له شه‌ڕی ڕزگارکردنی ناوچه داگیراوه‌کانه‌وه ، بۆ شه‌ڕێکی تری ناوخۆیی!
ئاسۆ بیاره‌یی

ئه‌م شه‌ڕه میدیایه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کیه‌تی ،
بۆنی شه‌ڕه‌کانی (نێوان جود و یه‌کیه‌تی) ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
پێشووی لێوه دێت!
ئه‌و ساڵانه که ڕژێمی به‌عسی داگیرکه‌ر ، ته‌نیا ناوه‌ندی شاره‌کانی
باشوری کوردستانی به ده‌سته‌وه مابوو ، ئه‌وه‌ش تا دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ
، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک گه‌ڕه‌که‌کانی شاری سلێمانییدا ، وه‌ک خه‌بات
و ئازادیی ، پێشمه‌رگه به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئه‌بینرا.
زۆربه‌ی شه‌ڕه خوێناوییه‌کان له شه‌ڕی میدیاوه ده‌ستپێئه‌که‌ن ،
زه‌مینه‌یان بۆ خۆشئه‌کرێت. له‌وێوه بیری شه‌ڕانگێزیی ئه‌بێته ئاکار
و ڕه‌فتاری کوشتن و مرۆڤه‌کان تاوانی کوشتن ده‌رهه‌ق به یه‌کتر
ئه‌که‌ن.
هه‌مووشمان ئه‌نجامی دووله‌تبوونی ماڵی کوردمان بینی که چۆن سوپای
سه‌ددام سه‌رکه‌وت و به ده‌یان پێشمه‌رگه بوون به قوربانیی شه‌ڕی
نێوان لایه‌نه‌کان. لێره‌شدا ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی کورد
لاوازبوو. با باسی شه‌ڕه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 نه‌که‌ین که تا
ئه‌مڕۆش شوێنه‌واری له دوو ئیداره‌ییدا له باشوری کوردستاندا
دیاره.
چ یه‌کیه‌تی ، یان چ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یان هه‌ر هێزێکی تری کوردیی
له باشوری کوردستان ، ئه‌بێت و ئه‌بوو وشه‌کانیان بکه‌ن به ئاگر و
ناوچه داگیرکراوه‌کانی پێ ئازاد بکه‌ن! نه‌ک وه‌ک دوژمن سه‌یری
یه‌کتر بکه‌ن ، به‌ڵام جیاوازیی نێوان کورد چییه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یان یه‌کیه‌تی بێت؟ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی
دوژمنایه‌تی و سوک سه‌یرکردنی یه‌کتر ، پێش هه‌موو شتێک نیشانه‌ی
دۆگمابوونی ئه‌و هێزانه‌یه و تێنه‌گه‌یشتنیان له پرۆسه‌ی دیموکراتی
بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه که ئه‌مڕۆ ده‌رگاکانی له به‌رده‌م
گلوباڵیزمدا کراوه‌ن و ئه‌خوازێت به‌ره‌و پێشکه‌وتن بڕوات. ئیتر
ئه‌مڕۆ تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی وه‌ک جاران ، پێش 18 ساڵ گۆشه‌گیر و
بێ‌ئاگا نیه له‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له کوردستان و جهیاندا
ڕووئه‌ده‌ن ، هه‌ر هێزێک و ڕێکخراوێکیش به ئاڕاسته‌ی مۆدێرن
کارنه‌کات ، پوکانه‌وه چاره‌نوسیه‌تی.
پێشاندانی دیله‌کانی یه‌کتر! ببورن ، ئه‌ندامه گه‌ڕاوه‌کانی یه‌کتر
له تیڤییه‌کانی گۆڕان و یه‌کیه‌تیدا ، له‌و وێنانه‌ی تێلێڤیزیۆنی
سه‌ددام ئه‌چن که کۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی پێشانئه‌دا که
گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ڕیزی نیشتمانیی (الصف الوطني) لای ڕژێمی عه‌ره‌بیی
عێراقیی!
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو هێز ، وزه‌ی خۆیان و جه‌ماوه‌ر بۆ شه‌ڕێک
ئاماده‌ئه‌که‌ن که ته‌نیا مالکی شۆڤێنی و حوده‌بای به‌عسپه‌روه‌ر
به‌رژوه‌ندی تیادا هه‌یه. به‌رده‌وامیی ئه‌و شه‌ڕه کاولکارییه ،
نیشانه‌ی هه‌ست نه‌کردنه به‌و مه‌ترسییانه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌رۆکی
باشوری کوردستانیان گرتووه ، مه‌ترسییه‌ک که خوێنی شه‌هیدانی
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و جینۆساید که هێنده‌ی تر له مێشک و بۆچوونی
تاکی کورددا کاڵ ئه‌کاته‌وه! مه‌ترسییه‌ک که ماڵی کورد پتر
په‌رته‌وازه و شیته‌ڵ شیته‌ڵ ئه‌کات.
نه‌ک ته‌نیا یه‌کیه‌تی و گۆڕان ،به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌ن و که‌سایه‌تی
کوردیی ، ئه‌بێت شه‌ڕه‌کانیان دژی داگیرکه‌رانی کوردستان چڕبکه‌نه‌وه
، کۆمه‌ڵه شه‌ڕێک بکه‌ن که ببێته هۆی ڕزگارکردنی شاری که‌رکوک و
ناوچه داگیرکراوه‌کانی تر ، شه‌ڕێک که ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کوردی
تیادا یه‌کگرتووتر بێت و داگیرکه‌ران به چۆکدا بدات بۆ به‌جێهێشتنی
خاکی کوردستان. شه‌ڕێک که دروستکردنی کوردستانی گه‌وره به‌رهه‌می
بێت و تاک و کومه‌ڵگه‌ی کورد تیایدا سه‌روه‌ر بێت.
ڕاگرتنی پڕیشکی ئه‌م شه‌ڕه میدیایه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و
یه‌کیه‌تی ، ئه‌رکی
هه‌موو ڕۆشنبیر و نیشتمانپه‌روه‌رێکه که دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه و
ئه‌یه‌وێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی مێژوو له لیتاوی شه‌ڕی کوردکوژییدا
نه‌چه‌قێت. ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه که کێشه سیاسییه‌کان وا
هان بدات که ئاڕاسته‌ی دیموکراتی وه‌ربگرن و گه‌ل سودیان لێ
وه‌ربگرێت ، نه‌ک ڕۆڵی خۆشکردنی ئه‌و شه‌ڕه نابوده که ئه‌بێته هۆی
دۆڕاندنی خۆیان و پێنوسه‌کانیان ، چونکه ڕۆشنبیر ئه‌رکی هۆشیاریی و
هاوته‌بایی خه‌ڵكی هه‌یه ، نه‌ک پشتیوانییکردنی لایه‌نێکی شه‌ڕ.
ئه‌و ڕۆڵه ئاشتییخوازه ، پێویسته بۆ یه‌کبوونی نه‌ته‌وه‌یی.
05-01-2010
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
