به‌ڕێزان له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌سته‌ی داکۆکیی له زیندانییانی سیاسی کوردستان
ڕێز و سڵاو
پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان لێئه‌که‌ین و هیوادارین هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.
به گرنگییه‌کی زۆره‌وه ڕوانیمانه یه‌که‌م کۆنگره‌تان و
سه‌که‌وتنه‌که‌شی ئه‌وه‌نده‌ی تر له لامان گرنگ بوو.
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌تان له به ڕێکخراوه‌ییکردنی خه‌باتی زیندانییانی سیاسی کوردستاندا ، مایه‌ی دڵخۆشییمانه و هیواشمان
به‌رده‌وامیی و سه‌رکه‌وتنتانه له کار و چالاکییه‌کانتاندا له‌پێناوی به‌ده‌ستخستنی مافه زه‌وتکراوه‌کانی زیندانییانی سیاسی کوردستاندا.
به‌ڕێزان .. ساڵانێکه ئاگاداری خه‌باتی بێوچانتانین له‌پێناوی مافه‌کانتاندا و هه‌میشه ئه‌و خه‌بات و چالاکییانه‌تان ، له لای
ئێمه مایه‌ی ڕێز و پێ‌زانین بووه و له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ماندا گرنگییمان پێداوه ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که خه‌باتێکی ڕه‌واتان
به‌رپاکردووه و ڕێز و سه‌روه‌ریی بۆ توێژێکی گرنگی گه‌له‌که‌مان ئه‌گه‌ڕێننه‌وه که سه‌رده‌مانێک پێشه‌نگی قوربانییدانه‌کان
بووه و خۆشه‌ویستترین قۆناغی ژیانتان که لاوییتان بووه ، له‌پێناوی ئاوات و ئامانجه مه‌زنه‌کانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ماندا به‌خشیوتانه.
باوه‌ڕمان وایه که چۆن تا ئێستا به گیانێکی له‌خۆبورده‌ییه‌وه
و به شێوه‌یه‌کی بێلانانه ، کار و چالاکییه هه‌مه‌جۆره‌کانتان
په‌ره‌پێسه‌ندووه ، له‌مه‌ودواش هه‌ر به‌و گیانه‌وه به‌رده‌وام
و سه‌رکه‌وتوو ئه‌بن و هیوادارین که زاڵ ببن به‌سه‌ر هه‌ر کۆسپ و
ته‌گه‌ره‌یه‌کدا که دێته ڕێی خه‌باته ڕه‌واکه‌تان.
دووباره پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان ، له خۆتان و سه‌رجه‌می زیندانییانی سیاسی قوربانییده‌ری کوردستان ئه‌که‌ین.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.
ده‌سته‌ی کارگێڕ
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-08-30
