بانگه‌واز بۆ:
لیست و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ،
کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین که بۆ
یه‌که‌م جار له مێژوودا به ئازادیی و هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌وه
چووه به‌ر سنوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و توانی وه‌رچه‌رخانێک له
مێژووی سیاسی کوردستاندا دروستبکات و به شێوازێکی شارستانییانه
پروسێسهکهی به‌ڕێکرد.
له هه‌مان کاتدا ، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره ، چه‌ند
ڕاستییه‌کی تاڵیان سه‌لماند و ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه که به
شێوه‌یه‌کی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی مێژوویی و هۆشیارانه و بێ
دواکه‌وتن ڕه‌چاویان بکه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که:
1- ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی کوردستان له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵدا ،
چه‌ند ده‌ستپاک بووه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بودجه و سامانی
گه‌له‌که‌ماندا ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ستپاک بوو له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
2- لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، هه‌ر وه‌ک پێشتر و هه‌موو
لایه‌کیشمان باسمانکردووه که به ئاسانیی ده‌ست له ده‌سه‌ڵات
به‌رناده‌ن و په‌نائه‌به‌نه به‌ر هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک له‌پێناوی
مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا ، بۆیه ساخته‌کارییه‌کانی
هه‌ڵبژاردنیش به به‌شێکی ئاسایی و سه‌ره‌کیی سیاسه‌ت و
کردهوهوهکانیان ئه‌زانین.
3- ئه‌و ڕاستییه ده‌رکه‌وت که هیچ لایه‌ن و که‌سێک ، ناتوانێت
به ته‌نیا به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتێک ببێته‌وه که تا سه‌ر ئێسک
گه‌نده‌ڵ بێت.
4- جه‌ماوه‌ر به ئه‌نجامه شێواوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕازیی نیه و
ئاماده نیه که تا هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌ژێر سێبه‌ری
ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا به کۆڵهمهرگیی بژی و دور له
خزمه‌تگوزارییه‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیی
و ئابورییه‌کان.
به ڕه‌چاوکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ، هه‌موو لایه‌نه
به‌رهه‌ڵستکاره (ڕاستینه‌کان) ، به‌ره‌و ڕووی هه‌ست به
لێپرسینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌بنه‌وه و ئه‌بێت له‌پێناوی
سه‌رکه‌وتنی پروسێسه دیموکراتییه‌که و به‌ره‌وپێشبردنی
ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانکارییه هه‌مه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ،
بیر له چه‌ند کار و ئه‌رکێک بکه‌نه‌وه که هه‌نوکه‌یین و ناکرێت
خۆمان لێیان لابده‌ین وه‌ک:
1- هه‌ر له ئه‌مڕۆوه لیجنه‌یه‌کی هاوکاریی له نێوان لایه‌نه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کاندا دروستبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕۆڵی
کاریگه‌رمان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه جه‌ماوه‌رییه
هه‌مه‌جۆره‌کاندا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌رچه‌کردارێکی
ده‌سه‌ڵات.
2- دورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیریی ئایدیۆلۆجیی و سیاسی و ئایینیی
و خۆبه‌زلزانین ، کارکردنمان هه‌مه لایه‌نه بێت و
بۆ سه‌رخستنی پرۆسه دیموکراتییه‌که بێت.
3- کۆنترۆڵکردنی لایه‌نگرانی لیست و لایه‌نه‌کان ، پێویستییه‌کی
گه‌وره‌یه ، چونکه هیچ دور نیه که ده‌سه‌ڵات کاری
گێره‌شێوێنیی له هه‌ندێک جێ‌دا بکات و به‌رهه‌ڵستکارانی پێ
سه‌غڵه‌ت بکات و به‌و بیانووه‌وه بکه‌وێته گیانی هێزه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کان.
4- ئه‌بێت هه‌موو لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکار وانه‌یه‌ک له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌وه فێرببێت و به گیانێکی زیادتر کراوه‌یی و پڕ
له هاوکارییه‌وه ، خۆی ئاماده‌بکات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئایینده‌ی پارێزگاکان و شاره‌وانییه‌کان و پارله‌مانی عێراق.
5- له خراپترین حاڵه‌تدا ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
هه‌ر به‌و جۆره بێت که ده‌سه‌ڵاتداران پلانیان بۆ داڕشتووه ،
ئه‌بێت لیسته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان هاوکاریی ته‌واوی یه‌کتر بکه‌ن
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناو پارله‌ماندا و ماوه
نه‌دان به تێپه‌ڕاندنی پلانه‌کانیان و گۆڕین و دانانی یاسا له
به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ و بنه‌ماڵه‌کانیان.
6- لیسته‌کان پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ن که لێکۆڵینه‌وه له
ساخته‌کارییه‌کاندا بکرێت ، ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وا ئه‌بێت هه‌ڵبژاردن
له پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆکدا دووباره بکرێته‌وه.
بێگومان ده‌یان خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هێزه
به‌رهه‌ڵستکاره‌کاندا هه‌ن و ته‌نیا ته‌بایی و هاوکاریی نێوانمان
مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و گۆڕانکارییه هه‌مه‌جۆره‌کانی
کۆمه‌ڵگاکه‌مانه.
ئێمه وه‌ک به‌شێک له هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ، داوای برایانه
له سه‌رجه‌می لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ئه‌که‌ین که هێز و
تواناکانمان یه‌کبخه‌ین و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌ماندا هاوده‌نگیی و هاوکاریی بکه‌ین و پشت بکه‌ینه
به‌رژه‌وه‌نده حیزبیی و که‌سییه‌کان و ئه‌م قۆناغه‌ی که
گه‌له‌که‌مانی پیادا ئه‌ڕوات ، بیکه‌ین به سه‌ره‌تای خه‌باتی
شارستانیی و جه‌ماوه‌ریی به‌رفره‌وان بۆ سنوردارکردن و
کۆتاییهێنان به پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و
بنه‌ماڵه له ده‌سه‌ڵات.
سه‌رکه‌وتن له یه‌کگرتندایه و هه‌ر بۆ گه‌له.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-07-30
