ئه‌گه‌ر ده‌نگی كوردتان له كه‌ركوك فه‌وتاند! چيتان پێ بڵێين؟

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
هێشتا هيچ نه‌بوو بوو ، بابه‌تێكم نوسی " له كه‌ركوك نه‌كه‌ن" ، دياره پارت و
لايه‌نی كوردیی هه‌رگیز فێری ئه‌وه نين گوێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆيان بگرن! بۆيه ئه‌و
داوايه‌ی من و میليۆنان كوردی له من دڵسۆزتر ، پشتگوێخرا و كه‌س گوێی لێ نه‌گرت.
ئێستا له شاری كه‌ركوك ، كورد به لایه‌نی كه‌مه‌وه به 6 ليست ئه‌چێته
هه‌ڵبژاردنه‌وه! دياره ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ر چييه‌ك بێت ، كاريگه‌ریی نابێت
له‌سه‌ر شێوازی كارگێڕیی شاره‌كه! چونكه ئه‌وه‌يان هه‌ڵبژاردنه ناوخۆييه‌كان
ديارییئه‌كه‌ن ، نه‌ك هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ریی ، به‌ڵام فره‌ليستیی كاريگه‌ریی
له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كورده‌كان له پارله‌مانی عێراق و كه‌مبوونه‌وه‌ی
نوێنه‌رايه‌تيیان ، ئه‌بێت.
گرنگیی كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردندا
كه‌ركوك به هۆی پێگه گرنگه سياسييه‌كه‌یه‌وه له سه‌قامگيریی سياسی له عێراقدا
و چڕبوونه‌وه‌ی ناكۆكييه‌كان له سه‌ری ، پێگه‌يه‌كی سياسی گرنگ ديارییئه‌كات له
نه‌خشه‌ی سياسی ئه‌م وڵاته‌دا و بوو به ناوه‌ندی كێشمه‌كێشه‌كان. هه‌ر لايه‌نێك
زۆرترين ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر بكات ، له گفتوگۆكان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌م شاره ،
قسه‌ی حسابی بۆ ئه‌كرێت. شه‌ڕه‌كه لێره بۆ بودجه نيه ، بۆ كێشی سياسی و
قه‌ڵمڕه‌ویی فه‌رمانڕه‌واييه.
له ساڵی 1966 ه‌وه ، كه‌ركوك پێگه‌يه‌كی گرنگی جه‌لالييه‌كان بووه ، ڕاسته
باره‌گای سه‌ره‌كيیان له به‌كره‌جۆ بوو ، به‌ڵام قورسايی پشتيوانیی جه‌ماوه‌ريان
له كه‌ركوك بوو. به درێژايی مێژووی ئه‌م 4 ده‌یه‌يه باڵی جه‌لالیی پێگه‌ی
به‌هێزيان له شاره‌كه‌دا هه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانیی ينك دۆڕا ، جه‌لال تاڵه‌بانیی بنكه و باره‌گای به
ناڕه‌سمیی گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك! هاتنی ئه‌و بۆ كه‌ركوك له خۆشه‌ويستیی بۆ
شاره‌كه نيه! چونكه تا سلێمانیی نه‌دۆڕاند ، نه‌هات! تا ئێستاش ده‌زگا
به‌سوده‌كانی ينك له بواری ئابوری‌دا هه‌موویان له شاره‌كه‌ن "سلێماني‌ی" ، ئه‌وه‌ی
گرنگه بۆ ينك ، له كه‌ركوك پارتی نمره يه‌ك بێت! له‌وێوه وه‌ك 66 ، جارێكی تر
پێگه‌ی خۆی به‌هێزبكاته‌وه له ناوچه‌كانی تری كوردستان. له‌مه‌ياندا له‌و
بڕوايه‌دام كه‌ركوك يه‌كیه‌تی له هه‌ره‌س ڕزگارئه‌كات! حيزبی بێ ناوچه‌ی نفوز له
كوردستان ، چاره‌نوسی باش نابێت.
دابه‌زين به 6 ليست
دابه‌زينی كورد به 6 ليستی جيا ، وا ئه‌كات که ژماره‌يه‌كی باش له ده‌نگی كورد
بفه‌وتێت! وه‌ك ئاماژه‌م بۆ کرد ، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی كورسييه‌كان كاريگه‌ریی
له‌سه‌ر باری كارگێڕیی له شاره‌كه نابێت ، به‌ڵام سه‌ره‌تايه‌كی مه‌ترسيداره بۆ
هه‌ره‌سی زيادتر له داهاتوودا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رايه‌تی كوردی كه‌ركوك له
به‌غدا ، هاوكات مه‌عنه‌وياتی باشيشه بۆ پێكهاته‌كانی تر له توركمان وعه‌ره‌ب ،
چونكه چه‌نده ژماره‌ی كورسیيه‌كانيان زيادتر بێت ، ئه‌توانن وه‌ك به‌ڵگه‌ی پێگه‌ی
خۆيان له هاوكێشه سياسیيه‌كان ، به‌كاریبهێنن.
زيانه‌كه له كوێدايه
بوونی 6 ليست ، له‌مانه هه‌موويان نرخی كورسييه‌ك ده‌نگ ناهێنن ، جگه له
هاوپه‌يمانیی و گۆڕان "هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی گۆڕانيش زۆر مسۆگه‌ر نيه" ، هه‌موو
ليسته‌كانی تر ، پێش هه‌ڵبژاردن دۆڕاون! چاوه‌ڕوانیی به‌ده‌ستهێنانی كورسيیان لێ
ناكرێت له كه‌ركوكدا ، كه‌واته ده‌نگی هه‌موويان به هه‌ده‌ر ئه‌ڕوات ، به‌شێكی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ليسته براوه كوردييه‌كان و به‌شێكيشی بۆ ليستی براوه‌ی توركمان
و عه‌ره‌ب ئه‌ڕوات!
له‌به‌رئه‌وه‌ی ليسته‌كان كراوه بوون ، ئه‌و ليستانه قازانجی خۆشيان بوو ، له
ناوچه دابڕاوه‌كاندا هه‌موو به يه‌ك ليست داببه‌زانايه ، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌بوو
که به قازانجی ئه‌وان ته‌واو بووايه ، كورسيیان مسۆگه‌ر ئه‌كرد ، به‌ڵام ئێستا
هه‌م خۆيان دۆڕاند ، هه‌م هه‌موو قازانجێكيشيان به ده‌نگی كورد نه‌گه‌ياند
"مه‌به‌ستم له‌و لايه‌نانه‌يه که سبه‌ی كورسی ناهێنن له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا".
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
