|
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت
نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت
ئه‌مڕۆ وه‌ک بڕیار
بوو ، جه‌ماوه‌رێکی زۆری شاری سلێمانی خۆپێشاندانێکی گه‌ورره‌یان کرد بۆ دابینکردنی
ئاو و کاره‌با و پێویستییه سه‌ره‌کییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی تری هاووڵاتییان ، به
سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.
محه‌مه‌د خدر سه‌رۆکی
پارتی چه‌پی کوردستان ، له‌ناو شه‌پۆلی خۆپێشانده‌راندا و له‌به‌ر ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ندا ، یاداشتی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به دروشمی ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت ، خوێنده‌وه.
یه‌کێک له
داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ری خۆپێشانده‌ران که درا به پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا ، ئه‌وه‌یه که به‌بێ مه‌رج و ده‌ستبه‌جێ هاووڵاتیی (ته‌ها) ئازاد بکرێت
که چوار ڕۆژ به‌رله خۆپێشانده‌نه‌که و له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی
خۆڕێکخستن بۆ خۆپێشاندانه‌که ، ده‌ستگیرکراوه. به‌رپرسان په‌یمانیان دا که
ئازادی بکه‌ن.
|