هه‌ڵبژاردن! یان گاڵته‌جاڕیی؟
ئێمه باوه‌ڕێکی بێپایانمان به گۆڕان هه‌یه ، چونکه ژیان هه‌میشه
به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌ڕوات ، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه باوه‌ڕمان
پته‌وه به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردستان که‌م یان زۆر ، زوو یان
دره‌نگ ، گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی تیایدا و له هه‌موو بواره
جیاوازه‌کانی ژیاندا ڕووئه‌دات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ش ، سه‌ره‌تای گۆڕانکارییه‌کانه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش
به ئاسانیی ده‌ست له کورسییه‌کانیان به‌رناده‌ن و ئه‌وه‌ی بۆیان
بکرێت و بلوێت ، له‌پێناوی مانه‌وه‌یاندا له ده‌سه‌ڵاتدا
ئه‌یکه‌ن. ئه‌مه‌ش شتێکی نوێ نیه له مێژووی تۆتالیتاریزم و
ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌کاندا.
لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ یه‌که‌م لیست بوو که ئامانجی پلانی داڕێژراوی له
هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ندێک لایه‌نی به‌ناو
به‌رهه‌ڵستکاریش بوو که له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کان
دوربخرێته‌وه.
وا به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه لیستی (هیوا)شیان له گه‌مه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کان ، به بیانووی بێ بنه‌ماوه ده‌رکرد.
ده‌سه‌ڵاتداران لیستی هیوا به‌وه (تاوانبار!) ئه‌که‌ن که
سێبه‌ری لایه‌نێکی تری کوردستانییه ، له کاتێکدا خۆیان که‌م و
زۆر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستاندا ، به نهێنی
و ئاشکرا تێکه‌ڵکردووه! ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت ، ئه‌وا
ئه‌بێت پێش هه‌ر لیست و لایه‌نێکی تر ، لیستی ده‌سه‌ڵاتداران له
هه‌ڵبژاردنه‌کان دوربخرێته‌وه.
به توندیی تاوانی دورخستنه‌وه‌ی لیستی هیوا ڕیسوائهکهین و ده‌سه‌ڵاتداران
به‌م کرده‌وه قێزاوییهیان ، په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تریان دا له
ته‌وێڵی خۆیان و مێژوویان و هه‌ڵبژاردنیان له پرۆسه‌یه‌کی
دیموکراتیی و سه‌رده‌مییانه‌وه کرد به گاڵته‌کردن به خواست و
ویستی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان.
به دورخستنه‌وه‌ی لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ و لیستی هیوا ، جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه که
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوودا
جیاوازییه‌کی ئه‌ووتۆی نیه!
به گشتیی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی لیستی هه‌مه‌جۆره‌وه
به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که جاری پێشوو
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا له لیستێکدا بوون.
ڕۆڵه هۆشیاره‌کانی گه‌له‌که‌مان باش ئه‌زانن که ئه‌و لایه‌نانه‌ی
ماونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و
سێبه‌ره‌کانیانن ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و حیزبانه‌ن که 19
ساڵه هاوپه‌یمان و شه‌ریکه بهشیانن له گه‌نده‌ڵیی و به‌شکردنی
سامانی گه‌له‌که‌ماندا و تا ئێستاش ئه‌ندامی پارله‌مانن و
وه‌زیریشیان هه‌بووه و هه‌یه له ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌دا!
هیوای جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵبژاردن کزبووه و لایه‌نێک نابینێت که له
باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووبێت و هاوخوانی نه‌بووبێت ، یان له
دوو بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌که نه‌بێت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای
کردووه که تا ئێستا که‌متر له نیو میلیۆن که‌س سه‌ردانی
بنکه‌کانی خۆناونوسکردن بۆ ده‌نگدانیان کردووه.
گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م قۆناغه و تا هه‌ڵبژاردنێکی تر ، به
ڕاده‌ی سه‌ره‌کیی ته‌نیا ململانێی نێوان پیاوانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی
ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت و به ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ڕژێمه‌کانی
داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه.
هه‌موو نیشانه‌کان ئه‌و ڕاستییه تاڵانه پێشانئهدهن و کوردوته‌نی
مانگه‌شه‌و هه‌ر له ئێواره‌وه دیاره.
نه‌وزاد وه‌لی
وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان
2009-06-05
