له یادی 21 ساڵه‌ی هێرۆشیمای سه‌رده‌مدا
چی بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه؟
له یادی 21 ساڵه‌ی کاره‌ساته کۆکوژییه‌که‌ی کیمیاییبارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مردا ،
سه‌ری ڕێز بۆ قوربانییان دائه‌نه‌وێنین و ئه‌ڵێین ئێوه هه‌میشه له دڵ و
ده‌رونماندا زیندوون و مێژوویه‌کی نوێتان بۆ گه‌له‌که‌تان دروستکرد.
هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدنه‌بووه ، هه‌ر وه‌ک که‌سانێک ئه‌و ناوه‌یان به‌سه‌ردا دابڕیوه!
هه‌ڵه‌بجه بریندار بوو ، قوربانییه‌کی مه‌زن و زۆری دا ، به ده‌ستی فاشیسته
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانه‌وه توشی گه‌وره‌ترین کاره‌سات بوو له مێژووی نوێی
مرۆڤایه‌تیدا ، به‌ڵام هه‌ر ماوه و تا گه‌لی کوردستان بمێنێت ، هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر
به زیندوویی و سه‌ربه‌رزییه‌وه ئه‌مێنێت و ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه‌ش په‌ڵه‌یه‌کی
ڕه‌ش ئه‌بێت به ناوچه‌وانی داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
له کاتێکدا که هه‌ڵه‌بجه بووه به نیشانه‌ی زوڵم و زۆرداریی له گه‌لی کوردستان و
پێناسه‌کردنێکی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ کۆمه‌ڵکوژیی له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا و هۆیه‌ک بۆ
قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی و کۆکوژیی ، له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ، نه‌ک هه‌ر گرنگیی ناده‌ن به هه‌ڵه‌بجه ، ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ر وه‌ک
ڕووداوێکی بچوکی ناوخۆیی سه‌یری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه ئه‌که‌ن.
له‌دوای
خۆپێشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری بێزار و ناڕازیی دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ، تا ئێستا
ده‌سه‌ڵاتداران به ته‌واویی ئه‌و شاره‌یان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
ده‌رکردووه و که‌مترین خزمه‌تگوزاریی و پرۆژه‌ی تیادا کراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، جگه له‌وه‌ی که ئه‌بووایه له یه‌که‌م ڕۆژی
ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ، ههوڵیانبدایه که برینی جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه‌که‌ی
ساڕێژبکهن ، ئه‌بووایه له هه‌مان کاتیش‌دا گرنگییان به‌و شاره بدایه که
مه‌ڵبه‌ندی شاعیر و ئه‌دیبه مه‌زنه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی گه‌له‌که‌مانه و لانه‌ی عادیله خانم و سه‌ره‌تای به‌شێک له
گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوردستانه ، جگه له‌وه‌ش که شارێکی مێژووییه
و چه‌ندان شوێنه‌واری مێژوویی و که‌لتوریی و گه‌شتوگوزاری تیادایه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌و کاره‌ساتانه‌ش نه‌بێت ، دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه ، وه‌ک هاونیشتمانییانی
کوردستان ، مافی ڕه‌وای خۆیانه که به‌شێک بن له گۆڕانکارییه‌کان و پێشکه‌وتن له
بواره هه‌مه‌جۆره‌کاندا و پلانه‌کانی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ڕۆژێک له ڕۆژان
پلانێکی هه‌بووبێت یان له‌مه‌ودوا بیبێت!
به‌م
بۆنه‌یه‌وه و پاش 21 ساڵ له کاره‌ساته‌کان و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی
خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر و ئه‌نفالکراوه‌کان و شارۆچه‌که و ناوچه
کیمیاییبارانکراوهکانی تری کوردستان و له‌پێناوی ڕێزلێنان له‌و قوربانییانه ،
داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ین که:
- ته‌واوی
تاوانبارانی ئه‌و کۆکوژییه بدرێن به دادگا ، تاوانباره خۆماڵییه‌کان به‌رله
داگیرکه‌ران ، چونکه ئه‌وه کردارێکی ڕه‌وشتیی و مرۆڤایه‌تی نیه که ئه‌و جاش و
خۆفرۆشانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له کۆکوژییهکاندا ، ئه‌مڕۆ موچه‌خۆر و پیاوی
ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیین و پۆز به‌سه‌ر که‌سوکاری قوربانییه‌کاندا لێئه‌ده‌ن و به
سامان و به‌رهه‌می خوێنی ئه‌و قوربانییانه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن.
- سزادانی
ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه و هه‌یه له ئازادکردنی تاوانباره‌کاندا ،
هه‌ر که‌سێکن و له هه‌ر کوێیه‌کی ده‌سه‌ڵاتدان و گێڕانه‌وه‌ی تاوانباران له ڕێی
ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئینته‌رپوله‌وه ، بۆ دادگا.
-
دادگاییکردنێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی تاوانباران و دور له ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی
ئه‌مێریکا ، سوننه ، شیعه‌کان و سه‌رانی کورده‌وه. له‌م ڕووه‌شه‌وه
ڕایئه‌گه‌یه‌نین که ئازادکردنی تاوانبار تاریق یوحه‌نا عه‌زیز له‌و تاوانه‌ی
هه‌ڵه‌بجه ، ته‌نیا گه‌مه‌یه‌کی سیاسییه و ئه‌بێت دادگا به بڕیاره‌که‌یدا
بچێته‌وه.
- دانانی
کۆمیسیۆنێک له که‌سانی پسپۆر و بێلایه‌ن و فۆندێکی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه و
ناوچه کیمیاییبارانکراوهکانی کوردستان ، بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی
پێویستییه‌کانی ئه‌و ناوچانه و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان و
جێبه‌جێکردنی پێشنیاره‌کانی کۆمیسیۆنه‌که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و له
ماوه‌یه‌کی دیارییکراودا.
-
پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که به‌ر چه‌کی کیمیایی که‌وتوون و به یارمه‌تی
ڕێکخراوه پسپۆرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌و بواره‌دا و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
زیانلێکه‌وتووه‌کان ، له ڕووی شه‌هیدبوونی که‌سوکاریانه‌وه و له ڕووی زیانی
ماڵیی و زهویوزاریانهوه.
-
دابینکردنی یارمه‌تی پزیشکیی تایبه‌ت له بواری چه‌کی کیمیایی و بایۆلۆجییدا ، بۆ
ئه‌وانه‌ی که به‌ر ئه‌و هێرشانه که‌وتوون و هێشتا له ژیاندان. هه‌روه‌ها هاندانی
ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه پسپۆرییه‌کان و هه‌موارکردنی پێویستییه‌کانیان بۆ
لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆره له‌سه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌و چه‌که کیمیایی و بایۆلۆجییانه
له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی به‌رکه‌وتووان و چاره‌سه‌کردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
، ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
- لابردن
و سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که هۆکارن له پشتگوێخستنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و
ناوچانه‌دا.
-
دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی و پێویستییه سه‌ره‌کییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی دانیشتووانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ناوچانه.
-
کردنه‌وه‌ی کارگه‌ی پیشه‌سازیی و کشتوکاڵیی هه‌مه‌جۆره و گواستنه‌وه‌ی چه‌ند
داموده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه ، له‌پێناوی گه‌شه‌کردنی ئابوری و
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کان له ناوچه‌که‌دا و به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی بژێوی خه‌ڵکه‌که.
-
کردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌ک ، یان گواستنه‌وه‌ی کۆلێجێکی زانکۆیه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه و
گرنگییدان به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی و ڕۆشنبیریی له ناوچه‌که‌دا.
- دانان و
کردنه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌مه‌جۆره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری
قوربانییان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره ده‌رونییه‌کانیان و به‌شدارییکردنیان له
دروستکردنه‌وه‌ی شار و کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندا.
ساڕێژبوونی برینی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر ، کارێکی ئاسان نیه ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران
ئه‌یانتوانی و ئه‌بووایه هه‌ر له ڕۆژانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌و کارانه‌یان
بکردایه. ئێستاش هه‌ر ئه‌توانن به‌شێک بن له‌و پروسێسه و به‌شداریی بکه‌ن له
که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی که‌سوکاری قوربانییان. بێگومان
ئه‌وه‌ش به‌وه ئه‌بێت که ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێکی ئه‌و بودجه‌یه‌ی کوردستان که
وه‌ریئه‌گرن و که‌س نازانێت چی لێدێت ، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی
دابنێن.
گومان
له‌وه‌دا نیه که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و قوربانییانی چه‌کی کیمیایی ، به ڕاده‌ی
هه‌موو خه‌باته هه‌مه‌جۆره‌کانی ده‌یان ساڵی ڕابوردووی گه‌له‌که‌مان ، کێشه
ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانی به گه‌لانی جیهان ناساند و له دنیادا که‌م که‌س هه‌یه
که وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و مناڵه‌که‌ی ئامێزی ، ویژدانی نهههژاندبێت.
ئایا کاتی
ئه‌وه نه‌هاتووه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ته‌نیا شه‌وێک ، به بێده‌نگیی
له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیاندا دابنیشن و سه‌یرێکی ئه‌و وێنانه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن؟
سڵاو له
گیانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه.
سڵاو له
گیانی شه‌هیدانی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان.
مردن و
سه‌رشۆڕیی بۆ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌رستان.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-03-15
