جه‌نابى سه‌رۆك .. زيندانيیانی سياسى کوردستان بێ سه‌رۆكن!
محه‌مه‌د خدر (پشده‌ریی)
له هه‌ر وڵاتێكى پێشكه‌وتوودا ، به‌تايبه‌تیی كاتێک که باسی ديموكراتى ئه‌كرێت ،
سه‌رۆك له ڕێى ده‌نگدانه‌وه هه‌ڵئه‌بژێررێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌پێی ياسا
ديارییکراون.
به‌گوێره‌ی دابونه‌ریت و پرینسیپه سیاسی و دیپلۆماتییه‌کان ، سه‌رۆك نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵک و وڵات ئه‌کات ، واته ڕووی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی گه‌ل و وڵاته.
له‌به‌رئه‌وه‌یه که ئه‌بێت سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی ئێمه‌ش له هه‌زاره‌ی
سێیه‌می مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و له‌م سه‌رده‌مه‌ی گڵۆڵه و پێشکه‌وتنی گه‌لاندا ،
ڕۆڵی ڕاستینه‌ی خۆیان ببینن و ده‌رگایان ئاواڵا بێت به ڕووی هاوار و سکاڵا و
داواکارییه‌کانی ڕۆڵه به‌شخوراوه‌کانی گه‌له‌که‌یاندا.
سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ن که به‌سه‌رکردنه‌وه و به‌دواداچوونی بڕیار و
ڕاسپارده هه‌مه‌جۆره‌کانی خۆیان و داموده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌کانی یاسادانان و
جێبه‌جێکردن بکه‌ن ، به‌ڵام ئایا له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ڕاستییه تاڵه
ڕۆژانه‌ییه‌کان ، ئه‌و ڕووه شارستانییه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆکایه‌تیمان
پێشانئه‌ده‌ن؟
ساڵانێکه سه‌رانی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێمه باسی (نمونه!) دیموکراتییه‌که‌ی
کوردستان ئه‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه بۆ عێراق ، ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی
ناوچه‌که و دنیاش! به‌ڵام واقیعه‌که‌ی کوردستان ، (نمونه‌یه‌کی) تره و هێشتا
نه‌گه‌یشتووه‌ته که‌ناری ده‌ریای دیموکراتی!
له دنیادا که سه‌رۆكی حیزب ئه‌بێت به سه‌رۆکی وڵات ، واز له سه‌رۆکایه‌تی
حیزبه‌که‌ی ئه‌هێنێت و ته‌نیا سه‌رۆکی وڵات ئه‌بێت ، واته نوێنه‌ری هه‌موو چین و
توێژه‌کانی گه‌له‌که‌ی و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان به‌بێ جیاوازیی ،
به‌ڵام له‌م کوردستانه‌ی ئێمه‌دا ، سه‌رۆک به پله‌ی یه‌که‌م سه‌رۆکی حیزب و
جه‌ماوه‌ری حیزبه‌که‌یه‌تی و به پله‌ی دووه‌م سه‌رۆکی وڵاته!
خۆشه‌ویستیی نێوان حیزب و ده‌سه‌ڵات ، له ناو ئێمه‌دا ، وه‌ک ئه‌فسانه
خۆشه‌ویستییه‌کانی شیرین و فه‌رهاد و خورشید و خاوه‌ری لێهاتووه و
لێکجیابوونه‌وه‌یان به زیندوویی ، مه‌حاڵه!
کێ هه‌یه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ست به باری گرانی هه‌ژده ساڵه‌ی ئه‌و سێ
کوچکه‌یه‌ی (ده‌سه‌ڵات- سه‌رۆك- حيزب) نه‌کات؟
خه‌ستبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوێته‌ی سێ کوچکه‌یه ، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که
بۆشاییه‌کی گه‌وره له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک و حیزبه‌کانیشیاندا
دروستبووه و ڕۆژ به ڕۆژیش ئه‌و که‌لێنه هه‌ر له فره‌وانبووندایه. ئه‌وه‌ش
بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی کوردستان چه‌ند قۆناغێک دورن له
جه‌ماوه‌ره به‌شخوراوه‌که‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه.
له کاتێکدا که هه‌زاران جاش و سه‌رۆکجاش و خۆفرۆشان که له سه‌رده‌مه
جیاوازه‌کانی پێش ڕاپه‌ڕیندا ، تا کونه لوتیان سور بوو به خوێنی ڕۆڵه
به‌ئه‌مه‌که‌کانی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رئه‌کرێنه‌وه و موچه‌ی ماڵنشینیی و
زه‌وی و یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره وه‌رئه‌گرن ، به‌ڵام تا ئێستاش توێژێکی دیاری
خه‌باته سه‌خت و پڕقوربانییه‌کانی گه‌له‌که‌مان که به‌ردێکی بناغه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌ڵات و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆمانن ، بێگومان سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی به‌رله
هه‌ر که‌سێکی تر ، باش ئه‌زانن که زیندانییانی سیاسی کوردستان ، ئه‌و توێژه
به‌شخوراوه‌ن.
له سه‌رده‌می خه‌باتی ڕزگاریی گه‌له‌که‌ماندا و له‌پێناوی پاراستنی نهێنی و
ڕیزه‌کان و بنکه‌کانی پێشمه‌رگه و ڕێکخراوه‌کانی ناو شاره‌کاندا ، ئه‌و توێژه
ئازایه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان قوربانیی دا به خۆشه‌ویستترین قۆناغی ژیانی که سه‌رده‌می
لاوییه و زۆربه‌یان ئه‌و قۆناغه‌یان له سوچێکی زیندانه به‌دناوه‌که‌ی
ئه‌بوغرێبدا به ئێش و ئازاره‌وه برده‌سه‌ر و ته‌نیا ئاواتێکیان له‌و تاریکییه‌ی
ژیانیاندا ، ئازادیی گه‌له‌که‌یان بوو. مێژووش سه‌لماندی که ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
گه‌له‌که‌مانی پیادا ئه‌ڕوات ، جێپه‌نجه‌ی ئه‌و قوربانییدانه‌ی زیندانییانی سیاسی
به ڕونیی پێوه دیاره و مایه‌ی شانازییه‌کی مه‌زنی گه‌له‌که‌مانه.
ئه‌وه‌ی که مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ، ئه‌وه‌یه که دوای ده‌یان خۆپێشاندان و ده‌یان
یاداشت بۆ سه‌رۆکی کوردستان و سه‌رۆکی عێراق و پارله‌مان و پارێزگا و مه‌کته‌بی
سیاسی حیزبده‌سه‌ڵاته‌کان و پشتگیرییه‌کی به‌رفره‌وانی جه‌ماوه‌ر له مافه
ڕه‌واکانی زیندانییانی سیاسی کوردستان ، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌رچوونی یاسای
تایبه‌ت له پارله‌مانی عێراقه‌وه بۆ بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌ک و چه‌ند ئاسانکارییه‌ک
بۆ زیندانییانی سیاسی عێراق و کوردستان به هه‌مان شێوه و هاوتا ، به‌ڵام تا ئێستا
نه‌ک هه‌ر سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی کوردستان ، ته‌نانه‌ت هیچ ده‌زگایه‌کی حکومیی و
حیزبیی! خۆیان له‌و نادادپه‌روه‌رییه به به‌رپرس نازانن! به ڕاستیی ئه‌مه‌ی که
له‌م سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌ت و حیزبانه‌ی کوردستاندا ڕووئه‌دات ، له هیچ
جێیه‌کی دنیادا تا ئێستا ڕووی نه‌داوه!
له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌وروپا و دنیادا که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کان ،
وه‌زیران و ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که و پارله‌مانه‌که‌ی ئێمه ، ساڵانێکی ته‌مه‌نیان
دور له زیندانه‌کانی به‌عسه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا بردووه‌ته‌سه‌ر و خاوه‌نی
ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شن ، ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانن که ئه‌گه‌ر ته‌نیا
(یه‌ک) هاونیشتمانیی نامه‌یه‌ک بۆ هه‌ر به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌ت بنێرێت ، ئه‌وا ئه‌بێت
له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا وه‌ڵامی نامه‌که‌ی بدرێته‌وه و به‌دواداچوون له ناوه‌ڕۆکی
نامه‌که‌ی بکرێت!
گومان له‌وه‌دا نیه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه ئه‌و ڕاستییانه باش ئه‌زانن و هه‌ر
له سه‌ره‌تای فێربوونی زمانه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا ، فێری ئه‌و ڕاستییانه‌یان
ئه‌که‌ن ، به‌ڵام ئایا چه‌ند له‌و ڕاستییانه فێربوون؟ یان به کرده‌وه له
کوردستاند پیاده‌ی ئه‌که‌ن؟
وا چوار سه‌د ڕۆژ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی پارله‌مانی عێراقدا ده‌رباره‌ی
ته‌رخانکردنی موچه بۆ زیندانییانی سیاسی عێراق و کوردستان ، تا ئێستاش له
کوردستاند جێبه‌جێ نه‌کراوه!
به‌گوێره‌ی ئه‌زمونی گه‌له‌که‌مان و ڕاستییه تاڵه مێژووییه‌کان ، له‌وانه‌یه
ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره به‌پێچه‌وانه‌وه بووایه ، واته ئه‌گه‌ر زیندانییانی سیاسی
کوردستان موچه‌یان هه‌بووایه و بڕیاره‌که داوای بڕینی بکردایه ، ئه‌وا گومان
له‌وه‌دا نیه که به‌رپرسانی کورد به دوو ڕۆژ موچه و یارمه‌تییه‌کانیان ئه‌بڕی و
له‌وانه‌ش بوو که چی‌یان وه‌رگرتووه ، لێیان بسه‌ندنایه‌ته‌وه!
له ئه‌نجامی ئه‌و هۆیانه‌دا و به ناچاریى ده‌سته‌ى داكۆكیى له زيندانیيانى سياسى
دروستبوو ، كه پێكهاتووه له هه‌موو زيندانيیانى لايه‌نه سياسییه‌كان و دور له
ده‌ستتێوه‌ردانى حيزبه‌کانه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ى كۆمكارى زيندانيیه سياسيیه‌كان
كه بووه‌ته كۆميته‌يه‌كى حيزبیى (پارتى-يه‌كیه‌تى- شيوعى) و هه‌ر كامێكيان حيزب
دڵگران بكه‌ن! زۆر به ئاسانیى لاده‌برێن. ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێک ڕوويداوه.
پرسياره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌يه ئايا ده‌نگى زيندانيیانی سیاسی کوردستان ،
نه‌گه‌يشتووه به سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی؟ خۆ ئه‌گه‌ر وا بێت ، ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه
و ئه‌بێت سه‌رۆکی کوردستان لێپرسينه‌وه‌ى له سه‌ر بكات. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک و
سه‌رۆکایه‌تی نايانه‌وێت کێشه‌ی زيندانيیانى سياسى به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی که له‌و
ڕووه‌وه ده‌رچووه ، چاره‌سه‌ربکه‌ن ، ئه‌وا ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا کێشه‌یه‌کی
سیاسی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یه و پێشێلکردنی ئه‌و
یاسایه‌یه و ڕوخانی کۆڵه‌که‌یه‌کی تری متمانه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ری قوربانییده‌ر و
به‌شخوراوان و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یه‌تی.
له ئه‌نجامی ئه‌و کێشه گه‌ورانه‌دا و له‌م قۆناغه‌دا ، ته‌نیا دوو ئه‌ڵته‌رناتیڤ
هه‌یه ، یان ئه‌بێت سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی به ته‌واویی به‌گوێره‌ی دابونه‌ریته
باوه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو ، سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌یان بن
، یان ئه‌بێت جه‌ماوه‌ر ه‌وڵبدات که سه‌رۆک و س‌رۆکایه‌تییه‌کی نوێ بۆ خۆی
هه‌ڵببژێرێت که به‌ته‌نگ چین و توێژه به‌شخوراو و قوربانیده‌ره‌کانی
گه‌له‌که‌یانه‌وه بن.
یارمه‌تیدانی زیندانییانی سیاسی کوردستان که له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ناونراون
شه‌هيده زيندووه‌کان ، ئه‌گه‌ر به‌پێی یاساش نه‌بێت و له بودجه‌ی کوردستانیش
نه‌بێت ، ئه‌وا له‌وانه‌یه موچه‌ی مانگێکی سه‌رۆکی کوردستان ، یان سه‌رکی کمه‌ت ،
یان سه‌رۆکی پارله‌مان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی حیزبه‌کانیان ، به‌شی هه‌موو
زیندانییه سیاسییه‌کان بکا! له کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پایه و موچانه‌یان به
خه‌باتێک دابینکراوه که زیندانییانی سیاسی به‌شێکی گرنگیی بوون.
ئه‌گه‌رچی زیندانییانی سیاسی هه‌رگیز بیریان له سامان و ماڵی دنیا
نه‌کردووه‌ته‌وه و ئه‌و قوربانییدانه‌یان له‌پێناوی ئاوات و ئامانجه پیرۆزه‌کانی
گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ماندا بووه ، به‌ڵام وه‌ک کورد ئه‌ڵێت: کێ ئه‌یکات و کێ
ئه‌یخوات! ئایا به ڕه‌وا نابینرێت که داوای مافی خۆیان بکه‌ن؟ ئایا سه‌رجه‌می
ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانییدانه‌یان ، ئه‌گه‌ر له ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه (به
پاره و موچه) به‌راورد بکرێت! به ڕاده‌ی موچه‌ی ته‌نیا مانگێکی ئه‌و سه‌رکردانه
نابێت؟
هیوادارین كه جه‌نابى سه‌رۆك و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی مافه‌كانی زیندانییانی سیاسی
کوردستان دابینبکه‌ن و ئه‌و یاسایه‌ی پارله‌مانی عێراق جێبه‌جێبکه‌ن. ئه‌وه‌ش
که‌مترین و بچوکترین ئه‌رکیانه که ئه‌بێت بیکه‌ن ، چونکه له لایه‌که‌وه ،
جێبه‌جێکردنی یاسایه و له لایه‌کی تریشه‌وه ڕێزگرتنه له خه‌بات و
قوربانییه‌کانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان.
محه‌مه‌د خدر(پشده‌ریى)
ده‌سته‌ی داکۆکیی له زیندانییانی سیاسی کوردستان
2009-02-27
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
