بانگه‌واز بۆ:
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و به‌ئه‌مه‌کی کوردستان
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ، وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌مان ئاگاداره ، له‌م
دواییانه‌دا گه‌له‌که‌مان به قۆناخێکی پڕ کاره‌سات و مه‌ترسیداردا تێئه‌په‌ڕێت. قۆناخێک که ده‌ستکه‌وته‌کانی
دوای ڕاپه‌ڕین و دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ، به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چن و مافه ڕه‌واکانمان دووباره
زهوتئهکرێنهوه. ناوچه داگیرکراوه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو ، دووباره داگیرئهکرێنهوه ، کێشه‌ی
که‌رکوک ئاڵۆزتر بووه و خه‌ریکه به ته‌واویی و به (ده‌ستوریی) لهدهستئهچێت. دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر باشوری خاکی وڵاتمان و بۆمببارانی ئه‌که‌ن و دانیشتووانی سه‌ر
سنوره‌کان دهربهدهرئهکهن.
له کاتێکدا که ئه‌م هه‌موو کێشه و گرفته مه‌ترسیدارانه ڕووبه‌ڕووی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان بوونه‌ته‌وه ، له
هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که هه‌ر به‌رده‌وامن له گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا و گوێ ناده‌ن به هاواری گه‌ل که به یه‌ک ده‌نگ ئه‌ڵێن (ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن ، ئه‌دۆڕێن)!
که‌س نازانێت ئه‌و هه‌موو میلیارده دۆلاره‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه چی‌یان لێهاتووه و چی‌یان لێدێت! وا ده‌سه‌ڵاتدارانی (خۆماڵیی) ده‌ستیان چووه خوێنی
جه‌ماوه‌ره‌وه و له خه‌لیفان خۆپێشانده‌ران ئه‌کوژن. جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئاو و کاره‌بایان نیه و
بێبه‌شن له ساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان و پێویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی ژیان ، له کاتێکدا که ماڵ و باره‌گای به‌رپرسه مردوو و زیندووه‌کان تاکه
چرکه‌یه‌ک بێ ئاو و کاره‌با نین و نابن!
له کاتێکدا که ده‌یان هه‌زار خێزان و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و که‌نه‌فته و بێنه‌وایان بێبه‌شن له که‌مترین یارمه‌تی
ده‌رونیی و دارایی ، له هه‌مان کاتدا هه‌زاران کۆنه‌جاش
و ڕاوێژکاری دوژمن که ده‌ستیان سوره به خوێنی ڕۆڵه
به‌ئه‌مه‌که‌کانی گه‌له‌که‌مان ، کاری ده‌وڵه‌تیان
پێسپێرراوه و خاوه‌نی زیادتر له موچه‌یه‌ک و ماڵنشینیی
و زه‌ویوزارن!
بێکاریی ده‌ستی له‌یه‌خه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که به گشتیی و لاوانیش به تایبه‌تیی گیرکردووه و بێ هیوای کردوون! ئافره‌تان به‌م ڕۆژگاره ئهتکئهکرێن و شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان
له پچڕاندایه! کارگه و ده‌زگا گشتییه‌کان ئه‌فرۆشرێن به بێگانه ، یان به بیانووی جۆراوجۆره‌وه دائه‌خرێن و کارگه‌ران به‌بێ هیچ زه‌مانه‌تێک ده‌رئه‌کرێن! به‌رنامه‌ی خوێندن له زانکۆکان و ئاماده‌ییه‌کاندا له
هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا و به جۆرێکه ، کاتێکیش که خوێندکاران داوای مافه ڕه‌واکانیان ئه‌که‌ن ، ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان به‌ره‌نگاریان ئه‌بنه‌وه!
پێشمه‌رگه .. ئه‌و هێزه پاڵه‌وانه‌ی که ده‌یان ساڵه به خوێن به‌رگریی له دوژمن و داکۆکیی له خاکی کوردستان ئه‌کرد ، ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به پێی خۆیان و بێ ورته ، له ناوچه
سنورییه‌کانی کوردستان پاشهکشهئهکهن!
گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌و پێشمه‌رگه پاڵه‌وانانه مردنیان له‌لا باشتره وه‌ک له‌و جۆره پاشه‌کشه‌کردنه له‌و جێیانه‌ی که ده‌یان ساڵه خوێن له‌پێناوی ڕزگارکردنیدا ئه‌ده‌ن!
دروستبوونی چینێکی ده‌سه‌ڵاتداری مشه‌خۆر و دز و گه‌نده‌ڵی بێ به‌رهه‌م و ده‌ستگرتنی دوو بنه‌ماڵه و خێڵ به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدا ، تا سه‌ر مۆخ جه‌ماوه‌ری فره‌وانی گه‌له‌که‌مانی هه‌راسان کردووه!
ئه‌مانه و سه‌دان هۆی تر که له به‌یاننامه‌کانی پێشووترماندا ئاماژه‌مان بۆ کردوون ، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌ل به ته‌واویی بێ هیوا بووه له ده‌سه‌ڵاتداران و متمانه‌ی پێیان نه‌ماوه!
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ، هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌یان ده‌رخست که به‌رپرسان ، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌یان ته‌نیا بۆ ده‌نگدان ئه‌وێت ، تا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تێرببن و ئه‌وانیش برسی!
ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی کوردستان
وا ئه‌مڕۆ هه‌موو ڕاستییه‌کان به ته‌واویی ده‌رکه‌وتوون و زه‌نگێکی ترسناکه.
تا ئێستا که‌متر له حه‌وت له سه‌دی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان خۆی ناونوس کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که جارێکی تریش ده‌نگیان پێتان بده‌نه‌وه ، هه‌مووشمان ئه‌زانین که زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌تان له نانبڕینیان خۆیان ناونوس
کردووه.
ئایا ئه‌مه گه‌وره‌ترین کاره‌سات نیه که تا ئێستا له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا ڕووئه‌دات؟
وا ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕاستییه ده‌رکه‌وت که دوو حیزبدهسهڵاهکه و ئه‌و حیزبانه‌ی که حه‌ڤده ساڵه خۆیان پیایاندا هه‌ڵواسیوه و به ناوی لیستی هاوپه‌یمانییه‌وه به ده‌نگی گه‌له‌که‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌رئه‌چن و
دواتریش خۆیان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا ئه‌سه‌پێنن و ته‌واوی سامانی ئه‌به‌ن به تاڵان ، وا ئه‌مڕۆ هه‌موویان تێکڕا و به‌یه‌که‌وه که‌متر له ده له سه‌دی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانیان پێ ڕه‌وا نابینرێت!
ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی کوردستان
ئایا ئه‌وه ڕه‌وایه‌تییه که ئێوه خۆتان به نوێنه‌ری گه‌لێک بزانن که له کاتێکدا زیادتر له نه‌وه‌د له سه‌دی ئه‌و گه‌له ئاماده نیه ده‌نگتان پێبدات؟
ڕۆڵه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مان هۆشیار و به‌ئاگان ، تا دوێنێ له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کانماندا ده‌نگیان بۆ ئه‌دان ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ک هه‌ر ئه‌و کێشانه‌تان چاره‌سه‌رنه‌کردووه ،
ته‌نانه‌ت ئاڵۆزتریشتان کردوون و ده‌ستکه‌وته‌کانیش به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چن ، ئیتر چۆن ئه‌و گه‌له ده‌نگ ئه‌دات به یاسای پارێزگاکانتان و به ده‌ستی خۆی زیادتر خۆی بکات به کۆیله و خاکه‌که‌ی بلکێنێت به
عێراقه‌وه!
ئێمه وه‌ک به‌شێک له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و وه‌ک ئه‌رکی مێژوویی سه‌ر شانمان ، دووباره داوا و پێشنیازه‌کانمان دووپات ئه‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان:
- جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌شداریی هیچ بۆنه‌یه‌ک ناکات که خۆی و خاکه‌که‌ی ببه‌ستێته‌وه به عێراق و پارله‌مانه‌که‌ی و ده‌زگاکانیه‌وه.
- به زووترین کات پارله‌مانی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد بکرێت و له‌ژێر چاودێریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه(ده‌وڵه‌ته) یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه هه‌مه‌جۆره‌کانی ئه‌وروپا و جیهاندا.
- پارله‌مانی نوێی کوردستان ، سه‌رۆکی کوردستان و حکومه‌ته‌که‌ی به‌پێی ده‌نگه‌کان هه‌ڵببژێرێت ، هه‌ر وه‌ک سیستمی پارله‌مانیی له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا.
- هه‌ر له ئه‌مڕۆوه ، کۆمیسیۆنێک له که‌سانی بێلایه‌ن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دروستبکرێت بۆ دانانی به‌رنامه بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و شاره‌وانییه‌کان.
- کۆمیسیۆنێک له که‌سانی پسپۆری یاسایی و ئابوری بێلایه‌ن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دروستبکرێت بۆ ئاشکراکردنی سامان و دارایی ئێستا و دزراوی کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ گه‌له‌که‌مان.
- کۆمیسیۆنێک له که‌سانی پسپۆری یاسایی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دروستبکرێت بۆ دانانی ده‌ستوری کوردستان له‌ژێر ڕۆشنایی زانستییه مرۆڤایه‌تی و پێشکهوتنخوازییهکاندا و دور له کاریگه‌ریی
داگیرکه‌رانی کوردستان و خورافیاتهکانیان.
- هیوادارین که ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ست له هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و تۆقاندن هه‌ڵبگرن و بارودۆخه‌که له‌وه زیادتر ئاڵۆز نه‌که‌ن.
به‌ره و گۆڕان و سه‌رکه‌وتنی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان.
پارتی چه‌پی کوردستان
2008-08-24
********************************
داگرتن به PDF
