جارێكی تر هه‌ڵبژاردن!

ئيبراهيم باليسانیى
پاش يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ديموكراتیى له 19-05-1992 دا ، چه‌ندان
پرۆسه‌ی تر‌ى ديموكراتیى له كوردستاندا ئه‌نجامدراون ، ئه‌گه‌ر
بگه‌ڕێينه‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ى كه پرۆسه‌كه‌يان تيادا ئه‌نجامدرا ،
له بیر و ئه‌ندێشه‌ى هه‌ر تاكێكى ده‌نگده‌ردا ، چه‌ندان بيره‌وه‌رى و
ڕووداو و سه‌رنج هه‌ن له باره‌ى شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنيه‌تى
به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌وه.
خه‌ڵكى كوردستان ، ئه‌گه‌ر به‌پێى تێپه‌ڕبوونى ڕۆژ و ساڵه‌كان ،
توانيبێتى وانه و په‌ند له كه‌موكوڕیى و هه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌گونجاوه‌كانى ئه‌و
ڕۆژانه‌ى كه پرۆسه‌كانى تيادا کراوه ، وه‌رگرتبێت و توانيبێتى
پرۆسه دواى پرۆسه ، هه‌ڵه‌كانى پێشووى خۆى دووباره نه‌كاته‌وه!
بێگومان ئه‌وه هه‌رگیز نه‌يتوانيوه واز له‌و جۆره شێوازه بهێنێت
كه لاى خۆمان به پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن ناسراوه! وه‌ك چۆن له
وڵاتانى تر باوه و هه‌يه. ئه‌گه‌رچى له كوردستان هه‌ميشه حیزب
هانده‌ر و ڕێكخه‌رى شێوازى هه‌ڵبژاردنه و هه‌ر ئه‌ويشه وا ئه‌كات
كه لایه‌نگرانی به حه‌ماسى توند و جۆرێك له شه‌ڕخوازییه‌وه
بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و تا پێيان ئه‌كرێت پروپاگه‌نده بۆ
ليسته‌كه‌يان بكه‌ن!
په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانى ده‌نگده‌ر و لایه‌نگره‌كانيان له‌سه‌ر
ئه‌م جۆره شێوازه پروپاگه‌نده‌یه‌ى كه زوو هه‌بووه و ئێستاش هه‌ر
درێژه‌ى هه‌يه ، جا ئه‌مه نه‌ك هه‌ر پرۆسه‌كانى ڕابوردووى ناشيرين و
پڕ خه‌وش كرد ، به‌ڵكوو سيما و بنه‌ما و ئاكاره‌كانى ديموكراتييشى
شێواند و ڕووبه‌ڕووى شه‌له‌لى كرده‌وه و له دوایيشدا تۆوى
دووبه‌ره‌كیی و شه‌ڕ له ده‌رون و ناخى تاكى كورد و ده‌نگده‌ردا
دروستكرد!
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنه نه‌بووايه ، ئه‌وا
ئه‌بووايه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان به هێمنیى و ديموكراسى بکرانايه
و قسه‌و ڕه‌خنه‌ش له نێوان گروپ و قه‌واره به‌شداربووه‌كاندا دژ به
يه‌كتر ، دروستنه‌ئه‌بوو.
له هه‌ڵبژاردنى 25-07-2009 دا ، چه‌ندان ڕووداوى ناخۆش و كێشه و
گرفتى زۆر دروست بوون! هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ش وايان كرد كه پرۆسه‌كه
ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌گرتن ببێته‌وه و ئاڕاسته و تێڕوانينى جياجياى له
باره‌وه هه‌بێت و بوترێت. ئه‌وه‌ى واشی كرد كه ئه‌و كێشانه
دروستببن ، بريتی بوون له:
- فيت و فيتنه‌ى هه‌ندێک له قه‌واره به‌شداربووه‌كانى پرۆسه‌كه!
- ڕاهاتن و چۆنيه‌تى په‌روه‌رده‌كردنى ده‌نگده‌ر له ڕابوردوودا و
خووگرتن به‌و جۆره شێوازه‌وه كه چه‌ندان ساڵه درێژه‌ى هه‌يه و
به‌رده‌وامیى پێئه‌درێت!
- خراپیی و نه‌گونجاویى ده‌ربڕين و نوسين و لێدوانى هه‌ندێک له
ڕاگه‌ياندنكارانى به‌رژه‌وه‌ندخواز و هه‌لپه‌رست!
12-02-2010 وه‌ك يه‌كه‌م ڕۆژى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى 07-03-2010
ديارییكرا و ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه كرا. ئايا ئه‌م پرۆسه‌يه‌ش وه‌ك
پرۆسه‌كانی تر ، به كێشه و ڕه‌خنه‌لێگرتن ئه‌بێت و ئه‌بێته‌وه؟ یان
ئه‌م پرۆسه‌يه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی
تردا جيا ئه‌بێت و بێ خه‌وش ئه‌بێت؟
هيوا و ئومێدى ديموكراتییخوازان و ڕ‌ۆشنبیرانى پێشكه‌وتنخوازی ئه‌م
كوردستانه ئه‌وه‌يه که پرۆسه‌كه غه‌رقى ناو بنه‌ماكانى ديموكراسى
ببێت و واش ده‌ربچێت ، به‌ڵام من وای نابينم! چونكه هه‌رسێ ئه‌و
خاڵه‌ى كه ئاماژه‌م بۆ کردوون ، بوونیان هه‌ر هه‌يه و ماون! هه‌ر
ئه‌وانه‌شن وا ئه‌كه‌ن كه ئه‌م پرۆسه‌يه‌ش وه‌ك پرۆسه‌كانی تر
زامداربێت و به ژه‌نگاویى تێبپه‌ڕێت!
له يه‌كه‌م ڕۆژى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه و ئێستا له كاناڵه‌كانى
ڕاگه‌ياندندا ئه‌بينم كه چۆن وێنه و پۆسته‌ره‌كانى كانديد و
قه‌واره‌كان دڕێنراون و لێدوانكاران چۆن يه‌كتر تاوانبارئه‌كه‌ن!
با چاوه‌ڕێبكه‌ين ، بزانين ئه‌م مانگه چی ئه‌بينين و چی ئه‌بيستين و
چی ڕووئه‌دات!
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
