|
ئاگاداریی
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ی نۆڤه‌مبه‌ر ، شاندێکی باڵای پارتی
چه‌پی سوید ، به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی پارته‌که ، لارش
ئۆهلی و چه‌ند ئه‌ندامێکی تری سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌یان
، سه‌ردانی کوردستان ئه‌که‌ن.
له‌م سه‌ردانه‌یاندا ئه‌یانه‌وێت له نزیکه‌وه ئاگاداری
گۆڕانکارییه‌کانی کوردستان ببن ، له‌به‌رئه‌وه له
به‌رنامه‌یاندایه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چاویان به
نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات له هه‌ردوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که ئه‌که‌وێت، چاویشیان به
نوێنه‌رانی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کوردستانیش بکه‌وێت.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان و نوێنه‌رانی
مه‌سیحییه‌کان و که‌مینه‌کان.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و
شوێنه‌واره‌کانی ئه‌نفاله‌کان ئه‌که‌ن و هه‌ندێک له
ئۆردوگاکانی په‌نابه‌ران ، ناوه‌نده هه‌مه‌جۆره‌کان و
به‌ندییخانه‌ی لاوان و زانکۆ و چاویشیان به خوێندکارانی
زانکۆکان ئه‌که‌وێت.
به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی پارتی چه‌پی سوید زۆر چڕ و پڕه
، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌که‌یان که‌مه و ڕۆژی 23 ی مانگ
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
پارتی چه‌پی سوید یه‌کێکه له‌و پارته چه‌پ و
پێشکه‌وتنخوازانه‌ی ئه‌وروپا که زۆر سه‌رسه‌ختانه
پشتگیریی و داکۆکیی له گه‌لی کوردمان ئه‌کات له هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستاندا. هه‌ر ئه‌مانیش بوون له ناساندنی
کێشه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا و ناساندنی ئه‌نفاله‌کان به
پارله‌مانی سوید و ئه‌وروپا و دنیا و له ناساندنیدا وه‌ک
جینۆسایدی گه‌لی کورد ڕۆڵی سه‌ره‌کییان بینی.
هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ئه‌خوازین و شایانی هه‌موو
ڕێزلێنانێکن.
|