هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
هه‌ڵبژاردن دیارده‌یه‌کی شارستانییه و یه‌کێکه له
خه‌سڵه‌ته‌کانی دیموکراتیی. هاونیشتمانییانی کوردستان مافی ڕه‌وای
خۆیانه که به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به‌شداریی پروسێسه‌که بکه‌ن
و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کوردستان
هه‌ڵببژێرن.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و به‌رله لایه‌نی تر ، داوامان له
ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ کردووه که هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی
خۆیاندا بکرێن و هاونیشتمانییان ئه‌و مافه بنچینه‌یی و
ڕه‌وایه‌یان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و له‌و ڕووه‌شه‌وه جه‌ماوه‌رمان
له‌وه ئاگادارکرده‌وه که ده‌سه‌ڵات له‌پێناوی مانه‌وه‌یدا
په‌نائه‌باته‌به‌ر هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی ناشایسته. ئه‌وه‌بوو که
یه‌که‌م هه‌نگاو ، هه‌ڵبژاردنه‌کانیان چه‌ند جارێک دواخست و
ده‌نگی سه‌دان هه‌زار هاونیشتمانیی کوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ، پشتگوێخست. دواتر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکیان به کت‌وپڕ و به‌و
شێوه‌یه‌ی ئێستای سه‌پاند ، یه‌که‌م ده‌ستوری کوردستانیان به‌و
شێوه قێزاوییه‌ی تێپه‌ڕاند. ئه‌وانه له لای ڕۆڵه هۆشیاره‌کانی
گه‌له‌که‌مان شتێکی نوێ نه‌بوون و ئێمه به‌رله هه‌ڵبژاردن و به
به‌یان و ڕاگه‌یاندن ، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکمان له‌و کرده‌وانه‌ی
ده‌سه‌ڵات ئاگادارکردووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی دوو خێڵ و
بنه‌ماڵه‌ش ، چاوه‌ڕێی له‌وه زیادتری لێناکرێت!
پارتی چه‌پی کوردستان به‌پێی ئه‌و پشتگیرییه جه‌ماوه‌رییه‌ی و
تێکۆشانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی له‌پێناوی ئاوات و ئامانجه‌کانی چین
و توێژه به‌شمینه‌ته‌کانی گه‌له‌که‌ماندا ، به په‌رۆشه‌وه
هه‌وڵیدا به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکات و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش به‌شداریی له لیستی سپی سه‌ربه‌خۆدا کرد ، به‌ڵام
به پلانی داڕێژراوی پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆره ، لیسته‌که له
هه‌ڵبژاردنه‌کان دابڕا.
لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ ، خاوه‌نی به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆره‌ی خۆی بوو
که جیاواز بوو له به‌رنامه‌ی ته‌واوی لیسته‌کانی تر،
پاڵێوراوانی لیسته‌که که‌سانێکی خاوه‌ن تێکۆشان و قوربانییدان
بوون و ڕۆژێک له ڕۆژان پیاوی ده‌سه‌ڵات نه‌بوون و ده‌ربڕی ئاوات
و ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵانی به‌شخوراوی گه‌له‌که‌مان بوون.
له ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارییه‌وه ، داوا له
جه‌ماوه‌ر ئه‌که‌ین که ده‌نگ نه‌ده‌ن به ئه‌و لیست و که‌سانه
که هه‌ژده ساڵه ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیان پاوانکردووه بۆ
بنه‌ماڵه و خێڵه‌کانیان و سامانی گه‌ل ئه‌دزن.
ده‌نگ نه‌ده‌ن به ئه‌و لیست و که‌سانه‌ی که به عه‌قڵییه‌تی
1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه نه‌خشه و پلان بۆ ئێستا و ئاینده‌ی
کوردستان دائه‌ڕێژن و سوکایه‌تی به نیوه‌ی کۆمه‌ڵ ئه‌که‌ن و به
ناوی ئایینه‌وه زوڕنا بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان لێئه‌ده‌ن و
پلانه گڵاوه‌کانیان له کوردستاندا جێبه‌جێئه‌که‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا هه‌موو لیسته دیاره‌کان په‌یوه‌ندییان
پێوه‌کردووین و که‌م و زۆر داوامان لێئه‌که‌ن به
جه‌ماوه‌ره‌که‌مان ڕابگه‌یه‌نین که ده‌نگ به لیسته‌کانیان
بده‌ن. سه‌یر له‌وه‌دایه ساڵانێکه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ که
ئاماده‌نه‌بووه مۆڵه‌تی یاسایی بدات به پارتی چه‌پی کوردستان ،
وا ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ئه‌که‌ن و په‌یمانی هاوکاریی و
مۆڵه‌تدانی یاساییمان پێئه‌ده‌ن!
له‌به‌رئه‌وه داوا له جه‌ماوه‌ری حیزبمان ئه‌که‌ین که هۆشیاربن
و له‌م بارودۆخه نائاساییه و پڕ له سۆز و هه‌ستیارییه‌دا ، له
ڕوانگه‌ی به‌رنامه‌مان و کێشه چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانییه‌کانه‌وه بڕواننه پروسێسه‌که و ئه‌مه سه‌ره‌تای
گۆڕانکارییه‌کانه و به‌م هه‌ڵبژاردنه کێشه هه‌مه‌جۆره‌کانی
گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان کۆتای‌یان نایه‌ت و کوردستان نابێت به
به‌هه‌شت!
له‌به‌رئه‌وه‌ی که هیچ لیستێک له‌و لیستانه هاوشێوه‌ی لیستی سپی
سه‌ربه‌خۆ نیه که پارتی چه‌پی کوردستان به‌شێک بوو لێی ، بۆیه
داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و هاونیشتمانییان ئه‌که‌ین که
خۆیان سه‌رپشک بن له ده‌نگداندا و ئه‌و مافه‌یان به ئازادیی
به‌کاربهێنن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی هۆشیارانه و به دروشم و
په‌یمانی چه‌ور و بریقه‌دار ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌بن.
داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئه‌که‌ین که ڕێز له خواست و ویستی
جه‌ماوه‌ر بگرن و گزیی و دزیی له ده‌نگداندا نه‌که‌ن و به
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕازیی ببن و میلیشیاکانیان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دژی پروسێسه‌که به‌کارنه‌هێنن ، ئه‌وه‌ش
که‌مترین ئه‌رکی سه‌رشانیانه و به‌رپرسیارییه‌کی مێژووییه و له
هه‌موو دنیادا دابینکردنی ئارامیی و سه‌رکه‌وتنی پروسێسی
هه‌ڵبژاردن ، له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته.
گه‌رده‌لولی گۆڕان له کوردستاندا هه‌ڵیکردووه و ئه‌وه‌ی
له‌به‌ریدا بووه‌ستێت له ڕه‌گوڕیشه‌وه هه‌ڵیئه‌که‌نێت!
داواکارین که پروسێسه‌که به هێمنیی بکرێت و ڕووی شارستانیی
گه‌له‌که‌مان به گه‌لان و ده‌وڵه‌تان ئاشنا بکه‌ین و ببینه جێی
متمانه‌یان و ده‌روازه‌ی دۆستایه‌تی به ڕووماندا واڵاببێت و
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به ئاشتییانه و
شارستانییانه و دور له توندوتیژیی.
باوه‌ڕمان به گه‌له‌که‌مان و توانا و هۆشیاریی ڕۆڵه‌کانی پته‌وه
و سه‌دان ساڵه شێرانه له‌به‌ر زوڵم و زۆرداریی و جینۆسایدی
داگیرکه‌راندا وه‌ستاوه و سه‌رکه‌وتوو بووه ، له‌م پروسێسه‌شدا
سه‌ربه‌رزانه سه‌رئه‌که‌وێت و که‌م و زۆر ، ده‌سه‌ڵات ئه‌گۆڕێت ،
یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سنوری بۆ دیارییئه‌کات و ناچاری زۆر
گۆڕانکاریی ئه‌کات.
سه‌رکه‌وتوو بێت هه‌ڵبژاردنه‌کان و بێ توندوتیژیی
پایه‌داربێت خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی ئاشتییانه و شارستانییانه‌ی گه‌له‌که‌مان
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-07-20
