|
سه‌رنجه‌کانی به‌ڕێز که‌مال ڕه‌ئوف و داواکارییه‌ک و
پێشنیارێک
سه‌مه‌د موحه‌مه‌د ئه‌مین
ماوه‌یه‌که حیزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق هاتووه‌ته
سه‌ر قسه‌کردن له جیاکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوی کوردستانی ئه‌و
حیزبه و پێکهێنانی حیزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان.
له پلیونۆمی ئه‌م دواییه‌دا داوا له مه‌کته‌بی سیاسی
کراوه که به‌شوێن به‌کرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م
پرۆژه‌یه‌وه بێت ، بۆیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا
نوسینێک له لایه‌ن شه‌ماڵ عه‌لی و نوسینێکیش له لایه‌ن
عه‌بدوڵا مه‌حمود ، ئه‌ندامانی ڕابه‌رایه‌تی بۆ وتووێژ
بڵاوکرانه‌وه بۆ زه‌مینه خۆشکردنی خستنه سه‌رپێی ئه‌و
پرۆژه سیاسیه. که‌مال ڕه‌ئوف چه‌ند سه‌رنجێکی له‌سه‌ر
وتاره‌که‌ی عه‌بدوڵا مه‌حمود له سایتی ده‌نگه‌کاندا
بڵاوکرده‌وه که به‌دگومانیی خۆی ده‌رئه‌بڕێت له
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی حیزبی کۆمونیستی
کرێکاریی عێراق ، من به ته‌واویی له به‌دبینییه‌که‌ی
تێئه‌گه‌م و هاوڕایم ، هه‌ر بۆیه پێویست نیه من
دووباره‌یان بکه‌مه‌وه ، ئه‌وه‌نده نه‌بێت که من هه‌ست
ناکه‌م پرۆژه‌که‌ی (حککا) دروستکردنی حیزبێکی سیاسی
تازه‌یه! واته به‌شێکی ئه‌و حیزبه (ڕێکخراوی کوردستانی
حککا) به هه‌مان سیاسه‌ت و به‌رنامه و په‌یڕه‌وه‌که‌ی
کۆمونیزمی کرێکاریی جیاده‌که‌نه‌وه و ڕائه‌گه‌ێنن. ئه‌م
کاره جگه له به‌شێک له ناوه‌که‌یان ، هیچ شتێک
ناگۆڕێت!
ئه‌وه‌ی من لێره مه‌به‌ستمه لێی بدوێم ، ئه‌و حیزبه
تازه‌یه که که‌مال ڕه‌ئو ف و من و زۆر که‌سی تریش هه‌ست
به پێویستیی و دروستبوونی ئه‌که‌ین ، ئه‌و حیزبه
تازه‌یه‌ی که که‌مال ڕه‌ئوف به حیزبێکی عیلمانی و مۆدێرن
ناوی ئه‌بات که له‌ناو حکومه‌ت و ئوپۆزیسیۆندا ده‌وری
کاریگه‌ر ببینێت و داکۆکیی له خه‌ڵکی هه‌ژار بکات ، چۆن
پێکدێت؟ کێ ئه‌توانێت پێکیبهێنێت؟ ئه‌بێت چۆن حیزبێک بێت؟
ئه‌و حیزبه هه‌ر ئه‌و ڕێکخراو و کادێره سۆسیالیست و
چه‌پانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له واقیعی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگا هه‌یه
و باس له دنیایه‌ک و ژیانێکی باشتر ئه‌که‌ن ، ئه‌توانن
پێکیبهێنن و ڕیزه‌کانی خۆیانی تیادا ڕێکبخه‌ن. هه‌ر ئه‌و
بیروبۆچوونانه‌ی ڕۆژانه باسی ئه‌که‌ن و ئه‌نوسن و
بڵاوئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌کرێت ببێته بابه‌ته
بناغه‌ییه‌کانی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌که‌ی ، ئه‌مه کارێکه
و ئه‌توانرێت بکرێت ، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌ریی و کاری
ئه‌وێت. بێگومان تا ده‌ستی بۆ نه‌به‌ین له خۆوه ناکرێت ،
هه‌رچه‌ندیش ڕێکخراو و کادێره‌کانی بزوتنه‌وه‌که زیادتر
به‌شداریی تیادا بکه‌ن ئاسانتر ئه‌بێت.
کاک که‌مال باس له پێشنیارێک و هه‌وڵیک له‌و ڕووه‌وه
ئه‌کات که 3 ساڵ پێش ئێستا کردوویه‌تی که به‌داخه‌وه
پێشوازیی پێویستی لێنه‌کراوه! من به‌شبه‌حاڵی خۆم
به‌داخه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌م نه‌بینیوه ، له لایه‌کی
تره‌وه ئێستا هه‌وڵێکی له‌و چه‌شنه له ئارادایه که
چه‌ند ڕێکخراو و گروپ و که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی چه‌پ
خه‌ریکی کارکردنن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی کارێکی له‌و
چه‌شنه ، بۆیه من داوا له کاک که‌مال ئه‌که‌م که
پێشنیاره‌که‌ی دووباره بخاته‌وه به‌ر ده‌ست و دیدی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی که بێگومان ئه‌توانێت
ده‌وری هه‌بێت له بردنه پێشه‌وه و به ئه‌نجامگه‌یاندنی
ئه‌وسیاسه‌ته پێویسته.
به‌ڕای من خه‌بات بۆ گۆڕینی ئه‌م واقیعه هه‌ر ئێستا
هه‌یه و به شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆی ئه‌نوێنێت ، چه‌پ و
سۆسیالیسته‌کانیش له‌م ناوه‌دا ده‌وریان هه‌یه و به بیر
و مێتودی تایبه‌ت به خۆیان ئه‌یانه‌وێت گۆڕانکاریی به
قازانجی هه‌ژاران پێکبهێنن ، به‌ڵام ئامرازی پێویستی ئه‌و
گۆڕانکارییه‌یان (حیزب) به‌ده‌سته‌وه نیه که هه‌موو
ئه‌و هه‌وڵ و خه‌باته یه‌ک بخات تا به شێوه‌یه‌کی
ڕێکخراو و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا دابنێت ،
سه‌رئه‌نجام به‌شێکی سه‌ره‌کیی خه‌بات و تێکۆشانیان
به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات و وه‌ک پێویست سودبه‌خش نابێت.
به
بڕوای من حیزبێکی له‌م چه‌شنه ئه‌توانێت ده‌ور ببینێت و
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژارانی کۆمه‌ڵ بپارێزێت و ئامرازی
خه‌باتیان بێت بۆ دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
1. حیزبێکی سۆسیالیست و دیموکرات که له‌پێناوی
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌باتبکات و تێبکۆشێت ،
خه‌باتبکات بۆ یه‌کسانکردنی جێگا و شوێنی ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ، خه‌باتبکات بۆ
گۆڕینی کۆمه‌ڵ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیی و سۆسیالیست ،
خه‌باتبکات بۆ ڕیفۆرمه(چاکسازیی) سیاسی و ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بیکات به به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی
به‌رنامه‌ی خۆی.
2. حیزبی هه‌ژارانی کۆمه‌ڵ بێت (کرێکاران ، فه‌رمانبه‌ران
، مامۆستایان ، جوتیارانی هه‌ژار ، قوتابیان ، ماڵنشین و
په‌ککه‌وته‌کان) له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیاندا
شێلگیرانه خه‌باتبکات و به‌رژه‌وه‌ند و ده‌سکه‌وته‌کانیان
بپارێزێت ، حیزبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن به‌رنامه و
سیاسه‌تێکی ڕۆشن و ساده ، هه‌مئاهه‌نگی خه‌بات و تێکۆشانی
چین و توێژه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵ له ڕێگای حیزب و
ڕێکخروه جه‌ماوه‌رییه‌کانیانه‌وه بێت.
3. حیزبێکی دیموکرات و کراوه له په‌یوه‌ندییه
ناوخۆییه‌کانی و کۆمه‌ڵگادا ، حیزبی چالاکی ناو
داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و ئوپۆزیسیۆن بۆ پاشه‌کشه‌پێکردنی
به‌ره‌ی ڕاست و سه‌رمایه‌داران له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا
، دژی سیاسه‌تی دیکتاتۆریی و پاوانخوازیی ده‌سه‌ڵات بێت.
4. حیزبێکی سێکیولار (سه‌رده‌مییانه) که خه‌باتبکات بۆ
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و پێشکه‌وتوو به
جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و فێرکردن
، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان ، به‌ڕیوه‌بردن
، داد ، دژی نه‌خوێنده‌واریی و نه‌زانیی و خورافه بێت.
5. حیزبی یه‌کسانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو بێت ، دژی
هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌کی دواکه‌وتوو بێت که ئه‌یه‌وێت
جیاوازیی نێوان مرۆڤ له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌گه‌ز ، ئایین ،
ڕێچکه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه بکات. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی
تایبه‌تی هه‌بێت بۆ به‌شوێنداچوونی یه‌کسانیی نێوان
مرۆڤه‌کان.
6. حیزبێکی کوردستانیی خه‌باتبکات بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی
دیاریکردنی چاره‌نوسی گه‌لی کوردستان که به ناهه‌ق لێی
زه‌وتکراوه ، له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندیی
خه‌باتکارانه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه و حیزب و ڕێکخراوه
چه‌پ و سۆسیالست و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی دنیادا هه‌بێت.
هاوکاریی هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه سیاسییه کوردستانیه‌کان
بکات که خه‌بات له دژی سته‌می میللی ئه‌که‌ن.
08-03-2007 |