پشتيوانیی له چاره‌سه‌ری ئاشتيیانه‌ی كێشه‌ی كورد له باكوری كوردستان
ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌م كه‌سايه‌تی ، ڕێكخراو و لايه‌نانه‌ی که ناومان له
خواره‌وه هاتووه ، پشتيوانیی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكوری
كوردستان به شێوه‌ی ئاشتيیانه ئه‌كه‌ين و پاڵپشتیی له
ئاگربه‌سته‌كه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK ئه‌كه‌ین كه ڕۆژی 13 ی
ئاب تا 20 ی ئه‌یلولی 2010 ، به مه‌به‌ستی زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ
چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دۆزی كورد له توركیا ، ڕایگه‌یاند. هه‌ر
لێره‌وه داواكارين:
- ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه درێژبكرێته‌وه.
- حيزب و لايه‌نه‌كانی باشوری كوردستان به‌تايبه‌ت و هه‌موو كوردستان
به‌گشتیی ، به ئه‌ركی خۆيان له پاڵپشتیی پرۆسه‌ی ئاشتیی هه‌ڵبستن.
- سه‌رۆككۆماری عێراق ، سه‌رۆكی هه‌رێم ، پارله‌مان و حكومه‌تی
كوردستان ، به ئه‌ركی خۆيان له پشتيوانیی و به کرده‌وه له‌م
هه‌نگاوه هه‌ڵبستن...
درێژه‌ی بانگه‌وازه‌که
با سه‌رۆکی کوردستان چاو له سه‌رۆکی ئه‌مێریکا بکات!

دوێنێ 03-09-2010 ، له هه‌ولێر ، له به‌یانێکی گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی
بێسنوردا ، ئه‌ڵێن:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (باشوری كوردستان) كه
سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه ، ئیمزاى له‌سه‌ر یاساى كارى
ڕۆژنامه‌گه‌ریى له كوردستاندا كردووه ، به‌ڵام پارته‌كه‌ى خۆى به
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و یاسایه‌وه مامه‌ڵه‌ئه‌كات. ماوه‌یه‌كه له‌ڕێی
تۆماركردنى سكاڵا ، دور له واقیعی سزای یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی له
باشوری كوردستان ، كه‌وتوونه‌ته چاوترساندنى ڕاگه‌یاندن ، ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه و پێشێلكردنی ئه‌و یاسایه‌یه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا ، گروپى
ڕۆژنامه‌نوسانى بێسنورى كوردستان ، نیگه‌رانیى خۆى پێشانئه‌دات و داوا
له دادوه‌ری گشتیی هه‌رێم ئه‌كات كه جڵه‌وی ئه‌و ناحه‌قییه بگرێت ،
له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌كه‌ین که
له جیاتى سكاڵاى نایاسایى و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن! ڕێی تر بگرێته‌به‌ر
، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕونكردنه‌وه و به‌درۆخستنه‌وه ، له ڕێی
به‌ڵگه‌نامه و دۆكیومێنته‌وه.
با كاك مه‌سعود سه‌یرى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مێریكا بكات كه خۆى
له‌جیاتى سكاڵا تۆماركردن ، یان هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و داخستن ، له
كۆنگره‌ى ڕاگه‌یاندنییدا وه‌ڵامى ناحه‌قیی و ناحاڵیبوونه‌كان
ئه‌داته‌وه.
هاوكات هێرشكردنه سه‌ر نوسینگه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانیى "ڕۆژ تیڤى" به
توندیى ڕیسوائه‌كه‌ین و داوا ئه‌كه‌ین که به‌رپرسانى پۆلیس و دادگاى
دانمارك ، چیتر به‌م جۆره هه‌ڵوێستانه خزمه‌ت به ئه‌جێنداى
شۆڤێنیستیی توركیا نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها داخستنى ڕۆژنامه‌ى ئازادیا وڵات
و ڕۆژنامه‌ى ڕۆژه‌ڤ ڕیسوائه‌كه‌ین. داخستنى ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌یه ،
لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى توركیا ئه‌كات به بڵقى سه‌ر ئاو ،
كاتێك باسی چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد و كرانه‌وه‌ى دیموكراتییانه
ئه‌كه‌ن.
حه‌مه پۆخچی بدۆزنه‌وه!
بانگه‌وازی کوردۆساید ـ چاک بۆ هاونیشتمانییانی کوردستان له دانمارک
، باشور و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له بانگه‌وازێکدا ، ڕێکخراوی کوردۆساید ـ چاک ، داوا له
هاونیشتمانییانی کوردستان ئه‌کات که محه‌مه‌د سادق محه‌مه‌د ڕه‌حیم ،
ناسراو به (حه‌مه پۆخچی) بدۆزنه‌وه که یه‌کێکه له سه‌رۆکجاشه
ئه‌نفالچییه‌کانی که‌رکوک. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له وڵاتی دانمارک
ئه‌ژی ، به‌ڵام ناوی خۆی گۆڕیوه و ناوێکی تری هه‌یه. بۆیه داوا له
هه‌موو کوردستانییان ئه‌که‌ن ، به‌تایبه‌ت کوردانی دانیشتووی دانمارک
، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نفالچییه
ده‌ستئه‌که‌وێت ، ڕێکخراوی کوردۆساید ئاگاداربکه‌نه‌وه.
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
لقی كه‌ركوكی سه‌نديكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان ، پرسه‌ی بۆ چيرۆكنوس محێدين زه‌نگه‌نه دانا
له ڕابه‌ر ڕه‌شيد‌ه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چيرۆكنوس و شانۆكاری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان و شاری
كه‌ركوك ، مامۆستا (محێدين زه‌نگه‌نه) له ته‌مه‌نی 70 ساڵیی و به
نه‌خۆشيی دڵ له ڕۆژی شه‌ممه 21-08-2010 له شاری سلێماني‌ی كۆچی
دوايی كرد و له چه‌ندان شوێن پرسه‌ی ماته‌مينيی بۆ دانرا ، ته‌نیا
له كه‌ركوك نه‌بێت! بۆيه لقی كه‌ركوكی سه‌نديكای ڕۆژنامه‌نوسانی
كوردستان له ده‌ستپێشخه‌رييه‌كيدا و وه‌ك ڕێزلێنانێك له‌و كه‌ڵه
چيرۆكنوسه‌ی گه‌له‌كه‌مان ، له كاتژمێر 10 ی به‌يانيی تا كاتژمێر
یه‌کی پاش نيوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 28-08-2010 ، پرسه‌يه‌كی ماته‌مينيی
به ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌باح ، برازای مامۆستای كۆچكردوو له
باره‌گای لق دانرا. سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك له
پرسه‌كه‌دا ، ژماره‌يه‌كی زۆر له نوسه‌ر ، ڕۆشنبير ، ڕۆژنامه‌نوسان و
به‌رپرسانی حزبيی و حكوميی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ، ئاماده‌ی
پرسه‌كه بوون.
شايانی باسه هه‌ر له پرسه‌كه‌دا وتووێژ له‌سه‌ر چله‌ی مامۆستا
محێدين زه‌نگه‌نه كرا كه وا چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت له كه‌ركوك بکرێت و
لقی كه‌ركوكی سه‌نديكاش خۆی به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانێت كه ڕۆڵێكی
به‌رچاو له چله‌كه‌يدا ببينێت ، چونكه مامۆستا محێدين زه‌نگه‌نه
شايانی له‌وه‌ش زيادتره.
نوسه‌ری كۆچكردوو ، خاوه‌نی 22 ده‌ق و كاری شانۆيی و 3 ڕۆمان بوو ،
له نوسينه‌كانی (رؤیا الملك ، الخاتم ، تكلم يا حجر ، زلزلة تسري في
عروق الصحراء ، العلبة الحجرية) و چه‌ندانی تر كه به زمانی
عه‌ره‌بيی نوسراون. چه‌ندان جار له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نيشتمانييه‌كانی
زيندانيی كراوه و كه‌سايه‌تييه‌كی ناسراو و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی
مرۆڤيانه بوو.
ده‌رباره‌ی وتووێژی پارتی كرێكاران و داگیركه‌ری تورك!

خه‌باتی باكوری كوردستان هه‌نگاوی زۆری ناوه ، ماوه‌یه‌كی زۆر
خه‌باتی پارتی كرێكاران بۆ جیابوونه‌وه بوو له ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری
تورك ، به‌ڵام ئه‌وه ساڵانێكه پارتی كرێكاران وازی له‌و دروشمه
هێناوه و "هه‌وڵدان بۆ ملپێدانی داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر مێزی
وتووێژ" ی كردووه به یه‌كێك له ستراتیجه به‌هێزه‌كانی. ئه‌گه‌رچی
ئه‌م دروشمه له‌وانه‌یه به ئاشكرا له ئه‌ده‌بیاتیاندا
ده‌رنه‌كه‌وێت ، به‌ڵام له ڕه‌فتاره‌كانی پارتی كرێكاراندا به ڕونیی
دیاره...
درێژه‌ی بابه‌ت
سى و یەکى ئاب ، سەدام .. دەققه‌ل باب
هيوا ڕه‌ش
هێندە لە مێژ نیە ، یادێکى تاڵى نزیکە ، مناڵەکانیشمان بەبیریان دێت ،
کەممان هەیە هاوڕێیەکى ، دۆستێکى ، ناسیاوێکى ، خزمێکى ، یان کەسێکى
زۆر نزیک و برایەکى لە دەست نەدابێت ، ئەگەر کەسیش نەوێرێت ببێت بە
شاهیدم ، بێ منەتم. کەپکى حەمەداغا و کڵاوقاسم ماون ، یان هەر هیچ
نەبێت منارەکانى پایتەخت و قەڵا دوژمن بەزێنەکەى هەولێر ماون. ئەڵێن
قەڵا هۆلاکۆى بەزاند ، به‌ڵام به داخه‌وه ئەمجارەیان مێژوو پێچەوانە
خۆى نواند!.. درێژه‌ی
بابه‌ت
وته‌يه‌ک له‌سه‌ر موناقه‌شه‌ی نێوان هاوڕێ أبوشوان و جه‌لال ده‌باغ!
مه‌لا خدر
تێبینی بۆ خوێنه‌ران:
پاش تێبینییه‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ، ئێستا ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 02-09-2010
، وێنه‌یه‌کمان له مه‌لا خدره‌وه بۆ هاتووه و گله‌ییش ئه‌کات که (دوای چوار
ڕۆژ!) سه‌برمان نه‌کردووه و چاوه‌ڕێی وێنه‌که‌یمان نه‌کردووه. وا وێنه‌که
له‌گه‌ڵ نوسینه‌که‌یدا بڵاوئه‌که‌ینه‌وه و هیوادارین که وێنه و ناوه‌که
ته‌واوکه‌ری یه‌کتربن.
دووباره ئه‌ڵێین ، چ خێره که پاش چوار ڕۆژ ، ئه‌و مه‌لا خدره‌ی گۆڕان ده‌نگی
به‌رامبه‌ر ئه‌م باسه نه‌بووه و نیه؟
له هه‌مان کاتدا ، داوا له خوێنه‌ران ئه‌که‌ین که به‌دواداچوونی ڕاستیی ئه‌م
ناو و وێنه‌یه بکه‌ن. ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان ، نه ئه‌م وێنه‌یه و نه
مه‌لا خدر ناوێک ناناسین که شیوعی بێت و له ڕێکخراوه‌کانی حیزبی شیوعی له
سویددا کاری کردبێت ، بۆیه ڕێکخراوه‌کانی حیزبی شیوعی به‌رپرسیارییان له
ئه‌ستۆیه که ئه‌و سوکایه‌تییه قبوڵ نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئێمه نوسینی له‌م شێوه‌یه بڵاوناکه‌ینه‌وه ،
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که زۆر مه‌به‌ست و ڕق و قین له پشت ئه‌م نوسینه‌وه‌یه
، بۆیه وه‌ک خۆی بڵاویئه‌که‌ینه‌وه...
نوسینه‌که!
هونه‌ر له ئایین جیابكه‌نه‌وه!
هاوڕێ باخه‌وان
ڕه‌مه‌زان ، به زۆر بێت ، یان به ئاره‌زوو ، هه‌زار ساڵێك زۆرتره
تێكه‌ڵی كه‌لتوری ئێمه بووه. له‌و مانگه‌دا زۆر شتی سه‌یروسه‌مه‌ره
ڕووئه‌دات! باسی بازاڕ و ده‌ستبڕینی برای موسوڵمانی كورد بۆ برای
موسوڵمانی تری ناكه‌م له دوكان و بازاڕه‌كاندا! چونكه زۆری له‌سه‌ر وتراوه.
ساڵانێكی زۆره به هۆی بوونی ئه‌و هه‌موو حیزب و كۆمه‌ڵه
ئیسلامییانه‌وه ، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بۆ دروستکراوه ، ئه‌ویش
تێكه‌ڵكردنی ئایین و سیاسه‌ته! به‌ڵام ماوه‌یه‌كه هونه‌ریشی
چووه‌ته پاڵ و هونه‌ر و ئایین خه‌ریكه باش تێكه‌ڵ ئه‌بن!.. درێژه‌ی بابه‌ت
بۆچى (31 ی ئاب) ئێكسپايه‌ر نابێت؟
گۆران دووكانیى
زۆر جار گله‌يی ئه‌وه ئه‌كرێت كه باسی ڕووداوی ڕابردوو ئه‌كه‌ين و
برينه‌كان ئه‌كولێنينه‌وه. به لۆجيكی ئه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌يه بێت ،
ئيتر پێويست ناكات ئێمه باسی ئه‌و ڕووداوانه بكه‌ين كه ڕابوردن ،
چونكه ئه‌بێت به هۆی كولانه‌وه‌ى برينه ساڕێژنه‌كراوه‌كان! به‌ڵام
ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوس له ديوی دووه‌مه‌وه سه‌يری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
ئه‌كه‌ين و ته‌نيا ئه‌و ديوه نابينين كه خه‌ڵك ، هه‌ندێك جاريش
به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان ، باسیئه‌كه‌ن.
به بۆچوونی ئێمه ، ڕووداوی له چه‌شنی 31 ی ئابی 1996 ، جگه له
ڕووه شه‌رمهێنه‌ر و خيانه‌ته نيشتمانييه‌كه‌ی ، ديوێكی تری ئه‌وه‌ی
دروستكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه ، هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارن و ئاماده نين له
پای تاوه‌نه‌كانيان بچنه به‌رده‌م دادگا! ئه‌وانه كه‌سانێكی هێنده
ڕوو قايمن ، ته‌نانه‌ت خيانه‌ته گه‌وره‌كانيشيان به سه‌روه‌ريی به‌و
ميلله‌ته داماوه ئه‌فرۆشن!
بۆچی ئێمه له 31 ی ئاب بێده‌نگ نابين و به‌رده‌وام له‌سه‌ری
ئه‌نوسين؟ ئه‌رێ ئه‌بێت حيكمه‌تی ئه‌م هه‌موو نوسينه له كوێدا بێت؟
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسيارانه له چه‌ند خاڵێكدا
كورت بكه‌مه‌وه:..
درێژه‌ی بابه‌ت
با پێکه‌وە په‌نابردن بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان ، ڕیسوابکه‌ین!
تاوان هه‌ر تاوانه ، هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک بیکات.
پێش چوارده ساڵ و له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا ، حکومه‌تی داگیرکه‌ری
به‌عس به ڕەزامه‌ندیی و بۆ هانای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق
که له به‌رەکانی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیدا (ئێران هاوكارى بوو) ،
ئەشکا و مرۆڤی کوردیان ئەکوشت ، به تانک و تۆپه‌وە ، شاڵاوێکی گه‌ورەی
کردە سه‌ر باشوری کوردستان ، پیرۆزیی خاکی کوردستان و ڕاپه‌ڕینی
شکاند. له‌و ناوه‌دا ، دەیان که‌سی سیڤیل شه‌هید بوون و هه‌زاران
که‌سیش ئاواره بوون و هه‌زارانی تریش بێ هیوا بوون و هه‌ستی
کوردایه‌تییان نه‌ما...
درێژه‌ی بانگه‌واز
پارتى مێژوو ئاوه‌ژوو ئه‌كات! يان قانعى فه‌رد خيانه‌ت له مێژوو ئه‌كات؟
پێشڕه‌و حه‌ميد
... گۆڤارى( لڤين) له ژماره 134 دا له ڕێى (قانعى فه‌رد) ه‌وه ئه‌ڵێت "بارزانیى به ئۆڵسنى وتووه قازی محه‌مه‌د پياوێكى ترسنۆك بووه ، يان ئه‌ڵێت "ڕيوايه‌تێك له له‌نده‌ن هه‌يه ئه‌ڵێت ئينگيليزه‌كان بارزانيیان هه‌ڵفڕاند كه بێته ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كۆمارى مهاباد بڕوخێنێت" ، ئه‌م قسه‌یه ئه‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت! چونكه سه‌رچاوه مێژوویيه‌كان ئه‌ڵێن بارزانیى به‌رله شۆڕش و دامه‌زراندنى كۆمارى مهاباد ، ڕۆیشتووه بۆ مهاباد ، كه‌چى چيرۆكه‌كه‌ى ئۆڵسن له زمانى قانعى فه‌رده‌وه شتێكى تر ئه‌گێڕێته‌وه! هه‌ر بۆيه ئه‌بێت مێژووى ئه‌گێڕينه‌وه ، خۆمان له گومان بپارێزين و ئه‌بێت ئه‌وه بڵێین كه ڕوويداوه ، نه‌ك ئه‌وه بگێڕينه‌وه كه تا به ئێمه گه‌يشتووه ، چه‌ندان کات بۆ ڕووداوه‌كه زيادكراوه و چه‌ندانى تريشى لێ كراوه‌ته‌وه!.. درێژه‌ی بابه‌ت
ڕۆژی 30 ئاوگوستی ، ڕۆژی جیهانیی بێسه‌روشوێنكراوان
له کوردۆسایده‌وه
به بۆنه‌ی 30-08 ڕۆژی جیهانیی بێسه‌روشوێنكراوانی جیهانه‌وه كه
به مێژووی 06-02-2007 ، وه‌ك ڕۆژی بێسه‌روشوێنكراوانی جیهانیی له
لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیارییكراوه و له سه‌ره‌تادا
57 ده‌وڵه‌ت به‌شداریی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان کرد ، چاودێری كوردۆساید
لیستی به‌شێك له بێسه‌روشوێنكراوانی كوردستانی به زمانی ئینگلیزیی
ئه‌دات به هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌هێشتنی بێسه‌روشوێنكردن
، بۆ ئه‌وه‌ی که له داهاتوودا ، وه‌ك كه‌یسێك له لایه‌ن
هاوپه‌یمانییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه له 40 ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو
پێكهاتووه و چاودێری كوردۆساید یه‌كه‌م ڕێكخراوی كوردییه له
كوردستاندا که ڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ستیاره ئه‌كات.
دکتۆر تارق حجی له وتووێژێکی کراوه‌دا له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا له‌سه‌ر عیلمانیه‌ت و دینه‌کان له جیهاندا
جیهاد محمه‌د حه‌مه‌که‌ریم
...
کۆتکردنه تێڕوانینه‌کانی دین له‌سه‌ر ئازادیی چین؟ چۆن ئه‌مه
له‌گه‌ڵ ڕاهاتنێکی خۆڕسکیی مرۆڤدا بۆ ئازادییه‌کان دێته‌وه؟
پیاوانی دین ، سه‌ربه هه‌ر دینێک بن ، ئازادیی کۆتئه‌که‌ن و
به‌ر‌هه‌ڵستیی لێ ئه‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆڕاهاتنه
خۆڕسکییه‌ی مرۆڤه‌کاندا که له بنه‌ڕه‌تدا هه‌یان بووه و ورده
ورده لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه. بۆیه ته‌نیا چاره‌سه‌ر ،
جیاکردنه‌وه‌ی دینه له ده‌وڵه‌ت.
...
له ده‌وڵه‌تانی خلیجدا دیموکراتیی ڕاستینه نیه. له‌م
ده‌وڵه‌تانه‌شدا دیسان کۆمه‌ڵگای نوێ نیه ، له‌گه‌ڵ بوونی به‌روبوومی
زۆر و زه‌به‌ندی شارستانییه ڕۆژئاواییه‌کان ، ئه‌وه‌ی که نوێ بێت ،
ئه‌م به‌روبوومه ڕۆژئاواییانه‌یه. گه‌لانی خلیج تا ئێستاش کۆمه‌ڵێک
خێڵن به‌پێی کۆمه‌ڵناسیی خێڵه عه‌ره‌بییه به‌ده‌وییه‌کان بوونیان
هه‌یه. قسه‌کردن له‌سه‌ر لیبراڵیزمی ڕاستینه ، له‌و کۆمه‌ڵگا
خلیجییانه‌دا بازدانێکه به‌سه‌ر قۆناغه مێژووییه‌کاندا ، به‌ڵام
ڕژێمه سیاسییه‌کان له‌و گۆمه‌ڵگا خلیجییانه‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
که به‌رامبه‌ر به ئیسلامی سیاسی بوه‌ستنه‌وه ، بۆیه پشتیوانیی له
لیبراڵیزم ، بۆ خۆیان به‌کارئه‌هێنن...
درێژه‌ی بابه‌ت
ئایا دەسەڵاتی کوردیی لە خزمەتی (بورهان حەمەخان) ی قوربانییدایه! یان ( قاسم ئاغای) ناپاک؟
قادر نادر
سەیربکەن .. 19 ساڵە لەژێر ئەم دەسەڵاتەدا:
- دزیی و فەرهودی داهاتی ئەم گەلە ئەکرێت!
- ناپاکە گەورەکانی کورد ، ڕێزیان لێئەگیرێت و هەوڵی تەزکیەی
مێژووییان ئەدەن!
- بەرپرسان و مناڵه‌کانیان ، هەرچی ئەکەن ، یاسا و دادگا
نایانگرێتەوە!
- دەسەڵات لەژێر دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی زل و پۆلێک خێزانی (م.س) ی
زەرد و سەوزدا چڕبووه‌تەوە!
کەسێتی و ئیرادەی تاکی کورد بە داهات دزراوی خەڵک و کورسی
بەدەستهاتووی خوێنی شەهیدەکانمان زەلیل ئەکەن!
- سوکایەتی و تاوان بەرامبەر (قوربانییان) ئەکرێت!
- کێشەی نەتەوایەتی و دەستکەوتەکانی بە کورسی و دۆلار ئەگۆڕڕێنەوە!..
درێژه‌ی بابه‌ت
دواى شه‌ش ساڵ له هاوپه‌يما‌نیى به‌عسه‌وه ، بۆ به‌ره‌ى شه‌ڕى چه‌کداریى و
بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه!
قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
به‌شی یه‌که‌م
...
له ناو کۆنگره‌که‌دا دوو بيروڕاى جياواز هه‌بوو ، (لايه‌نى چه‌پ و
لايه‌نى ڕاست). يه‌کێک له داواکانى لايه‌نى چه‌پ ئه‌وه بوو که له پێش
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حيزبى به‌عس نزيک بکه‌وينه‌وه ، ئه‌بێت حيزب کۆنگره‌ى خۆى
ببه‌ستێت و به بێ ئه‌وه ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌عس ئه‌بێت به کلکايه‌تى. ئه‌م
داواکاريیه له ناو کۆنگره‌که‌دا به زۆرينه‌ى ده‌نگ بوو به بڕيار ، به‌ڵام
حيزب له‌ژێر کاريگه‌ریى و گوشارى ڕاستڕه‌وه‌کانى ناوخۆدا بوو ، هه‌روه‌ها
له‌ژێر گوشار و ده‌ستتێوه‌ردانى سۆڤيه‌تيشدا بوو. سه‌رکرده‌کان ئه‌و بڕياره‌ى
کۆنگره‌ى دووى حيزبيان پێشێل کرد ، هه‌روه‌ها بۆ به‌ستنى ئه‌و هاوپه‌يمانیيه
، حيزب گوێی نه‌دا به که‌سوکارى شه‌هيدان و ڕا‌وبۆچوونى جه‌ماوه‌ر و دۆستان و
قه‌واعیدى حيزبه‌که‌شى ، ئه‌و گوێنه‌دانه ، هه‌ڵه‌يه‌کى کوشنده‌ى زه‌ق بوو ،
کرديان.
حيزبى به‌عس پرۆژه‌ى به‌ره‌ى خۆى به‌سه‌ر حيزب‌دا سه‌پاند و
ئه‌بووایه بڕيارى له‌سه‌ر بدرێت! ئه‌مه‌ش به‌شێکه له خاڵه‌کان
که حيزبى شيوعى پێى قايل بوو ، له ڕاستیيدا نه‌يئه‌توانى قبوڵى
نه‌کات!
1- حيزبى به‌عس حيزبى قائدى به‌ره و سه‌رکردايه‌تى حکومه‌ت و هێزى
سوپاى عێراق و.. تد ئه‌بێت!
2- حيزبى شيوعى له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێراقدا بۆى نيه خاوه‌نى
ڕێکخراوه پيشه‌يی و کومه‌ڵايه‌تیيه ديموکراتيیه‌کانى خۆى بێت!
3- ته‌نیا حيزبى به‌عس بۆى هه‌يه خاوه‌نى ئه‌و ڕێکخراوانه بێت ، وه‌ک: (قوتابيان ،
ئافره‌تان ،
سه‌نديکاکانى کارگه‌ران ، کۆمه‌ڵه‌ى جوتياران ، لاوان ، پارێزه‌ران ،
مامۆستا‌يان ، ڕێکخراوى سه‌ربازيى و ته‌واوى ڕێکخراوه کۆمه‌ڵايه‌تی و
پيشه‌يیه‌کانى تر).
4- حشع بۆى هه‌يه ته‌نیا به دوو وه‌زير به‌شداریى له
حکومه‌تدا بکات. ئه‌وه بوو موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانیى بوو به وه‌زيرى
ئاو‌دێریی و عامر عه‌بدوڵاش بوو به وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت. له‌و کاته‌شدا
پارتى ديموکراتى کوردستانيش پێنج وه‌زيريان له به‌غدا هه‌بوو...
درێژه‌ی بابه‌ت
یادی 30 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا
له به‌یانێکی ڕێکخراوی کوردۆساید – چاک دا ، به بۆنه‌ی دووی
سێپته‌مبه‌ره‌وه ، یادی 30 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی ڕۆڵه‌کانی
گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا ، له لایه‌ن ڕژێمی فاشیسته
ئیسلامییه‌کانی ئێرانه‌وه ، ئه‌ڵێن:
با له‌م ڕۆژه‌دا یادی ته‌واوی تاوان و کۆمه‌ڵکوژییه‌کان بکه‌ینه‌وه
که کۆماری ڕه‌شی ئیسلامیی ئێران ، به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد
کردوونی. تا له‌م ڕێیه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه ،
زۆرتر به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بناسێنرێت.
ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه ، به تاک و به کۆڕوکۆمه‌ڵه سیاسی و
شارستانییه‌کانه‌وه که کارێک بکه‌ین تاوانباران نه‌توانن چیتر به
ئاره‌زووی خۆیان گه‌له‌که‌مان جینۆساید بکه‌ن...
درێژه‌ی به‌یانه‌که
بژى ئه‌مێريكا!
شێرزاد عومەر مەحمود
...
ئێمه‌ش له مێژووى ڕابوردووماندا ئاغا بووين و ئيمپراتۆر و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات بووين ، باوكی مێژوو بێ پرسی ئێمه ژنى بۆ هێناين ،
چاره‌مان ڕه‌ش بوو. دڵمان گه‌ش بوو ، له چاوماندا به‌رزيی و پاكيی
ڕۆحمان ئه‌بينرا ، ژنهێنانه‌كه‌مان ئه‌وه بوو بێ خواست و ويستی خۆمان
به ناته‌بايى ئاغای باب و باپيرانمان وڵاتمان پارچه و دابه‌شكرا ،
به جيا كه‌وتين و شه‌ڕ و خه‌بات دژی ژێرده‌ستيی و زوڵم و زۆریی ،
ده‌ستمان دايه تفه‌نگ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناهه‌قيیه‌كان ، به هيچ
شتێک ده‌سته‌مۆ نه‌كراين ، هيچ هێزێک نه‌يتوانى له خه‌بات و تيكۆشان
بمانوه‌ستێنێت و ئامانجه پيرۆزه‌كانمان له‌بيربباته‌وه ، بۆ هيچ
مافێكی خۆمان سازشمان نه‌كرد ، له هيچ شتێكی خۆمان خۆش نه‌بووين ، چ
له به‌هێزيیمان و چ له بێهێزيیماندا سه‌رمان نه‌وى نه‌كرد ، به‌ڵام
ئه‌مڕۆ ده‌ستگيركراوين به پاره و پێترۆڵ ، ئه‌مێريكا له‌پێناوی
به‌رژه‌وه‌نده باڵاكانى خۆي‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتيی و
عێراق به‌تايبه‌تيی ، به ناوى ديموكراسیيه‌وه به‌كارمان ئه‌هێنێت و
ده‌سته‌مۆی كردووين ، وه‌ك به ناو "پارێزه‌ر"ێك ، ته‌نیا ئه‌ڵيت:
كورد باشن ، نامانكوژن ، وه‌ك عه‌ره‌به‌كان ، ئيتر ئێمه‌ش هاتووين
هه‌موو ئابوری و سياسه‌ت و هێز و ئيراده‌ی خۆمان ته‌سليمی ئه‌مێريكا
كردووه و له‌سه‌ر په‌ڕه سپيیه‌كانى پروتۆكۆڵه‌کان بێ مه‌رج ،
واژۆئه‌كه‌ين و پێمان وايه ئه‌مێريكا تاكه لايه‌ن بووه وای به
ئێمه وتووه!..
درێژه‌ی بابه‌ت
دکتۆر کازم حه‌بیب له وتووێژێکی کراوه له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا ، له‌سه‌ر چه‌پ و ئاسۆ و کێشه‌کانی
جیهاد محمه‌د حه‌مه‌که‌ریم
... ئه‌م حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانکردنه‌ی حیزبه شیوعییه‌کانی جیهان ، بۆ
حیزبی ناوه‌ند و ئامده‌بوونیان بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمانه‌کانیان ،
کارێکی وای کرد که ئه‌و حیزبه شیوعییانه نه‌توانن هیچ شیکردنه‌وه
و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان به‌گوێره‌ی واقیعی کۆمه‌ڵگاکانیان هه‌بێت و
په‌کیخستبوون له توانای دانانی نه‌خشه‌ی ستراتیجیی گونجاو به
ڕه‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان.
... له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که به‌پێی سیستمێکی ماددیی جه‌ده‌لی و
وتووێژێکی ته‌ندروست و کاریگه‌ر ، له واقیعی کۆمه‌ڵگا بگه‌یشتنایه و
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش ، سیاسه‌تی خۆیان دابڕشتایه ،
که‌چی هه‌میشه په‌نایان بۆ تیۆرییه کۆنه‌کانی مارکسیزم ئه‌برد که
ده‌مێک بوو زۆریان به‌سه‌رچووبوون. زیاده‌ڕۆیی نیه گه‌ر بڵێین ،
تیۆری هیچ نیه جگه له دابڕان له واقیع و کۆمه‌ڵێک له وته و قسه
، سه‌ره‌ڕای دابڕان له به‌ئاگایی یاسا ئابورییه خۆماڵییه‌کان و
یاساکانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆماڵیی. له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه
ئه‌بێت تیۆری نوێ بکرێته‌وه و له گۆڕاندابێت ، به‌پێی
تێگه‌یشتنه‌کانمان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای په‌یوه‌ندییدار و جیهان
به‌گشتیی.
... بۆیه ناشێت حیزب ، به ته‌نیا به ناو و به‌رنامه‌یه‌کی بێ بنه‌ما و
خه‌یاڵ ، هه‌ڵپه‌بکات بۆ پێشه‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که هاکا سیستمی
کۆمونیزیم پێکهات! حیزب ئه‌توانێت له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی واقیعبینانه
ناوی خۆی بۆ نمونه ، بگۆڕێت بۆ (حیزبی گه‌لی دیموکراتیی) ، (حیزبی
چه‌پی دیموکراتیی) ، یان هه‌ر ناوێکی تر که ده‌سته‌واژه‌ی کۆمونیست
له خۆی نه‌گرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له کاتێکدا که ماوه‌ی پێکهێنانی
سیستمی سۆشیالیزم زۆر دوره ، ئه‌ی چۆن بتوانین ناوی کۆمونیزم
بهێنین.
... نه‌بوونی ویستی خۆنوێکردنه‌وه و سۆز بۆ ڕابوردوو ، له
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پدا و هه‌وڵنه‌دان بۆ گۆڕانکاریی له ستراتیج و
تاکتیکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پدا که له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شبینییه
بونیادنرابوو که سه‌رمایه‌داریی له ڕوخاندایه و هاکا به‌م
نزیکانه داڕوخا! ئاشکراتر بڵێین ، هه‌ژموونی فیکری سه‌له‌فیی و
لێنینیزم ، کاریگه‌ریی خۆیان هه‌بوو...
درێژه‌ی بابه‌ت
سودی ئاماری ئه‌م جاره و پێویسته چی بكرێت؟
هاوڕێ باخه‌وان
ساڵانێكی زۆره هیچ ئامارێكی ته‌واو ، نه له عێراق و نه له باشوری
كوردستاندا نه‌کراوه ، هه‌موو ئه‌و ئامارانه‌ش که بڵاوكراونه‌ته‌وه
، له‌سه‌ر بنچینه‌ی خه‌مڵاندن بوون ، چونكه سیستمی تۆمار و ئاماری
عێراق و باشوری كوردستان ، هێنده پێشكه‌وتوو نیه كه بزانرێت كێ
ماوه و كێ مردووه!
ئه‌م كه‌موكورتییه‌ی ئامار ، كارێكی خراپیشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌نجامی
هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان! هه‌ر بۆیه نه‌ته‌وه ناعه‌ره‌به‌كان
به‌گشتیی و كورد به‌تایبه‌تیی ، زیانێكی زۆریان له‌و ڕووه‌وه
كردووه.
سه‌رژمێریی سه‌رتاسه‌ریی له عێراق و باشوری كوردستاندا ، سودێكی زۆری
هه‌یه ، له‌وانه:
- ئه‌كرێت به هۆیه‌وه كورد سه‌نگ و پایه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی سیاسی
عێراقدا بزانێت ، هۆیه‌كیشه بۆ (چاره‌سه‌ر)كردنی پرسی ناوچه
دابڕاوه‌كان و فره‌وانكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان...
درێژه‌ی بابه‌ت
کاک ئه‌بو کاروان .. ئه‌و 400 میلیۆن دیناره چی لێئه‌که‌ن؟
هاوار بانیخێڵانیی
...
هۆکاری دابڕانی زۆرێک له جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
حیزبه‌که‌تان! بۆ چی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه؟
تۆ بڵێیت ئه‌وانیش که‌مترخه‌مییان کردبێت له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و
وه‌ک پێویست خزمه‌تیان به مه‌فاریزه ئیختیفاکانی ئه‌و حیزبه
نه‌کردبێت و ئێستا باجه‌که‌ی ئه‌ده‌ن؟
تۆ بڵێیت هاوشێوه‌ی (زه‌ینه‌به‌کانی) دایکی من! له زیندانه ته‌نگ و
تاریکه‌کانی ڕژێمدا ، به‌رائه‌تیان دابێت؟
ئه‌پرسم: جگه له که‌سانێک که به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێررێن و
شیوعی بوون ، که له لایه‌ن ڕژێمه‌وه ئازاریان نه‌خواردووه! ئه‌ویش
نه‌ک خوا نه‌خواسته هۆکاره‌که‌ی دوره‌ده‌ستیی بووبێت له ڕژێم ،
به‌ڵکوو ... ، کام بنه‌ماڵه‌ی شیوعی هه‌یه و ئێوه هه‌ستیپێبکه‌ن که
جه‌زره‌به‌ی به‌عسی نه‌خواردبێت و شه‌هیدی نه‌دابێت؟
ئه‌وه سیاسه‌تی نوێی ئێوه‌یه که که‌ستان به ده‌سته‌وه نه‌ما ،
نه‌ک خه‌مساردیی جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگره‌کانتان!
له‌و لاشه‌وه گه‌ر دوو دێڕتان له‌سه‌ر بنوسرێت ، بیانوو ئه‌هێننه‌وه
و گوایه هه‌ڵبژاردن نزیک ئه‌بێته‌وه و له سه‌رمان ئه‌نوسن! که
ئه‌مه وه‌ڵامی زۆرێک له هاوڕێکانتانه!
نا.. کاکی برا ، ئه‌وه سیاسه‌تی ئێوه‌یه و خۆتان لێی به‌رپرسیارن!
نه هه‌ڵبژاردن و نه ئه‌حزاب و نه ده‌سته ، به‌ڵکوو خۆتان خوازیاری
ئه‌م جۆره فرسه‌تانه‌ن!..
درێژه‌ی
بابه‌ت













