خۆهه‌ڵواسینیه‌وه‌ی به لیستی کوردستانییه‌وه ، کاره‌ساتێکی تر‌ه بۆ چه‌په‌کان
ئاسۆ بیاره‌یی
ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی کوردستان هه‌ڵوێسته‌کانی له جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی باشوری
کوردستانه‌وه نزیک بووایه!
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیی بۆ بارودۆخی کێشه و دیارده
هه‌مه‌لایه‌نه‌کان هه‌بووایه! سه‌ره‌ڕۆیانه و بێ به‌رنامه ، خۆی
فڕێنه‌ئه‌دایه باوه‌شی هه‌ردوو حیزبی گه‌نده‌ڵه‌وه (پ‌د‌ک و ینک) و زۆربه‌ی
کادێر و ئه‌ندامه‌کانی نه‌ئه‌کرد به کارمه‌نده هاوڕێ که هه‌ندێکیان گوێ
نه‌ده‌نه پرینسیپه‌کانی ڕێکخراوه‌یی و که‌ی بیانه‌وێت سه‌نگه‌ر بگۆڕن.
حیزبی شیوعی ئه‌گه‌ر خۆی به ته‌نیا دابه‌زێت و یه‌ک ده‌نگیش نه‌هێنێت ،
دۆخی که‌سێتی زۆر باشتر ئه‌بێت و سه‌ر له هاوڕێیان و لایه‌نگرانی
تێک‌ناچێت ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و حیزبه ، به‌و بیره هۆشمه‌نده‌وه ، خۆی
ئه‌کات به به‌شێکی کارگه‌ی گه‌نده‌ڵیی دوو زلهێزه‌که ، به‌رهه‌مه‌که‌ی
له ساردکردنه‌وه و وازهێنان و لاوازیی خۆی تێناپه‌ڕێت.
هاوپه‌یمانیی لاری ساڵانی نه‌وه‌د ، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌و حیزبه چ
داڕمانێکی ڕاسته‌وخۆ و جیابوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه. بێگومان
نه‌یارانی ئه‌و حیزبه هه‌رگیز چوارمشقی و بێخه‌م دانه‌نیشتوون ، به‌ڵکوو
هه‌میشه له بۆسه‌دا بوون بۆ ئه‌و حیزبه ، ته‌نانه خۆشیان له
شه‌ڕه‌کانی کوردکوژییش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه ، به‌ڵام چ پارتی ، یان
یه‌کیه‌تی و هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی تری نوێ ، به مافی خۆی ئه‌زانێت له‌سه‌ر
سه‌ری نه‌یاره‌کانی ، جه‌ماوه‌ری خۆی به‌رفره‌وان بکات.
دانه‌به‌زینی حیزبی شیوعی کوردستان به ته‌نیا ، ئه‌گه‌ر بزانرێت ، یان نا
، گه‌وره‌ترین زیان به خۆی و قه‌باره‌ی ئه‌و حیزبه ئه‌دات. دور نیه زۆر
له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌نگیش به گۆڕان و لایه‌نی تر نه‌ده‌ن ، بۆچی؟
بۆ ده‌رچوون له مۆرکی گه‌نده‌ڵیی و وابه‌سه‌ته‌یی به هه‌ردوو حیزبی
بنه‌ماڵه‌وه ، ئه‌ندامان و لایه‌نگره به‌شخوراوه‌کانی ئه‌و حیزبه ، بۆ
پوشێک ده‌گه‌ڕێن که ژیانی ڕۆژانه‌یانی پێ ڕزگار بکه‌ن ، ڕه‌نگه
هه‌ندێکیان به ناچاریی له‌به‌ر بژێوی ئابوری بێت که هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و
حیزبه کاربکه‌ن ، ئه‌گه‌ر هێزێکی تر ، بۆ نمونه گۆڕان ، ئه‌و ئاواته‌یان
بهێنێته دی ، بێگومان بێ دوودڵیی ده‌نگی خۆیانی پێئه‌ده‌ن. ئه‌ویش مافێکی
سروشتییه ، وه‌ک په‌نده کوردییه‌که (بۆیه پێت ئه‌ڵێم کاکه که
چۆله‌که‌م بۆ بگریت).
ئه‌بووایه حیزبی شیوعی کوردستان سه‌ره نیزه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی باشوری
کوردستان بووایه ، چونکه خاوه‌ن پاکترین بنکه‌ی جه‌ماوه‌ریی و مێژووییه
، ئه‌بووایه ببێت به ئه‌و هێزه به‌رهه‌ڵستکاره که چالاکانه بتوانێت
چاودێریی کاره‌کانی پارله‌مان بکات ، نه‌ک هێزێکی وه‌ک گۆڕان که له
پاشماوه‌ی هێزێکی تری خاوه‌ن مێژووی شه‌ڕانگێزه‌وه
جڵه‌و بگرێته ده‌ست و دووباره
ڕه‌نگه په‌لاماری حیزبی شیوعی و چه‌په‌کانی تر بداته‌وه ، یان بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ ، هانا بۆ هه‌موو هێزێک ببات ، ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی
کوردستانیش بن!
ئه‌بووایه حیزبی شیوعی وانه و ئه‌زمونی له ڕابوردووی وه‌ربگرتایه و له
ڕووداوه ناسکه مێژووییه‌کاندا ( قینی جه‌ماوه‌ر بۆ نمونه دژی
گه‌نده‌ڵیی) ، بارودۆخه‌که‌ی بقۆزتایه‌ته‌وه ، نه‌ک هه‌موو کێشه و
دیارده گرنگه‌کانی قوربانی کورسیه‌ک و موچه بکردایه ، به‌ڵام تا بۆرجوا
قازانجی خۆی نه‌بێت ، چۆن یارمه‌تی نه‌یاره‌کانی ئه‌دات! زۆر سه‌یره ،
ئه‌گه‌ر شیوعییه‌کان له باری تیۆرییه‌وه زرنگ نه‌بوونایه ، چۆن ئه‌مڕۆ
زۆربه‌ی کادێره‌کانی له ده‌زگای میدیای پارتی و ینک به بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانیشه‌وه ، ئه‌رک و پۆستی گرنگیان ئه‌بردبه‌ڕێوه؟
ئه‌و پرسیاره‌ی که ئه‌بێت سه‌کرده‌کانی ئه‌و حیزبه له خۆیانی بکه‌ن ،
ئه‌وه‌یه که ئایا حیزبی شیوعی به عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه ، ته‌نیا فێرگه
نیه بۆ په‌روه‌رده‌کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی کاری هۆشمه‌ندیی له
کۆمه‌ڵگه‌دا؟
بۆچی ئه‌و حیزبه ناتوانێت سودیان لێ وه‌ربگرێت بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌ی
چه‌پ له باشوری کوردستاندا؟
26-02-2010 سوید
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
