
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتیی
ئاشکرایه که دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هاوینی ئه‌مساڵی کوردستان ،
حیزبی شیوعی کوردستان – لقه‌که‌ی حیزبی شیوعی عێراق له کوردستاندا ،
ده‌نگێکی هێجگار که‌می جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانی به‌ده‌ستهێنا و
له‌بری گوێگرتن له ڕای ئه‌ندامانی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌که و
دورکه‌وتنه‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌ژده ساڵ خۆی پیادا
هه‌ڵواسیبوو ، مایه‌ی دورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
بوو ، دووباره خۆی دایه‌وه پاڵ ده‌سه‌ڵات و له‌بری وه‌زیرێک له
کابینه‌کانی پارتیدا ، ئه‌م جاره‌یان به وه‌زیرێک و چه‌ند پۆستێکی
تره‌وه ، به سهروماڵهوه و ئه‌وه‌ی مابوویان ، خستیانه حکومه‌ته
ففتی- ففتییه نوێیه‌که‌ی ئه‌مڕۆوه!
دوای ئه‌و کاره‌ساتانه ، چه‌ند که‌سێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و سه‌رکردایه‌تییه‌کانی ئه‌و حیزبه و
کادێرانیان ، ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که تا ئێستا
ئاشکرا بووه ، ئه‌وه‌یه که هه‌ندێکیان چوونه‌ته لای زه‌حمه‌تکێشان
و هه‌ندێکیان چوونه‌ته ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانییه‌وه و هه‌ندێکیش
په‌یوه‌ندییان به پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه کردووه و هه‌ندێکی
تریشیان دور له مه‌ڵبه‌ندی بڕیاریانه‌وه ، به ناوی هه‌مه‌جۆره ،
یان به ناوی ڕێکخراوه‌کانیانه‌وه کارئه‌که‌ن.
تا ئێره ئاساییه و شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بووه له لای ئێمه
و لای چاودێرانی سیاسی کوردستان که چاره‌نوسی ئه‌و لایه‌نه به‌م
ڕۆژه بگات ، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا هه‌ندێک له‌و که‌سانه له
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی و لایه‌نی تره‌وه ، وا
ڕائه‌گه‌یه‌نن که له (پارتێکی چه‌پ)
جیابوونه‌ته‌وه و حیزبێکی نوێیان دروستکردووه
بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و حیزبه بهێنن که لێی جیابوونه‌ته‌وه.
بۆیه ئێمه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
ئاگادارئهکهین که ئه‌وانه له حیزبی شیوعی کوردستان- عێراقه‌وه
جیابوونه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به پارتی چه‌پی
کوردستانه‌وه نه‌بووه و نیه.
گومان له‌وه‌شدا نیه که جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌و ڕاستییه باش
ئه‌زانێت که ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتدارانیش،
ته‌نیا ته‌ڵه‌که‌بازییه و بۆ دژایه‌تیکردنی پارتی چه‌پی کوردستانه
که ساڵانێکه هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی گۆڕانکارییه‌کانه له کوردستاندا و
خاوه‌نی ده‌یان خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی و دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت
نه‌گۆڕێت، ئه‌گۆڕێت"ـه.
له کاتێکدا ئێمه خۆشحاڵ نین به‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی حیزبی شیوعی و به
ناچاریی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بڵاوئه‌که‌ینه‌وه ، له هه‌مان کاتدا
ئه‌وه دووپات ئه‌که‌ینه‌وه که پارتی چه‌پی کوردستان ڕێکخراوی
هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانیی و تێکۆشه‌رانه‌یه که به عه‌قڵیه‌تێکی نوێ
و پێشکه‌وتنخوازیی و گۆڕانخوازیی و سه‌رده‌مییانه‌وه بیرئه‌که‌نه‌وه
و ئه‌یانه‌وێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی چین و توێژه
به‌شخوراوه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا خه‌باتبکه‌ن و کێشه مه‌زنه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی گه‌لی کوردستان به هۆشیاریی و خه‌باتی
شارستانیی و سه‌رده‌مییانه چاره‌سه‌ربکه‌ن و گه‌نده‌ڵیی بنبڕ بکه‌ن.
جه‌ماوه‌ر ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانێت که نه لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات
و نه هیچ لایه‌نێکی تر ، ناتوانن ڕێچکه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی پارتی
چه‌پی کوردستان بگۆڕن ، چونکه مه‌شخه‌ڵی ڕێی خه‌باتی ئێمه هه‌ر له
یه‌که‌م ڕۆژی دروستبوونمانه‌وه به‌ر له حه‌وت ساڵ ، بریتیه له
گۆڕان له کوردستاندا و هه‌ر چۆنێک بێت ، هه‌ر ئه‌بێت ئه‌و بارودۆخه
بگۆڕین.
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن و ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-12-30
