بانگه‌واز
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری هۆشیاری گه‌له‌که‌مان
ده‌نگ به ده‌ستوری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ مه‌ده‌ن!
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی گه‌له‌که‌مان
ئه‌ی ڕۆڵه هۆشیار و به‌ئاگاکان و نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین
له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به ده‌ستورێک که له
لایه‌ن پارله‌مانی ماوه به‌سه‌رچووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه‌وه
تێپهڕکرابێت. ده‌سه‌ڵاتێک که 18 ساڵه ده‌ستوری کوردستانی
پشتگوێخستووه و هیچ ڕێزێکی دانه‌نا بۆ هه‌وڵ و کۆششه‌کانی
که‌سانی دڵسۆز و یاساناس و پسپۆر و زانای ئه‌و بواره ، وه‌ک
دکتۆر نوری تاڵه‌بانیی و چه‌ندانی تر که بۆ یه‌که‌م جار و
له‌دوای دروستبوونی پارله‌مانه‌وه ، ده‌ستوری کوردستانی پێشکه‌ش
به پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران کرد و له ماوه‌ی ئه‌و 18
ساڵه‌شدا چه‌ندان جار ئه‌و ده‌ستوره و به ده‌ستکارییه‌وه
خرایه‌وه به‌رده‌می پارله‌مان ، به‌ڵام هه‌ر پشتگوێخرا ، تا
دواجار به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆیان ئه‌یانه‌وێت ، په‌سه‌ندکرا.
له دواکه‌وتووترین وڵاتی دنیادا ، پارله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو
کاره‌کانی ڕائه‌وه‌ستێنێت و هیچ بڕیارێک نادات ، تا
ده‌ستبه‌کاربوونی پارله‌مانی نوێ ، به‌ڵام دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که
و لایه‌نه‌کانی هاوکاری هه‌ژده ساڵه‌یان ، ئه‌و نه‌ریته
جیهانییهشیان ژێرپێخست!
ڕاستییه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یان ده‌رخست که ده‌سه‌ڵاتداران بۆیه
هه‌ڵبژاردنه‌کانیان دواخست ، تا پلانه هه‌مه‌جۆره‌کانیان
جێبه‌جێبکه‌ن و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ، یه‌که‌م ده‌ستوری
کوردستان به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕبکه‌ن! ئه‌وه کارێکی ناڕه‌وایه و
ئه‌چێته ڕیزی تاوانه‌وه و دواڕۆژ به‌رپرسیاریی گه‌وره
ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ئه‌بێته‌وه که ئه‌و
بڕیاره‌یانداوه.
یه‌که‌م ده‌ستوری کوردستان که ئه‌بێت به بنه‌مای یاساکان و
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی 18 ساڵه ئه‌یه‌وێت وه‌ک یاسای
فرهژنییهکهی جێگیری بکات ، پڕه له که‌موکوڕیی و ناته‌واویی:
- هه‌ر له سه‌ره‌تاکه‌یه‌وه به عه‌قڵییه‌تی 1400 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیانپێکردووه.
- سنوری باشوری کوردستان ، دیاریینه‌کراوه.
- جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کان ،
ناتوانن ده‌نگ بۆ ده‌ستور بده‌ن و تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور به‌بێ
ده‌نگی ئه‌وان ، داننانه به کوردستانیی نه‌بوونی که‌رکوک و
ته‌واوی ناوچه داگیرکراوه‌کان که ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ به
(ناوچه جێناکۆکه‌کان!) ناویانئهبات.
- سه‌دان هه‌زار هاونیشتمانیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ،
مافی ده‌نگدانیان لێ زه‌وتکراوه و ناتوانن ده‌نگ به‌و ده‌ستوره
بده‌ن.
- سیستمی ده‌سه‌ڵات و شێوازی حوکمڕانیی دیاریینه‌کراوه.
- ده‌سه‌ڵاته‌کان له یه‌کتر جیانه‌کراونه‌ته‌وه.
- ماوه‌ی به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاته‌کان دیاریینه‌کراوه.
- ده‌سه‌ڵاته‌کان له سه‌رۆکدا کۆبوونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی
تۆتالیتاریزمه.
- مافی ئافره‌تان ، گرنگیی پێنه‌دراوه.
- مافی مرۆڤ ، گرنگیی پێنه‌دراوه.
- ڕاگه‌یاندن و کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی ، گرنگییان پێنه‌دراوه.
- کار ، مافی سه‌ندیکایی و ڕێکخراوه‌یی ، چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایی و بوونی به‌رهه‌ڵستکاری سیاسی (ئوپۆزیشون) ،
دیاریینه‌کراوه.
ئه‌وانه و ده‌یان باسی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی ، نیشتمانیی ، ئابوری و
مافه بنچینه‌ییه‌کان باس نه‌کراون ، یان به شێوه‌یه‌کی هێجگار
شه‌رمنانه و ڕووکه‌شییانه ئاماژه‌یان بۆ کراوه که ناکرێت
بکرێن به بنه‌مای هیچ یاسایه‌کی سه‌رده‌مییانه و
پێشکه‌وتنخوازانه.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری هۆشیاری گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ خه‌مخۆری ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت
ده‌ستورێکمان هه‌بێت ، بنه‌مای یاساکان بێت ، ده‌سه‌ڵاته‌کان و
ماف و ئه‌رکی هاونیشتمانییان دیارییبکات و یاسا سه‌روه‌ربکات ،
ئه‌وا ئه‌بووایه له 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی گهندهڵیاندا ئه‌و
کاره‌یان بکردایه! کاتێک که ئه‌مڕۆ له پارله‌مانه
مردووهکهیاندا ده‌ستورێک به کتوپڕیی تێئه‌په‌ڕێنن ، ته‌نیا
ترسیانه له گۆڕانکارییه‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ،
بۆیه ئه‌یانه‌وێت هه‌ر له ئێستاوه ، ده‌ستورێکی (سه‌قه‌ت)
دابنرێت که دوای خۆیان و بۆ ساڵانێکی زۆر ، کێشه و گرفت بۆ
پارله‌مانی نوێ دروستبکات! پارله‌مانێک که بۆ یه‌که‌م جار که‌سان
و لایه‌نانی به‌رهه‌ڵستکار دێنه ناویه‌وه.
ئه‌وانه‌ی که 18 ساڵه خۆیان به داوێنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا
هه‌ڵواسیوه و ئه‌مڕۆ خۆیان لێمان کردووه به به‌رهه‌ڵستکار ،
ئه‌وا له پارله‌ماندا و به به‌رچاوی هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌وه ،
ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوریان په‌سه‌ندکرد! چونکه
ده‌ستورێکی دواکه‌وتوو که سه‌رده‌مییانه نه‌بێت ، به‌رله هه‌ر
لایه‌نێکی تر ، له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامییه‌کانه.
ده‌نگدان به ده‌ستوری پارله‌مانی دوو حیزبدسهڵاتهکه و ئه‌و
حیزبانه‌ی که 18 ساڵه هاوکاریانن ، له ئیسلامییه‌کان و ئه‌وانی
تر ، ده‌نگدانه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ژده ساڵه و
ده‌ستور و پارله‌مانی فره‌ژنیی و سوکایه‌تی به نیوه‌ی کۆمه‌ڵ.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به کۆیله‌یی نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به سڕینه‌وه‌ی که‌رکوک و
ناوچه داگیرکراوه‌کان له نه‌خشه‌ی کوردستاندا.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به زیادتر قوڵبوونه‌وه‌ی
کێشه نه‌ته‌وه‌یی ، نیشتمانیی و ئابورییه‌کانی کوردستان.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به سه‌رکوتکردنی
ئازادییه‌کان و مافه بنچینه‌ییه‌کانی هاونیشتمانییانی کوردستان.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ڕازییکردنی داگیرکه‌رانی کوردستانه.
داوا له ڕۆڵه هۆشیاره‌کانی گه‌له‌که‌مان و هه‌موو لایه‌نگران و
ئه‌و هاونیشتمانییه بهئهمهکانه ئه‌که‌ین که پشتگیریی خۆیان
بۆ لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربڕیبوو ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و
ده‌ستوره‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و لایه‌نه هاوکاره‌کانیان و
پارله‌مانه فره‌ژنیی و ماوه به‌سه‌رچووه‌که‌یان.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-06-25
