوه‌کانی باشوری وڵاتمان و دووباره لکاندنه‌وه‌یان به
کوردستانه‌وه ، به‌تایبه‌تیی که‌رکوک که داگیرکه‌ران له هه‌موو
لایه‌که‌وه چاویان تێبڕیوه.
- بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵیی و لێکۆڵینه‌وه له سامانی به‌رپرسان
له‌سه‌ر بنه‌مای (ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟).
- دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کانی هاووڵاتییان له
ئاو ، ئاوه‌ڕۆ ، کاره‌با ، سوته‌مه‌نی ، ته‌ندروستیی ، هۆیه‌کانی
گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ڕێگاوبان ، خوێندن و .. تد و
خزمه‌تگوزارییه شاره‌وانییه‌کان.
- دابینکردنی بژێوی هاونیشتمانییان به‌گشتیی و هه‌موارکردنی ژیان
بۆ پیر و په‌ککه‌وته ، که‌نه‌فته و نابینان.
- دابینکردنی یارمه‌تی و پاراستنی ته‌ندروستیی دایک و مناڵ له
کاتی دووگیانیی و دوای مناڵبووندا.
- دابینکردنی کار بۆ بێکاران و ئافره‌تان و لاوان و دانانی یاسای
کار و بێکاریی و دیارییکردنی ماوه‌ی کار و پاراستنی مافی
سه‌ندیکایی و پیشه‌یی کارگه‌ران به یاسا.
- دانانی یاسای حیزبه‌کان به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیی و
شارستانییانه و به‌یاساییکردنی ئازادیی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و
پاراستنی مافی به‌رهه‌ڵستکاریی و خۆپێشاندان و مانگرتن و ئازادیی
ڕا ده‌ربڕین.
- ڕێزگرتنی توێژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵ و هه‌موو ڕێکخراو و
داموده‌زگا و سه‌ندیکا پیشه‌ییه هه‌مه‌جۆره‌کان و پاراستنی
مافه‌کانیان به ده‌ستور و یاسا.
- به یاسا و ده‌ستور ، ڕێز له کاری ڕاگه‌یاندن بگیرێت و
ناساندنی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
سنوردانان بۆ به‌ره‌ڵایی و هه‌ڕه‌شه و گڕه‌شه‌ی به‌رپرسان
به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسان و کارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن و سزادانی
تاوانکاران.
- سه‌دان ئاوات و ئاناجی تر که خواستی زۆرینه‌ی ڕۆڵه‌کانی
گه‌له‌که‌مانن.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری کارگه‌ران و چین و توێژه چه‌وساوه‌کان و
به‌شخوراوانی گه‌له‌که‌مان ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌زن
له‌پێشمانه ، با یه‌کبگرین و هه‌موو تواناکانمان یه‌کبخه‌ین و
به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیی و شارستانییانه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی
دووه‌م هه‌ڵببژێرین و بارودۆخی ناهه‌مواری گه‌ل و وڵاته‌که‌مان
بگۆڕین.
ئه‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان
ئه‌ی لایه‌ن و ڕێکخراوه چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستان
ئه‌ی کارگه‌ران و فه‌رمانبه‌ران و به‌شخوراوان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی برسی و بێده‌رامه‌ت و بێ ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نین
ئه‌ی خێزانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرین و زیندانییه سیاسییه‌کان
ئه‌ی ئه‌نفالکراو و کیمیاییبارانکراوان
با ئه‌م قۆناغه نوێیه بکه‌ین به سه‌رکاروانی گۆڕانکارییه‌کانی
بارودۆخی کوردستان و ناڕه‌زایی و بێزاریی دژی گه‌نده‌ڵیی و
پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن خێڵ و بنه‌ماڵه‌وه و واڵاکردنی
ده‌رگای ئازادییه‌کان و ده‌ستپێکردنی خه‌باتی فره‌وان و
هه‌مه‌لایه‌نه و جه‌ماوه‌رییانه بۆ گۆڕانکاریی و له‌پێناوی
سه‌رکه‌وتنی دادپه‌روه‌ریی و سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستور له
کوردستاندا و سه‌رکه‌وتنی ویست و خواستی خه‌ڵک و دادوه‌ریی
سنوقه‌کانی ده‌نگدان.
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-05-01
داگرتن به PDF
