ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موچه‌ى 14 مانگى زيندانيیانى سياسى له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه!
خالید ئه‌وڕه‌حمان شه‌ريف
ئه‌بێت هۆكار چى بێت و به چ پاساوێك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
ده‌ستى به‌سه‌ر موچه‌ى 14 مانگى زيندانيیانى سياسى هه‌رێمى
كوردستاندا گرتووه؟ بڕى موچه‌كه بۆ هه‌ر مانگێك پێنج سه‌د هه‌زار
ديناره بۆ هه‌ر زيندانییه‌كى سياسى له هه‌رێمى كوردستاندا.
سه‌ره‌تا ئێمه لێره‌وه به بير‌ى سه‌رجه‌م زيندانیيانى سياسى و
ده‌سه‌ڵاتى سياسی و ڕاى گشتیی ئه‌هێنينه‌وه كه (ده‌سته‌ى داكۆكیى
له مافى زيندانييه سياسيه‌كان) ماوه‌ى زيادتر له ساڵێك له كار
و چالاكييه‌كانمان بۆ به‌دواداچوون و كاركردن بۆ مافه‌كانى
زيندانيیانى سياسى ده‌ستیپێكردووه و چه‌ندان ياداشتمان
خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تى
پارله‌مانى كوردستان ، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى عێراقى
فيدراڵ و چه‌ندان داموده‌زگاى تر‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ، جگه له
چه‌ندان وتار و به‌ياننامه و چاوپێكکه‌وتنى ڕاديۆيى و
تێلێڤیزيۆنیى كه هه‌موویان بۆ ئاشكراكردنى ئه‌و ڕاستیيانه بوون
كه سه‌رجه‌م زيندانيیانى سياسى هه‌رێمى كوردستان بۆيان ده‌ركه‌وێت
كه ئه‌و ئيمتيازات و بودجه‌يه‌ى ته‌رخانكراوه به‌پێى ياساى
ژماره 4 ى ساڵى 2006 له ده‌زگاى زيندانيیه سياسیيه‌كانى به‌غدا
له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ڕاگيراوه ، به بێ ئه‌وه‌ى تا
ئه‌مڕۆ يه‌ك لێدوانى ڕه‌سمیى و ناڕه‌سمیى له‌سه‌ر بدات ، به
شێوه‌يه‌ك پشتگوێى خستووه كه وه‌ك زيندانیى سياسى بوونى نه‌بێت
له‌م هه‌رێمه‌دا ، ده‌سته‌ى داكۆكیی له مافى زيندانييه
سياسيه‌كان توانى به به‌ڵگه‌وه ڕاستيیه‌كان ئاشكرا بكات كه ئه‌و
بڕه پاره‌يه‌ى ته‌رخانكراوه بۆ زيندانیيه سياسیيه‌كانى هه‌رێمی
كوردستان كه بڕى 25 میليارد ديناره ، له بودجه‌ی گشتیى عێراق بۆ
ساڵى 2007-2008 له بودجه‌ى %17 كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا
وه‌رگيراوه و تا ئێستا له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
نه‌دراوه به زيندانیيه سياسیيه‌كان كه مافێكى ڕه‌واى خۆيانه!
له لايه‌كى تره‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌يه زۆر به ڕاشكاوانه‌تر
له‌سه‌ر شاشه‌ى تێلێڤیزيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامیى له به‌رنامه‌ى
تايبه‌ت كه بۆ به‌ڕێز د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ليستى
يه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسى ليژنه‌ى
شه‌هيدان و زيندانيیانى سياسى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانيیان
له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرابوو ، سه‌باره‌ت به
زيندانیيه سياسیيه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند
ڕونكردنه‌وه‌يه‌كيدا كه به پێوستى ئه‌زانين لێره‌دا وه‌ك خۆى
ئاماژه‌ى بۆ بکه‌ين ، بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واویى زيندانیيانى سياسى
له هه‌رێمى كوردستاندا ڕاستییان له لا ئاشكرا ببێت و به‌رچاويان
ڕۆشن بێت و چی تر ، به لێدوان و به‌ڵێنه‌كانى سه‌رۆك و جێگرى
سه‌رۆكى (كۆمكارى زيندانیيه سياسیيه‌كان) هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و ئه‌و
ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره كه موچه‌ى 14 مانگه‌كه‌يان به دڵنيايى
له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه!
له وه‌ڵامى پرسيارێكى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى د.محمه‌د كه ئايا ئه‌و
پاره‌يه‌ش هه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ريئه‌گرێت له 17% كه‌دايه؟
(لێره‌دا مه‌به‌ستى پاره‌ى زيندانیيه سياسيیه‌كانه).
له وه‌ڵامدا د.محه‌مه‌د ئه‌ڵێت (به‌ڵێ له 17% كه‌دايه ، چونكه
ئه‌و له 17% يه بريتيه له نه‌فه‌قاتى گشتیى ، جگه له ئه‌و
دووانه (سيادیی و نه‌فه‌قاتى حاكيمه) ، له‌به‌رئه‌وه
زيندانيیانى سياسى و شه‌هيدان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له
ڕاستيیدا له‌ناو نه‌فه‌قاتى حاكيمه و سيادیی نيه! به‌ڵكوو له
نه‌فه‌قاتى گشتيیدایه ، بۆيه حكومه‌تى هه‌رێم له 17% كه
هه‌مووى وه‌رگرتووه)! ئه‌وه جگه له به‌شێكى تر‌ى وته‌كانى
د.محمه‌د له چاوپێكکه‌وتنه‌كه‌دا كه تيايدا به ڕاشكاوانه باسى
500 هه‌زارى موچه‌ى شه‌هيدان له‌گه‌ڵ زيندانيیانى سياسى وه‌ك دوو
ده‌زگاى سه‌ربه‌خۆ بۆى ته‌رخانكراوه له بودجه‌ی گشتیى له
بودجه‌ى17% كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنى بڕى 120
هه‌زار دينار بۆ (30000-40000) خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌ر سێ
پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا و ته‌رخانكردنى بڕى ده میليۆن
دينار بۆ هه‌زار گه‌نجى بێكار ، وه‌ك ده‌ستمايه‌یه‌ك بۆ كاركردن و
به شێوه‌ى قيستى مانگانه له لايه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌وه له
ماوه‌ى 18 ساڵدا بدرێته‌وه ، ئه‌م هه‌موو بودجه‌يه ته‌رخانكراوه
و وه‌رگيراوه له بودجه‌ی گشتیى عێراق بۆ بودجه‌ى 17% كه له
لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه!
ئێمه‌ى زيندانيیانى سياسى ، وه‌ك به‌شێكى ئه‌و توێژانه‌ى كه
هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌و پاره و ئيمتيازاتانه‌ى له لايه‌ن
بودجه‌ى گشتیى عێراقه‌وه ته‌رخانكراوه له بودجه‌ى 17% ى
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رگيراوه ، به دڵنيايى له
هه‌قى خۆمان خۆش نابين و بێده‌نگ نابين ، بۆيه ده‌سته‌ى داكۆكیى
له مافى زيندانیيه سياسیيه‌كان به ناوى سه‌رجه‌م زيندانییه
سياسیيه‌كانه‌وه ، داوا له سه‌رۆكى حكومه‌ت به شه‌خسیى كاك
(نێچیره‌وان بارزانیى) ئه‌كه‌ين که به زووترين كات به
شێوه‌يه‌كى ڕه‌سمیى وه‌ڵاممان بداته‌وه و ئیتر ناهه‌قیى به
خه‌بات و قوربانیيدانمان نه‌كات و ئه‌و بڕياره‌ى ياساى ژماره 4
، بڕيارى حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه نيه و بڕيارێكى عێراقيیه ، ئێوه‌ش
تا ئێستا له‌ژێر سايه‌ى عێراقدان و به بڕيار و بودجه‌كه‌تانه‌وه ،
ئيتر بۆ به‌رامبه‌ر شه‌هيدان و زيندانیيانى سياسى و گه‌نجان و
قوربانيیانى كوردستان ده‌ستتان ئاواڵا َبووه بۆ زه‌وتكردنى
مافه‌كانيان ، له به‌رامبه‌ريشدا ديوه‌خانه‌كانتان پڕكردووه له
كۆنه موسته‌شار و جاشه‌كانيان و قه‌ره‌بوويان ئه‌كه‌نه‌وه به
موچه و ئيمتيازات!
ئه‌گه‌ر قوربانییدان و تێكۆشانى
ئه‌م توێژانه نه‌بووايه ، ئه‌مڕۆ حكومه‌تێك نه‌ئه‌بوو به
ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه!
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكیی له مافى زيندانیيه سياسيیه‌كان
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
