زيندانيیانی سياسی له‌بيركراوی كوردستان!
كاروان ڕه‌ووف (كاروانی پاسۆك)
ئه‌گه‌ر بێينه سه‌ر باسی شۆڕشی كورد ، يان ئه‌و
هه‌وڵانه‌ی له‌پێناوی ئازاديی و سه‌رفرازيی كوردستاندا
دراون ، ئه‌وا باس ناكرێن و بێوێنه‌يه كه پێكهاته‌كه‌ی
له خه‌بات و ڕِاژه‌ی خه‌ڵكی چه‌وساوه
و هاونيشتمانيیانی ئه‌م وڵاته‌يه و به هه‌موو چين و
توێژه‌كانيه‌وه.
به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت ، ئه‌مڕِۆ له‌م ئازاديی و
سه‌رفرازيیه‌ى كوردستاندا زۆرێك له‌و لايه‌ن و چينانه ،
بژارده‌يان بۆ كراوه و به زياده‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مايه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که تا ئێستا به هيچ
شێوه‌يه‌ك و هه‌رگيز ئه‌و به‌شه هه‌ره چه‌وساوه‌يه‌ی
كه زۆرترين كات له مه‌ترسيدا بوون و هه‌ميشه ئاماده
بووه بۆ مه‌رگ و شه‌و و ڕۆژ و خه‌و خۆراكمان لێ بووبوو
به ژه‌هر له ترسی ڕژێمی فاشیستی سه‌دام ، به داخه‌وه
ئێستا فه‌رامۆش كراوه و وه‌ك هه‌ر نه‌بين ، يان
نه‌بووبين وايه!
ئه‌گه‌ر تۆزێک به ورديی له شۆڕش وردببينه‌وه ،
ئه‌بینیت که دروستبووی ئه‌و پێكهاتانه‌يه كه ئێستا
به‌جێماوی ڕابوردووی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌يه كه
وڵاتيان ڕزگاركردووه. كه‌لتوری شۆڕشی ئێمه پاشماوه‌ی
جه‌نگی ڕزگاريی كوردستانه ، هه‌ر به پێشمه‌رگه‌وه تا
زيندانيیان ، شه‌هيدان ، ئه‌نفالکراوان و ئه‌و خه‌ڵكه
خه‌باتگێڕه‌يه كه ئێستا به‌لاوه‌نراون و هيچ
ئاوڕێکيان لێنادرێته‌وه.
له پاش شۆڕشی باشوری كوردستان و له‌و هه‌وڵانه‌ی كه
جه‌ماوه‌ری كوردستان قوربانيی دا له‌پێناويدا ، سوپاس بۆ
خوا تا ڕاده‌يه‌ك ئازاديی سياسی به‌ده‌ستهات ، به‌ڵام
چه‌وسانه‌وه‌ی چين و توێژه‌كان هه‌ر هه‌يه و ئه‌وه‌ی
که خاوه‌نی قوربانيی بووه بۆ ئه‌م ئازاديیه ، خاوه‌نی
هيچ نيه و به‌پێچه‌وانه‌وه ، ئێستا پاداشتی شۆڕش
ده‌درێت به خه‌ڵكانی خه‌وتووی پێش ڕاپه‌رِين.
وه‌ك ئه‌زانين زيندانيیانی سياسی ئه‌و توێژه سياسيه
به‌هێزه‌ن كه هه‌ميشه له زينداندا به ناوی كورد و
شۆڕشه‌كه‌یه‌وه و به جه‌سته‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دراوی
خۆيانه‌وه ، سه‌لماندوويانه و باسيان له ئازاره‌كانی
گه‌له‌كه‌يان كردووه و كۆڵيان نه‌داوه و به‌رامبه‌ر
به (سه‌ججان و خراپه‌كارانی به‌عس) جه‌نگاون و به‌رگه‌ی
هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌يان گرتووه كه له زينداندا
ڕووبه‌ڕوويان بووه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێمه‌دا هه‌موو ئه‌و
شتانه له‌بيركران و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به
خاوه‌نی ئه‌و توێژه نازانێت كه زيندانيیانی سياسيه و
تا ئێستا ئه‌و توێژه پشتگوێخراوه.
دياره باوه‌ڕی شۆڕشی ئێمه به كه‌لتوری سياسی شۆڕش
لاوازه ، يان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه خه‌باتيان له‌پێناوی
شۆڕشی كوردستاندا كردووه ، هه‌ڵه بوون! يان شۆڕشی
كورد كه‌لتوری زيندانيی نيه و بێ كه‌لتوره له ئاستی
زينداندا!
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که ئێستا کارگێڕی ده‌سه‌ڵاتن ،
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ست به ئازاره‌كانی
خه‌ڵك ئه‌كه‌ن! هه‌ر چی خه‌باتی ئه‌وانه ، به پاڵپشتیی
ڕێکخستنه‌كانی ناو شاره‌وه كاريان كردووه و هه‌ر چی
كاروباری ناو شاره ، به چاك و خراپيه‌وه ، ئه‌گه‌ر
نابه‌جێش بووبێت! به ڕێكخستنه‌كانی ناو شار كراون. هه‌ر
چی ئيشه قورسه‌كان بووه له‌سه‌ر شانی ڕێكخستنه‌كانی
ناو شار بووه و به ڕاپه‌ڕينيشه‌وه كه ئازاديی
سه‌رتاسه‌ريی به‌ده‌ستهات ، ئه‌گه‌ر ڕێكخستنه‌كان
نه‌بوونايه ، ئێستا ئێوه‌ش له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا
نه‌ئه‌بوون!
زيندانيش یه‌کێک بووه له پێكهاته‌ی ئه‌و ڕێكخستنانه ،
دياره هه‌ستی نيشمانیيتان لاوازه به‌رامبه‌ر به خه‌بات
و قوربانیيانی زيندان كه به‌ردێکی گرنگه له بناخه‌ی
شۆڕشی كوردستاندا. كه وا بێت ، كه‌ی بير له زيندانیيان
ئه‌كه‌نه‌وه و پێناسه‌ی ئه‌كه‌ن؟ كه‌ی خه‌بات و
قوربانيی زيدانيی سياسی هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن؟ يه‌ك تۆز بير
له‌و توێژه چه‌وساوه ئازارچێژه بكه‌نه‌وه كه
هه‌ميشه له كونجه تاریک و نوچه‌كانی زينداندا
چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره و مردن بوون ، جاران ئه‌وترا
زيندانيیانی سياسی (شه‌هيدانی زيندووی ئه‌م وڵاته‌ن) ،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشتگوێخراو و ده‌نگنه‌بيستراو و
به‌لاوه‌نراوی پاش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ن!
karwandewan@yahoo.com
karwandewan@hotmail.com
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
