ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك له پارتى چه‌پى كوردستانه‌وه بۆ ڕاى گشتیى
بۆچى (ليستى سپى سه‌ربه‌خۆ) له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش کرا؟
له ڕۆژی ڕاگه‌ياندنى (ليستى سپى سه‌ربه‌خۆ)وه تا كشانه‌وه‌ى!
به‌رده‌وام دووچارى ململانێى سه‌خت و نه‌ویست ئه‌بووينه‌وه ، له
لايه‌ك هه‌ڵنه‌سوڕانى خه‌رجیى پرۆسه‌كه و له لايه‌كى تريشه‌وه
پلانى
ناوخۆيى و ده‌ره‌کیی بۆ له‌باربردنى ليسته‌كه.
لاى هه‌مووان ئاشكرايه كه پارتى چه‌پى كوردستان وه‌ك
لايه‌نێكى كاراى يه‌كیه‌تى چه‌پى كوردستان ، به‌شێكى ئه‌و
قه‌واره‌يه(لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ)مان
پێكهێنابوو ، بۆيه له لايه‌ن هاوڕێيان و جه‌ماوه‌رى پارتمانه‌وه
به‌رده‌وام له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕخنه و گله‌يى پڕ له
گومانمان ئاڕاسته ئه‌كرا كه چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌سی (به‌ناو)
بێلایه‌ن و ڕۆژنامه‌ى (هاوڵاتى!)دا چووينه‌ته ناو پرۆسه‌يه‌كى وا
هه‌ستيار و گرنگه‌وه!
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌كداریى و ڕێز و سوپاسمان بۆ هاوڕێيان و دۆستانمان
له ڕێنوێنیى و ئاگاداركردنه‌وه‌ماندا له به‌دگومانیى به‌رامبه‌ر
ئه‌و هاوکارییه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ، له هه‌مان كاتدا
به ڕه‌خنه له‌خۆگرتنه‌وه په‌يمان نوێ ئه‌كه‌ينه‌وه که له
ئايينده‌دا به ڕاوێژپێكردنى
سه‌رجه‌می هاوڕێيانمان قه‌ره‌بووى ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌يه
ئه‌که‌ينه‌وه و دڵنیایی ئه‌که‌ین له ئه‌و ڕوانگه و بۆچوونه
دڵسۆزانانه‌ی دۆستان و هاوڕێيانمان ، چونكه به‌بێ پاساو ،
ليسته‌كه كرا به قوربانى مه‌رامێكى پێشینه.
هه‌ڵنه‌سوڕانى خه‌رجیى
پرۆسه‌كه به لاى ئێمه‌وه شانازييه ، به‌ڵام خاڵى لاوازيشمان
بوو له‌وه‌دا که باوه‌ڕ به په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانى جه‌ماعه‌تى
(هاوڵاتى!) بكه‌ين له‌وه‌ى كه له ڕووى دارايى و هه‌ڵمه‌تی
ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر ئه‌بن و ئه‌چنه ژێر باری
به‌شێکیه‌وه! له ڕاستییشدا وا ده‌رنه‌چوو.
له هه‌مان کاتدا له لايه‌ن هه‌ندێك نه‌فس فرۆشه‌وه ، له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ئاشى پڕوپاگه‌نده دژی ئێمه و كشانه‌وه‌ی لیستی
سپی سه‌ربه‌خۆ خرابووه گه‌ڕ ،
به‌وه‌ى
که گوايه هه‌ندێك چه‌پ و كۆمونيستى توندڕه‌و جڵه‌وى
ليسته‌كه‌يان گرتووه‌ته ده‌ست! بۆيه ليسته‌كه
هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێته‌وه! ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که
جه‌ماوه‌رێکی زۆر له که‌سانی به‌توانا و خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه و
ئاکادێمیکس له ئه‌وروپا و له ناو کوردستان که نیازیان هه‌بوو
به لیستێکی خۆیان و به هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ لیستی سپی‌دا
به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن ، ئه‌وانیش ده‌ستخه‌ڕۆ بوون و
نه‌یانتوانی به ته‌نیا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و
لیسته‌که‌یان تۆمارنه‌کرد.
ئه‌و پلان و پروپاگه‌ندانه له کاتێکدا بوون که به هیچ جۆرێك
ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ى پڕوپاگه‌نده‌چييه‌كان له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌کی
کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لیسته‌که‌دا باس نه‌كرابوو ،
به‌ڵكوو هه‌موو توانا‌مان بۆ سه‌رخستنی ليسته‌كه خستبووه كار ،
هه‌ر بۆ پێشاندانی نیازپاکییمان که لیسته‌که‌مان سه‌ربه‌خۆ بێت و
دوربێت له ململانێی ئایدیۆلۆجیی و حیزبایه‌تی کلاسیکییه‌وه ،
بڕیارماندا که سه‌رۆکی لیستکه‌مان که‌سێکی بێلایه‌ن بێت ، له
ڕاستییدا ئه‌وه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان بوو که ئه‌و که‌سه به‌ناو
بێلایه‌نه‌مان کرد به سه‌رۆکی لیسته‌که ،
به‌ڵام به داخه‌وه ، جه‌سته‌ى نمايشكراو و ده‌ستى
پانه‌وه‌بوو بۆ پاره! به ئاوێته‌يى پلانێكى نه‌گريس له خاكى
به‌پيتى ڕۆژنامه‌ى (هاوڵاتى!)يه‌وه ، دزه‌ى كرده ناومان و
گه‌راى پيسى خۆى دانا!
جه‌ماوه‌رى شه‌ره‌فمه‌ند و به‌ویژدانی کوردستان
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که نيازپاكیى خۆمانتان پێڕائه‌گه‌يه‌نين ،
دڵنياشتان ئه‌كه‌ينه‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌وه ئێمه نه‌بووين ليستى
سپى سه‌ربه‌خۆمان زينده‌به‌چاڵ كرد که ساڵانێکه به هیوای ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ین و یه‌که‌م لایه‌ن بووین که به به‌یان و
ڕاگه‌یاندن باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانمان وروژاند و داوامان کرد که
ئه‌بێت له کاتی خۆیدا بکرێت.
ئه‌وانه‌ی که ئه‌و لیسته‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دورخسته‌وه ،
هه‌ر ئه‌وانه‌ن که دوێنێ پیاوی ده‌سه‌ڵات بوون و ئه‌مڕۆش
(به‌رهه‌ڵستکار!) ، ئه‌وانه‌ن که له خه‌بات و خۆپێشاندانه‌کانی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئێمه‌ی چه‌په‌کان تۆقیون که به
بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یان جار ڕژاینه ناو شه‌قام و
گۆڕه‌پانه‌کانه‌وه و هاواری خه‌ڵکمان دا به گوێیاندا و داوای
ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزارییه‌کانمان کرد ،
بێزاربوونمان ده‌ربڕی له دوو حیزبده‌سه‌ڵات و حیزبه
خۆپیاهه‌ڵواسه‌ره‌کانیان که هه‌ژده ساڵه موچه‌خۆریانن و ئه‌مڕۆ
له‌به‌ر که‌میی به‌شیان له سامانی گه‌له‌که‌مان که
ده‌سه‌ڵاتداران زه‌وتیان کردووه ، خۆیان لێکردووین به
به‌رهه‌ڵستکار!
ئه‌وه ئه‌وانه‌ن که له لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ ترسابوون و
ساڵانێکه دژی ئێمه خه‌ریکی پلانگێڕانن و له دروشمی (ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت) تۆقیون.
ئه‌وانه‌ی که پلانیان گێڕا له ناو لیسته‌که و له ده‌ره‌وه‌یدا
و لیسته‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دورخسته‌وه ، ده‌نگ و هاواری
ساڵه‌ها ساڵه‌ی ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و به‌شخوراویان
پشتگوێخست و ڕێیان نه‌دان نوێنه‌ره ڕاستینه‌کانتان
هه‌ڵببژێرن ، ئه‌وانه غه‌درێکی گه‌وره‌یان له ئێوه کردووه و
بێگومانین له‌وه‌ی که ئێوه‌ش ئیتر ئه‌یانناسن و بڕوا به سوێند و
په‌یمانی شه‌ره‌فیان ناکه‌ن.
پارتى چه‌پى كوردستان
2009-05-21
