
کێشه‌ی کورد له نێوان که‌مالیسته‌کان و ئیسلامییه‌کانی تورک‌دا
به سه‌رکوتکردنی دیموکراتی چاره‌سه‌ر ناکرێت!
مێژووی 86 ساڵه‌ی ڕژێمی تورکیا ، پڕه له لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش ، چ به‌رامبه‌ر
به گه‌لی کوردمان ، چ به‌رامبه‌ر به ئه‌رمه‌ن و گه‌لانی تر و
دیموکراتی.
سه‌رکوتکردنی دیموکراتی و ئازادییه‌کان ، پیشه‌ی مێژینه‌ی میلیتاریزمی
که‌مالیسته‌کانه که خۆیان به زانیار و سێکیولار ناوئه‌به‌ن.
تورکیا یه‌کێکه له وڵاته دیاره‌کانی لیستی یانه‌ی (کودێتا
سه‌ربازییه‌کان)ی جیهان. که‌م وڵات هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی تورکیا ، له
مێژووی 86 ساڵه‌یدا ، کودێتای تیادا کرابێت. سه‌رجه‌می ئه‌و
کودێتایانه‌ش له‌پێناوی سنوردارکردنی دیموکراتی و ئازادییه‌کان و دژی
گه‌لی کورد بووه.
ئه‌مڕۆ که‌مالیسته‌کان ، له دادگای به‌ناو ، باڵای تورکیادا ، کاری
سیاسی‌یان له پارت DTP کوردیی
نایاسایی کرد و ته‌واوی نوێنه‌رانیان له پارله‌مان ده‌رکرد و
هه‌ندێکیان تا پێنج ساڵ له کاری سیاسی قه‌ده‌غه‌کرد.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه له مێژووی ڕژێمی
که‌مالیسته‌کاندا که پارتێکی سیاسی و خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی
ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و 37 نوێنه‌ر له پارله‌ماندا ، نایاسایی
بکه‌ن.
پێشتریش جونتا "عیلمانییه‌کانی" که‌مالیزم ، چه‌ندانی
وه‌ک سلێمان ده‌میریل ، پۆله‌ند ئه‌جه‌وید ، ئه‌ربه‌کان ، مه‌سعود
یه‌ڵماز ، تانسۆ چیله‌ر و ئه‌ردۆگانیشیان له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت
دورخستووه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت تورگوت ئوێزاڵ که هه‌شت ساڵ
سه‌رۆکوه‌زیران بوو ، دواتریش سه‌رۆککۆمار بوو ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی
که ویستی ده‌روازه‌یه‌کی داخراو به ڕووی کێشه‌ی کورددا بکاته‌وه ،
له ڕێی ڕێکخراوه شۆڤێنیست و فاشیستییه‌کانی وه‌ک ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه
، ده‌رمانخواردیان کرد.
له کاتێکدا ئێمه ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی تورکیا له
نایاساییکردنی ئه‌و پارته کوردستانییه و پارله‌مانتاره‌کانی له
کاری سیاسی ، به توندیی ڕیسوائه‌که‌ین ، لامان وایه که ئه‌ویش هه‌ر
به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌یان کودێتایه‌ی ساڵانی ڕابوردووه ، به‌ڵام
به شێوه‌یه‌کی ناسه‌ربازیی کراوه و دور نیه که له ئایینده‌یه‌کی
نزیکدا نه‌بێت به کودێتایه‌کی سه‌ربازیی و هه‌ر وه‌ک ساڵی 1980 ،
خوێنی هه‌زارانی تیادا بڕێژرێت و تورکیا به‌ره‌و که‌ناری شه‌ڕی ناوخۆ
بباته‌وه.
داوا له هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ، لایه‌ن و
ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان ، نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا
ئه‌که‌ین که ئه‌و تاوانه نامرۆڤایه‌تییانه‌ی که‌مالیسته‌کان و
ئیسلامییه کۆمپرادۆره‌کانی تورکیا ڕیسوا بکه‌ن و گه‌ماڕۆی سیاسی و
بازرگانییان بخه‌نه سه‌ر.
ئه‌رکی هه‌موو ڕۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌کی کوردستان و
که‌سانی دیموکراتخوازه که گوشار بخه‌نه سه‌ر ڕژێمی تورکیا و
مامه‌ڵه و بازرگانیی به بازاڕ و شتومه‌کی تورکیاییه‌وه نه‌که‌ن ،
ئه‌وه‌ش که‌مترین ئه‌رکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تییه.
داوا له ڕژێمی تورکیا ئه‌که‌ین که نه‌ک هه‌ر ئه‌و
بڕیاره سه‌رکوتکه‌رییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ، به‌ڵکوو ئه‌و دادگا
قه‌ره‌قوشییه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێت که دیموکراتی و ئازادییه‌کان
سه‌رکوتئه‌کات.
کێشه‌ی کورد زۆر له‌وه مه‌زنتره که به بڕیاری
دادگایه‌کی که‌مالیسته‌کان کۆتایی بێت! تاکه ڕێچاره‌ی ئه‌و کێشانه ،
دیموکراتی و ئازادییه‌کانن و داننان به مافه ڕه‌واکانی گه‌لی
کورددا.
ئه‌بێت سیاسییه‌کانی تورک و ڕژێمی تورکیا ،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مێریکا ، یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و حکومه‌ته‌کانی
ناوچه‌که ، ئه‌و ڕاستییه تاڵه بزانن که دیموکراتی و ئارامیی و
ئازادیی له‌و وڵاتانه‌دا که کوردستانیان داگیرکردووه ، له خه‌یاڵ
زیادتر تێناپه‌ڕێت ، تا چاره‌سه‌ی دیموکراتییانه‌ی کێشه‌ی گه‌لی کورد
نه‌که‌ن و داننه‌نێن به مافه ڕه‌واکانیدا.
تا هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان ، هه‌نگاوێک
خێراتر به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه بڕۆن ، سودی بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌یه و
ناوچه‌که‌ش دورئه‌خاته‌وه له ئاڵۆزیی و شه‌ڕ و زیانی گیانیی و ماڵیی
که زیادتر له سه‌ده‌یه‌که به‌رده‌وامه.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-12-12
