
پرۆژه‌ی یاسای حیزبه‌کان کوا؟
هه‌واڵێک له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌وه ئاشکرائه‌کات که لیستی کوردستانیی
به نیازه کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی یاسا بخاته به‌رده‌م پارله‌مان بۆ
بڕیاردانیان!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که جوڵاندنی ئه‌و باسانه و کاراکردنی پارله‌مان
له هه‌ر لایه‌که‌وه بێت ، کارێکی باشه ، به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه ،
پارتی چه‌پی کوردستان سه‌رنجی پارله‌مانتاران و فراکسیۆنه‌کان و
هاونیشتمانییان بۆ چه‌ند خاڵێک ڕائه‌کێشێت:
- ئه‌و پرۆژه‌ی یاسایانه که لیستی کوردستانیی ، وه‌ک له
هه‌واڵه‌که‌دا ڕیزکراون و ژماره‌یان 25 پرۆژه‌ی یاسایه ، کارێکی
مه‌زنن و ئاماده‌کارییه‌کی زۆریان پێویسته و نابێت هه‌ر وا به
ئاسانیی وه‌ک ده‌ستوره‌که ، هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنیان بدرێت و بڕیاریان
له‌سه‌ر بدرێت.
- ئه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا و له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا باوه و
ئه‌بێت له پارله‌مانی ئێمه‌شدا هه‌ر به‌و جۆره بێت ، ئه‌وه‌یه که
ئه‌و پرۆژانه ماوه‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوبکرێنه‌وه
و که‌سانی پسپۆڕ و یاسازان له‌و بوارانه‌دا وت‌ووێژیان له‌سه‌ر بکه‌ن و
ناوه‌ڕۆکی یاساکان به جه‌ماوه‌ره‌که بناسێنرێن.
- ئه‌و کۆمیسیۆنانه‌ی که بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی یاساکان دائه‌نرێن ،
ئه‌بێت ئه‌ندامانی هه‌مه‌لایه‌نه بن و پارله‌مانتارانی ئۆپۆزیشون
به‌شدارییان تیادا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ که‌سانی پسپۆڕ و زانا له هه‌ر
بوارێک‌دا که یاساکان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی که
زۆرترین پشتگیریی یاساکان دابینبکرێن ، پێش بڕیاردانیان له
پارله‌ماندا.
- له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌و یاسایانه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به
ژیانی چین و توێژه هه‌مه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه هه‌یه ، بۆیه
ئه‌بێت له هه‌ر بوارێک‌دا که ئه‌و یاسایانه‌یان بۆ دائه‌نرێت ،
ئه‌بێت نوێنه‌رانی ئه‌و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵ به کرده‌وه به‌شدارببن له
وتووێژ و داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌دا ، بۆ نمونه یاسا
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافی ئافره‌تان و
چه‌وسانه‌وه‌یانه‌وه هه‌یه که ئه‌مڕۆ پێی ئه‌ڵێن "توندوتیژیی" ،
یاساکانی کار و بێکاریی و .. تد.
- له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه و له‌پێناوی ئه‌وه‌دا که یاساکان
شارستانییانه و سه‌رده‌مییانه بن ، ئه‌بێت سه‌ندیکا هه‌مه‌جۆره‌کان
و ڕێکخراوه شارستانیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، به شێوازی هه‌مه‌جۆره
به‌شدار ببن له پێگه‌یاندنی ئه‌و بڕیارانه‌دا و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به
یاسای خۆیانی بزانن که ماف و ئه‌رکه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی
دادپه‌روه‌رانه دیارییبکات.
- له کۆی 25 پرۆژه‌ی یاسا ، پرۆژه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی یاسای حیزبه‌کان
تیادا نیه! ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران لایان وایه که یاسایه‌کی له‌و
جۆره هه‌یه ، ئه‌وا ئه‌و یاسایه پێویستی به گۆڕین و داڕشتنه‌وه
هه‌یه و ئه‌بێت له ئاستی پێویستییه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت.
پارتی چه‌پی کوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ، چه‌ندان جار داوای
مۆڵه‌تی یاسایی کردووه ، به‌ڵام چه‌ندان ته‌گه‌ره‌یان له‌به‌رده‌مدا
دروستکردووه و تا ئێستا بێ مۆڵه‌ته ، له کاتێکدا جه‌ماوه‌ری
کوردستان ئه‌بینن که ده‌یان لایه‌نی سیاسی بچوک ، به بێ که‌مترین
کێشه مۆڵه‌تی یاساییان پێدراوه.
ئه‌رکی هه‌موو هاونیشتمانییانه ، به‌تایبه‌تیی پارله‌مانتاران و
ئۆپۆزیشون که هۆشیاربن له داڕشتنی ئه‌و بڕیارانه‌دا و هیوادارین که
ته‌نیا "په‌یمانێک" نه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی عێراق و
پارێزگاکانی کوردستان ، یان وه‌ک پرۆژه‌ی ده‌ستوره‌که په‌له‌ی
لێبکرێت و ببێت به مایه‌ی بێزاریی و ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-10-09
