پرسی جينۆسايدی كورد له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لايه‌نه‌كاندا!

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

له به‌رنامه‌كانياندا گرنگیی پێ ناده‌ن ، پاڵێوراوانيش
بۆ ڕاكێشانی ده‌نگی خه‌ڵكی نه‌کبه‌تی قوربانیی درۆ ڕيزئه‌كه‌ن. كاتێك كاركردن بۆ پرسی جينۆسايد ئه‌بێت به ڕێكلام
بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه ، هيچ نرخێکی نامێنێت
و ئه‌بێت به به‌شێك له بازرگانیی!
له ماوه‌ی ڕابوردوودا ، له‌سه‌ر داوای چاودێری
كوردۆسايد (ناوه‌ندی چاك) له هه‌ردوو مه‌مله‌كه‌تی نه‌رويج و سوید و
له كۆماری سويسراش ، له‌سه‌ر داوای دۆستانمان سێ پارتی سياسی ئه‌وروپایی
، پرسی جينۆسايدی كورديان خسته به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌يانه‌وه! له
شانشينی هۆڵه‌نداش نامه‌ی تايبه‌تیی بۆ سه‌رجه‌م پارله‌مانتاران و
فراكسيۆنه‌كانی پارله‌مان نێرراوه ، ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه هه‌نگاوێكی
گرنگه بۆ به جينۆسايد ناساندنی ئه‌و پرسه له ئاستی جيهانيیدا.
ئه‌وه‌ی به لامه‌وه سه‌يره و سه‌رنجی ئه‌ده‌مێ
، پاڵێوراوانی پارله‌مان له سه‌رجه‌م ليسته‌كاندا ، وه‌ك تاك ،
سه‌رجه‌ميان به جينۆسايد ناساندنی تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی
كوردستان ، ده‌چنه ناو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه! له ناو پاڵێوراوه‌كانيشدا
چه‌ند كانديدێك هه‌ن له‌و بواره‌دا كاری باشيان کردووه ، له
ناوياندا "شۆڕش حاجی ، مارف عومه‌ر گوڵ ، سه‌لاح مه‌زن ، به‌كر حه‌مه
سديق و سه‌ردار عه‌بدوڵا".. و هه‌ندێكی تر وه‌ك چێنه‌ر جۆڵا هۆشياريیان
له‌و ئاسته‌دا هه‌يه كه بزانن ئه‌م پرسه هه‌ستيار و گرنگه و بايی
ئه‌وه ئه‌هێنێت بخرێته ناو به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه "موزايه‌ده
له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ئه‌كرێت ، با له‌مه‌شدا بكرایه"! به‌ڵام كه
سه‌يری به‌رنامه‌ی لايه‌نه‌كانم كرد ، بزانم چۆن له‌و پرسه سياسی و
ياساييه گرنگه‌يان ڕوانيوه ، بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌ڵێیت به‌رنامه‌ی
هه‌ڵبژاردنيان بۆ واقیعی كوردستان و كاركردن بۆ پرسی گه‌لێكی جینۆسايدكراو
دانه‌ڕشتووه! به‌گشتیی هيچ گرنگييه‌كیان به‌و پرسه چاره‌نوسییه
ياسايی و سياسييه نه‌ته‌وه‌ييه نه‌داوه!
لێره‌دا به‌رنامه‌ی چوار ليستی گرنگی كورديیم به
نمونه هێناوه‌ته‌وه.
- له هه‌موو
به‌رنامه‌ی ليستی هاوپه‌يمانیی كوردستانییدا ، به‌و ئه‌زمونه‌وه كه
حه‌وت ساڵه له پارله‌مانی عێراقدا هه‌يانه ، ته‌نیا له به‌شی
بواری ژينگه ، له خاڵی دوودا ، چه‌ند وشه‌يه‌ك هاتووه! ئه‌توانين به به‌شێك له پرسه‌كه ديارییبكه‌ين "پاككردنه‌وه‌ی
عێراق له مين و شوێنه‌واره‌كانی چه‌كی كيميایی و بايۆلۆجی...
دياره ئه‌مه‌ش
ناچێته بواری كاركردنه‌وه له‌سه‌ر پرسی جينۆسايد و كاركردن بۆ په‌يوه‌ستبوونی
عێراق به‌و په‌يماننامه جيهانيیانه‌ی كه زامنن له داهاتوودا گه‌له‌كه‌مان
جينۆسايد نه‌كرێته‌وه و تاوانی دژ به مرۆڤايه‌تی و جه‌نگ به‌رامبه‌رمان
پياده‌نه‌كرێت. وه‌ك خۆيان ڕيزيانكردووه ، ئه‌چێته بواری كاركردن بۆ
دابينكردنی ژينگه‌يه‌كی خاوێن له كوردستاندا!
- هه‌رچی ليستی گۆڕانه ، له بڕگه‌يه‌كی به‌رنامه‌كه‌يدا هاتووه: 4
بژاردنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژیی که‌وتن
و سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه.
ليستی گۆڕانيش وه‌ك لیستی كوردستانیی ، گرنگیی به‌م پرسه نه‌داوه! ته‌نیا له بڕگه‌يه‌كی
به‌رنامه‌كه‌يدا لايه‌نێكی په‌يوه‌ست به‌م كه‌يسه‌وه هاتووه! سه‌ره‌تا
ده‌سته‌واژه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ، ده‌سته‌واژه‌يه‌كی ناڕونه له فه‌رهه‌نگی
جينۆسايددا ، چونكه ئه‌توانرێت له به‌رامبه‌ر دوو وشه‌ی عه‌ره‌بيی
"الابادة الجماعية و القتل الجماعي" دا دابنرێت ، بۆيه باشتر ئه‌بوو
ڕونتر ئاماژه‌ی بۆ بکرايه.
هاوكات چۆن وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ کرد که له به‌رنامه‌ی هاوپه‌يمانیی كوردستانییدا
قه‌ره‌بووكردنه‌وه ته‌نیا لايه‌نێكی پرسه‌كه‌يه ، نه‌ك هه‌مووی ، هه‌روه‌سا
ئه‌م لايه‌نه له‌به‌رئه‌وه‌ی تايبه‌ته به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
قوربانیيان ، ئه‌وا پێويست بوو ڕونتر ئاماژه‌ی بۆ بکرێت ، به‌تايبه‌تيیش
ئايا ئه‌و قه‌ره‌بوووكردنه‌وه‌يه ده‌سه‌ڵات وه‌ریبگرێت! يان
قوربانیيان؟
له به‌رنامه‌ی ليستی گۆڕانيشدا هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ پرسی جينۆسايدی كورد و كاركردن
بۆی و ناساندنی له ئاستی عێراقیی و هه‌رێمیی و جيهانییدا ، نه‌کراوه
و گرنگیی پێنه‌دراوه و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
- هه‌رچی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی يه‌كگرتووی ئيسلامیی كوردستانه ، ئه‌وا سه‌رمان له
شيكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌م لايه‌نه ، سه‌باره‌ت به‌م پرسه گرنگه‌ی
كورد ، زۆر سوكه و هيچ ئاماژه‌يه‌كی بۆ نه‌کراوه له به‌رنامه‌ی ئه‌م
لايه‌نه‌دا! ته‌نانه‌ت وه‌ك كوردستانیی و گۆڕان ، ئاماژه بۆ ئه‌و پرسانه‌ش
نه‌کراوه كه نزيكن لێوه‌ی!
- هه‌رچی به‌رنامه‌ی
كۆمه‌ڵی ئيسلامیی كوردستانه ، به‌م شێوه‌يه باسی ئه‌و پرسه له به‌رنامه‌ی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م قه‌واره‌يه‌دا هاتووه:
9- كاركردن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتوانى كرداره‌كانى جینۆساید
(كه به ئه‌نفال ناونراون) و كیمیاییباران و ڕاگواستنى زۆره ملێ له
شار و گونده‌كان له كوردستاندا ، هه‌روه‌ها قوربانییانى كرداره جه‌نگییه‌كانى
هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كان و قوربانییانى تێرۆر له عێراقدا!
له بڕگه‌ی تايبه‌ت به پرسی
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌اد ، ده‌سته‌واژه‌ی جينۆسايد ڕاشكاوانه ناوی
هاتووه ، به‌ڵام ئه‌م به‌كارهێنانه‌ش پڕه له كه‌موکوڕیی! له
لايه‌كه‌وه له‌بری ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌نفال ، وه‌ك له ناو كه‌وانه‌كه
ئه‌يبينين ، به‌كار هاتووه! كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه "ئه‌نفال" ه زووه‌وه برا ئيسلاميیه‌كانی كوردستان له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان له زمانی كورديیدا به‌رامبه‌ر به‌و پرۆسه گه‌لكوژييه
به‌كار نه‌هێنرێت!
پاشان ئه‌م
قه‌ربووكردنه‌وه‌يه ده‌به‌ستنه‌وه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و
كرداره جه‌نگييه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆيان کراوه! دياره ئه‌مه‌ش مافی
ڕه‌وای خۆيانه که خوازیاری بن و پێويسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كورديش
پشتيوانيان بێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیيان ، به‌ڵام
نه‌ك له ناو خواسته گشتييه‌كانی كه‌سوكاری قوربانيیانی جينۆسايد و
كيمياییباراندا بيشارنه‌وه و له‌وێوه ڕه‌وايه‌تی زيادتری پێ بدرێت!
ئه‌بووايه ئه‌م دوو خواسته له دوو بڕگه‌ی جيادا بخراناياته ڕوو.
ئه‌وه‌ی له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ کرد ، پرسی جينۆسايد بوو له به‌رنامه‌ی لايه‌ن
و قه‌واره سياسييه‌كاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق كه هيچ
دوربینییه‌کی تیادا نيه بۆ كاركردن بۆ ئه‌و پرسه و به دادگايی
گه‌ياندنی تاوانباران و كاركردن بۆ په‌يوه‌ستكردنی عێراق به
په‌يمانه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه ، به‌تايبه‌ت په‌يماننامه‌ی ڕۆما و
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تييه‌وه!
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
