كاتى ئه‌وه هاتووه که كه‌ركوكیيه‌كان ده‌نگێكى ژيرانه بده‌ن

گۆران دووکانیی
دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌ڵێنى ناڕاست و چه‌واشه‌كارى دوو
حيزبى ده‌سه‌ڵاتداردا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان
بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان!
دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى زۆرينه‌ى پۆسته
سه‌ره‌کیيه‌كانى به‌غدا له لايه‌ن به‌رپرسانى پارتى و يه‌كیه‌تيیه‌وه
له‌سه‌ر حسابى كه‌ركوك و كه‌ركوكیيه‌كان!
دواى حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئازادبوونى شارێكدا كه به‌رپرسی پارتى
و يه‌كیه‌تى نه‌ما خاوه‌ن كۆشك و ته‌لار و (مه‌زره‌عه‌ى) قه‌شه‌نگ نه‌بێت و
دانيشتووانى ئه‌و شاره‌ش دواى سه‌دان به‌ڵێن و په‌يمان ، ڕۆژ له دواى ڕۆژ
له كۆڵه‌مه‌رگیيدا ژيان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن!
ئيتر لێره به دواوه ، پێويسته كه‌ركوكيیه‌كان ئاوڕێك له به‌ڵێنه‌كانى
ڕابوردووى پارتى و يه‌كیه‌تى بده‌نه‌وه و دواجار به ويژدانه‌وه له‌سه‌ر
سنوقه‌كانى ده‌نگدان ، ده‌نگێكى حه‌كيمانه بده‌ن.
لێره‌دا پرسياره جه‌وهه‌ريیه‌كه ئه‌وه‌يه ، له ماوه‌ى حه‌وت ساڵى
ڕبوردوودا جگه له دووباره به‌حيزبيیكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره و خستنه‌وه‌ى
گه‌راى حيزب به جۆرێك كه كۆڵانى نه‌ما نه‌كرێت به باره‌گاى لق و
مه‌ڵبه‌ند و ناوچه و كۆميته! كه دواجار جگه له بارگرانیى و خستنه‌وه‌ى
تۆوى دووبه‌ره‌كیى ، ئاكامى ئه‌و به‌حيزبيیكردنه چی لێ ڕسكا؟
له لايه‌كی تره‌وه ، زۆرينه‌ى پۆسته سه‌ره‌کييه حكوميیه‌كانى ئه‌و
شاره ، به ده‌ست به‌رپرسانى يه‌كیه‌تى و پارتيیه‌وه بوو ، كه‌چى
به‌رهه‌مى حه‌وت ساڵ حوكمڕانیيكردنيان ، شاره قودس و دڵه‌كه‌ى مامه و
كاكه ، به‌پێى دوایين ڕاپرسی ، پێشه‌نگى گه‌نده‌ڵترين پارێزگاى عێراق
ده‌رچوو له ڕووى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارويه‌وه!
ئه‌وه هه‌ر سه‌ركردايه‌تى كورده و له‌سه‌ر بڕيارى سه‌رۆككۆمار خۆی له
سه‌ردانێكيدا بۆ ئه‌و شاره ، به يه‌ك چاو ئه‌ڕوانێته گشت پێكهاته‌كانى
كه‌ركوك و له (32% به 32% به32%) ماف ئه‌دات به توركمان ، عه‌ره‌ب و
كورده‌كان به بێ جياوازیى ڕێژه‌ییى له‌و شاره‌دا! ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى
كه زۆرترين ڕێژه‌ى دانيشتووانى ئه‌و شاره كورده و پاشان هه‌ر
ڕاگه‌ياندنه حيزبیيه‌كانى دوو حيزبى ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان ئه‌يكه‌ن به
هاتوهاوار و داواى هه‌رچى زووتره (ئيستيفتا) له حكومه‌تى ناوه‌ند
ئه‌كه‌ن! ئاخر ئه‌مه جگه له گاڵته‌كردن به عه‌قڵى ميلله‌ت و
به‌تايبه‌تیيش كه‌ركوكيیه‌كان ، ته‌نانه‌ت به توركمان و عه‌ره‌بيشه‌وه ،
چ خوێندنه‌وه‌يه‌كى لۆجيكیى بۆ ئه‌كرێت؟
ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ميليشيا و بۆديگاردانه‌ى يه‌كیه‌تى و پارتى خۆیان بوون له
دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه ، ئه‌و (فه‌زيحه) و ناشرينیيانه‌ى كه له
ماوه‌ى 12 ساڵى ڕابوردوودا له هه‌رێمى كوردستاندا کردیان ، هه‌مان ئه‌و
سيناريۆ و (فه‌زيحه) و كاره قێزا‌ویی و ناشیرينانه‌يان له كه‌ركوكيشدا
دووباره كرده‌وه و كه‌وتنه تێرۆركردن و بێسه‌روشوێنكردنى نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسانى
كورد له‌و شاره‌دا ، ديارترين نمونه‌ش تێرۆركردنى ڕۆژنامه‌نوسێكى وه‌ك
سۆرانى مامه حه‌مه كه له به‌هارى ته‌مه‌نيدا تێرۆريانكرد.
ئه‌گه‌رچى به‌عس به گرتنه‌به‌رى ده‌يان ڕێ و هه‌وڵى جۆراوجۆر نه‌يتوانى
شوناسی كوردبوون و كوردايه‌تى له‌و شاره‌دا بخنكێنێت ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى
كوردیى له ماوه‌ى ڕابوردوودا به مامه حه‌مه‌كردن بۆ عه‌ره‌ب و توركمانه
شۆڤێنيسته‌كان و پێدانى زه‌وى ، خانوو و ئيمتيازاتى حيزبیى جۆراوجۆر پێيان
، خه‌ريكه ماڵى كوردبوون و كوردايه‌تى له‌و شاره‌دا به‌ره‌و وێرانه ئه‌بات!
تاڵه‌بانیى ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى تيادايه كه خانوو و پاره و ئيمتيازاتى جۆراوجۆر
ببه‌خشێت به توركومانه‌كانى ئه‌و شاره! به‌ڵام ئاماده‌یی ئه‌وه‌ى تيادا
نيه که ئاوڕێك له ماڵه كورده هه‌ژار و مناڵه پێ په‌تيیه‌كانى گه‌ڕه‌كى
په‌نجا عه‌لى و باروتخانه و مه‌لعه‌به‌كه‌ى كه‌ركوك بداته‌وه!
ئه‌وه‌ى له هه‌موشى گرنگتره كه پێويسته كوردانى كه‌ركوك ئێستا و له
ڕۆژى ده‌نگداندا ژيرانه دركی پێبكه‌ن ، ياداشته‌كانى يه‌كه‌مين حاكمى
عێراقى به ڕه‌گه‌ز بريتانیى (پۆڵ برێمه‌ره) كه باسی (فه‌زيحه‌ى) ئايدياى
تاڵه‌بانیى و بارزانى خۆیان ئه‌كات له‌سه‌ر كه‌ركوك و كه‌ركوكيیه‌كان كه
به ئاشكرا پاره و ئيمتياز ئه‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌نده‌كانى ئه‌و شاره‌وه!
دواجار هه‌موو ئه‌و ڕاستیيانه و ده‌يان ڕاستیی تر كه به ڕون و ئاشكرا
دياره ، هه‌ميشه به‌رژه‌وه‌نده‌كانى هه‌ردوو حيزبى ده‌سه‌ڵاتدار خراونه‌ته
پێش به‌رژه‌وه‌نده گشتيیه‌كانى ئه‌و شاره‌وه. زيندووترين نمونه‌ش بۆ
گه‌واهى ئه‌و ڕاستيیه ، ببينن كۆشك و ته‌لار و مه‌زره‌عه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى
پارتى و يه‌كیه‌تیيه كه به ناو له به‌غدا داكۆكيیكارى كه‌ركوك و كه‌ركوكيیه‌كانن
، به‌راورد به وێرانه‌ى ئه‌و شاره كه حه‌وت ساڵه حكومه‌تى خۆماڵیى
كوردیى فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌كات! بۆيه ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه که كه‌ركوكیيه‌كان
ڕۆژى 7-3 ده‌نگێكى حه‌كيمانه و ژيرانه بده‌ن.
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
