کێن ئه‌و لايه‌نانه‌ى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواکارییه‌کانی زيندانییه سياسیيه‌کانن؟

قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
له دواى پيرۆزیى شه‌هيدان ، زيندانیيانى سياسيین که به پله‌ى
يه‌که‌م دێن ، له قاره‌مانێتيدا ، له ئه‌رکى سياسى و نيشتمانيیاندا.
نيلسۆن ماندێلا له به‌ندیيخانه‌وه بوو به سه‌رۆککۆمارى ئه‌فريقاى
خواروو ، بێگومان به هه‌ڵبژاردن. گه‌لێک له سه‌رکرده‌ى حيزبه‌کان و
که‌سايه‌تى ڕۆشنبير و ئه‌ديب و کارگه‌رانى سه‌نديکايى به‌و قۆناغه‌دا
تێپه‌ڕيون و به‌نديیخانه‌يان کر‌دووه به مه‌ڵبه‌ندى زانياريى و
خۆپێگه‌ياندن له‌پێناوى گه‌ل و نيشتمان و حيزبه‌که‌ياندا. ئه‌وانه
له کونجى زیندانه‌کانيشدا خه‌مخۆرى گه‌له‌که‌يان بوون و خۆيان
پێگه‌ياندووه که هه‌موو کاتێکیان مه‌رگ و سێداره له په‌ڕه‌ى
گوێيان نزيکتر بووه.
به‌نديیخانه‌ى نوگره سه‌لمان ، کوت ، باقوبه ، قه‌سرى نهايه و
ئه‌بو غرێب ، شاهيدى ئه‌و ڕاستيیه‌ن. زيندانیيانى به‌نديخانه‌ى ئه‌ڤين
له تاران ، گه‌لێک له نوسه‌ر ، ئه‌ديب و زانايان و شۆڕشگێڕانى
دروستکرد ، کادێره‌کانى توده‌ى ئێران په‌روه‌رده‌ى ئه‌و
به‌نديیخانه‌يه بوون و کردبوويان به قوتابخانه بۆ پێگه‌ياندنيان ،
غه‌نی بلورییانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، ته‌واوی ژیانی
لاویی له زیندانه‌کانی په‌هله‌وییدا برده‌سه‌ر.
زيندانییانى سياسى ، لاى کام چين و توێژ و سه‌رکرده‌کانى حيزب و
ده‌وڵه‌ت ، سه‌نگى شۆڕشگێڕیيان هه‌يه و جێى قه‌در و متمانه و
پێزانينن؟ بێگومانه لاى ئه‌و که‌سانه‌ى زيادتر که به‌و قۆناغه‌دا
تێپه‌ڕيون!
زيندانیى سياسى له ناو به‌ندیيخانه‌دا وا بيرئه‌کاته‌وه که
جه‌ماوه‌ر ڕێزى لێئه‌گرێت و خۆشى ئه‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌پێناوى
ئه‌واندا توشی به‌ندیيخانه بووه.
ئه‌مڕۆ جێى خۆيه‌تى که جه‌ماوه‌رى گه‌له‌که‌مان وه‌ک پێزانين و
وه‌فاداریيه‌ک ، پشتيوانیى له مافه ڕه‌واکانى زيندانییه
سياسيیه‌کانى بکات و ده‌سه‌ڵاتداران له‌و ماف زه‌وتکردنه
پاشگه‌زبکاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌رکى پارله‌مانتارانه که داکۆکیى له
مافى ڕه‌واى زيندانییه سياسيیه‌کان بکه‌ن و ئه‌و بڕياره‌ى حکومه‌تى
عێراق په‌يڕه‌وبکرێت.
بۆچی ئه‌بێت داواکاریى ئه‌م زيندانییه سياسیيانه بگاته ئه‌و
ئاسته‌ى مانبگرن بۆ وه‌رگرتنى مافه‌کانيان؟
ئایا ئه‌م پشتگيریی نه‌کردنه‌ى حيزبه‌کان له‌و مافانه‌ی زیندانییانی
سیاسی ، شه‌رم نيه لايان؟
ئایا نابن به لۆمه‌ى هه‌ر نه‌بێت ، که‌سوکارى ئه‌و زيندانیيانه؟
ئه‌ى باشه ، ئه‌مانه ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و حيزبانه‌ى ئێستا
نه‌بوون؟ و له‌پێناوى جێبه‌جێکردنى سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى ئه‌واندا ،
زيندانیى نه‌کراون؟
بۆچی ئه‌بێت ئه‌م ماندویینه‌ناسانه بێ که‌س و بێ پشتيوان بن؟
ئه‌و حيزبه‌ى له هاوار و ناڵه‌ى ئه‌م گيراوه سياسیيانه‌دا بێده‌نگ
ئه‌بێت ، وه‌ک ئه‌وه وايه ئه‌و حيزبانه له باره‌گاکانياندا گيراون
و کليلى گرتووخانه‌که‌يان لاى خۆيانه! جا ئه‌و حيزبه گه‌وره بێت ،
يا بچوک!
هاوکاريى و پشتيوانیى زيندانییه سياسیيه‌کان له لايه‌ن ڕێکخراوه
پیشه‌يیه‌کان و به‌تايبه‌تیى سه‌نديکاى پارێزه‌ران و نوسه‌ران
ئه‌رکێکى سياسى ، کۆمه‌ڵايه‌تى ، وه‌فادارييه که په‌يوه‌ندیى به
ئابورییان و بژێوى ڕۆژانه‌ی ژيانيانه‌وه هه‌يه.
داواکارم له جه‌ماوه‌ر که ناو و ئیمزا کۆبکه‌نه‌وه ، بۆ پشتيوانیى
له‌و زيندانییه سياسیيانه‌ى مانيان گرتووه.
2010-03-05
------- هه‌ر نوسراو و بابه‌تێک به ناوی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بێت ، ته‌نیا ده‌ربڕی نوسه‌ر و خاوه‌نه‌که‌یه‌تی --------
