ئاماره
ترسناکه‌کانی گه‌نده‌ڵیی
سه‌رباری شه‌ڕ و کوشتاری ڕۆژانه و له‌ناوچوونی ده‌یان
و سه‌دان که‌سی بێ‌تاوان له‌ناو کوره‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستيی و
ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌دان خێزان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان ، گه‌نده‌ڵیی له
عێراقدا به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر و
ترسناک زیادی کردووه
و به‌رده‌وامیش له زیادبووندایه.
به‌پێی ئاماره فۆ‌رمییه ڕاگه‌یا‌نراوه‌کان به‌شێکی
داهاتی کۆمه‌ڵگای عێراق و کوردستان ئه‌چێته گیرفانی لێپرسراوه
گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه ، که له لایه‌ک کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر
گوزه‌رانی هاووڵاتیان هه‌یه ، به‌تایبه‌تیی به به‌شه‌کانی خواره‌وه‌ی
کۆمه‌ڵ له خێزانه بێکاره‌کان ، ماڵنشینه‌کان ، کارگه‌ران و
فه‌رمانبه‌ران ، له لایه‌کی تریشه‌وه یه‌کێک له ڕێگرییه
سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شه‌ی ئابورییه له‌م وڵاته‌دا.
ئه‌م دیارده‌یه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان زۆر ئاشکرایه و
بابه‌تی هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کیانه ، ته‌نانه‌ت لێپرسراوانی
ده‌وڵه‌تیش ئیتر ناتوانن نکوڵیی لێبکه‌ن ، زۆر جاریش له ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندندا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن و به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی و
تێلێڤیزیۆنیی له‌سه‌ر دائه‌به‌زێنن و دژایه‌تی خۆیانی له به‌رامبه‌ردا
ڕائه‌گه‌ێنن ، باس له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌که‌ن ، زۆر جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی
گه‌وره له‌و که‌سانه ئه‌که‌ن که گه‌نده‌ڵیی ئه‌که‌ن ، یان به‌شداریی
له کرداره گه‌نده‌ڵییه‌کاندا ئه‌که‌ن! که له بێبه‌ختییدا له‌گه‌ڵ
قین و بێزاریی جه‌ماوه‌ر ڕووبه‌ڕوو ئه‌بنه‌وه و ئه‌بنه جێگای
گاڵته‌جاڕیی خه‌ڵک! چونکه جه‌ماوه‌ر زۆر باش ئه‌یانناسن و ئه‌زانن که
به‌شی زۆری هه‌ر ئه‌و لێپرسراوانه خۆیان کاراترین لێپرسراوی
گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستپیسیین!
ئه‌گه‌ر له هه‌ر هاووڵاتیه‌ک بپرسیت سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کیی کێشه و نه‌هامه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ری که‌مده‌رامه‌ت چیه و
له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه! ئه‌وا ئه‌ڵێت یه‌کێک له ئاماژه
سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌نده‌ڵیی و تاڵانییکردنی داهاتی کۆمه‌ڵ له لایه‌ن
لێپرسراوه گه‌وره گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر داوای به‌ڵگه‌ی لێبکه‌یت ، زۆر به ئاسانیی
ئاماژه بۆ ماڵ و سامانه‌کانیان ئه‌کات و پێت ئه‌ڵێت ئه‌و هه‌موو
میلیۆن و میلیار‌ده‌یان له کوێ هێناوه و چۆن و به چی ئه‌و کۆشک و
ته‌لارانه‌یان بردووه به ئاسماندا! له ئه‌نجامدا گومانی له هه‌موو
لێپرسراوێک هه‌یه و زۆربه‌یان به گه‌نده‌ڵ ئه‌زانێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی هاووڵاتییان بخه‌یته
به‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و لێپرسراوان ، ئه‌وا به زیاده‌ڕۆیی و
نابابه‌تیی ئه‌زانن و له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن ، بۆیه باشتر وایه که بۆ
ساغکردنه‌وه‌ی ڕاستیی و ناڕاستیی هاووڵاتییان به شوێن ئاماره
فۆ‌رمییه ڕاگه‌یانراوه‌کاندا بگه‌ڕێین که له لایه‌ن ده‌زگا
تایبه‌تییه‌کانی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵییه‌وه ڕاگه‌یا‌نراون و
بڵاوکراونه‌ته‌وه! بزانین هاووڵاتییان که به‌دبه‌ختی گه‌نده‌ڵیین ،
ئایا زیاده‌ڕۆییان کردووه ، یان هێشتا ئاگایان له ته‌واوی
تاڵانییه‌کانی لێپرسراوان نیه و ته‌نیا به‌شێکی ئه‌بینن و باسئه‌که‌ن
و نه‌فره‌تی لێئه‌که‌ن!
به‌پێی ئاماره‌کانی لیژنه‌ی پاکیی (هه‌یئه‌ی نه‌زاهه)
که له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵیی و
چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه دروستبووه ، ساڵانه نزیکه‌ی 4 میلیارد
دۆلار له سامان و داهاتی کۆمه‌ڵگای عێراق ئه‌چێته گیرفان و ژماره
بانکییه‌کانی لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه! که تا ئێستا ئه‌و
هه‌یئه‌ته 1100 وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
گه‌نده‌ڵی بۆده‌رکه‌وتووه!
70% ی یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ته‌رخانکراو بۆ
بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ونئه‌بێت! واته ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵیی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 70% یه!
به‌پێی ڕای (ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی) عێراق
له ڕیزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵییه! به‌پێی ڕاپۆرتی
به‌یکه‌ر- هامیلتۆن ڕۆژانه له‌نێوان 150000 تا 500000 به‌رمیل پێترۆڵ
ئه‌دزرێت و به قاچاغ ئه‌فرۆشرێت له لایه‌ن لێپرسراوه
گه‌وره‌کانه‌وه!
به‌م جۆره داهاتی کۆمه‌ڵ تاڵانئه‌کرێت و ڕێژه‌ی
هه‌ژارییش به 33% ی جه‌ماوه‌ری عێراق مه‌زه‌نده ئه‌کرێت. ئه‌مه ئه‌و
کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یه که به‌ره‌ی ڕاست و حیزبه ڕاستڕه‌وه‌کان
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایاندا هێناوه که ئه‌مڕۆ به‌وپه‌ڕی نا عادیلانه‌وه
که وێنه‌ی که‌مه له مێژوودا ، حوکمی ئه‌م وڵاته ئه‌که‌ن!
پێویسته جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت له کاگه‌ران و
زه‌حمه‌تکێشان ، هیچی تر خۆیان نه‌که‌نه قوربانیی سیاسه‌ت و به‌رنامه
نامرۆڤایه‌تییه‌کانی به‌ره‌ی ڕاست و حیزبه‌کانیان ، هیچی تر خۆیان و
ماڵ و مناڵیان نه‌که‌نه ئامراز بۆ جارێکی تر گه‌یشتنه‌وه‌یان به
ده‌سه‌ڵات و به‌رده‌وامییان له تاڵان‌کردنی سامانی کۆمه‌ڵدا. له
کاتێکدا که پێویسته به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبکرێت و
ته‌واوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ سود‌مه‌ندبن لێی! پێویسته ئه‌وانیش بیر له
به‌ره‌ی خۆیان و حیزبی خۆیان بکه‌نه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێت
، له داهاتوودا ده‌نگی پێبده‌ن و بیکه‌ن به نوێنه‌ری خۆیان و
چاودێرییان بکه‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ویستیان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیی خۆیان به‌کاریبهێنن ، یان سیناریۆی به‌ره‌ی
ڕاست دووباره بکه‌نه‌وه! وه‌لایان بنێنن و که‌سی شیاوتر بخه‌نه
جێگایان. ئه‌مه تاکه ڕێگای ڕزگاربوونه له‌م بارودۆخه سه‌خت و
ناله‌باره و ئه‌بێت هه‌ر له ئه‌مڕۆوه نه‌ک سبه‌ی! ده‌ست به‌کاربین.
سه‌مه‌د موحه‌مه‌د ئه‌مین
18-2-2007