
نا بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م!
به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه سه‌یری بڕیاری دادگا ،
ده‌رباره‌ی سزادانی هه‌فته‌نامه‌ی (هاوڵاتی) ئه‌که‌ین و
به پێشینه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌زانین له
سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی کاری
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد‌دا و به بیانووی
هه‌مه‌جۆره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، له‌م سه‌رده‌مه‌ی پێشکه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤ و ئازادییه‌کاندا ، له بری
ئه‌وه‌ی که ده‌ستپێشخه‌ر بن له دابینکردنی ئه‌و ماف و
ئازادییانه‌دا ، به داخه‌وه و به کرداره‌کانیان
ده‌ریئه‌خه‌ن که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ماف و
ئازادییه‌کانی سه‌رده‌من.
جارێک سه‌رنوسه‌ری ئه‌م ڕۆژنامه و جارێک سه‌رنوسه‌ری
ئه‌و گۆڤار و ئه‌مڕۆش سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (ڕێگا) و هه‌ر
ڕۆژه‌ی کارمه‌ندێکی ڕاگه‌یاندن ، به بیانووی بێ
بنه‌ماوه ئه‌یانگرن و سزایان ئه‌ده‌ن! ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی که خوێنی ڕژنامهنوسانیش ڕژاوه و تا ئێستاش
ده‌سه‌ڵاتداران ، تاو‌انبارانیان ئاشکرا نه‌کردووه ،
وه‌ک کوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی لاو.
هه‌روه‌ها ڕفاندنی چه‌ندان ڕۆژنامه‌نوس و کارمه‌ندانی
ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌کانی ڕاگه‌یاندن و لێدانیان و له
لایه‌کی تریشه‌وه هه‌وڵدان بۆ کڕینیان ، یان نانبڕین و
کپکردنی ده‌نگیان.
له هه‌مان کاتیش‌دا سوکایه‌تی پێکردنیان له لایه‌ن
به‌رپرسانه‌وه به ناووناتۆره‌ی هه‌مه‌جۆره ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی (با وه‌ک سه‌گ بوه‌ڕن).
ئه‌بێت داد و دادپه‌روه‌ریی له‌ژێر باڵی ده‌سه‌ڵات
ده‌ربچن و دوای په‌یامه مرۆڤایه‌تییه پیرۆزه‌که‌یان
بکه‌ون و ڕێ نه‌ده‌ن که ببن به ئامرازێک به‌ده‌ست
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
له کاتێکدا که دادگاکانی کوردستان داکۆکیی له
ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌نده‌ڵییه‌کان ئه‌که‌ن و
ڕۆژنامه‌نوسان و گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان سزا ئه‌ده‌ن! له
هه‌مان کاتیش‌دا هه‌زاران داوا و شکاتی هاونیشتمانییان
له‌سه‌ر به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران ساڵانێکه له
دادگاکاندا که‌وتوون و پشتگوێخراون ، ته‌نانه‌ت به‌ده‌نگ
ئه‌و شکات و داوایانهشهوه ناچن که هاونیشتمانییان و
قوربانییه هه‌مه‌جۆره‌کان له‌سه‌ر جاش و سیخوڕ و
کوردکوژه‌کان ، ساڵانێکه تۆماریان کردوون!
ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران و دادگاکانیان له‌بری ئه‌وه‌ی که
به‌په‌له سزای ڕۆژنامه‌نوسان بده‌ن ، هه‌ر به‌و
په‌له‌یه‌ش لێکۆڵینه‌وه له باسه‌کان بکه‌ن و
به‌دواداچوون بکه‌ن و ئه‌و که‌سانه ڕاپێچی دادگاکان
بکه‌ن که تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان ئازاد
ئه‌که‌ن و داڵدهئهدهن!
داوا له ده‌سه‌ڵاتداران و دادگاکانیان ئه‌که‌ین که له
بڕیاره‌که‌یان ده‌رباره‌ی (هاوڵاتی) ، په‌شیمان ببنه‌وه
و سنورێک بۆ ئه‌و پێشێلکردنانه‌ی مافی مرۆڤ و
ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادییه‌کان دابنێن.
هه‌روه‌ها داوا ئه‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ سه‌رنوسه‌ری
گۆڤاری (ڕێگا) ئازاد بکه‌ن و چی تر ده‌نگی ئازاد سه‌رکوت
نه‌که‌ن.
بوونی ڕاگه‌یاندنی ئازاد له هه‌ر جێیه‌کی دنیادا ،
نیشانه‌ی پێشکه‌وتن و دیموکراتی و سه‌روه‌ریی یاسا و
پارێزراویی ماف و ئازادییه‌کانه ، بۆیه ئه‌بێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ و ئایندهی کوردستان ، ئه‌و
ڕاستییانه بزانن و له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی
ئهزمونهکهماندا و له‌و بواره‌دا ده‌ستپێشخه‌ر بن ،
نه‌ک سه‌رکوتکه‌ر.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-03-18
