جوته گواره‌ی عاشقان! یان به‌رده‌کانی شار؟

نه‌وزاد وه‌لى
"به بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه"
له‌م ڕۆژانه‌دا ، له مۆزه‌خانه‌ی شاری یستادی سوید ، چاوم به جوتێک
گواره* که‌وت که زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو.
سه‌رنجه‌که‌ش له دوو ڕووه‌وه‌یه ، یه‌که‌م ، به‌پێی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ،
زۆر به سه‌لیقه‌وه دروستکراوه! دووه‌م ، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که
گواره بێت!
له ڕاستییدا ئه‌وه گواره نیه! به‌ڵام وا دروستکراوه که هه‌ر له
گواره بچێت و شتێک بێت که په‌یوه‌ندیی به ئافره‌ته‌وه هه‌بێت!
هه‌ر تاکێکی به تۆڕه ئاسنییه‌که‌ی ده‌وریه‌وه ، نزیکه‌ی ده کیلۆ
قورسه!
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا و تا ساڵانی پێش سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازیی ،
له‌و شاره‌ی سویددا به‌کارهێنراوه. ئه‌و گواره به‌ردییه ، پیاوانی عاشق
بۆ ئافره‌ته عاشقه‌کانیان نه‌کڕیوه! به‌ڵکوو ئه‌وه سزای پیاوان به‌گشتیی
و پیاوانی که‌نیسه به‌تایبه‌تیی ، بوو.
سزایه‌ک که ته‌نیا بۆ ئافره‌ت بوو!
سزایه‌ک که ته‌نیا بۆ ئافره‌تی هه‌ژار بوو!
ئه‌و تاوانه‌ش که ئه‌و سزایه‌ی هه‌بوو ، ته‌نیا خۆشه‌ویستیی و دڵداریی
ئافره‌ت بوو.
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک ، به‌تایبه‌تیی ئافره‌تی مێرددار ، "ته‌نیا" گومانی
"داوێنپیسیی!" لێبکرایه ، ئیتر هه‌ر جۆرێکی ئه‌و "داوێنپیسیی!"یه بووایه
، وه‌ک چاوبازیی ، ده‌ستبازیی ، ماچ ، سێکس ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ده‌ستدرێژیی سێکسییش بووایه له لایه‌ن پیاوه‌وه ، ئه‌وا هه‌ر
ئافره‌ته‌که تاوانبار ئه‌کرا و سزاکه‌شی ئه‌و جوته گواره‌یه بوو!
ئه‌گه‌ر پیاو ، نێربازیی بکردایه ، ئه‌وا پیاوه‌که‌ی که سێکسی له‌گه‌ڵدا
کراوه ، ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بووایه ، هه‌ر ئه‌و سزایه‌ی ئافره‌ته‌که‌ی
نه‌بوو!
پاش ئه‌وه‌ی که پیاوانی که‌نیسه ، بڕیاری سزادانه‌که‌ی ئافره‌ته‌که‌یان
ئه‌دا ، له گۆڕه‌پانی ناوه‌ڕاستی شاره‌وه ، ئه‌و جوته به‌رده‌یان
ئه‌کرده ملی ئافره‌ته‌که و به ناو کۆڵانانی شاردا به پێی خۆی
ئه‌یانگێڕا و خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌ستی به هه‌ر شتێک بگه‌یشتایه ، تێیانئه‌گرت.
بێگومان که‌سانێکیش ، به‌تایبه‌تیی ئافره‌تان ، به چاوی ترس و سۆزه‌وه
سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه‌یان ئه‌کرد و ئافره‌ته هه‌ژاره‌کانیش هه‌میشه له
مه‌ترسی ئه‌وه‌دا بوون که ئه‌و کاره نامرۆڤایه‌تییه‌یان به‌رامبه‌ر بکرێت
، چونکه هه‌ر کاتێک خۆیان نه‌دایه به‌ده‌ست پیاوێکه‌وه ، به‌تایبه‌تی
پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بووه که به
پیاوانی که‌نیسه بڵێت ئه‌و ئافره‌ته ویستوویه‌تی کاری سێکسیی له‌گه‌ڵدا
بکات!
دوای ئه‌وه‌ی که ئافره‌تیان به‌و جوته به‌رده‌وه که به سه‌ر شان و
ملیدا ئه‌هاتنه خواره‌وه و به‌ره‌به‌ره توانا و وزه‌یان لێ ئه‌بڕی و
ئه‌چه‌مایه‌وه ، تا سه‌ر سنوری شاره‌که‌یان ئه‌برد. جگه له‌و هه‌موو
سوکایه‌تییه‌ی که پێیکراوه ، ئه‌بووایه ئیتر جارێکی تر له ژیانیدا ،
نزیک ئه‌و شاره نه‌که‌وێته‌وه ، به کوردییه‌که‌ی ، شاربه‌ده‌ریان
ئه‌کرد.
به‌و جوته به‌رده‌یان ئه‌وت "به‌رده‌کانی شار".
کاتێک که مرۆڤ چاوی به‌و به‌ردانه ئه‌که‌وێت و ئه‌و به‌سه‌رهاتانه
ئه‌بیستێت ، یان ئه‌خوێنێته‌وه ، ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که
سه‌رچاوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌ت ، به پله‌ی یه‌که‌م ئایینه و به پله‌ی
دووه‌م چینایه‌تییه ، واته ئابورییه.
له ئیسلامیشدا هه‌ر به هه‌مان ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌ره‌وه ، ئافره‌ت
به‌ردباران (ڕه‌جم) ئه‌کرێت و تا ئێستاش ئه‌و تاوانه نامرۆڤایه‌تییه له
ئێران ، سودان و سۆمال و چه‌ندان وڵاتی ئیسلامییدا به به‌رده‌وام هه‌ر
ئه‌کرێت.
جیاوازیی "به‌رده‌کانی شار" ی پیاوانی که‌نیسه و به‌ردبارانکردنه‌که‌ی
پیاوانی ئیسلام ، له‌وه‌دایه که ئه‌ویان به‌گشتیی که‌سایه‌تی ئافره‌تیان
ئه‌شکاند و نه‌یانئه‌کوشت ، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش ئیتر ئه‌بوو به
"مردوویه‌کی زیندوو" ، به‌ڵام پیاوانی ئیسلام هه‌م ئه‌وه‌ش ئه‌که‌ن و هه‌م
ئه‌شیکوژن!
ئه‌و "شاربه‌ده‌رکردنه" ی له کوردییدا هه‌یه ، گومانێک دروستئه‌کات که
له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵگای ئیسلامیی کوردستانیش ، شتێکی له‌و جۆره‌ی هه‌بووبێت!
هه‌رچه‌نده له کوردستاندا به‌ردبارانکردنی ئافره‌ت ده‌گمه‌ن بووه ،
به‌ڵام له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی و فره‌ژنیی باشوری
وڵاتمانه‌وه ، لوت و گوێی ده‌یان ئافره‌ت بڕاوه و ده‌یان هه‌زار ئافره‌ت
هه‌تک کراون و به‌م ڕۆژگاره‌ش به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌کوژرێن!
سوکایه‌تیکردنیش پێیان ، کاری هه‌میشه‌یی و ڕۆژانه‌یه!
له هه‌زاره‌ی سێیه‌می مرۆڤایه‌تیدا ، له باشوره ئازاده‌که‌ی وڵاته‌که‌ی
ئێمه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حیزبێکی 66 ساڵه‌ی "دیموکرات" و حیزبێکی
34 ساڵه‌ی "سۆشیالدیموکرات" و کۆمه‌ڵێک لایه‌نی به ناو ، پێشکه‌وتنخواز و
سۆشیالیست و دیموکراتمان هه‌یه! که‌چی ئه‌وه‌ی پێی بڵێن یه‌کسانیی و مافی
ئافره‌ت و یاسای پاراستنی ژیان و گیانی ئافره‌تان ، نیمانه!
ته‌نانه‌ت پارله‌مانه‌که‌ی هه‌ر ئا ئه‌و حیزبانه که ئه‌و هه‌موو ناوه
جوانانه‌یان له حیزبه‌کانیان ناوه ، باوه‌ڕی به فره‌ژنیی هه‌یه و به
یاساش ، ئه‌و کرده‌وه قێزاوییه نامرۆڤایه‌تییه ئه‌پارێزێت!
له هه‌مووی قێزاوییتریش ئه‌وه‌یه که کابرایه‌کی به ناو سۆشیالیست و
دیموکرات ، کۆمه‌ڵێک ژنی هه‌بێت!
به ڕاستیی سه‌یره ، له ئه‌وروپادا ، هیچ سه‌رۆک حیزبێکی بۆرجوا له
هه‌مان کاتدا خاوه‌نی چوار پێنج ئه‌وتۆمۆبیل نیه! ئه‌گه‌ر له ناقۆڵاترین
حاڵه‌تیشدا و به عه‌قڵیه‌تی سیاسییه خێڵه‌کییه‌کانی کوردستان ،
"ئافره‌ته‌کانی" کابرا سۆشیالیست و دیموکراته‌که ، به ئه‌وتۆمۆبیل
دابنرێن ، نه‌ک به مرۆڤ!
ئه‌بێت ئه‌و سیاسییه دیموکرات و سۆشیالدیموکرات و سۆشیالیست دیموکراتانه
، له چ ڕوانگه‌یه‌که‌وه سه‌یری ئافره‌ت بکه‌ن و نرخی مرۆڤ مانای چییه
له لایان؟
ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یکه‌ن هه‌ر ئه‌وه نیه که وه‌ک کاڵایه‌کی سێکسیی
و خزمه‌تکار و مناڵ به‌خێوکه‌ر ، سه‌یری ئافره‌ت ئه‌که‌ن؟
ئه‌بێت ئه‌و جۆره که‌سانه چ ڕوویه‌کیان هه‌بێت که بچنه ناو
جه‌ماوه‌ره‌وه؟ چۆن ڕوویان دێت باسی دیموکراتیی ، سۆشیالیزم ، یه‌کسانیی ،
دادپه‌روه‌ریی و هه‌موو ئه‌و زاراوانه بکه‌ن که خۆیان به هیچ جۆرێک
هه‌ڵگری نین و به کرده‌وه باوه‌ڕیان پێی نیه؟ ئه‌ی ئه‌وه سه‌یر نیه
که ئه‌و خه‌ڵکه خوێنه‌واره دوای ئه‌و جۆره که‌س و حیزبانه ئه‌که‌ون؟
باشه که‌ی ڕه‌وایه که‌سێک سه‌رۆکی وڵاتێک و سه‌رۆکی حیزبێکی 66 ساڵه‌ی
دیموکرات بێت و دوو ژنی هه‌بێت؟
ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌ی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیدا ، کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه
که جه‌ماوه‌ری ئافره‌تانی کوردستان وه‌رچه‌رخانێک له مێژووی خه‌باتیاندا
بکه‌ن؟ هه‌ر هیچ نه‌بێت ، ده‌نگیان له هه‌ڵبژاردنه هه‌مه‌جۆره‌کاندا ،
به‌کاربهێنن و گوشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌کان که په‌یمان بده‌ن
گۆڕانکاریی له بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گۆڕینی یاسا نامرۆڤایه‌تی و
دواکه‌وتووه‌کاندا بکه‌ن و به کرده‌وه جێبه‌جێیبکه‌ن!
ئایا ئه‌وه کار و به‌رنامه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه نیه که ناوی
هه‌مه‌جۆره‌ی دیموکراتیی و سۆشیالیستیی و پێشکه‌وتنخوازییان له خۆیان
ناوه؟ له کاتێکدا که دیموکراتیی و پێشکه‌وتنخوازیی تا به‌ر ده‌رگای
ماڵه‌که‌یان بڕئه‌کات و له‌و دیوی ده‌رگای ماڵه‌که‌یانه‌وه ، به دیوی
ناوه‌وه ، هه‌رچی پێی بوترێت دیموکراتیی و پێشکه‌وتنخوازیی ، نابینرێت!
به بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه ، پیرۆزبایی له هه‌موو
ئافره‌تان ئه‌که‌م و هیوادارم که ئافره‌تانی کوردستان بکه‌ونه خۆ و دور
له حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه‌وه ، هه‌وڵی خۆڕێکخستن بده‌ن و
بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕاستینه‌ی ئافره‌تان له کوردستاندا دروستببێت و
جه‌ماوه‌ری ڕۆشنبیران ، پێشکه‌وتنخوازان ، مافپه‌روه‌ران و هه‌موو ئه‌و
که‌س و لایه‌نانه‌ی که باوه‌ڕیان به یه‌کسانیی هه‌یه ، هاوپشتیی و
هاوکاریی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بکه‌ن.
07-03-2010
* ده‌رباره‌ی "به‌رده‌کانی شار" ، به‌رپرسی به‌شی که‌لتور له
مۆزه‌خانه‌ی یستاد Ingela Bergils ، له کتێبی "Svåra Saker" دا که له
ساڵی 2006 دا چاپکراوه ، ئه‌ڵێت:
له ساڵی 1870 وه "به‌رده‌کانی شار" له گه‌نجینه‌کانی
مۆزه‌خانه‌ی یستاددا بووه و له کاتالۆگه‌کانی مۆزه‌خانه‌دا له‌سه‌ری
نوسراوه: دوو به‌ردی گه‌وره ، له تۆڕێکی ئاسنین هه‌ڵکێشراون ، به
زنجیرێکی ئاسن به یه‌کتره‌وه به‌ستراون.
چه‌ند سه‌د ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ، بۆ سزادانی ئه‌و ئافره‌تانه
به‌کارئه‌هێنران که به "داوێنپیس" تاوانبار ئه‌کران.
له ساڵی 1930 وه ، ئه‌و به‌ردانه له مۆزه‌خانه‌که‌دا بۆ پێشاندان
دانراون.
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
