|
(تێبینی:
ئه‌م مه‌یله‌مان له کاک ڕه‌حمان غه‌ریبی ڕۆژنامه‌نوسه‌وه
پێگه‌یشتووه ، وا ده‌رئه‌که‌وێت که بۆ هه‌فته‌نامه‌که‌ی
خۆشی ناردبێت.
هه‌رچه‌نده ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆژنامه‌گه‌ریی ،
بابه‌تێک بڵاوناکه‌ینه‌وه که له هه‌مان کاتدا له
جێیه‌کی تردا بڵاوبکرێته‌وه ، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م
بابه‌ته بڵاوئه‌که‌ینه‌وه. ئه‌ویش له‌به‌ر گه‌وره‌یی و
ترسناکیی کاره‌ساته‌که و ته‌واوی پشتگیریی و هاوکاریی
خۆمان بۆ ڕه‌حمان غه‌ریب و کارمه‌نده ئازا و بوێره‌کانی
ڕاگه‌یاندنی کوردستان و ڕیسواکردنی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسان
و کارمه‌ندانی تری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌کرێن.
سورکردن و تۆخکردنی ڕسته ناشیرینه‌کان له لایه‌ن
ئێمه‌وه‌یه.
سایتی پارتی چه‌پی کوردستان)
موڵکی حه‌ڵاڵ و خوێنی حه‌رام!
شه‌وی
چوارشه‌ممه‌ى ڕِابوردوو ، بۆ يه‌كه‌م جار له مێژووى كارى
ڕۆژنامه‌نوسيیمدا ، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كی توندم لێكرا!
هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كه به داواى لێبوردنه‌وه له خوێنه‌ران ،
ئه‌يخه‌مه سه‌ر په‌ڕه‌ى ڕۆژنامه.
"وه‌ك سه‌گ ئه‌تتۆپێنم"!
ئه‌مه ئه‌و ڕِسته هه‌ڕه‌شه‌ییه‌ی به‌ڕێز به‌رزانى
ئه‌حمه‌د كورده‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى ى.ن.ك بوو
كه كاتژمێر 11:30 ی شه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک جنێو و
سوكايه‌تى تردا پێیدام "که لێره‌دا نامه‌وێت لاپه‌ڕه‌كانى
هاووڵاتیى پێ ناشیرين بكه‌م".
بۆ خۆم ئه‌مه يه‌كه‌مين جاره له دواى ڕاپه‌ڕِينه‌وه
له به‌رپرسێكى كورده‌وه گوێم له‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه
بێت! "بێگومان له سه‌رده‌مانى ڕ‌ژێمى پێشوودا شتێكى ئاسايى
بوون! چونكه هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و جنێو و سوكايه‌تى ،
هه‌ميشه فه‌رهه‌نگى سياسى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بووه كه
گوێی ئوپۆزسيۆنى خۆى له بنا ئه‌قرتاند و ڕِاپێچى كونجى
زيندانى ئه‌كرد ، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌رده‌وام
ده‌سته‌واژه‌كانى سۆسياليست و ديموكرات و مافى مرۆڤ و
شارستانیی دووباره بكاته‌وه".
ئه‌وه‌ى شه‌وى چوارشه‌ممه گوێم لێ‌بوو ، له جنێودان و
هه‌ڕه‌شه و
"په‌تكردنه ملم وه‌ك سه‌گ"
له‌لايه‌ن به‌رپرسى گه‌وره‌ترين مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتييه‌وه!
پرسيارێكى گه‌وره‌ى له لا دروستكردم! ئاخۆ كه ئه‌و به‌و
شێوه‌يه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسێكى ئازاد‌دا ئه‌كات
، ئه‌بێت په‌روه‌رده‌ى حيزبيى ئه‌ندامانى خۆى به چ زمانێك
بكات؟ ئه‌و كه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسێكدا به هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه و
جنێودان كێشه‌ى خۆى يه‌كلابكاته‌وه! ئه‌بێت له كاتى
پرۆسه‌ى ده‌نگداندا له‌گه‌ڵ ڕِكابه‌ره‌كانى خۆي‌دا چۆن
مامه‌ڵه‌ى كردبێت؟
ئه‌و ئه‌يتوانى په‌نا بۆ ده‌يان كه‌ناڵى تر‌ى په‌يوه‌ندیى
ببات كه ئاسانتر بوو بۆ ئه‌و جۆره كێشانه. سه‌نديكاى
ڕۆژنامه‌نوسان ، نوسينگه‌ى ڕۆژنامه‌ى هاووڵاتیى ، دادگا ،
به‌ڵام كه نه‌يبرد ، دياره جگه له تۆقاندن ، بڕواى به
هيچ ڕێگاچاره‌يه‌كى تر نيه! بۆ يه‌كسه‌ر به‌رپرسێكى
گه‌وره‌ى وه‌ك به‌ڕێزى پاش 9 ڕۆژ به سه‌ر به‌رنامه‌ى
ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵى ئاسمانيى كوردستان تيڤی دا ، كاتژمێر
11:30 ی شه‌و ، هه‌ڕه‌شه ئه‌كات و ئه‌يه‌وێت "وه‌ك سه‌گ
بمتۆپێنێت؟".
شه‌وى به‌رنامه‌كه پرسيارى جه‌وهه‌ريى من وه‌ك
ڕۆژنامه‌نوسێك ئه‌وه‌بوو كه ئاخۆ به‌رپرسێك له پێش
ئه‌وه‌ى ببێت به به‌رپرسى حيزبيى ، يان حكوميى ، خاوه‌نى
چى بووه و ئێستاش چى به ناوه‌وه‌يه؟ هه‌ر له زه‌وى
نيشته‌جێبوون و كشتوكاڵيى و گه‌شتوگوزاريى و زه‌وى
وه‌به‌رهێنان و باسكردن له ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى بێ
ئه‌ندازه‌ى به‌رپرسان و هه‌ژاربوونى زۆرينه‌ى زۆرى خه‌ڵك!
ئه‌مه‌ش مافى ڕه‌واى هه‌ر هاووڵاتييه‌كه ، چ جاى
ڕۆژنامه‌نوسان كه ويژدانى زيندووى خه‌ڵكن.
ئه‌وه‌ى من داوامكرد چاوخشاندنه‌وه بوو به موڵك و ماڵى
ئه‌وانه‌دا كه گومانى زه‌وتكردن و داگيركاريى ماڵى
ميلله‌تيان لێئه‌كرێت! ئايا ئه‌و به‌رپرسه دژى ئه‌م داوا
ڕه‌وايه‌يه؟
من ئه‌پرسم: ئايا ئه‌م وڵاته ياساي تيادايه؟ گه‌ر ياساى
تيادا نيه! با كاك به‌رزان بفه‌رموێت "وه‌ك سه‌گ
بمتۆپێنێت"! خوێنم به‌و حه‌ڵاڵ بێت ، وه‌ك چۆن به‌رپرسان
له‌م په‌ڕى كوردستانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕى ، سامانى ئه‌م
وڵاته‌يان به ياسا و به بێ ياسا بۆ خۆيان حه‌ڵاڵ
كردووه!
ڕه‌حمان
غه‌ریب
rahmangarib@yahoo.com
|