به‌رپرسانى يه‌كیه‌تى و پارتى ته‌قله‌يان به (گاندى و چێ گویڤارا) لێداوه!

گۆران دووکانیی

وه‌ك چۆن مێژوو شاهیده به درێژایى شۆڕشه يه‌ك له دواى يه‌كه‌كانى
كورد ، به‌رده‌وام (يه‌كیه‌تى و پارتى) هه‌موو ڕێوشوێنێكی ناياساييان
گرتووه‌ته‌به‌ر له‌پێناوی كپكردنى بۆچوونی جياوازى پارته سياسیيه‌كانى
تر‌ى كوردیى ، ته‌نانه‌ت زۆر جار له به‌رامبه‌ر خۆشياندا كه دواجار
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حيزبايه‌تيدا بووه ،
ته‌نانه‌ت زۆر جار كار گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌يه‌ى که په‌نا بۆ
دو‌ژمنێك ببه‌ن كه تينو به له‌كه‌داركردنى هه‌موو سه‌روه‌ریيه‌كانى
بزوتنه‌وه سياسی و چه‌كداريیه‌كانى كورد بووه ، له هه‌ر كونجێكى ئه‌م
جيهانه‌دا سه‌ريهه‌ڵدابێت! له هه‌مووشى ترسناكتر ئه‌وه‌يه كه تا ئه‌مڕۆش
به‌شێك له‌و خيانه‌تانه له لايه‌ن سه‌ركرده‌كانى ئه‌م دوو حيزبه‌وه
شانازيیان پێوه‌ئه‌كرێت! ئه‌و خيانه‌ت و كاره نانيشتمانیيانه‌ش ئه‌وه‌نده
زۆرن كه دواجار ، ياداشت گه‌لێك له مێژووى ئه‌م ميلله‌ته‌دا ئه‌نه‌خشێنن!
ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێى باسكردنه ، ئه‌م دوو حيزبه سياسه‌تى دواى
ڕاپه‌ڕينيشيان دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌مان سيناريۆى ئه‌و سيستمه
كۆنسێرڤاتيڤه‌ى سه‌رده‌مى شاخيان بوو ، به‌ڵام سيناريۆيه‌كى جياوازتر! بۆ نمونه ، جاران بن كه‌وڕگ
و ئه‌شكه‌وتى چياكان پشتير و ته‌نوربانى گونده‌كان ، شارى (ئۆرشه‌ليم)
بوو بۆيان! به‌ڵام ئه‌مڕۆ دواى 19ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر قۆرخكردن و
مۆنۆپۆلكردنى ئه‌م هه‌رێمه‌دا و7 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر حكومڕانيیكردنيان
له به‌غدا ، كه‌چى ساڵ له دواى ساڵ زيادتر هه‌ڵپه‌يانه بۆ مانه‌وه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و ناوه‌ند ، به بيانووى كوردبوون و كوردايه‌تیه‌وه!
ئه‌مڕۆ له جاران زيادتر زه‌مينه‌كه‌يان بۆ ڕه‌خساوه ، جاران به
درێژایى چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆرداریى كه له كوردستانيیانى ئه‌م
هه‌رێمه ئه‌كرا ، ئه‌م دوو حيزبه هيچ كام له‌و ئازار و تراجيديایانه‌يان
بۆ نه‌ئه‌گواسترياوه ، تا له به‌رده‌م ڕاى گشتیى و سه‌ركرده و
سياسییه‌كانى جيهاندا مه‌كره‌مه به‌و ئازارانه‌وه بكه‌ن! به‌ڵام ئه‌مڕ ۆ
مۆنومێنته‌كانى كيمياییبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالى گه‌رميان ،
زۆر ئاسانتر له جاران ، ئه‌و زه‌مينه‌یه‌ى بۆ ڕه‌خساندون ، تا له
كاتى هاتنى سه‌ركرده‌يه‌ك ، يان سياسییه‌كى ناودارى جيهان ، په‌لكێشيان
بكه‌ن بۆ سه‌ر مۆنومێنت و مه‌زارى قوربانيیانى ئه‌م هه‌رێمه و پێگه‌ى
سياسی خۆيانى پێ به‌هێز بكه‌ن! كه‌چى ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانى
پارتى و يه‌كیه‌تين له ساڵيادى بۆنه نيشتمانیى و نه‌ته‌وه‌يیه‌كاندا
بزرن (غائبن) له ناو جه‌ماوه‌ردا!
له لايه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه
، كورد خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێزى سياسی و به‌ڕێوه‌به‌ریی بووه له
به‌غدا ، به هه‌موو حكومه‌ته كاتيیه يه‌ك له دواى يه‌كه‌كانيشه‌وه
، كه‌چى ئه‌بينين سه‌ركردايه‌تى كورد نه‌يتوانيوه ساده‌ترين مافى ئه‌م
هه‌رێمه به‌ده‌ستبهێنێت كه زۆرينه‌ى مافه‌كانى له ده‌ستورێكدا
هاتووه ، ته‌واوى گه‌لانى عێراق به هه‌موو پێكهاته و كه‌مايه‌تیيه
نه‌ته‌وه‌كانه‌وه ده‌نگيان به‌و ده‌ستوره داوه ، به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه ، ڕۆژ له دواى ڕۆژ به‌رپرسانى (پارتى و يه‌كیه‌تى) له
ڕوانگه‌ى دۆستايه‌تى شه‌خسیی و په‌يوه‌نديیه سياسی و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانى
خۆيانه‌وه له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانيان له به‌غدا،
به‌هێزتر ئه‌بن و ئيمتيازات
و ده‌ستكه‌وته شه‌خسيیه‌كانيان ڕوو له زيادبوونه! ته‌نانه‌ت كار
گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌يه‌ى چه‌ند به‌رپرسێكى ناوه‌ڕاست و خوارووى
عێراق ، پشكيان له‌م هه‌رێمه‌دا پێدراوه و برابه‌شن له‌گه‌ڵماندا!
وه‌ك ئه‌و ڤیللا و خانوو و كۆشكه تايبه‌تانه‌ى كه له هاوينه‌هه‌واره‌كانى
(دووكان ، سه‌لاحه‌دين و سه‌رسه‌نگ) بۆ برا عه‌ره‌به شيعه و سوننه
مه‌زهه‌به‌كانيان دابينكردوون!
ئه‌وه‌تا تاڵه‌بانیى وه‌ك پێشتر له ڕ‌اپۆرتێكى گۆڤارى لڤيندا
بڵاومكردووه‌ته‌وه ، له هاوينه‌هه‌وارى دووكان ڤیللايه‌كى به‌خشيوه
به تارق هاشمى جێگرى! هه‌روه‌ها دوو خانوو و هه‌زار و پێنج سه‌د
مه‌تر دووجا ، زه‌ويشى به‌خشيوه به عادل عه‌بدول مه‌هدى جێگرى
دووه‌مى! هاوكات له هه‌وڵى دروستكردنى ميوانخانه‌يه‌كى تايبه‌تدان بۆ
عادل عه‌بدول مه‌هدى له‌سه‌ر بڕيارى تاڵه‌بانیى خۆی ، ئه‌مه له
كاتێکدا هه‌ر ڕاگه‌ياندنه‌كانى
حيزبه‌كه‌ى تاڵه‌بانى خۆیان بوون له كاتى ڤيتۆكردنه‌كه‌ى هاشمى
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى عێراق ، كردبوويان به هه‌راوهۆسه و
هه‌زار و يه‌ك ناوى ناشياويان له هاشمى نابوو ، دۆسته له
مێژينه‌كه‌ى تاڵه‌بانیى سكرتێرى گشتیى حيزبه‌كه‌يان!
ئاخر ئه‌مه جگه له گاڵته‌كردن به عه‌قڵى ميلله‌ت ، چ
خوێندنه‌وه‌يه‌كى تر‌ى بۆ ئه‌كرێت؟
ئه‌وه هه‌ر (مه‌شهه‌دانيیه) فريادڕه‌سه‌كه‌ى دوێنێى كورده كه
له‌سه‌ر بڕيارى بارزانیى خانوويه‌كى له هه‌ولێر بۆ دابينكراوه و له
كاتى پۆستى سه‌رۆكى پارله‌ماندا جارێك به ده‌نگى كه‌متر له نيوه‌ى
127 ئه‌ندامی پارله‌مان ، ياسايه‌كى په‌سه‌ندكرد كه دژى گه‌وره‌ترين
ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد بوو!
جارێكيش برا كورده‌كانى له حه‌ره‌مى پارله‌ماندا به (گه‌واد)
ناوئه‌بات! ئافه‌رين تاڵه‌بانیی و بارزانیى! ماشه‌ڵاتان لێبێت له
سياسه‌تدا ته‌قله‌تان به ئاینشتاين و نيتچه لێداوه!
ده‌يان نمونه‌ى تر‌ى له‌و جۆره ئه‌و ڕاستیيه ئه‌سه‌لمێنن ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى كورد له حه‌وت ساڵى ڕابوردوودا خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز
بووه له به‌غدا ، نه‌ك هه‌ر نه‌يتوانيوه ساده‌ترين مافى كورد و
كوردستانیيانى ئه‌م هه‌رێمه بپچڕێت ، به‌ڵكوو نه‌يتوانيوه دۆستێكى
ڕاستينه‌ش په‌یدابکات! هه‌ر بۆيه ئه‌كرێت بڵێين ، دواى 19 ساڵ له
حوكمڕانيكردنتان له‌م هه‌رێمه‌دا ، توانيوتانه كه‌مێك وه‌زعى ئاو و
كاره‌با به‌ره‌و باشیى ببه‌ن ، دواى سه‌دان خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی
بێشومارى شار و شارۆچكه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه ، توانيوتانه چه‌ند
پرۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزاریى به سه‌قه‌تیى و نيوه‌چڵیى جێبه‌جێبكه‌ن!
ئه‌ويش له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا له ڕێى له‌شكرێك له مێديا و
مێدياكاره‌كانتانه‌وه به مه‌كره‌مه به خه‌ڵكى بفرۆشنه‌وه! به‌ڵام
سه‌باره‌ت به حوكمڕانيكردنتان له به‌غدا ، ئه‌توانين ئه‌و حه‌قه
به خۆمان بده‌ين به هێنانه‌وه‌ى ده‌يان به‌ڵگه و نمونه‌ى
حاشاهه‌ڵنه‌گر که زه‌ڕبى سفرتان بكه‌ين ، ئێوه‌ش بۆ مه‌رامه
تايبه‌تمه‌نديیه‌كانى خۆتان ، له ڕۆژێكى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنی وا دا
، هه‌ر ڕۆژه‌ى به ده‌سيسه و پياوى وڵاتێكى دراوسێ ،
تۆمه‌تبارمان بكه‌ن!
ئه‌و دراوسێيانه‌ى كه به شانازيیه‌وه ده‌ستتان ده‌گرتن بۆ قاتوقڕكردنى
يه‌كتر!
هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌يوه‌نديیه ديپلۆماتی و ستراتيجیيه‌كان ، ئه‌كرێت
بڵێين سه‌ركردايه‌تى سياسی كورد ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترين زه‌مينه‌ى بۆ ڕه‌خساوه
، به‌راورد به ساڵانى پێش ڕاپه‌ڕين كه ده‌نگى كورد به هيچ كوێى ئه‌م
دنيايه نه‌ئه‌گه‌يشت ، به‌ڵام ئێستا
و له‌م سه‌رده‌مى گڵۆڵه‌يه و شكانى هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌رانه ، سوپاس
، له سايه‌ى سه‌رى سه‌ركرده و به‌رپرسانى يه‌كیه‌تى و پارتيیه‌وه ،
ته‌نيا كراوين به پاشكۆى وڵاتێكى به‌رژه‌وه‌ندخوازى وه‌ك ئه‌مێريكا!
ئه‌مه له كاتێكدا که ئه‌وه‌ى له‌م گه‌مه سيحراويیه‌ى سه‌ركردايه‌تى
كورددا به‌ديئه‌كرێت ، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش ، هيچ په‌یمانێكى مۆركراو
له نێوان كورد و ئه‌مێريكادا بوونى نيه! جگه له نه‌بوونى هيچ
جۆره په‌يوه‌ندیيه‌كى ستراتيجیى له نێوان كورد و وڵاته زلهێزه‌كانى
جيهاندا ، ته‌نانه‌ت هيچ جۆره په‌يوه‌ندیيه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێشدا
بوونى نيه! وه‌ك ئه‌بينين له كاتى ڕوودانى هه‌ر گرژيیه‌ك كه ئه‌بێت
به هۆى داخستنى سنوره‌كان له ڕووى ئابوريیه‌وه ، بازاڕه‌كانى هه‌رێمى
كوردستان ڕووبه‌ڕووى چ هه‌ڵئاوسانێك ئه‌بنه‌وه! به‌ڵام هاوكات هيچ یه‌کێک
له‌و وڵاتانه‌ى دراوسێ باكيان نيه له‌و قه‌يرانه ئابوريیانه‌ى كه
ڕووئه‌ده‌ن ، كه‌چى له هه‌مان كاتدا له ڕووى په‌يوه‌ندیی حيزبيیه‌وه
، هه‌ر يه‌ك له پارتى و يه‌كیه‌تى له زۆربه‌ى مه‌سه‌له ئابورى و
سياسيیه‌كانى خۆيان‌دا ، په‌يوه‌نديیه‌كى پته‌و و به‌هێزيان له‌گه‌ڵ
وڵاتانى دراوسێدا هه‌يه! بۆ نمونه په‌يوه‌ندیی نێوان يه‌كیه‌تى و
ئێران ، پارتى و توركيا كه ئه‌كرێت بڵێين زۆربه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندیيانه‌ش
نهێنين و ئه‌مه‌يان زيادتر له په‌يوه‌نديیه ئابوريیه‌كانى نێوانياندا
به‌ديئه‌كرێت كه دواجار بيرمان نه‌چێت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابى ماڵى
ميلله‌ته.
بۆيه پێويسته چيتر ئێمه‌ى كوردستانيیانى ئه‌و هه‌رێمه‌ى كه 19 ساڵه
ئه‌م دوو حيزبه حوكمڕانی تيادائه‌كه‌ن ، نه‌خه‌ڵه‌تێين به‌و سۆزانه‌ى
كه له به‌رامبه‌رماندا و به‌تايبه‌ت له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا ئه‌ينوێنن!
چيتر بێ پرسياركردن له خۆمان ، ڕاسته‌وخۆ ئاپۆڕايه‌كى جه‌ماوه‌ريیان
بۆ سازنه‌كه‌ين ، به‌و هوتافه بريقه‌دارانه‌ى كه له كوێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نده‌كانى
حيزب هاته‌وه ، ئيتر له‌و كاته‌دا بمانڕژێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان!
دواجار وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌بينين ، به درێژایى 19 ساڵ حوكمڕانيكردنى
ئه‌م دوو حيزبه ، ته‌واوى به‌رپرسه‌كانيان وه‌ک فيرعه‌ون ، هه‌ر يه‌كه‌یان
كه‌وتوونه‌ته داگيركردنى مه‌مله‌كه‌تێك له ناو يه‌ك مه‌مله‌كه‌تى
سه‌راپا شه‌هيدستاندا!
له سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ، كاتێك دێنه سه‌ر شاشه‌ى تێلێڤیزيۆنه
حيزبيیه‌كانيان ، سه‌دان مه‌كره‌مه‌ى خه‌بات و پيرۆزیيمان پێئه‌فرۆشن!
وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بڵێيت له ڕوانگه‌ى دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ريیه‌وه
، ئه‌وه‌نده پاك بن ، ته‌قله‌يان به (گاندى و چێ گویڤارا) لێداوه!
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
