بودجه .. (و ما أدراك ما البودجة!)

عه‌باس ڕۆسته‌م
بودجه له کوردستانه ئازاده فیدراڵییه‌که‌ی ئێمه‌دا ، وه‌ک
لاپه‌ڕه‌کانی قورئانی لێهاتووه! ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستی بۆ به‌ریت و
تاوتوێی بکه‌یت ، پێشوه‌خت ده‌ستنوێژت گرتبێت و به‌و نیازه‌وه
کۆنوسه‌که‌ی بگریته ده‌ست و بیخوێنیته‌وه که بڕگه‌کانی نێرراوێکی
پیرۆزی هه‌ردوو زلحیزبن! و ئه‌گه‌ر به چاوی شک و گومانه‌وه تاوتوێی
ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بکه‌یت ، ئه‌وا کافر ئه‌بیت و ئه‌که‌ویته به‌ر
غه‌زه‌بی نێره‌رانی ئه‌و بودجه پیرۆزه! که بۆ یه‌که‌م جاره له
ته‌مه‌نی درێژی ئه‌م فیدراڵییه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌ی ئێمه‌دا
ئه‌خرێته به‌ر ڕوناکیی! نه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه و تاوتوێکردن! به‌ڵکوو
بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ڵدان به سه‌ریدا! وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زن له
ده‌ستکه‌وته‌کانی کابینه‌ی شه‌شه‌م!
ئه‌مانه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ردوو زلیحزبدا ئه‌یانه‌وێت وه‌ک
چۆن خوا له قورئاندا فه‌رموویه‌تی (الحاقة ما الحاقة) و دوا جاریش
هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌مێنێته‌وه و هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی به دوادا
نایه‌ت و (الحاقة) هه‌ر به (الحاقة) ئه‌مێنێته‌وه و که‌سیش بۆی نیه
بڵێت له‌ل!
به هه‌مان شێوه ، بودجه‌یه‌ک بخه‌نه به‌ر ده‌ستی ئه‌و پارله‌مانه‌ی
(که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بزانن ورده‌کارییه‌کانی چۆنیه‌تی هاتنه
ناوه‌وه‌ی ئه‌و پۆله کوڕه به‌جه‌رگ و ڕۆشنبیره بۆ ناو هۆڵی
پارله‌مه‌ن چۆن بووه!) که بۆ یه‌که‌م جاره ئۆپۆزیشونێکی کارا له
ڕیزه‌کانیدا بوونیان هه‌یه ، ئه‌وانیش وه‌ک ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه و
ئاماده‌بووانی مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌کان! به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و
بودجه‌یه له لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌وه ، بکه‌ونه
سه‌ڵاوات لێدان و الله و أکبر.
ئه‌م بودجه‌یه که کابینه‌ی شه‌شه‌م ئاماده‌ی کردووه ، زاده‌ی
سه‌قه‌تیی ئه‌و پرۆسه سه‌قه‌ته‌یه که ساڵه‌های ساڵه به‌رده‌وامه
و هه‌ر یه‌که له‌به‌ر هۆیه‌ک و بۆ مه‌به‌ستێک چاومان لێپۆشیبوو!
بودجه له ته‌مه‌نی ڕابوردووی حکومه‌ته دوو ئیداره‌ییه‌که‌ماندا
سه‌قه‌ت و شاراوه بووه و به دزییه‌وه و به سه‌رپێیی
به‌ڕێوه‌چووه و دیزه به ده‌رخۆنه‌کراوه و وه‌ک داهاتێکی دوو
زلیحزب و دوو بنه‌ماڵه سه‌یرکراوه.
بودجه له وڵاتی ئێمه هێشتا به ئه‌قڵیه‌تی ئه‌و کاتانه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێت که داهاتی هه‌ردوو زلحیزبه‌که‌یه! کاتێک
که داهاته‌کانیان له ئابونه‌ی ئه‌ندامانیان و یارمه‌تی
لایه‌نگرانیان و ئه‌و داهاتانه پێکئه‌هات که به زۆر و زۆره‌ملێ و
له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له هه‌ندێک له دانیشتووان و خاوه‌ن
سامانه‌کان ئه‌سه‌نران ، له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی له‌ودیو سنوره‌وه
وه‌رئه‌گیران! و هه‌ر یه‌که‌ش له‌وی تر‌ی ئه‌شارده‌وه!
بودجه هێشتا ئه‌و که‌س و لایه‌نانه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌زانن که
به هه‌مان بیروبۆچوونی جاران و هۆز و بنه‌ماڵه و حیزبی سه‌رکرده
بیرئه‌که‌نه‌وه و به هه‌مان داهاته‌که‌ی جاران سه‌یری بودجه‌که‌ی
ئێستا ئه‌که‌ن! کاتێک که بودجه‌یان له وتاڵان و ئه‌ودیوکردنی سامانی وڵات
به‌ده‌ستئه‌هێنا!
ئه‌وان ئێستاش به ئه‌قڵیه‌تی داهاتی جارانی خاڵه گومرگییه‌کانی سه‌ر
سنور و سه‌دان خاڵی گومرگی سه‌ر ڕێگاکانی نێوان شاره‌کان سه‌یری
بودجه ئه‌که‌ن! هه‌ر بۆیه ئاوا به سه‌قه‌تیی و به چاوشارکێکردن
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیشون و به ناچاریی بودجه‌که‌یان ئه‌خه‌نه به‌ر ده‌ست!
چونکه له خووڕه‌وشتی ئه‌واندا نه‌بووه و نابێت ، که‌س له دارایی
حیزب بزانێت (ته‌نانه‌ت له ناو ڕیزه‌کانی حیزبه‌کانی خۆشیاندا)!
ئه‌وانه‌ش که ویستوویانه له‌و نهێنیه بزانن! هه‌ر یه‌که به
شێوه‌یه‌ک سه‌رنگوم کراون!
ئه‌مه‌ش خوویه‌که هه‌ر خۆمان فێرمانکردن ، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هه‌ر
یه‌که‌مان له‌به‌ر هۆیه‌ک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیی خۆی ،
نه‌مانکرد له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراواندا ، یان کۆنفرانس و
کۆنگره‌یه‌ک ، پێ بده‌ین به زه‌ویدا و له پێش هه‌موو ڕاپۆرتێکدا
داوا له سه‌رانی حیزبه‌کانمان بکه‌ین که ڕاپۆرتی دارایی (به ڕونیی)
بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه!
هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌شه‌وه ئه‌و سه‌رانی حیزبانه‌مان فێری گه‌نده‌ڵیی
کرد و گه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵییش که‌وته جه‌سته‌ی هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه و
(هه‌ر یه‌که به ڕێژه‌یه‌ک!) ، وه‌ک خۆره ته‌شه‌نه‌یکرد به ناویاندا.
له کۆتاییشدا ، تکام له‌و شێره‌کوڕانه‌ی ئۆپۆزیشونی ناو پارله‌مه‌ن
ئه‌وه‌یه ، چاوێکیان بکه‌ن به هه‌زار ، بۆ ئاگاداریی له خۆیان!
چونکه ئه‌وان ئه‌بن به هۆی نانبڕینی مفته‌خۆر و چڵکاوخۆرانیان و
ده‌ستیان داوه‌ته تاوێرێکی وا گه‌وره و ئاگراویی که ئه‌وانه‌ی
سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م کاره پیرۆزه‌ش بوون ، ده‌ستیان دابوو له‌و تاوێره
بچوکتر و به هۆیه‌وه تیاداچوون و بێسه‌روشوێن و ئاواره‌کران!
2010-02-05
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
