دروستبوونی پارتی چه‌پی کوردستان
سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنی گۆڕانکارییه‌کان











ساڵانێک بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌موو بواره‌کانی ژیانیان
له کوردستاندا پاوان کردبوو بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه و حیزبه‌کانیان.
ته‌واوی سامانی ئه‌م گه‌له‌یان له نێوان خۆیان و دوو
بنه‌ماڵه‌که‌یاندا بهشئهکرد و تا ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه
به‌رده‌وامن له ڕوتکردنه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتماندا.
کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کان ، ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر
ئه‌بوونه‌وه و ئه‌بنه‌وه و ناوچه داگیرکراوه‌کان پاش ده‌یان ساڵ
له قوربانییدانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، کران به به‌شێک له
"یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران".
توێژێکی مشه‌خۆری بێبه‌رهه‌م له ده‌سه‌ڵاتداران دروستبوون که
ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌کانی ئابوری کوردستاندا و
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و هه‌ژاران هه‌ژارتر ئه‌بن.
ئابوری بێ پلان و بێ به‌رنامه‌ی کوردستانیان خستووه‌ته دۆخێکه‌وه
که هیچ یه‌که‌یه‌کی کشتوکاڵیی و پیشه‌سازیی و به‌رهه‌مهێنه‌ر له
کوردستاندا نیه و میوه و سه‌وزه و ئاوی خواردنه‌وه‌ش له دراوسێ
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌هێنن!
خزمه‌تگوزاریی و پێویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی هاووڵاتییان ، ڕۆژ له
دوای ڕۆژ خراپتر ئه‌بن.
بێ ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی ، ته‌نگیان به هاووڵاتییان هه‌ڵچنی
و بێزاریانکردن ، له هه‌مان کاتدا که به‌رپرسه زیندووه‌کان و
مردووه‌کان بێ ئاو و کاره‌با نه‌بوون و نین.
خێزانی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان پشتگوێئهخرێن.
جاش و خۆفرۆش و سیخوڕه‌کان ، بوون به به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
، له کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانییانی سیاسی ، نه‌ک هه‌ر
لایان لێناکرێته‌وه ، ته‌نانه‌ت موچه و مافه‌کانیشیان له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئه‌دزرێت.
پیر و په‌ککه‌وته و که‌نه‌فته و نابین و لێقه‌وماوان ، وه‌ک
هاونیشتمانیی پله دوو سهیرئهکرێن و ده‌سه‌ڵات لایان
لێناکاته‌وه.
ئافره‌تانی کوردستان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا ، توشی
مه‌زنترین سوکایه‌تی و ڕه‌شه‌کوژیی بوون و دڕنده‌ترین کاره‌ساتی
مرۆڤایه‌تییان به‌رامبه‌رکراوه ، هه‌ر له کوشتنی ڕۆژانه‌وه تا
هه‌تککردن و لوتبڕین و سوتاندن و ده‌یان جۆری تری شێوازی کوشتن و
سوکایه‌تی.
بێکاریی و نه‌بوونی کارگه و یاسای کار و ڕێکخستنی بازاڕ و
به‌رهه‌م ، باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا کێشاوه و
ژیانیانی سه‌ختتر کردووه و ئه‌ناڵێنن.
لاوان به‌شی شێریان له نادادپه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵات به‌رئه‌که‌وێت و
دووچاری چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆره بوون و توشی نائومێدیی کراون و
له نیشتمانی خۆیاندا ، خۆیان وه‌ک میوان ئه‌بینن.
نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه و
حیزبه‌کانیان ، نرخیان بۆ مرۆڤ و مافه‌کانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و
هه‌موو شتێکیان گرانتر کردووه ، ته‌نیا نرخی هاونیشتمانییانی
کوردستانیان هه‌رزان کردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ ، سنوره‌کانی باشوری وڵاتیان ئاواڵا
کردووه به ڕووی داگیرکه‌راندا و به ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان سه‌دان
گوندی سنوریی بۆمبباران ئه‌کرێن و دانیشتووانه‌کانیشیان وێرانه‌ماڵ
و په‌رته‌وازه ئه‌بن.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته سیاسی ، نیشتمانیی ،
نه‌ته‌وه‌یی ، ئابوریی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایهتییانهدا له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا ، دروستبوونی پارتێکی جه‌ماوه‌ریی
نوێ که خه‌باتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی گه‌لی
کوردستان بکات به مه‌شخه‌ڵی ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕێی تێکۆشان ، بوو
به پێویستییه‌کی مێژوویی له کوردستاندا.
پارتی چه‌پی کوردستان وه‌ک وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌و پێویستییه
مێژووییانه ده‌رکه‌وت و دوای چوار ساڵ له خه‌بات به ناوی
جۆراوجۆره‌وه ، له ڕۆژی 14ی گه‌لاوێژی ساڵی 2006 دا وه‌ک "پارتی
چه‌پی کوردستان" ڕاگه‌یانرا.
پارتی چه‌پی کوردستان ، له چوار ساڵی ڕبوردوودا و به بێ مۆڵه‌تی
ده‌سه‌ڵاتداران ، ده‌یان خۆپێشاندانی کرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر و
جه‌ماوه‌رێکی زۆری خه‌ڵکدا ، ئێش و ئازار و ناڕه‌زایی و بێزاریی و
مه‌ینه‌تییه‌کانی چین و توێژه به‌شخوراو و ستهمدیدهکهیان
ده‌ربڕیوه.
کاتێک که پارتی چه‌پی کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ئه‌ڕژانه
سه‌ر جاده‌کان و بۆ یه‌که‌م جار دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت
، ئه‌دۆڕێت"یان هه‌ڵگرت ، هیچ لایه‌نێک نه‌ک هه‌ر خۆی به
به‌رهه‌ڵستکار دانه‌ئه‌نا ، ته‌نانه‌ت به‌شداریی
خۆپێشاندانهکانیشیان نه‌ئه‌کرد و له ترسی ئه‌وه‌ی موچه و
یارمه‌تییه‌کانیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نهبڕڕێت ، له
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و
خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کان نه‌ئه‌کرد.
دوای په‌ره‌سه‌ندی بێزاریی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک که پارتی
چه‌پی کوردستان بۆ تاکه چرکه‌یه‌ک لێیان دانه‌بڕاوه و هه‌میشه
له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بووه ، چه‌ندان لایه‌ن به هۆی ده‌رامه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا ، خۆیان دا
به‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌دا و له شه‌و و ڕۆژێکدا بوون به سوپه‌ر
به‌رهه‌ڵستکار و نه‌یاری ده‌سه‌ڵات! له کاتێکدا سه‌رجه‌میان که‌م
و زۆر هاوکار ، یان به‌شێک بوون و هه‌ندێکیان تا ئێستاش هه‌ر
به‌شێکن له ده‌سه‌ڵات و سامانی دزراوی گه‌له‌که‌مان بهشئهکهن.
پارتی چه‌پی کوردستان یه‌که‌م لایه‌ن بوو که به به‌یان و
ڕاگه‌یاندنی هه‌مه‌جۆره داوای‌کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کان له
کوردستاندا له کاتی خۆیاندا بکرێن و ئه‌و پرسه‌ی وروژاند.
ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێک له "تازه به‌رهه‌ڵستکاران" هه‌وڵ و توانایان
خسته‌گه‌ڕ و توانییان "لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ" که پارتی چه‌پی
کوردستان به‌شێکی گرنگ بوو له قه‌واره‌که‌ی ، له پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کان دوربخه‌نه‌وه ، هه‌موو لایه‌کمان ئه‌و ڕاستییه
ئه‌زانین که دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت" ،
دروشمێکی کاتیی و هاکه‌زایی نیه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
و ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی که ده‌یان ساڵه بڕبڕه‌ی پشتی به‌شێک
له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵن و هه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینده
، ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانن که ئیتر دیواری نێوان ده‌سه‌ڵات و
جه‌ماوه‌ر هه‌ره‌سی هێناوه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت له‌به‌ر
شه‌پۆلی بێزاریی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری هۆشیاری گه‌له‌که‌ماندا
بوه‌ستێت.
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژێک به‌ئاگا و
هۆشیارتره و په‌یمانی چه‌ور و بریقه‌داری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و
ئه‌و لیستانه‌ی هاوکار و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بوون ، یان ئه‌مڕۆ
خۆیان کردووه به نه‌یاری ده‌سه‌ڵات ، به سه‌ریدا تێناپه‌ڕێت و
پێی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت.
ئه‌وانه‌ی که خۆیان به دیموکراتخواز و گۆڕانخواز دائه‌نێن ،
ساڵانێک وه‌زیری ناوخۆی سلێمانیی بوون ، به‌ڵام تا ئه‌و ڕۆژه‌ش که
سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان گۆڕی و پاش چوار جار له داواکردنی یاسایی
بۆ مۆڵه‌تی پارتی چه‌پی کوردستان ، مۆڵه‌تیان پێ نه‌دا!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی چه‌پی کوردستان خۆیان به
به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانن که ده‌ستپێشخه‌ربوون له هه‌ڵگیرساندنی
مه‌شخه‌ڵی گۆڕان له کوردستاندا و مێژوو شاهیدی ئه‌و خه‌بات و
قوربانییدانهیه و گرنگ ئه‌وه‌ش نیه که کێ ئه‌مڕۆ ئه‌و دروشمه‌ی
پارتی چه‌پی کوردستانی کردووه به دروشمی خۆی ، گرنگ ئه‌وه‌یه
ئه‌و ڕهوڕهوهیهی گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابورییهمان خسته ڕه‌و ، به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش به‌رده‌وام
ئه‌بین له به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌که و به‌رده‌وامیی خه‌بات و
تێکۆشان ، تا هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی
و ئابورییه‌کانی گه‌له‌که‌مان و کوردستانێکی بێ چه‌وسانه‌وه و
هه‌ژاریی که مرۆڤی کوردستانیی خاوه‌نی مافه بنچینه‌ییه‌کانی بێت
و به ئاسوده‌یی بژی له سایه‌ی سیستمێکی پارله‌مانیی و سه‌روه‌یی
یاسا و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراتیی و شارستانییدا.
پارتی چه‌پی کوردستان له‌و پێناوه‌دا دروستبووه و به‌رده‌وامیش بۆ
ئه‌و ئاوات و ئامانجانه به شێوازێکی شارستانییانه خهباتئهکات.
له‌م ڕۆژه‌دا و به بۆهی ساڵیادی دامه‌زراندی پارتی چه‌پی
کوردستانه‌وه ، په‌یمان بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان نوێ
ئه‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه ئامرازی کاریگه‌ر و داکۆکییکه‌ری بین
له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاواته‌کانیدا.
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-07-14
