یادێک به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 47 ساڵ به‌سه‌ر کۆدێتا شومه‌که‌ی 8 ی شوباتدا

محه‌مه‌د ڕه‌شید (مام بارام)
کودێتای 8 ی شوباتی ساڵی 1963 که له لایه‌ن به‌عسییه شوڤێنیسته فاشیسته‌کانه‌وه
به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا کرا ، بارودۆخێکی سه‌ختی
به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقدا هێنا و قوربانیی یه‌که‌میش تیایدا ، شیوعییه‌کان
بوون.
حیزبی شیوعی عێراق هه‌ستی به‌وه کردبوو که کودێتایه‌کی وا به‌ڕێوه‌یه و
به‌عسییه‌کان بۆی له جموجوڵدان ، ئه‌وه‌ش له ڕێی ئه‌و زانیارییانه‌وه
که ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب ئه‌یاندا به سه‌رکردایه‌تی.
زۆر ڕا و بۆچوون له ناو حیزب‌دا هه‌بوو ، ته‌نانه‌ت له سه‌رکردایه‌تی
حیزبیشدا ، له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی قاسم دوژمنایه‌تی گه‌لی کوردی
ئه‌کرد و دیکتاتۆریی په‌یڕه‌وئه‌کرد و سوپایه‌کی زۆری بۆ دژایه‌تیکردنی
گه‌لی کورد ناردبووه کوردستان. له هه‌مان کاتدا له جه‌ماوه‌ریش دابڕابوو
، مه‌ترسی هاتنی به‌عسییه‌کانیش له ئارادا بوو ، بۆیه پێویسته حیزب بیر
له‌وه بکاته‌وه که ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت! به‌ڵام به
داخه‌وه حیزب گوێی له
پێشنیاره‌کان نه‌بوو!
ئه‌و بۆشاییه له لایه‌ن به‌عسییه‌کانه‌وه قۆسترایه‌وه و ئه‌و
کودێتا‌یه‌یان کرد که ئه‌نجامه‌که‌شی به کوشتنی شیوعییه‌کان کۆتایی هات.
ئه‌مه‌وێت هه‌ندێک یادی خۆم له‌و ڕۆژه شومه‌دا بۆ خوێنه‌ری کورد
به‌تایبه‌ت ، ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌یانه‌وێت ئه‌و مێژووانه بزانن
، بنوسمه‌وه ، به‌و هیوایه‌ی سودی لێ ببینن.
شیوعییه‌کان ئه‌یانزانی حیزبی به‌عس شوڤێنین و دژی دیموکراتی و
مافه‌کانی گه‌لی کوردن ، بۆیه هاتنیان بۆ سه‌ر حوکم ، به کارێکی
مه‌ترسیدار ئه‌زانی و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که ڕێگر بن له به‌رده‌م
سه‌رکه‌وتنیدا.
ئه‌و کاته من ئه‌ندامی ڕێکخراوی حیزبی شیوعی له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی
بووم که پێی ئه‌وترا (قطاع) ، ئه‌و ڕێکخراوه‌ش وه‌ک هه‌موو
ڕێکخراوه‌کانی تری حیزب له ئاماده‌ییدا بووین بۆ ڕه‌ددانه‌وه‌ی
کودێتا.
من وه‌ک ئه‌ندامی لیجنه‌ی فریاکه‌وتن (طواريء) ، په‌یوه‌ندیی
تایبه‌تییم له‌گه‌ڵ هاوڕێی شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌حمود حه‌لاق هه‌بوو که
به‌رپرسی سلێمانیی بوو.
بڕیار بوو له کاتی ڕوودانی پلانه‌که ، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه بکه‌م
و ڕێنماییه‌کان له‌و وه‌ربگرم. ئه‌و کاته من له‌گه‌ڵ ئه‌م
تێکۆشه‌رانه: عه‌بدوڵای میرزا و ساڵحی میرزا که برا بوون و به
داخه‌وه هه‌ردووکیان شه‌هید بوون ، نانه‌واخانه‌یه‌کمان هه‌بوو ، لای مزگه‌وتی دارۆغا.
تازه ده‌ستمان به نانکردن کردبوو ، دوو سێ مامۆستا که ماڵه‌کانیان
له دوکانه‌که‌مانه‌وه نزیک بوو ، هاتن بۆ نان کڕین ، یه‌کێک له
مامۆستاکان وتی ئه‌زانن به‌عسییه‌کان کودێتایان کردووه؟
هه‌ر که هه‌واڵه‌که‌م بیست ، ده‌ستم له کاره‌که‌م هه‌ڵگرت و به‌ره‌و
ماڵه‌وه ڕۆیشتم. ماڵه‌که‌مان له دوکانه‌وه نزیک بوو. کاتێک که
گه‌یشتمه ماڵه‌وه ، به په‌له ڕادیۆکه‌م کرده‌وه و گوێم له مارش
و به‌یان خوێندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان بوو ، زانیم که پلانه‌که
سه‌ریگرتووه.
به په‌له به‌رگی ئیشم گۆڕی و ئه‌و به‌یانییه کزه بایه‌کی ساردی
هه‌بوو. به ڕۆیشتنی نیوه ڕاکردن ، به‌ره و لای ماڵی هاوڕێ ئه‌حمه‌د
چووم که ماڵیان له پشت مزگه‌وتی حاجی حان بوو.
له نیوه‌ی ڕێگا بووم ، عه‌ره‌بانه‌یه‌کی تریشقه* به‌ره‌و ڕووم
ئه‌هات ، کاتێک که گه‌یشته لام ، وه‌ستا و هاوڕێ ئه‌حمه‌د دابه‌زی و
وتی هاوڕێ منیش بۆ لای تۆ ئه‌هاتم. پێمی وت کودێتاکه کراوه و
بڕیاره ئێمه وه‌ک حیزبی شیوعی له به‌غدا و شاره‌کانی تر ،
به‌رهه‌ڵستییان بکه‌ین ، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش له سلێمانیی
جه‌ماوه‌ر کۆبکه‌ینه‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رببڕین و ئه‌و
کودێتایه ڕیسوا بکه‌ین که دژ به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌لانی
عێراقه ، به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد.
وتم باشه ئێمه جه‌ماوه‌ر کۆئه‌که‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئایا به ده‌ستی
به‌تاڵ هیچمان پێ ئه‌کرێت؟ له کاتێکدا که ئێمه ڕووبه‌ڕووی تانک و
تۆپ و سه‌رباز ئه‌بینه‌وه؟
له وه‌ڵامدا وتی ئێمه هاوڕێیانی سه‌رباز و ئه‌فسه‌رمان هه‌یه!
(له مقه‌ڕی لیوای 4 که زه‌عیم سدیق ئامری بوو ، که‌سێکی قه‌ومیی
شوڤێنیی بوو ، زۆر دژی گه‌لی کورد بوو له سلێمانیی).
بڕیاره ده‌ست بگرن به‌سه‌ر مقه‌ڕه‌که‌دا و سود له‌و چه‌کانه
وه‌ربگرین.
هه‌ر وا به ده‌م قسه‌کردنه‌وه ئه‌ڕۆیشتین بۆ لای مزگه‌وتی حاجی
مه‌لا شه‌ریف ، تا گه‌یشتینه ئه‌وێ نزیکی ده هاوڕێیه‌ک کۆبوونه‌وه.
بیرم له مایکرۆفۆنی مزگه‌وته‌که کرده‌وه که له ڕێیه‌وه
بانگه‌واز بکه‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر.
دوو هاوڕێم بانگکرد که بچن مایکرۆفۆن ئاماده‌بکه‌ن ، دواتر چوومه
ژوره‌وه و به ناوی حیزبه‌وه داوام له جه‌ماوه‌ر کرد که ناڕه‌زایی
خۆیان ده‌رببڕن ، دژی هاتنی حیزبی به‌عس.
نزیکه‌ی 15 خوله‌ک قسه‌مکرد و تیایدا به هه‌موو جۆرێک حیزبی به‌عسم
ڕیسوا کرد و کاره خراپه‌کانیم ڕونکرده‌وه. هاوڕێیان داوایان کرد
بچمه ده‌ره‌وه ، بینیم خه‌ڵکێکی زۆر کۆبووه‌ته‌وه که زیادتر له
دوو سه‌د که‌س ئه‌بوون.
ئه‌و کاته (خدر شه‌وکه‌ت ئه‌ندامی لیجنه‌ی محه‌لی سلێمانیی) بوو ،
یاریده‌ده‌ری هاوڕێ ئه‌حمه‌د بوو. پێمیان وت به‌رده‌وام ببه له‌سه‌ر
ده‌ربڕینی ئه‌و ناڕه‌زاییانه و ئه‌و وتانه له دژی کودێتا و بڕۆن
به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی سابونکه‌ران و له‌وێشه‌وه بۆ به‌ر ده‌رگای
سه‌را.
ئیتر هه‌ر له‌وێوه هاوڕێیان منیان خسته سه‌ر شان و منیش به‌رده‌وام
له دژی کودێتا (هوتافم) ئه‌دا.
به‌ره‌به‌ره جه‌ماوه‌ر ڕوو له زیاد بوون بوو ، تا گه‌یشتینه به‌ر
ده‌رکی سه‌را ، 3 تا 4 هه‌زار
که‌س کۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانه‌که فره‌وانتر بوو.
له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رادا ، شه‌ش حه‌وت تانک و زرێپۆش (موده‌ڕه‌عه)
ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ری شه‌قامه‌کانیان گرتبوو ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی
زۆر سه‌رباز.
له‌سه‌ر شانی هاوڕێیان بووم ، هه‌ر که له ده‌بابه‌کان نزیک
بووینه‌وه ، چوومه سه‌ر ده‌بابه‌یه‌ک و داوام له سه‌رباز و
ئه‌فسه‌ره‌کان کرد که بێنه پاڵ جه‌ماوه‌ر و له دژی ئه‌و کودێتایه
بوه‌ستنه‌وه.
بانگه‌وازه‌کانم که به زمانی عه‌ره‌بیی بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن
تیایدا شۆڤێنیی به‌عس و دژ به مرۆڤایه‌تییانم بۆ باسئه‌کردن. له‌و
لاشه‌وه هاوڕێ ئه‌نوه‌ر عوسمان چوو بووه سه‌ر ده‌بابه‌یه‌کی تر ،
ئه‌ویش وه‌ک من دروشمه‌کانی ئه‌وته‌وه و بانگه‌وازی بۆ سه‌ربازه‌کان
ئه‌کرد. ژماره‌یه‌ک سه‌رباز هاتن به ده‌م بانگه‌وازه‌کانه‌وه و چه‌ک
و سداره‌کانیان هه‌ڵئه‌سوڕان و ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌نگمان و وه‌ک
ئێمه هوتافیان ئه‌دا.
پاش ماوه‌یه‌ک هێزێک سه‌ربازی تر هاتن به فه‌رمانده‌یی ئامر (ئینزیباتی عه‌سکه‌ریی) به ناوی ڕه‌شاد مه‌هداوی و ڕووی
کرده من و وتی (عافیة عافیة ، انتم مؤیدون للثورة) ، منیش وتم
ئه‌مه شۆڕش نیه و کودێتایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی فاشیستییه له دژی
گه‌له و بڕوخێت. به‌و شێوه‌یه که‌وتینه قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ئامره‌که
و کاتێکم زانی هێزێکی تر هات و جه‌ماوه‌ره‌که نه‌یتوانی به‌رگریی
بکات و بڵاوه‌یان کرد و من به ته‌نیا مامه‌وه!
زیادتر له په‌نجا پۆلیس و سه‌رباز ، چوار ده‌ورمیان گرت ، منیش تا
توانام تیادا بوو ، خۆم نه‌دا به ده‌سته‌وه ، تا له په‌لوپۆ
که‌وتم.
دواتر نزیکه‌ی په‌نجا مه‌تر به ڕاکێشان بردمیان بۆ ناو سه‌را ،
هه‌ستم به‌وه ئه‌کرد که لێیان ئه‌پرسیم ناوت چییه و منیش ناوی خۆم
پێ نه‌ئه‌وتن. کاتێک به هۆش خۆم هاتمه‌وه ، بینیم له‌سه‌ر
قه‌ره‌وێڵه ڕاکشاوم و دوو سۆنده له لوتمدایه! وتم من بۆ لێره‌م و
ئه‌وه چییه به لوتمه‌وه؟ سیسته‌رێک له پشت سه‌رمه‌وه بوو ، وتی
ئه‌وه خه‌سته‌خانه‌یه و ئه‌وه‌ش ئۆکسجینه ، وتی کوردی که‌لله ڕه‌ق
کوشتوویانیت و حه‌پسیشیت! که وای وت ، سه‌یری ناو قاوشه‌که‌م کرد ،
لای ده‌رگاکه چوار پۆلیس وه‌ستا بوون ، ئیتر موچڕکێک به له‌شمدا هات
و وریا بوومه‌وه و یه‌کسه‌ر بیرۆکه‌ی خۆده‌ربازکردن هاته
مێشکمه‌وه. چاوم بۆ جل و پێڵاوه‌کانم ئه‌گێڕا ، یه‌کێک له ده‌سته
خوشکه‌کانی خوشکم که خه‌ڵکی مه‌ڵکه‌ندی بوو ، له‌وێ بوو ، هاتبوو بۆ
لای مێرده‌که‌ی که نه‌خۆش بوو ، وتی محه‌مه‌د گیان چۆنیت؟
وتم زۆر خراپم.
وتی چیت پێویسته با یارمه‌تیت بده‌م؟
پێشتر به حوکمی ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک له خه‌سته‌خانه که‌وتبووم ،
شاره‌زای ناو خه‌سته‌خانه‌که بووم ، ئه‌مزانی که لای
ته‌والێته‌که‌وه ده‌رگایه‌ک هه‌یه بۆ پشت خه‌سته‌خانه‌که ئه‌چێت.
سۆنده‌کانم له لوتم ده‌رهێنا ، به ئافره‌ته‌که‌م وت ئه‌مه‌وێت
یارمه‌تیم بده‌یت ، ئه‌چمه ته‌والێت. وتم ناتوانم به پێی خۆم بڕۆم!
ئه‌ویش مه‌ردانه هاته بن باڵم و نه‌عله‌کانی خۆی دامێ و کردم
به‌سه‌ر پێمه‌وه و ورده ورده بۆ لای ته‌والێته‌که ڕۆیشتین. خۆم وا
پێشاندا که ناتوانم بڕۆم ، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان شکی هه‌ڵهاتنم لێ
نه‌که‌ن ، بۆیه که چاویان پێم که‌وت ، هیچ دوام نه‌که‌وتن ، دیار
بوو شاره‌زاش نه‌بوون و نه‌یانئه‌زانی که ده‌رگایه‌ک له پشته‌وه بۆ
ده‌ره‌وه هه‌یه.
کاتێک که نزیک ته‌والێته‌که بوومه‌وه ، به ئافره‌ته‌که‌م وت زۆر
سوپاست ئه‌که‌م ، تۆ بڕۆ ، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بووم که
پۆلیسه‌کان ئاگایان لێ نیه ، ده‌ستم برد بۆ ده‌رگاکه و کردمه‌وه و
نه‌عله‌کانم گرت به ده‌ستمه‌وه ، چونکه نه‌مئه‌توانی به
نه‌عله‌کانه‌وه ڕابکه‌م و چوومه ده‌ره‌وه و له حه‌وشه‌ی خه‌سته‌خانه‌که‌وه بۆ لای
دیواری ده‌ره‌وه و به‌سه‌ر شیشه‌کاندا بازمدا. سه‌یری ئه‌ملا و
ئه‌ولای خۆم کرد ، له‌سه‌ر جاده‌که دوو ده‌بابه‌ی لێ بوو ، یه‌کێک
لای (ته‌جنید که ڕووبه‌ڕووی خه‌سته‌خانه‌که بوو) ، یه‌کێکیش لای
(سجن که ئه‌که‌وته سه‌رووی خه‌سته‌خانه و له هه‌مان شه‌قام که
جمهوری پێئه‌وترا) ، هه‌وایه‌کی زۆر سارد ئه‌هات ، به‌رگی وام له
به‌ردا نه‌بوو ، دیار بوو هاتوچۆ قه‌ده‌غه بوو ، به په‌له و به
ڕاکردن خۆم کرد به کۆڵانی مه‌ڵکه‌ندیدا و که گه‌یشتمه ئه‌و به‌ری
جاده‌که ، بینیم دوو که‌س به‌ره‌و ڕووم ئه‌هاتن و لێم نزیک بوونه‌وه
، ناسیمن هاوڕێیان عوسمان میرزا و ڕه‌زا مسته‌فا بوون ، عوسمانیش برای
ساڵح و عه‌بدوڵا میرزا بوو ، هه‌ر له‌و نانه‌واخانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵمان
ئیشی ئه‌کرد.
هه‌رسێکیان شیوعی بوون ، دوای ئه‌وه‌ی به خۆشحاڵییه‌وه باوه‌شیان
پیامداکرد ، وتیان ئه‌وه ئێمه حیزب ناردوینی که دکتۆر ببینین و داوای ئه‌وه‌ی لێ
بکه‌ین که ئاگاداری ته‌ندروستی تۆ بێت ، منیش سوپاسم کردن و ئاگادارم
کردن که من خۆم ده‌ربازکردووه و هاوڕێیانی تر ئاگادار بکه‌نه‌وه.
وتیان ئه‌ته‌وێ بۆ کوێ بچیت ، با بتبه‌ین ، یان له‌گه‌ڵت بین ، به‌ڵام
من پێموتن که خۆم ئه‌ڕۆم و پێویستم پێتان نیه ،
نه‌مویست ئه‌وان بزانن بۆ کوێ ئه‌چم.
سه‌رماکه‌ی زۆر بوو ، کاژێرێک له شه‌و ڕۆیشتبوو ، نزیکترین ماڵ
لێمه‌وه که جێی بڕوا بوو ، ماڵی هاوڕێ له‌تیفی نانه‌وا بوو ، له
ده‌رگام دا و چوومه ژوره‌وه. کاتێک که له‌تیف و براژنه فاتمه‌ی
هاوسه‌ری چاویان به من که‌وت ، زۆر سه‌رسام و خۆشحاڵ بوون ، چونکه
ده‌ستیان له بینینه‌وه‌ی من شتبوو. سنگم بریندار بوو ، به په‌له
بردمیانه ژوره‌وه و عه‌لادینیان بۆ هێنام.
پاڵتۆیه‌کی سه‌ربازیی هه‌بوو ، دای به شانمدا ، که‌مێک خواردنم خوارد
و چایه‌کم خوارده‌وه ، دوای چاره‌کێک ، هاوڕێ له‌تیف وتی که هاتیت
بۆ ئێره ، که‌س تۆی بینی؟ وتم نه‌خێر ، به‌ڵام له ڕێگا هه‌ردوو
هاوڕێ ڕه‌زا و عوسمانم بینی ، ئه‌یانویست بێن بۆ نه‌خۆشخانه بۆ لام.
هاوڕێ له‌تیف له‌گه‌ڵ من پێکه‌وه ئه‌ندامی (قطاع) ی مه‌ڵکه‌ندی
بووین. هاوڕێیه‌کی زیره‌ک و ڕۆشنبیر بوو ، هه‌ر که وتم ئه‌و دوو
هاوڕێیه‌م بینیوه ، وتی هه‌سته لێره مه‌مێنه! پێکه‌وه ڕۆیشتین ،
تا سه‌ر سه‌ده‌که که ئیبراهیم پاشای ئێستایه ، له‌وێ پێمی وت من تا
ئێره له‌گه‌ڵت هاتم ، ئیتر لێره‌وه خۆت بۆ کوێ ئه‌چیت بچۆ و پێویستت
به من نیه ، منیش به سوپاسه‌وه ماڵئاواییم لێکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که من له مه‌ڵکه‌ندی ناسراو بووم ، بۆ هه‌ر ماڵێک بچوومایه ،
پێشوازییان لێئه‌کردم و ماڵی خۆشم و خوشکیشم هه‌ر له‌وێ بوو ، به‌ڵام
له‌به‌ر پاراستنی خۆم ، ئه‌بووایه بچم بۆ ماڵێکی تر ، بۆیه ماڵی
وه‌ستا حه‌سه‌نی حاجی عه‌زیز که (هاوڕێیه‌کی ئازا و چالاک بوو ،
ئه‌ندامی لیجنه‌ی قاعیدیی بوو ، خۆشم به‌رپرسی لیجنه‌که بووم)
هه‌ڵبژارد و له ده‌رگام دا و هاتن ده‌رگایان لێم کرده‌وه و زۆر
گه‌شانه‌وه به بینینم.
وتیان ئێستا باسی تۆمان ئه‌کرد ، به ڕاستیی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
نه‌بووین که بتبینینه‌وه. منیش بۆیانم گێڕایه‌وه که چۆن
ڕامکردووه و پێموتن که ته‌ندروستییم خراپه و بڕۆن به دوای هاوڕێ
غه‌ریب هه‌ورامییدا (برینپێچ بوو) ، ئه‌ویش ئه‌ندامی هه‌مان لیجنه
بوو ، هاوڕێیه‌کی ئازا و دڵسۆز بوو. هه‌روه‌ها پێموتن هاتنی بۆ لای من ، جگه له خۆی ، نابێت
که‌س بزانێت! چونکه ماڵه‌که نزیک بوو ، هاوڕێ غه‌ریب له ماوه‌ی
بیست خوله‌کدا گه‌یشته لام. هه‌ندێک ده‌رمانی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا بوو.
کاتێک که چاوی پێم که‌وت ، زۆری پێ خۆش بوو ، ته‌ماشای له‌شم و سنگم
و شانمی کرد ، زۆربه‌ی له‌شم له ئه‌نجامی ڕاکێشان و لێداندا ،
بریندار بووبوو. ئه‌ویش لێزانانه ده‌رمانی کردم و ده‌رزی ئازاری
لێدام ، زۆر سوپاسم کرد و ڕۆیشت. هه‌واڵم بۆ هات که مه‌فره‌زه‌ی ئه‌من
و پۆلیس چوونه‌ته سه‌ر ماڵی خۆم و خوشکم و داوای منیان کردبوو ،
هه‌روه‌ها چووبوونه سه‌ر ماڵی هاوڕێ له‌تیف که پێشتر له ماڵیان
بووم و گرتبوویان!
چوار ڕۆژ له ماڵی هاوڕێ حه‌سه‌ن مامه‌وه. ئیتر که هه‌ستمکرد
ته‌ندروستییم باشتره ، به پێویستم زانی جێگاکه‌م بگوازمه‌وه.
هه‌واڵم نارد بۆ هاوڕێ به‌کری ته‌لێ که شیوعییه‌کی ئازا بوو ،
ئه‌ندامی حیزب بوو ، هه‌روه‌ها برا گه‌وره‌که‌ی به ناوی عه‌باس که
دۆستی حیزب بوو ، هه‌روه‌ها باجی ته‌لێی دایکیشیان دۆستی حیزب بوو ،
وتم ئه‌چم بۆ ماڵی ئه‌وان ، ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه وتبووی با بێت.
زۆر سوپاسی ماڵی هاوڕێ حه‌سه‌نم کرد و شه‌و به سه‌ربانی دوو ماڵی
تردا ده‌رچووم بۆ ماڵی به‌کر که ته‌نیا سه‌د مه‌ترێک له‌وانه‌وه دور
بوو.
ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی هاوڕێکانی تر ، زۆر خۆشحاڵ بوون. له‌وێ
مامه‌وه و په‌یوه‌ندییم کرد به حیزبه‌وه و که‌وتمه‌وه کاری
حیزبیی.
دوای دوو ڕۆژ ، هاوڕێی نه‌مر ئه‌حمه‌د مه‌حمود حه‌لاق هات بۆ لام و
خۆشحاڵیی ده‌ربڕی و ماچمی کرد و منیش شێوه‌ی ده‌ربازبوونه‌که‌مم بۆ
گێڕایه‌وه. ئه‌ویش ده‌ستخۆشیی و ئافه‌رینی لێمکرد ، هه‌م بۆ بینینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی که هه‌مبووه له خۆپێشاندانه‌که‌دا و
هه‌م بۆ خۆده‌ربازکردنه‌که‌ش.
دوایی که‌وتینه وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رگرتنی ئه‌و کودێتایه
و لێم‌پرسی وا بڕیار بوو که حیزب له ڕێی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
کودێتاکه‌وه خۆی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت و هاوڕێیانمان له
سوپادا کاری خۆیان بکه‌ن! به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی که تۆ خۆت بۆمت
باسکرد ، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو!
ئه‌ویش بۆمی ڕونکرده‌وه و وتی وا بڕیار بوو که ئه‌فسه‌ره‌کانمان
ده‌ست بگرن به‌سه‌ر مقه‌ڕی لیوادا و زه‌عیم سدیق بگرن و حه‌پسی بکه‌ن
و سود له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان وه‌ربگرین ، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن
و پێش ئه‌وه‌ی به کاره‌که هه‌ڵبستن ، خۆیان گیران.
هه‌روه‌ها له به‌غدا و چه‌ند شارێکی تر مقاوه‌مه کرا ، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
وتم هاوڕێ ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه که حیزب گوێڕایه‌ڵی ڕا و
پێشنیاره‌کانی ئه‌ندامانی حیزب و دۆستانی نه‌بوو ، به‌وه‌ی که زوو
ده‌ستپێشخه‌ریی بکات و هه‌له‌که له ده‌ست نه‌چێت! هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
که له کاتی ته‌قه‌کردن له عه‌بدولکه‌ریم قاسم دا ڕوویدا و له‌و
کاته‌دا هه‌موو شه‌قام له‌ژێر کۆنترۆڵی شیوعییه‌کاندا بوو له (رأس
القریة).
هه‌ر ئه‌و کاته حیزب ئه‌یتوانی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ،
بۆیه که‌وتینه ئه‌م کاره‌ساته‌وه و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی حیزب ،
له‌وانه هاوڕێ سه‌لام عادل که سکرتێر بوو شه‌هید بوون ، زۆریش له
ئه‌فسه‌ره ئازادییخوازه‌کانمان که له سوپادا بوون ، شه‌هیدکران ،
له‌وانه جه‌لال ئه‌وقاتی (فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی) ، داود جه‌نابی
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی که‌رکوک و مه‌هداوی و ماجد موحه‌مه‌د ئه‌مین و
ئه‌وانی تر ، هاوڕێ
ئه‌حمه‌د له وه‌ڵامدا وتی حیزب گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه که پێش به‌و
پلانه بگرێت و خۆی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت! به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو
نه‌بووین.
چوونمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار
له ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژییه‌ی که له دوای کودێتاکه‌وه له
لایه‌ن به‌عسییه‌کانه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ سه‌ختتر ئه‌بوو ،
حکومه‌تی به‌عس بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی دا ، ئیتر زۆر له
تێکۆشه‌رانی شیوعی شاریان به‌جێهێشت و ڕوویان له شاخ و گونده‌کانی
کوردستان کرد.
ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک هاوڕێ بووین ، له‌وانه (ئه‌حمه‌دی مارف نانه‌وا ،
فیکره‌ت جاوید ، ئه‌حمه‌د حه‌بیب ، جه‌لال که‌ریم ، مامۆستا عه‌تا ،
قاسم مه‌جید و هه‌ندێک له هاوڕێیانی عه‌ره‌ب) ، چووبووینه ده‌ره‌وه
و نزیکه‌ی مانگێک له گوندی ئاڵه‌سیاو ماینه‌وه که ئه‌که‌وێته
ئه‌ودیوی شاخی گۆیژه‌وه ، ئه‌و گونده سه‌ر به شێخ له‌تیفی کوڕی شێخ
مه‌حمود بوو ، ئه‌و نه‌مره هاوکارییه‌کی زۆری کردین ، له ڕووی جێگه
و خواردن ، وه‌ک فه‌رده شه‌کر و ئارد و سنوقه چا و شتی تر.
دوای مانه‌وه‌مان له‌وێ ، به بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی که ئه‌و کاته
عه‌لی عه‌سکه‌ریی به‌رپرسی چوار‌تا (شارباژێڕ) بوو ، ئاگادارکراین که
ئه‌بێت ئێمه بچین بۆ مالومه بۆ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی پارتی
دیموکراتی کوردستان که مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌وێ بوو.
ڕۆژێک هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د دوای ڕوودانی کودێتاکه به شه‌ش مانگ ،
هات بۆ مالومه و سه‌ردانمانی کرد ، ئه‌و کاته نزیک سه‌د که‌س
ئه‌بووین. هه‌ندێک قسه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و کوردستان بۆمان
کرد و وتی نامه‌ی
مه‌لا مسته‌فام بۆ (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) هێناوه که ئه‌و چه‌کانه‌مان بۆ
بگێڕنه‌وه که له قه‌ره‌چه‌تان گرتوویانه. دوای ئه‌وه من پرسیاری
ئه‌وه‌م لێ کرد بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر حیزب له‌ژێر
ئینزاردا بوو ، زانیاریی بۆ ئه‌هات و پلانی دائه‌نا ، که‌چی ئه‌و
کودێتایه سه‌رکه‌وت و حیزب تیایدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ، یان بۆچی
ئه‌بێت ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌کان له ماڵی خۆیاندا بکوژرێن؟
ئه‌گه‌ر له ئینزاردا بوون! له ماڵه‌وه چی‌یان ئه‌کرد؟
ئه‌و هه‌ندێک ڕونکردنه‌وه‌ی دا ، له‌وانه ، وتی ئێمه پشتی ته‌واومان
به ئه‌فسه‌ره سه‌ربازییه‌کان بوو ، چه‌ند جارێکیش به‌عسییه‌کان
کاتژمێری سفریان دائه‌نا که ئه‌و کودێتایه بکه‌ن ، ئێمه‌ش
ئه‌فسه‌ره‌کانی خۆمان ئاگادارئه‌کرد که ئاگاداربن ، به‌ڵام
به‌عسییه‌کان چه‌ند جارێک کودێتاکه‌یان دوائه‌خست ، به‌وه‌ش بێ بڕوایی
له کردنی کودێتا لای ئه‌فسه‌ره‌کان دروست بووبوو.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه کورته‌یه‌کی ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌یه که ئه‌کرێت
ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت ، به‌ڵام به هیوای ماندوونه‌کردنی
خوێنه‌ر ، کورتمکردووه‌ته‌وه و له کۆتاییدا ئه‌مه‌وێت سوپاس و
پێزانینی خۆم بۆ ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه ڕابگه‌یه‌نم که په‌یوه‌ندییان
به‌م چه‌ند ڕووداوه‌وه هه‌بووه و یارمه‌تییان داوم ، له‌وانه
هاوڕێی خۆشه‌ویست له‌تیفی نانه‌وا (هیوادارم له ژیاندا مابێت) ،
چونکه ئه‌م هاوڕێیه کاتێک به زیره‌کیی خۆی منی له ماڵیان هه‌ستان
و ناردمی بۆ جێگایه‌کی تر ، دوای من هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئه‌من گرتبووی و
دوای ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر که هیچی له‌سه‌ر من نه‌درکاندبوو ، سێ ساڵ له
به‌ندیخانه‌ی (فضیلیة)دا ، گیرا.
* عه‌ره‌بانه‌ی تریشقه ، عه‌ره‌بانه‌ی دوو ئه‌سپیی بوو که له‌جیاتی تاکسی ، هاتوچۆی پێ ئه‌کرا.
2010-01-30
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
