پێشمه‌رگه و پیرۆزیی ناوه‌که‌ی!

عه‌باس ڕۆسته‌م
بۆ یه‌که‌م جار که‌سانێکم بینی که هه‌ڵگری ئه‌و ناوه پیرۆزه بوون.
ئه‌و کاته بوو که کۆمه‌ڵێک گه‌نجی چه‌کدارم بینی به به‌رگی
ڕانکوچۆغه و شه‌رواڵ و مورادخانییه‌وه له نێوان هه‌ردوو گوندی
قازیاوا و چه‌رمه‌گادا. کاتێک ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره گه‌ماڕۆی خۆم و
ئه‌و کارگه‌رانه‌یان دا که له گه‌ڵمدا بوون و وه‌ک پێشمه‌رگه خۆیان
ناساند و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدا ، پێڵاویان له پێمان داکه‌ند و
قۆڵمانیان له پشته‌وه به‌سته‌وه و به پاڵ و گیرکردنی لوله‌ی
چه‌که‌کانیان له پشت و لا که‌لله‌که‌مان ، به‌ره‌و لای
به‌رپرسه‌که‌یان ڕاپێچمانیان کرد!
دوای ماوه‌یه‌ک گه‌یشتینه لای کاکی به‌رپرس که له‌ژێر سێبه‌ری دار به‌ڕوویه‌کی
گه‌وره و له‌سه‌ر دوو ڕیز فه‌رشی لاکێشه و ڕیزێک دۆشه‌ک و چه‌ند
سه‌رینێکی کورده‌واری له په‌نا قه‌دی دار به‌ڕووه‌که‌وه ، له‌سه‌ر شان
پاڵکه‌وتبوو.
کاتێک
که گه‌یشتینه به‌ر ده‌می کاکی به‌رپرس ، زانیم که ڕه‌حمه‌تیی (حاجی
برایمی چه‌رمه‌گایه)! هه‌ر به گه‌یشتنمان فه‌رمانیدا قۆڵمان بکه‌نه‌وه و
دوای خواردنه‌وه‌ی قومێک ئاو ، ڕووی تێ‌کردم و وتی: ئه‌وه چ چاوقایمییه‌که
له جه‌نابته‌وه وا هاتووی یاسای چاککردنی کشتوکاڵ له‌م ناوچه‌یه
جێبه‌جێئه‌که‌یت ، له کاتێکدا ئێمه خوێنمان ڕشتووه و دوو پێشمه‌رگه‌ی
شه‌هیدمان داوه له‌پێناوی له‌گۆڕنانی ئه‌و یاسایه و خاوه‌نه‌که‌ی؟
دوای
ئه‌وه‌ی که کاکه حاجیم هێنایه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که ئێمه
په‌یوه‌ندییمان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاککردنی کشتوکاڵه‌وه نیه و
دڵنیاشم کرد که جارێکی تر بۆ ئه‌م کاره‌ی بۆی هاتووین که ڕێکخستن و
چاککردنی بنا‌وان و جۆگه‌که‌ی قازیاوایه ، ڕوو ناکه‌ینه‌وه ئه‌م شوێنه .
دوای ماوه‌یه‌ک به‌ره‌ڵایانکردین.
ئه‌م
ناوه پیرۆزه‌ی پێشمه‌رگه که مایه‌ی شانازیی تێکۆشه‌رانی گه‌ل و گشت
ئه‌وانه‌یه که بێ ترس گیانی خۆیان ئه‌خسته سه‌ر له‌پی ده‌ستیان له ڕێی
به‌رگرییکردن له ئازادیی نیشتمان و گه‌له‌که‌یان و له‌گه‌ڵ مه‌رگدا
ئه‌جه‌نگان و پۆل دوای پۆل ، ڕێی شه‌هیدبوونیان ئه‌گرته‌به‌ر ، هه‌ر ئه‌و
ناوه پیرۆزه‌شه که چه‌کداره‌کانی حاجی برایم و کۆنه‌په‌رستان له
ده‌ره‌به‌گ و شێخ و ئاغا و کۆلکه کوێخاکانی پشده‌ر و بتوێن و گشت دوژمنانی شۆڕشی چوارده‌ی
گه‌لاوێژ له پیاوانی ڕژێمی پاشایه‌تی و به‌کرێگیراوانی سازمانی ساواکی
ئێرانیی له خۆیان ئه‌نا.
پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگایه‌تی ، ڕه‌وشتی پاک ، کار ، کردار ، هه‌ڵوێست ،
بۆچوون و ئامانجێکی پیرۆزه ، نه‌ک به‌رگێک ئه‌م و ئه‌و له‌به‌ریبکه‌ن و
له ڕێیه‌وه ببن به پێشمه‌رگه!
زۆریشن
ئه‌وانه‌ی که به له‌به‌رکردنی ئه‌و به‌رگه و له‌ژێر ئه‌و ناوه
پیرۆزه‌دا و به چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ، له قۆناغه جیاجیاکانی
شۆڕشدا ، پێش سوپای دوژمن ئه‌که‌وتن بۆ داگیرکردنی ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی
کوردستان!
هه‌ر
له‌ژێر ئه‌و ناوه و به هه‌مان به‌رگه‌وه ، پێش سوپای دوژمنه
سه‌رسه‌خته‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌وتن و ئه‌ودیوی سنوریان ئه‌کردن!
هه‌ر
له‌ژێر هه‌مان ئه‌و ناوه پیرۆزه‌وه پێشمه‌رگه لوت و گوێ و لچی یه‌کتریان
ئه‌بڕی و یه‌کتریان ئه‌تک ئه‌کرد و چاوی یه‌کتریان هه‌ڵئه‌کۆڵی و یه‌کتریان
زینده‌به‌چاڵ و بێسه‌روشوێن ئه‌کرد!
هه‌ر
به‌و ناوه پیرۆزه‌شه‌وه که‌سانی تاوانبار و جاش و ئه‌نفالچی ، ماڵنشین
کراون و وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناونوسکراون و ناوی شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ش
له‌و کوژراوانه‌یان نراوه که به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به تاوانی
خۆیان گه‌یشتوون!
ئێستاش
وا به بیانووی به‌رگرییکردن له ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه ، که‌سانێک له
پله‌ی جیاجیای ده‌سته‌ڵاتدا و به یارمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو
زلحیزب ، که‌وتوونه‌ته هاتوهاوار و هه‌ڕه‌شه‌کردن به نیازی به‌کارهێنانی
ئه‌و بیانووه‌ی که گوایه هێزه چه‌کداره‌کانیان نازناوی ملیشیایان
لێنراوه و سوکایه‌تییان پێکراوه! (له کاتێکدا هه‌ر خۆیان له
سوکایه‌تیکردن به پێشمه‌رگه ، درێغییان نه‌کردووه و نایکه‌ن!) ، بۆ
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و لایه‌نه‌ی که بوونه‌ته ڕێگر له درێژه‌دان به
گه‌نده‌ڵیی و به‌رده‌وامبوونی باڵاده‌ستیی هه‌ردوو زلحیزب و
ده‌ستتێوه‌ردانیان له کاری به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌ریی و یاساداناندا ، به
مه‌به‌ستی له‌باربردنی ئه‌و هه‌وڵه پیرۆزه‌ی ئه‌درێت بۆ ڕیشه‌کێشکردنی
گه‌نده‌ڵیی و ده‌رهێنانی بودجه له‌و تاریکییه‌ی که ساڵه‌های ساڵه له
سایه‌یدا گه‌مه‌ی پێوه ئه‌کرێت و یه‌کخستنی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به
هه‌ردوو زلحیزب و حیزبه‌کانی تر له سوپایه‌کی یه‌کگرتووی نیشتمانیی و
به‌یه‌ککردنی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاساییش که له ڕاستییدا ئه‌م هاتوهاوار و
هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان ، له هه‌وڵی درێژه‌پێدانی ئه‌و سه‌ڵته‌نه‌ت و ناز و
نیعمه‌ته‌ی که تیایدان ، شتێکی تر نیه!
2010-02-24
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
